لە ماوەی ڕابوردودا ئەم ووشەیە زۆر بەکارهاتەوە لە نێوەندی ڕۆشنبیری کوردی
کە لە دوای شۆرشی تونس و میسر سەرچاوەی گرتوە، هەرچەندەکێشەی طاغوت ئەوە
نیە کە تازە ئەم زاراوە لە دایك بووبێت لە ئەنجامی شۆرشەکەی میسرو تونس
یاخود دەڵێن بەهاری عەرەبی، بەڵکو نمونەی ئەم ووشەیە دەشێت لە باس و
سەردەمی فیرعەون سەرچاوی گرتبێت، یاخود پێش ئەویش ئەم ووشەی بۆ بەکار
هاتبێت، واتا ئەر سیستەمێك شوێنکەوتی ئایدۆلۆژیای "ثیۆکراسی"بێت؛ بەمانای
درێژکراوەی فەرمانڕەوای خوایەتی(لاهوت) و یاخود کوڕی خوا یان بە ناوی خوا
نێرابێت کە فەرمانڕەوای بکات، کە فیرعەون خۆی بانگەشەی خوایەتی دەکرد و
نەوەکانی کیسرا گوایە خوێنی خوا تێکەڵیانەو، پاپاکانی ئەورپا بە ناوی کوڕی
خوا فەرمانڕەوایان دەکرد نمونەی تر زۆرە لەبەردەستدا..
ئەم سیستەمە لە ئەورپا بەردەوام بوو.. کە ناسرابوو بە( فیودالی)، بەڵکو
تا سەردەمی دەورانی عەزمەتی فەلسەفە یان "رێنسانس"؛ یاخود دەتوانی بڵێن تا
سەردەمی "ڤۆڵتێر" و " ژان ژاك رۆسۆ" کە "گرێبەندی کۆمەڵەیەتی" یان کردە
سیستەمی ئەورپا؛ دەسەڵات و خەڵك بە پێی گرێبەندێك پێکەوە ئەرك
فەرمەنەکانیان دیاری دەکەن ، واتا تەفسیری پەیوەندی نێوان دەسەڵات و خەڵکە
لەسەر ئەو ئەرك و فەرمانانەی کە دەکەوێتە سەر هەردوولا، دەبێت پابەندی بن
پێوە .. لەسەر پێوەرێکی کۆمەڵایەتی سیاسی دادەمەزرێت لە ڕاستیدا سیستەمێکی
زۆر جوانە، بەڵام بەداخەوە لەژێر پایەکانی عەلمانی و دیموکراتی دەبوو
پیادە بکرێت بەڵام بە تێگەیشتنی ڕۆژئاوا..
بیرمەندێکی ڕۆژئاوا بەناوی (جورج کوك) ڕەخنە دەگرێت لە هەموو ئەو شتانەی
کە پێی دەوترێت "گرێبەندی کۆمەڵایەتی" و دەڵێت: ئەم گرێبەندە مرۆڤی
نەگەیاندووە تە باڵاترین ئاست، بەڵکو بۆتەهۆکاری ئازاردان و فریودانی
مرۆڤەکان بۆ زوڵم و ستەم بە شیوازێکی تایبەت.
بەڵام پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) گرێبەستێکی ئیمانی رەبانی بەست لەگەڵ
هەموو چین توێژەکانی ناو کۆمەڵگا رازی نەبوو بە سیستەمی ثیوکراسی فەرمانی
دا گەل فەرمانڕەوا بێت واتا "سەروەری گەل پارێزراو بێت" کەس بە ناوی خواوە
فەرمانڕەوای نەکات گرێبەستەکە ئەرك بێت لە نێوانی تاك کۆمەڵ خێزان
کۆمەڵگاو دەسەڵات،("كلُّكم راعٍ، وكلكم مسئولٌ عن رعيته".) لەسەر ئەم
بنەمایە خەلیفە پێگەیشتواکانی"ڕاشد" سیستەمی ئیسلامیان برد بەرێوە ئەوانەی
دوای ئەوانیش ئەوەی لەم ڕێبازو سیستەمە دەرچو ئەوا ناونرا بە طاغوت.
طاغوت چیە؟
ئەم زاراوە ئیسلامیە؛ مانا زۆر هەڵدەگرێت بە گوێرەی قۆناغی مێژووی و ژینگەی
گەلان دەسەڵاتە ئیستبدادی و داگیرکەرەکان و دیکتاتۆرەکان، تۆتۆلیتاریەکان
و فاشیەکان ونازیەکان و سەرمایەداری و ئەرستۆقراتیەکان،زوڵم و زۆری
دەسەڵاتەکان..هتد.
