14/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زه‌واهیری : پێویسته زیان به ئابوری ئه‌مریكا بگه‌یه‌نرێت
سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده، رایگه‌یاند: خاڵی لاوازی ئه‌مریكا ئابوریهكهیهتی، بۆیه پێویسته له رێگای هێرشی بچوك و بایكۆتكردنی به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه، زیان به ئابوریه‌كه‌یان بگه‌یه‌نرێت.
(ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری)، سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده له تۆمارێكی ده‌نگیدا رایگه‌یاند: پێویسته ئابووریی ئه‌مریكا لاواز بكرێت، ئه‌ویش له رێگای ئه‌نجامدانی هێرشی بچووكه‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی زیاد بكات ، هه‌روه‌ك به‌پێویستی زانی به‌روبووم و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مریكاش له وڵاتانی موسڵماندا بایكۆت بكرێت.
سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و كاره‌ش بۆ لاوازكردنی ئه‌مریكا پێویسته ، چونكه خاڵی لاوازی ئه‌و وڵاته، ئابووریهكهیهتی.