15/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی باجه قورسه‌كه ده‌دات
حزب،كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكن،ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراویان هه‌یه،به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش كۆی كردونه‌ته‌وه،بۆ به‌دیهێنانی ئامانجێكی بالاَ و ڕه‌وا تێده‌كۆشن،له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌و پهپڕهوو پرۆگرامی خۆیاندا.
به‌پێی ئه‌م پێناسه‌یه‌ی زانستی سیاسه‌ت بۆ حزب،ده‌رده‌كه‌وێت،چه‌ند توخم و پایه‌یه‌ك گرنگ ڕۆح ده‌كات به‌به‌ر حزبدا،ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌مان،كه‌واته ئه‌و حزبه ڕووه‌و لاوازبون و له‌قاڵبدان ده‌چێت .هه‌روه‌ك هه‌یكه‌لیه‌ی "حزبێكی ستونی" وه‌ك یه‌كێتی،پێكهاتووه له:
یه‌كه‌م: بنكه‌و خواره‌وه،كه جه‌ماوه‌رو كه‌وادیری ئاسایی و ته‌نانه‌ت زۆر جار لایه‌نگرانیش ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م: نوخبه‌و كادری ناوه‌ندیی،كه پشتێنه‌و كه‌مه‌ربه‌ندی حزبن.
سێهه‌م: سه‌ركردایه‌تی ..
یه‌كێتی له‌وه‌ته‌ی،هه‌یه باجی هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌دات،له‌وه‌ته‌شی هه‌یه جه‌ماوه‌رێكی پان و پۆڕی هه‌بووه،نه‌ك له‌كوردستان به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ریش،كه‌م حزب هه‌ن، وه‌ك یه‌كێتی خه‌ڵكی ناوه‌ندیی و ڕۆشنبیرو به‌ئه‌زموونی هه‌بوبێت،به‌درێژایی دوای ساڵی (1996) و (31ی ئاب) یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێدی هێدی كێرڤی داده‌به‌زێت،له گه‌ڵ چوونی تاڵه‌بانی بۆ به‌غدا،ئیتر به‌یه‌كجار مه‌كته‌بی سیاسیی و به‌رپرسه ئه‌منیه‌كانی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی،كه‌وتنه ته‌كه‌تولات و لێدان له پشتێنه‌ی كادره وهسهتیهكان و زویركردنی جه‌ماوه‌ر،به‌جۆرێك (4) ساڵ پێش ئێستا (به‌رهه‌م ساڵه‌ح) نامه‌یه‌كی بۆ تاڵه‌بانی نوسیبوو،به‌مه‌به‌ستی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه،تیایدا هاتبو " هه‌ر باشه یه‌كێتی ماوه،به‌رگه‌ی گرتووه" ...
له‌م هههڵبژاردنهی بڕیاره له (21ی ئه‌یلولی 2013) بكرێت، به‌باشی تێبینی ده‌كرێت،هیچ كه‌سێكی ڕۆشنبیرو خه‌ڵكه ناوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی،سنگی خۆیان ناده‌نه به‌رگولله‌و تانه‌ی خه‌ڵك،هیچ شه‌ڕێكی سارد‌و گه‌رم بۆ یه‌كێتیه‌كه‌یان ناكه‌ن، بۆ؟..چونكه ئه‌مان ده‌یان جار هه‌رچییه‌كیان كردووه،سێ و چوار كه‌س ریسه‌كه‌یان كردۆته‌وه به‌خوری ،سێ و چوار كه‌س به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و ماڵ و مناڵیان وه‌ك یه‌كێتی نابینن،به‌ڵكو خستویانه‌ته پێش یه‌كێتی و میلله‌ت و هه‌موو شته‌وه.
حاڵی حازر،تا ده‌گاته مانگی (2ی 2014) واته له‌ماوه‌ی (4) مانگدا یه‌كێتی كه‌وتوته به‌رده‌م (3) بازگه‌و وێستگه‌ی گه‌وره‌و قورس :
یه‌كه‌م: وێستگه‌ی هه‌ڵبژاردن،كه دیاره یه‌كێتی به‌كوێ ئه‌گا..
دووه‌م: وێستگه‌ی تاڵه‌بانی،ئیتر ده‌بێت یه‌كێتی تاڵه‌بانی تێپه‌ڕێنیت،ڕاسته سه‌ركرده‌یه‌كی رۆحییه‌و ڕۆڵی هه‌بووه.
سێهه‌م: وێستگه قورسه‌كه،كه كۆنگره‌یه، كێ ده‌بێت به سكرتێر ؟.
له‌هه‌مووی قورستریش بۆ ئه‌م حزبه،ئه‌وه‌یه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه پارتی یه‌كێتی به‌یه‌كجاریی له‌چاوی خۆی ده‌ركردووه،ئیشی خۆی پێكرد و ته‌واو له جه‌ماوه‌رو خه‌ڵكی خست،ئه‌وسا بڕۆ بۆ كوێ ده‌چیت برۆ..هه‌روه‌ك چه‌ندین به‌رپرس به كادره‌كانی یه‌كێتی یان وتووه. به‌و پێیه‌ی پارتی نازانێت له‌گه‌ڵ كێ هه‌ڵسوكه‌وت بكات له‌ناو یه‌كێتی ؟. ئه‌وه‌تا ده‌بینین مه‌لا به‌ختیار كه له‌وه‌ده‌چێت پێشتر كاتی نه‌بوبێت ئێستا ده‌ڵێت : پارتی ناوی مردووی نهسڕیوهتههو ته‌زویر ئه‌كات !. له‌به‌رامبه‌را مه‌سرور بارزانی هێرش ده‌كاته سه‌ر تاڵه‌بانی .
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پێی ده‌كرێت،له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ته‌نها ئاژاوه‌و پشێوییه‌كی زیاتره له‌ناوچه‌ی سلێمانی و كوردستاندا،ته‌نها هه‌ندێ هه‌ڕه‌شه‌و خۆش و به‌شكردنی به‌په‌له‌ی هه‌ندێ پاره‌و چهكو چكوكه.
بۆیهكاتیهتی،یه‌كێتی باجه‌كه‌ی بدات،باجی بوغرایی ،باجی لێ نه‌پرسینه‌وه،باجی لادان لهشاڕێ ڕاسته‌كه‌ی و گوێ نه‌گرتن، باجی ناعه‌داله‌تی .باجی توند‌و تیژیی و گه‌نده‌ڵی .باجی بێسه‌روبه‌ره‌یی .باجێك كه له‌هه‌ره دڵسۆزه‌كانی یه‌كێتی پێیانوایه: بونی حزبێكی وانهخۆش ترسه له‌سه‌ر هه‌موو شتێكی ئه‌م ژیانه.