ووشەی طاغوت؛ بەگشتی واتا شتێك لە جێگای خۆیدا نەمێنێت، ئەمە کۆڕای
زانایانی زمانەوانی لەسەری یەك دەنگن،ئەم چەمکە ئەوە دەگەیەنێت کە "دەست
درێژی بە ناحەق بکرێتە سەر حەق"، جۆریەکە لە جەور و جەفا، کە لە ڕاستی
دادگەری بەرەو رۆچون(ئینحراف) دەڕوات..
ڕاغبی ئەصفەهانی لە مەفرەداتی قورئاندا دەفەرموێت: طاغوت واتای ئەوەیە کە
لە مەودای خۆی دەرچوبێت بۆ خراپەکاری وەك چۆن ئاوا لە جۆگەلەی خۆی دەبرێت و
شێوەی رۆینی ئاوەکە دەگرێت بە پاڵە لە جێگای خۆیدا نامێنێت ، یاخود شتێك
لە مەعقولی دەرچوبێت وەك دەنگ کە زۆر گەرەبێت خوای گەورە
دەفەرموێت(فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهْلِكُوا بِالطَّاغِيَةِ.) [الحاقة: 5]
(ثمود)مان به دهنگێکی سامناکی گهورهی تۆقێنهر لهناو برد.
ئیمامی شەوکانی دەفەرموێت: ڕاستە دروچونە بەڵام دەرچونە لە ئیسلام کە کافر بوونە و لە ڕێگای ڕاست لایانداوە لە ئیسلام دەرچون.
بیرمەندی ئیسلامی"بەدر خضر" لە کتێبی "القهر الإنساني في هندسة الطاغية"
دەڵێت طاغوت ئەو کەسانەن کە یاسای کاتی دادەنێن یاخود بە گوێرەی
دەسەڵاتەکەی خۆی یاسا دادەرێژێت بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی تا خەڵکی سەرکوت
بکات، هەموو تاوانەکانی خۆی بە یاسایی بکات نمونەی "قانونی ئیرهاب" قانونی
طەواری"..هتد.
ئەوەی کە سەرنجی منی ڕاکێشا بۆ ئەم بابەتە نوسینێکی بیرمەندی گەورە
ئیسلامی "ئەحمەد قەدیدی" بوو لە ساڵی ٢٠٠٤ لە پاریس نوسیویەتی، بەڵام لە
کاتی شۆڕشەکەی تونسدا جارێکی تر بڵاوکرایەوە من ئەو کاتە بەرچاوم کەوت
دەڵێت: وشەی طاغوت لە هیچ زمانێك دا "مورادیفی" نیە" بەدیل" هەڵناگرێت،
ئەمە بۆ خۆی ئاماژیە بۆ ئیعجازی قورئان کە هەموو زمانەکان لە بەردەمیدا
دەستەوسانن، ئەم ووشە مانای گەورەی و لە دەرچون لە واتای گەورەی زیاتر و
هەروەها تاك کۆ لە خۆیدا هەڵدەگرێت هەر خۆی ناوە و چاوگیشە.
طاغوتە بەناوبانگەکان لە مێژوودا..
مێژوو ئەو طاغوتانەی زۆر تۆمار کردوە لە کەشکۆڵی خۆیدا کە خەڵکی کۆیلەو
بچوك و برسی کردوە دەسەڵات هەیمەنەتی خۆی و جەبەروتی سەپاندوو بەسەر ژێر
دەستەکانیدا، لەو ئەزمونانەی کە طاغوت بوون.. خوای گەورە بۆی باس کردوین
لە قورئاندا بەیەك سەرچاوە ڕاستگۆ دادەنرێت لە سیستەمی طاغوت بریتین لە :
قارون، فیرعەون، هامان..
خوای گەورە لە قورئاندا وەك سیستەمێکی طاغوت باسی بۆ کردوین و دەفەرموێت..
وَقَارُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَلَقَدْ جَاءَهُم مُّوسَى
بِالْبَيِّنَاتِ فَاسْتَكْبَرُوا فِي الأَرْضِ وَمَا كَانُوا سَابِقِينَ
﴿٣٩﴾ [العنكبوت: 39]
قاروون و فیرعهون و هامانیشمان له ناوبرد، سوێند به خوا بێگومان موسا
بهڵگهی زۆری بۆ هێنان، كهچی خۆیان زۆر بهگهوره دانا له زهویدا،
سهرئهنجام نهیان توانی له سزاو تۆڵهی خوا خۆیان ڕزگار بكهن.
