وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەك
ئاگادارین لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لەرۆژی (21)ی
ئەیلوول هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، بەم بۆنەیەشەوە
بەهاوڵاتیانی ئازیزی هەرێمی كوردستانیش رادەگەیەنین رۆژی یەك شەممە (22)ی
ئەیلوول پشووی رەسمیە.
دەقی روونكردنەوەكە:
سەفین دزەیی وتەبێژی رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم لێدوانەی راگەیاند:
وەك
ئاگادارین لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لەرۆژی (21)ی
ئەیلوول هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، وێڕای پیرۆزباییمان
لەگەلی كوردستان هیوادارین هەموو لایەك كار بۆ سەرخستنی پرۆسەكە بكەنو
پابەندی رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بن، بەم
بۆنەیەشەوە بەهاوڵاتیانی ئازیزی هەرێمی كوردستانیش رادەگەیەنین، رۆژی یەك
شەممە (22)ی ئەیلوول پشووی رەسمیە.
سەفین دزەیی
وتەبێژی رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان