13/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فوئاد مجید میسرى داوا دەکا ئیسلامى لەکوردستان قەدەغە بکرێت
چەندە یاساییو نیشتمانیە -
فوئاد مجید میسرى داوا دەکا ئیسلامى لەکوردستان قەدەغە بکرێت
لە ژ:2ى پاشکۆى هاولاتى(دەنگدان)بابەتێکى کاک فوئادى بلاو کردۆتەوە تیایدا داوا دەکا کە حزبى ئیسلامى بە یاسا قەدەغە بکرێت،پاساوەکەشى ئەوەی دیموکراسى بە ماناى لێک جیاکردنەوەى ئاین لە دەولەت ،و دەلێ جەوهەر دیموکراسى عەلمانیە ..تا ئیرە ڕەئى ڕەوشەنبیرێکى کوردەو هەمو ڕەئیەکى ئازاد جێى ڕێزە .
بەڕێزیان لەو خالانە بەهەلەداچووە :1- دیموکراسى ماناى لێک جیاکردنەوەى ئاین ودەولەت نیە ئەوە عەلمانیەتە .
2- هەرگیزاو هەرگیز جەوهەرى دیموکراسى عەلمانى نیە ، دیموکراسى ئایدیۆلۆژیاو مەدرەسەو سیستەم نیە وەک عەلمانى .
3- ئەوەى شارەزایەکى سەرەتاى سیاسەتى هەبێ دەزانى بەعسى وکەمالى پیشڕەوى عەلمانى بوە کەچى دژ بە دیموکراسیش بووینە ..لەهەمان کات بەرپرسى مەینەتى کوردیشن .
3- ڕەنگە موفاجەئە بیت بۆ بەڕێزیان وهەمو ئەوانەى وەک نوسەر بیردەکەنەوە دەزانن ئەسلى دیموکراسى رۆژهەلاتیەو ئاینیەو دژەکانیشى عەلمانین ، ئینجا ئەوانەى سەرچاوەى (جیا کردنەوەى ئاینن لە دەولەت) بریتین لە داگیرکەرانى جیهان وداگیر کەرى کوردستان ،واتەعەلمانیە سەرچاوەى ئایدیۆلۆژیاى داگیرکەر یە ،ئەوەى خوارەوە بەکورتى:
یەکەم زانا کە هەوڵی جیاکردنەوەی ئایین و سیاسەتی داوە سینکا(4-65م) فەیلەسوفی مولحیدی رۆم بووە ، بەهەمان شێوە فەیلەسوفی یۆنانی کۆن (هرکلیت) هەم مولحید بوە هەم دژبە بنەمای ئازادی و دیموکراسی بوە، ئەوانەی دژی بنەمای ئایینی و دیموکراسی و میلەت بووینە زۆربەیان مولحیدوستۆیلى بووینە،زیاتر لایەنگیرى دەسەلات بووینە، لەوانە زینۆن(300 پ ز)بۆ پاپاى ئەسینا،مارکۆس ئۆلیتۆس وئیکتیپۆس(60-120) بە نۆکەرى ئیمپراتۆر بە ناوبانگ بوو.. ئەوانە بە (ستۆیلى)ناوزەد دەکران واتە: بەردەم پایە ،بە هەمان شیوە ئەرستۆ هۆبز و وماکیاڤیلی..،رۆفائیلى هونەرمەند وینەى ئەرستۆوئەفلاتونى لەتەنیشت یەک وا دروست کردبووئەفلاتون ڕووى لە ئاسمان وئەرستۆش رووى لە زەوى بەو مانایەى یەکەمیان لاهوتى و دوەمیان ناسوتى، یان سادەتر یەکەمیان خواییانەودوەمیان عەلمانى و ودنیاییانە، ئەفلاتون ئاینى ولەڕێزى میلەت بوە وەک جون لویس دەلێ دەنگى میلەت وشارى بوە ،ئەرستۆش لە خزمەت داگیرکەرێکى وەک فیلیپى مەقدۆنى بوە، دوایش بوە فەیلەسفى رەسمى ئیمپراتۆریەت ومامۆستاى ئەسکەندەرى مەقدۆنى مونەزیرى دەولەتى بەندایەتى بوو، سینکاى دوەم مامۆستاى نیرۆنى زۆردار بوو کەدواى خۆى دەمارى بڕى وسینکاى کوشت ، میکاڤیلى بۆ بنەمالەى حوکومدارى مدیتچى وئاواش لاپلاس وهۆبز و...زاناى هۆلەندى هۆگۆ گرۆتیۆس(1583-1645)بە دامەزرینەرى یاساى دەولى وسیستەمى عەلمانى هەژمار دەکرێ کەچى لایەنگرى کۆیلەدارى بوە ، مەدرەسەى مولحیدین دژ بە مرۆڤایەتیش بووینە هەر لە هرکلیت وشیشرۆن تا دەگاتە هۆبزو نیتچە باوەڕیان بە دیموکراسى وئازادىو ئەخلاق نیە
لە کۆتایدا ئەوە داگیرکەرانى کوردستان هەموى بانگیشەى عەلمانى ودژە ئاین دەکەن دەبا کاک فوئاد ناوى یەک سەرکردەى سونبلى کوردم بۆ دیارى بکا داواى عەلمانیەتى کردبێ