یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش هاوشێوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەتەمای دەسەلاتەو ئەمینداری ئەو حزبەش جەحت لەوە دەکاتەوە کە دەسەڵاتەکەیان جیاواز دەبێت.
لەمیانی وتەیەکیدا کە لەبەردەم هەوادارانی حزبەکەی لەشاری دهۆک پێشکەشی کرد، محەمەد فەرەج ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند کە کار دەکەن بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی و بەدیهێنانی خەونی تەواوی گەلی کورد.
ناوبراو راشیگەیاند کە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەیەوێت ئیسڵاح خوازبێت و دەسەلاتێکی شەفاف پێکبهێنێت کە بەیەکسانی سەیری هاوڵاتیان بکات و بەهەموو مانایەک دەسەڵاتی گەل بێت.
وتیشی "یەکگرتوو حزبێکی جیاوازەو زمانی نەرمەو دوورە لەشەڕو شۆڕ".
د.ع