17/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام‌و مۆدیلگهرایو بهئهمڕۆیی بوون
مۆدگه‌رایی یه‌كێكه له‌بابه‌ته گرنگه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگاكان، ئه‌م
بابه‌ته لهلایهنهجۆراو جۆره‌كانی بیروباوه‌ڕ، كۆمهلاَیهتی، سیاسی،
كلتوری، شیكردنه‌وه‌ی ده‌رونی، تێڕوانینی جۆراو جۆر ده‌رباره‌ی
خراوه‌ته ڕو، هه‌ندێك له‌تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌مه به‌هێمای
پێشكه‌وتن‌و شارستانیه‌تی بالاَ ده‌زانن، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك
له‌تاكه‌كان به‌توندی دژایه‌تی دهكهنو به‌جۆرێك لهخۆدۆڕاندن وبێ
ناسنامه‌یی ده‌زانن. له‌م نێوه‌نده‌دا، كه‌سانێك هه‌وڵده‌ده‌ن
بۆجیاكردنه‌وه‌ی مۆدێله باش وخراپه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شی
له‌نێوان ئه‌م دولایه‌نه‌دا.
مۆدگه‌رایی به‌شێوه‌یه‌كی ڕههاناتوانرێت ڕهتبكرێتهوهو له‌لایه‌كی
تریشه‌وه قبوڵكردنی بێ پرس‌و ڕای ئه‌مه‌ش ژیرانه نییه، به‌ڵكو
میانڕه‌وی لهمۆدگهرایی دا‌و ڕه‌چاوكردنی گونجانی مۆد له‌گه‌ڵ كلتور‌و
مهزههبو میلله‌ت، گونجاوترین ڕێگه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ
مۆدومۆدگهراییدا.
هه‌ندێك مۆدگه‌رایی به‌هێمای شارستانیهتو هه‌ندێك به‌هێمای بێ
ناسنامه‌یی ده‌زانن. ئێستا ئه‌وه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ میانڕه‌وی له‌م داخوازه و
له‌به‌رچاوگرتنی كلتور‌و مه‌زهه‌بی ولاَتی خۆت، ده‌توانیت سود وه‌ربگریت
لهمۆدێل گه‌رایی، نیگهرانیهكانیش لهبرهوسهندنی مۆدێلگهرایدا
وهلاوهبنێیت.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بهئهمڕۆیی بون‌و مۆدێلگهراییو تازه‌گه‌ری
قبوڵه له چوارچێوه‌ی بنه‌ما شه‌رعیه‌كاندا، ئه‌وه‌ی ئیسلام دژیه‌تی،
پێشێل كردنی به‌هاو ڕه‌چاونه‌كردنی پاكدامهنی وئاكارمهندی و
خۆچواندنه بهبێگانهكان، هه‌روه‌ها دیارده له‌ڕێ لاده‌ره‌كان له
قاڵبی مۆدێلدا پیشانی گه‌نجان بدرێت‌و حه‌زی نوێ خوازی‌و پێویستی
بهئهمڕۆیی بوون به‌ره‌و لادانیان ببات.
ئیسلام دژی نوێ خوازی‌و مۆدێلێك نییه كه‌ڕه‌چاوی به‌هاو ئاكارو
بنه‌ماكانی بیروباوه‌ر بكات، وه‌ك جلی جوان، هۆكاری نزیك بوونه‌وه‌یه
له‌خودا، خۆتان بڕازێننه‌وه به‌جلی جوان، چونكه خوا جوانه‌و جوانیشی
خۆشه‌وێت، كاتیك مرۆڤ هه‌ست بكات كه‌خودا خۆشی ئه‌وێت كاریگه‌رییه‌كی
زۆرباشی ده‌بیت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی چالاكی‌و
خۆشحاڵی‌و ئارامی ده‌رونی، پۆشینی جلی پاك وخاوێنه، جلی ڕێك وپێك
ده‌بێته هۆی ئازاردانی نه‌یارو دوژمنان، مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ریاندا
سه‌ربه‌رز ده‌هێڵێته‌وه، هه‌روه‌ها جلی گونجاو مرۆڤ له‌نێوان خه‌ڵكیدا
خۆشه‌ویست ده‌كات، حه‌زره‌تی عه‌لی فه‌رموویه‌تی(به‌ڕاستی باشترین جل،
ئه‌و جلهیهكه كه‌تۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا هاوشێوهبكاتو ببێته هۆی
ئاسوده‌یی تۆ له‌نێوان خه‌ڵكیداو زمانی خه‌ڵكیش بگرێت له‌خراپ
باسكردنت).