هیچ کاتێك طاغوتەکان نەیان توانیوە خەڵکانێك وەك خۆشەویستی لە دەوریان
کۆبێتەوە، بەڵکو هەمیشە بە زۆر ستەم بوو، پاشان کۆتایان سەرشۆریق و
نەهامەتی بووە، زۆر بە نەنگیانە لەناو براون لە سەردەمی نوێماندا بینیمان
ئەوانەی کە طاغوت بوون چەندە بە بچوکی لەناو چون... نمونەی صەدام و موبارەك
و بن عەلی و قەزافی.. یەکێك لە رێبازە نە گۆڕەکانی خوای گەورە ئەوەیە کە
دەبێت هەموو طاغوتێك بە سەرشۆڕی بمرێت ئەم ڕێبازە گۆڕانکاری بەسەردا
نایەت.. نمونەی ئەبولەهەب و ئەبوجەهل کە دوو طاغوت بوون ئەبولەهەب حەوت
رۆژ لە دوای شەری بەدر لە ترساندا توشی نەخۆشی پێست بوو.. بەعەرەبی
پێدەترا(قورحە) ئەو دەمە بە دارێکەوە بەستیانەوە منداڵەکانی خۆی لە تەنیشتی
چاڵێکیان بۆ هەڵکەند پاشان چەند رۆژێك مرد و بە دارێك فریان دایە ناو
چاڵەکە دایان پۆشی ئەوە سەرنجامی طاغوتێك بوو لە طاغوتی ئەم ئوممەتە، هەموو
دەزانین ئەبوجەهل ئەویش دوو منداڵ کوشتیان بە ناوی "مەعازی کوڕی جەموح"
تەمەنی ١٤ ساڵ بوو لەگەڵ "مەعوزی کوڕی عەفرا" تەمەنی ئەمیان ١٣ ساڵ بوو،
کەواتە هەموو ئەو کەسانەی کە لوت بەرزن و خەڵکی دەچەوسێنەوە بونەتە طاغوت
لە کۆتیدا زۆر بە بچوکی لە ناو دەچن.
لە سەردەمی ئیغرقدا بە پێوەری – ئەرستۆ- بە سیستەمی طاغوت دەوترا
فەرمەنڕەوای تاكە کەسی، کە ئەو دەسەڵاتە هیچ چاودێرێکی نیە و کەس نیە
لەبەرانبەریدا کێبرکێ دەسەڵات بکات ئەوەی نەیاری بێت لە ناوی دەبات ئەم
سیستەمە ئەرستۆ لە "ئەسینا"دا ناوی نا بوو "دیموقراتی"، چونکە ئەو پێ
وابوو "ئەسیانا" بە دیموقراتی خەڵکی مشە خۆر دروست دەکات، دیموکراتی دەبێتە
هۆکاری ئەوەی کە خەڵکی مشە خۆری دەسەڵاتداری دروست بکات؛ بەڵام ئەفڵاتون
دەڵێت: طاغوت واتا گورگ؛ چونکە بە تامی دەمی خۆێ جێژی خوێنی ژێر دەستەکانی
دەکات لەناویان دەبات بە کۆمەڵ دەیانکوژێت، پاشان ئەفڵاتون "ئۆغسطین" بە
طاغوت ناوزەد دەکات، هەموو مێژووی رۆما بە دزو جەردە لە قەڵەم ئەدات.
لە مێژووی رۆژئاوادا بەهێزترین طاغوت و کوشندەترینیان دەسەڵاتی"ئەکلیریۆس"
بوو کە بەناوی دەسەڵاتی خۆیەوە فەرمانڕەوای دەکرد بەناوبانگ ترین پیاوی
نەسارا بوون، خەڵکی وای لێکردبوو دەبوو هەموو ببنە کۆیلەو ژێر دەستەو
خەڵکەکەی هەموو بەکار دەهێنا بۆ ئامانجی خۆی، بە هۆکاری برەودانی بە
کۆمەڵێك خورافیاتوشتی بێماناو خوزەعبەلات، بڵاو کردنەوەی جەهل نەخوێندەواری
لە نێوان خەڵکەکەیدا بە ناوی دینەوە...
تەنانەت هەموو خەڵکی بە ناوی کڵێساوە مۆنۆمپۆڵ کردبوو لەرێگای کتێبی پیرۆز
کە هەمووی دەستکاری کراوی خۆیان بوو، یەکێك لەو کارە گەندەڵانەی و
طاغوتانەی کە ئەنجامیان ئەدا"پسولەی لێخۆش بوون بوو" کە بە ئارەزوی خۆیان
بە هەشت جەهەنمیان دەفرۆشت؛ لەدوای ئەو کەسە طاغوتێکی تر هات بە ناوی "
گەریگۆری" کە دەشێت ئەم بە خراپتر بە سیستمەکەی ئەکلیرۆس پێوەر بکەین،
چونکە هەموو دەسەڵاتدارو ئیمبراتۆرەکانیش دەبو وەك خوا فەرمانەکانی
"گەریگۆری" پەیڕەو بکەن بە ناوی خوا فەرمانڕەوای دەکرد، نمونەی ئەم
دەسەڵاتە وای کرد کە پاشای ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا بە ناوی "هینری" بە پێ
پەتی هێنای بۆ رۆما سێ رۆژ لە بەردەم دەرگاکەیدا وەستا ئینجا لێخۆش بوو
گەریگۆری!!.
لەبەرانبەردا بەچاوێکی خێرا تەماشای مێژووی ئیسلامی بکەین یەکەم فەرمانڕەوا
بۆ موسڵمانان لەدوای پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) ئەبوبکری سەددیقە
(ڕەزامەندی خوای لێبێت) لەکاتێكدا کە هەموو ئەورپا وڕۆژئاوا بە گشتی لە
زوڵم جەورو جەفاو طاغوتییەتی خۆیاندا گەوزابوون، بەڵام لێرەدا لەسەر
بنەمای ئاینێکی تازە ، کە بەهێچ شێوەیەك سیستەمو دەسەڵاتی" ثیوکراتی"
ناهێڵێت بوونی هەبێت، نمونەیەكی دادپەروەرانەو پاراستنی سەروەری گەل و
نەهێشتنی پیرۆزی لەبەرنبەردا خۆ پیرۆز نەکردن کە لە کاتێکدا ئەبوبکر لە
دوای پێغەمبەران باشترین کەسە، خۆی وەك مرۆڤێکی سادەو سانە ناساند کە دەشێت
ئەو خەڵەت بکات هەموو گەلەکەی بەوە ئاگادار کرد کە چاویان لەسەر
فەرمانڕەوایەکەی بێت، چونکە ئەم مرۆڤەو مرۆڤێش هەڵە دەکات، نە خۆی بە پاشاو
نە بە پێغەمبەرو نە بە مەلیك نەناساند، نەیوت من عیصمەتم هەیە گوناح
ناکەم! فەرمویی..
(لقد وُلِّيتُ عليكم، ولَسْت بِخَيركم، فإنْ أحسَنْتُ فأعينوني، وإن أسَأْت
فقَوِّموني، أطيعوني ما أطعْتُ الله فيكم ورسولَه، فإنْ عصيتُ الله
ورسوله، فلا طاعة لي عليكم. )
ئەو من بووم بە فەرمانڕەوای ئێوە، مانای ئەوەنیە من باشترینتانم، بەڵکو
ئەگەرچاکەم کرد هاوکارم بن، ئەگەر هەڵەم کرد ڕاستم بکەنەوە مەهێڵن هەڵە
ئەنجام بدەم، شوێنکوتوم بن لەو دەستورەی کە دامەزراوە لە لایەن خوای
موتەعال و پێغەمبەرەکەیەوە(صلی للە علیە وسلم) ئەگەر لەم دەستورەی خوا
پێغەمبەر منیش لامدا بەهیچ شێوەیەك گوێڕایەڵی من مەکەن.. هەرچەندە ئەم
سیستەمەی کە ئەبوبکر دایمەزراند بە سیستمی پێگەیشتوو ناسراوە، تەنها ئەم
دەقەی کە نوسیومە دەشێت بە چەندین بەرگ کتێب لەسەری بدوێن ئەگەر بڵێم زیاتر
هەڵدەگرێت برواناکەم زیدەرەوەیم کردبیت، هەموو خەلیفەکانی تر کە پێیان
دەوترێت سیستەمی پێگەیشتوو "ڕاشدین" لەسەر پیڕەوی ئەبوبکر بوون هەروەك چۆن
ئەو دنیا لەبەرچاویدا کەم بوو پیادەی فەرمانی قورئان سونەتی دەکرد ئەوانی
تریش ڕێگایان وون نەکرد سەلەفی ساڵح دێژکەروەی ڕێگای ئەوان بوون.
بەڵام ئەمە لێرەدا ئەوە ناگەیەنێت کە خلیفەکانی لە مێژووی ئیسلامیدا
هەڵەیان نەکردوە، بەڵکو هەیان بوە لە خەلیفەکان ئەوانیش طاغوت بوون، نمونەی
وەك.." موعیز لیدینی لاهی فاطمی" کە( ئادۆلۆژیای باطنی) دامەزراند لەسەر
بنەمای فەلسەفەی کلاسیك و پاشان بۆ خۆی داوای خوایەتی دەکرد، تەنانەت وەك
زەردەشتیەکان ووتی دەبێت نەسبی من نەفەوتێت لە گەڵ خۆشکەکەی خۆی ڕایبوارد
بەناوی "ستل ملوک" لە ناو ئاینی ئاری زەردەشتێکاندا دەتوانرا باوك کچی خۆی
بێنێت یاخود برا خوشك مارە بکات بەو ئیعتیبارەی رەگەزیان لە ناو نەچێت،
نمونەی "محمد طاهر جەنابی قەڕامیطی" کە لە کەعبەدا هاواری دەکرد دەگوت "انا
رب العالمین.. این ترمهم بحجارە من سجیل".. وەهەروەها.
لەم سەردەمی نوێدا گەورەترین طاغوت بە ناوی عەلمانیەتەوە کەوتنە فەرمانڕەوای کردن، زوڵم زۆر و کوشتن داگیرکەری و ئیستیبدای و..
نمونەی بەرچاوی ئەو عەلمانیانە "ئادڵف هێتلەرە" لە ساڵی (١٨٨٩) لە نەمسا لە
دایك بووە لە ساڵی (١٩٤٥) دیار نەماوە هەندێك دەڵێن خۆی کوشتوە، یاخود لە
جەنگی جیهانی دوەهەمدا کوژراوە، ئەم طاغوتە گەلی ئەڵمانی بەرەو نەهامەتی
سەرلێشێوای بردو جەنگی جیهانی دوهەمی پێهەڵگیرساندن، لە جەنگی جیهانی
یەکەمدا هێتلەر عەریفێك بوو لە سەنگەرکانی پێشەوەی جەنگی جیهانی یەکەم بوو
کە ئەڵمانای لەو جەنگەدا دۆڕاندی کاریگەری زۆری لەسەر هێتلەور هاوڕێکانی
دانا، لەساڵی (١٩١٨) هێتلەر چووە ناو کایە سایسی حیزبێکی توندرەوی
دامەزراند بەناوی (پارتی کاری ئەڵمانی سوسیالستی نەتەوەیی) کورت کراوەی ئەم
حیزبە(نازی)بوو، لە جاری یەکەمدا چەند جار وویستیان کودەتا بکەن هەوڵیان
دا بۆ دەسەڵات نەیانتوانی هێتلەر گیرا، لەناو زینداندا کتێبێکی نوسی کە
هەموو بیرو بۆچونی بۆ حیزبەکەی خستە روو پاشان کرایە فەلسەفەی سیاسی و کاری
پێکرا کتێبەکە بەناوی (کیفاحی)بوو، لەم کتێبەدا باس لە رەگەزی ئاری دەکرا،
دەبێت لەسەرو هەموو ڕەگەزکانی تربێت، پاشان ئەڵمانیا خەڵکەکەی موختارن
بەسەر گەلانی تری دنیادا.
لەدوای داڕمانی ئابوری ئەڵمانی لە ساڵی (١٩٢٩)دا، پاشان هەموو جیهان توشی
تەنگەژەیەکی ئابوری بویەوە، کە هەموو بۆرصاتی روو لە داشکاند چوو هەمووی
سەربەرو ژێر بووەوە ناسرابوو بە بۆڕصەی"وول ستریت" لێرەوە دەنگی زۆرینە
گەلی ئەڵمانیا بە هۆکاری ئەم تەنگەژە ئابوریە بۆ "هێتلەر" کۆبویەوە لە ساڵی
(١٩٢٣) بە تەواوەتی حیزبی نازی بووە نوێنەری خەڵکی ئەڵمانیا پەرلەمان
لەژێر رکێفیاندا بوو لەدوای ئەوەی هەرچی نەیاریان هەبوو هەمویان کوشتن
ڕاوەدوونان واتا ئۆپۆزیسۆن نەما حیزبی تاك رەوی نازی مایەوە هێتلەر خۆی
ناونا بە (فوهەڕ)
لە ئەڵمانیادا واتا سەرکردەی هەموو ئاریەکان،یاخود"ڕەهبەر" وەك عەرەب دەڵێت "زعیم الامە"..