جل‌و به‌رگی مرۆڤ ئه‌بێت تایبه‌ت بێت به‌ڕه‌گه‌زی خۆیه‌وه، جیاوازی
هه‌بێت له‌نێوان جلی ئافرهتو پیاودا، هه‌ركامه‌یان پۆشاكی تایبه‌تی
خۆیان له‌به‌ربكه‌ن، پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان(صلی الله علیهوسم)
فه‌رمویه‌تی: ئه‌و پیاوانه‌ی پۆشاكی ئافره‌تان دهپۆشنو ئه‌و
ئافره‌تانه‌ی پۆشاكی پیاوان ده‌پۆشن له ره‌حمه‌تی خوا دوور
ده‌كه‌ونه‌وه.
نابێت جل‌و به‌رگ نه‌شیاوبێت یا بۆ ناوبانگ بێت، هه‌ندێ جار مرۆڤ جۆره
جلێك له‌به‌رده‌كات له‌سه‌ربنه‌مای خۆبهگهورهزانینو لوتبه‌رزی كه‌هیچ
كه‌سێك له‌به‌ری نه‌كردبێت، ئه‌مه‌ش ناگونجێت له‌گه‌ڵ یاسای ئیسلامدا،
هه‌روه‌ها كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ڕه‌نگه شادی هێنه‌ره‌كان لهجلو به‌رگدا،
كاریگه‌ری ناڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌زیادبوونی جوڵه‌و چالاكی‌و
به‌ره‌وپێش چونی كاروبارهكانداو كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر
دهرونو كه‌سایه‌تی مرۆڤ.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ڕه‌نگه شادی هێنه‌رو ڕونهكان له‌جل و به‌رگیاندا
به‌كارده‌هێنن زیاتر ئارام‌و ئاسوده‌ن له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه، پێغه‌مبه‌ری
خۆشه‌ویستمان(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی:" (جلی ڕه‌نگ سپی
له‌به‌ربكه‌ن كه‌هۆی ئارامی و پاكیزهیتانه).
مۆدیل شتێكی زیاتره له‌ڕازیكردنی هه‌ستی جوان ویستی مرۆڤ، كاتێك
دروستكارو خالقی جوانبێت، دروستكراویش جوان وجوانی خۆشئه‌وێت، بهلاَم
نابێت به‌دوای جوانیدا بگه‌ڕێین له مۆدێله ناپه‌سه‌ندو گاڵته
ئامێزه‌كاندا، له‌بیرمان بێت جوانی واتای دروست كردنی شێوه‌یه‌كی
نه‌خشه كێشراونیه له‌ڕه‌نگه سه‌یروسه‌مه‌ره‌كان بۆ ڕزگاربوون له‌بیرو
خه‌یاڵه‌كانی پهرێشانیو بێ به‌رنامه‌یی‌و بێ ئامانجی، وه‌ك
ئاشكرایه كه‌ته‌واوی حه‌زو مهیلو پاڵنه‌ره‌كان له‌گه‌نجاندا توندتر‌و
زیاتره له‌ته‌مه‌نه‌كانی تر، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا نه‌توانێت ڕێگه‌ی دروست
بۆسه‌لماندنی خودی گهنجانو شێوازی دروست بۆ خاڵی كردنه‌وه‌ی
ئاره‌زووه‌كانیان دابین بكات، سروشتییه كه‌توشی سه‌ر لێشێوانو بێ
ئامانجی ببێت، ده‌بێته نێچیرێك بۆ خاوه‌ن سهرمایهكانو له‌ڕێگه‌ی ئه‌و
گه‌نجانه‌وه گه‌شه‌ی ئابوری خۆی دهستهخات، كاتێك كه‌ئێمه سود له
گه‌نجانی خۆمان وه‌رنه‌گرین ئه‌وا خه‌ڵكانی تر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان
به‌ره‌و هه‌ڵدێریان ده‌به‌ن، له‌ژێر ناوی مۆدێل‌و نوێ خوازیدا.