لە ساڵی (١٩٣٩) جەنگی جیهانی دوەمی هەڵگیرساند و توانی نەمسا و سوید و
پۆڵەنداو داگیر بکات لە ماوەیەکی کرت دا ئەمە بوە هۆکاری ئەو شەرو پاشان
هۆڵەندا، توانی لە ماوەی سەرکەوتنیکی زۆر باشی تەمەن کورتدا لە تاساڵی
(١٩٤٥) بەدەستبێنێ لە دوایدا هیتلەر یان خۆیکوشت یاخود کوژرا.. کۆتایی هات
بەو سیستەمە طاغوتە نازیە، لە دوای ئەوەی لە شەری "ستالینگراد" کۆتایان
پیهات بە نازیەکان.
"جۆزێفی ستالین" بە طاغوتی پۆڵین ناسرابوو؛ ناوی تەواوی "جۆزیف
فیساریونوفیتش ستالین" لە ساڵی (١٨٧٩) لە ساڵی (١٩٥٣) لە ناوچوە لەساڵی
(١٩٣٠) هاتە سەر دەسەڵات هەرچی هاوڕێ کانی خۆی بوو کوشتنی، ئەندامانی
لیژنەی مەرکەزی بەلشەفی هەموویان لە ناو چوون بە هۆکاری ئەوەی کەس دژی
ستالین نەبێت، ئەم سیستەمە بە هیچ شێوەیەك لە خۆی هیچی تری قوبوڵ نەبوو
هەرچی نەیار بوو بە کۆمەڵکوژی جینۆساید لەناوی بردن، ئەوەی فکری ستالینی
نەبوایە ئەوانیش ژێر گۆڕ چاوەڕوانیان بوو!
ئەوەی کە زۆر کاریگەریان نەبوو لەسەر دەسەڵاتی ستالینی هەموو دەکران بە
سەرباز هەرچی کاری سەخت بوو دەبوو لە سەربازگانەدا بیکەن زۆر جار کاری
دامەزراندنی هێڵی شەمەندنەفەرکان لە سەرماو سۆڵی زستاندا ئەوان دەیانکرد
زۆربەیان لەو کارانەدا تێاچون، یاخود لە سێدارە دەدران بە دادگایەکی
سیناریۆ ئاسا بە یاسای دەکرد بۆ خۆی لە نێوانی شەری جیهانی زیاد لە (٦٣)
ملیۆن کەس کوژرا لە نێوانی هێتلەو ستالیندا، زیاد لە (٨)ملیۆن کەس لە ژێر
فەرمانڕەوای خۆیدا بکوژێت لەسایە دەوڵەتی کۆمەنیستی ستالینی، ئەم سیستەمە
ستراتیژی طاغوتی بوو تەنانەت ئیختیلاتی سیاسی زۆر بەرفراوان بوو لە
دەسەڵاتەدا، وە بە هەزرەها خرانە ناو زیندانەکانی ئەو سیستەمە تەنها
بەهۆکاری ئەوەی کە لە ئایدۆلۆژیادا نەیار بوو!
لە ١مارتی (١٩٥٣) وەزیری ناخۆی" بیریا" و "خرۆشۆف" هەندێك لە
دەسەڵآتدارانی ئەو سیستمە ڕیانگەیاند کە ساتالین تەندروستی تەواو نیە
لەدوای چوارڕۆژ بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە ستالین مرد، لە ساڵی (١٩٩٣)
"مۆلتۆف" لە نوسینەوەی یاداشتەکانی کە "بیریا" بە شانازیەوە دەڵێت ژەهرم بۆ
کردۆتە خواردن بە مەبەستی کوشتنی بەڵام سەرکەتوو نەبووم ، ئەمە لە
کاتێکدایە کە پێشتر بە باوکی کۆمەنیستی ئەدا لە قەڵەم ئەوە کەچی لە ساڵانی
دوایدا بە شانزیەوە باس لە هەوڵ بۆ کوشتنی ئەو طاغوتە ئەدات.
بنیتۆ مۆسۆلۆنی.. ڕەمزی فاشیەت: ئەمیش خۆی ناونا بوو بە "دوتشی" بە ئیتاڵی واتا باوکی ئوممەت!
فەرمانڕەوای ئیتالیا بوو لەساڵی (١٩٢٢) تاکو ساڵی(١٩٤٣) لە بەرانبەر
ئەڵمانیادا کە دۆرا ڕایکردبۆ سویسرا، پاشان ئەو کەسانەی کە لەگەڵیدا بوون
هاوکاری بوون هەر خۆیان کوشتیان بە فیشەك بە مەبەستەی کە نابێت سەرکردە لە
جەنگ هەڵبێت، واتا لە ٢٨ ئەپریل ساڵی (١٩٤٥) کۆتایان بە ژیانی هێنا..
مێژووی نوسینی ئەورپی"فیشەر" لە کتێبی "مێژووی ئەورپای نوێ" لەباسی
مۆسۆلنیدا دەڵێت: کەسێك بوو لەوانەی کە هەموو ئازادیەکی لە خەڵکی ئەو
ووڵاتە گرتبوو ، طاغوتێك بوو لەسەر شێوەی قەیسەر، دەڵێت: لە دروشمی
قسەکانیدا باسی ئەوەی دەکرد کە هەموو ئوممەت دەکات بەیەك و هێزێکی گەورەیان
لێ دروستبکات، لە پاشاندا فیشەر دەڵێت نەك هەر نەیتوانی، بەڵکو ئیتاڵیا
خستە ژێر دەستەوە هەموو ئازادیەکانی خەڵکی ئیتالیا پێشل کرد.
"فرانسیسکۆ فرانکۆ" سەرۆكی دەوڵەتی ئیسپانیا طاغوتێکی گەورە بوو خۆی ناوزەد
کردبوو بە باوکی ئیسپانیا واتا بە ئیسپانی"کودیللو" هەروەك هێتلەور
مۆسۆلۆنی، "فرانسیسکۆ فرانکۆ" لەساڵی (١٨٩٢)لەدایك بوو دەسەڵآتی زۆر درێژ
بوو دەبو لە دوای جەنگی جیهانییەوە لەناو بچوایە ، بەڵام زۆر بە ئاگابوو
لە دەسەڵاتەکەی ئەوی کە نەیاری بوو لە ناوچەکانی "بسکای" هەمووی لە ناو
بردن زۆرێك لە دێهاتەکانی مەگربی ئیسپانیای هەر سوتاند بە خەڵکەکەیەوە،
لەدوای (٨٣) ساڵ فەرمانڕەوای بە نەخۆشی دڵ لە ٢٠/تشرینی /١٩٧٥ مردو کۆتای
بە دەسەڵاتی هات.
نمونەی زۆر لەبەر دەستدان لە دونیادا کە بەردەوام بونیان هەیە وەك لەماع
بریقەیان ماوە نمونەی "جۆرج بۆش" کە نوێترین مەحاکمی تەفیشی دروست کرد لە
رێگای "گۆنتانمۆ" وە، یاخود "شارۆن" کە خوای گەورە بە ئازارەوە
ئەتلێنێتەوە و ئەو هەموو خراپەی دەرحەق بە خەڵکی خۆشەویستی فەڵەستین
کردوە.
قۆناغەکانی بوون بە طاغوت
دەستنیشانکردنی ئەم قۆناغە بۆ من کارێکی هەروا ئاسان نەبوو، بۆیە ناچار
پێویستم بە کات هەبوو تا بتوام ڕیزبەندی ئەم قۆناغە وەك بیردۆزیکی نوێ
دابرێژم ..
ئێستا لە باسەکەداتا ڕادەیەك بۆمان روون بۆتەوە کە واتاو چەمکی طاغوت چیە؛
لە کوێوە سەرچاوی گرتوە، ئەوی لەم باسەدا دەمەوێت بەرچاوی ئێوەی خوێنەری
پێ روون بکەمەوە..ئەوەیە کێ طاغوتە؟ پێوەرتان بۆ طاغوت چی یە، منیش لە
ئاکامی ئەو هەموو طاغوتەی کە لە دونیای ئەمرۆدا هەیە ئەم بۆچونەم بۆ دروست
بوە وەك نیمچە (نظریة)یەك لای من خۆی نەخشاندوە لە دونیا هزری مندا کە
سەرچاوەکەی قورئان سوننەتە.
ریزبەندی قۆناغی بوون بە طاغوت بە چوار قۆناغدا تێپەردەکات کە برتین لە ..
یەکەم : لە نەزانی و ئەقڵ پێنەشکان بەو کارانە کە دەسەڵاتدار دەکاتە طاغوت واتا( بەجەهل).
دوەم : ئاگادار کردنەوەی لەو کارە خراپانەی کە دەیکات واتادروست بوونی(مەعریفە) هۆشداری لە چۆنیەتی کارەکانی کە دەیکاتە طاغوت.
سێیەم : سوربوون جەخت کردنەوە لەسەر خراپەکاریەکانی و لە هەمانکاتدا
زانینی بەوەی کە کارەکەت دەچێتە چوارچێوەی طاغوت لە ئیسلامدا بە (جحدوا)
ناوزەد دەکرێت کورد وەتەنی "ئینکاری".
چوارەم : کوێربوون لە ئاستی ئەو کارانەی کە دەیکات ئەوەندە ستەمکار
دەردەچێت تاکو کۆتایی بە قۆناغی طاغوتی دێت لە ئیسلامدا پێدەوترێت(طمس) .
ئەم چوارقۆناغە لە دوای لێکۆڵینەوەم هەموو زاڵم و طاغوتەکان پیدا
تێپەربوون، بۆ ئەم مەبەستە فیرعەون هەڵدەبژێرین کەیەکێکە لە طاغوتە بەناو
بانگەکان، پاشان پێوەری دەکەینەوە لەگەڵ طاغوتانی سەردەم..
دەستنیشانکردنی ئەم بیرو بۆچونە لە سورەتی شوعەرادا بە جوانی دەست نیشان
دەکرێت کە لە ئایەتی هەشت تا پەنجا بە دوای یەکدا هەموو قۆناغەکان
دەردەخات، بۆیە هەموو ئایەتەکانم نەهێنایەوە، بە هۆکاری ئەوەی دەبوو
تەفسیرێکی زۆر بدەمە ئایەتەکان و لە ئایەتی ژمارە٨ تا ٥٠ زیاتر کە بە
سەدان لاپەڕەم پێویست بوو بۆ رونکردنەوەی، بەڵام سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ ئەو
ئایەتانە کە هەموو پشتگیری ئەو باسەن کە خستومەتە بەردەستی خوێنەر.
ئەو باسە لە بیرو بۆچونی مندا وا خۆی رێکخستوە، کە پێم وایە هەموو
طاغوتێك بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکەی خۆی پێ ڕاستە خەڵکی لە ناو دەبات بە
شۆرشگێری ناوی دەبات، پاشان کە ئاگادار دەکرێتەوە بە چەند هۆکاریك زۆر جار
لە سەردانێکیدا بۆ هەندێك یاد و بۆنە ئاینەکان.. وەهەروەها ئیتر بۆی
دەردەکەوێت کە ئەم کارانەی ئەنجامی ئەدات تاوانە خەڵکیکی تر راستەو خۆ یان
نا ڕاستەخۆ ئاگاداری دەکەنەوە یان نوسەرەکان بە نوسین، لەدوای ئەوەی کە
زانی تاوانی هەیە بەردوام دەبێت لەتاوانەکانی تا وەك "حوسنی موبارەك" و
بەڵطجی دروست دەکات خەڵکی خۆی لەسەر جادەکان بە "کەتەرو گوێزان" سەر
دەبڕێت، یان "قەزافی" زیاد لە ٥٥ هەزار کەسی لە خەڵكی ووڵاتەکەی خۆی کوشت،
یاخود وەك ئێستای "بەشار ئەسەد" کە تا ئێستا و ئامادەکردنی ئەم
لێکۆڵینەوەیە ٧٠٠٠ کەسی کوشتوە.. تا ئەم قۆناغە دەتوانین ناوی بنین
"ئینکاری و جەحد" بەڵام ئەو کاتەی کە توشی "طمس" بوون واتا چاویلکەی
چیمەنتۆ کرایە چاویان هەموو بەلامانەوە سەیر بوو ئەو کارەنەیان ئەنجام
ئەدا، ئێستا هەموو بەلامەنەوە سەیرە کە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دەستی
سورە بە خوێنی ئەو خەڵکە دەبابەی بردۆتە ناوگەڕەکان خەڵکی خۆی دەکوژێت،
هەموو کارەکانیان وەك فیرعەونە کە دەیزانی ئەوی کە بۆ موسا- سەلامی خوای
لیبێت- روویداوە بۆ ئەویش دەچێتە سەر، بەڵام مەحاڵە ئەوە چاویلکەیە وای
لێدەکات کە هیچ نەبینێت و کۆتا قۆناغی طاغوتەکانە، نوخشەبێت لە بەشارو
لەوانەی کە تائێستا قۆناغەکانی نەبڕیوە.
کۆتایی ووتەم لە لێکۆڵینەوەیەدا ئەوەیە ئامانجم ئەوەیە کە بە خوێنەر بڵیم؛
بە درێژایی مێژووی عەلمانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا هەمووی هەر طاغوت بوون
کاری خراپەیان بەسەر میللەتی خۆیانەوە کردوە، نمونەیەکی باشیان دەست
ناکەوێت لەم سەری زەریا بۆ ئەو سەری زەریا.
سەرچاوە:
هكذا تحدث التاريخ عن الطغاة.... مولاي المصطفى البرجاوي
عاقبة الظالمين.... د. راغب السرجاني
الطاغوت... ا.د. احمد قدیدی
قانون الطغاة واحد لا يتغير.... شريف عبد العزيز