13/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 18 و19-
تازه بووه‌ته میراتی بۆمان كه سیاسه‌ت به مانا خراپ و چه‌وته‌كه‌ی كاری كردووه له هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه و به خۆیه‌وه هه‌موو شته‌كانی شه‌ته‌ك داوه، له‌وانه‌ش كه سه‌لامه‌ت نه‌بووه و به‌ر (نه‌قیزه) )) و شه‌قی سیاسه‌ت كه‌وتووه دونیای زانكۆ‌و زۆرێكی خه‌ڵكه زانكۆییهكهن، ناشمه‌وێت ئه‌م حه‌قیقه‌ته هه‌مووی بكه‌مه كراسی به‌ری زانكۆ كوردستانیه‌كان، چونكه ناوچه‌كه هه‌مووی (ناوچه‌ی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌بی رۆژهه‌ڵات) له‌و به‌ره‌كه‌ته به‌هره‌مه‌ند بوون !!؟.
ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه رزگاربوون له‌م قه‌یرانه (قه‌یره ) بووه‌ی جیهانی ئه‌كادیمی و (ئه‌كادیمیسته‌كان) ده‌یان فه‌رسه‌خ و ساڵانێكی تولانی ده‌وێت هه‌تا شیفا ده‌درێت، له‌م بهدیهیهته كه‌سمان نكولی ناكه‌ین ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ شته‌كان وه‌كو خۆیان وێنه بگرین.
خۆم بروام به‌وه هه‌یه ده‌بێت ئه‌و رۆژه بێته پێش كه له نێوان زانكۆ و ده‌زگا ستراتیجیه‌كان هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و پرۆژه‌ی نه‌زه‌ری و مه‌یدانی هاوبه‌شیان هه‌بێت به مه‌رجێ زانكۆ نه‌بێته پاشكۆ، نه‌بێته پاڵتۆیه‌ك هه‌ر كه‌س ویستی له‌به‌ری بكات و دواتر فرێی بدات!!، یانی ده‌بێت زانكۆ سه‌رچاوه‌ی پرۆژه‌و په‌یام و راپۆرت و ئه‌وراق(په‌یپه‌ر)ی زانستی و فه‌رهه‌نگی باڵابێت و هه‌موو ده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كان ته‌به‌نای بكه‌ن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش وه‌كو زه‌روره‌تێكی مه‌نتقی و داوایه‌كی واقیع بینانه و بۆ زه‌مانه‌تی داهاتووهیهك كه خزمه‌ت به‌ره‌گه‌زی مرۆڤه‌كان بكات كردووهمهته قه‌ناعه‌ت و هیوایه‌كی دوارۆژم .
ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه و هاوكاریه‌ش به ئاشكرا له ئه‌وروپا ده‌بینرێت و هه‌نگاوی گه‌وره گه‌وره‌ی ناوه . ئێمه‌ش ده‌كرێت له‌و ئه‌زمونه هه‌ندێك وانه وه‌ربگرین .
با زوو برۆمه ناو ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم بوو لێره‌دا بیكه‌مه هه‌ڵقه‌یه‌ك له ههڵقهكانی بیره‌وه‌ریه‌كانم له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ته‌نهاش ئامانجم وانه وه‌رگرتن و وانه دانه‌وه‌یه ، بێ باكیشم له‌وه‌ی چۆن ته‌فسیری ئه‌م چیرۆكه‌ی ئه‌مرۆم ده‌كرێت ،گێرانه‌وه‌ی ئه‌م (پێكدادانه ) شم خزمه‌ته به تێگه‌یشتن له هه‌مه‌جۆری میزاجهكان و ره‌نگاو ره‌نگی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یی هه‌ندێك عه‌قڵ كه‌له ئه‌ندازه‌ی بروانامه‌كه‌ی بیرناكهتهوه یان فێر نه‌بووه بیربكاته‌وه و زۆرتر مناڵیي خۆی له‌بیره و ده‌ماری موراههقه جڵه‌وی گرتووه یان كرینی هه‌ڵوێستێكی شوهره‌ت به‌خش بووه‌ته هیوای به‌هه‌ر نرخێك بێت ، له‌وانه‌شه ئه‌مانه هیچی نه‌بێت و له ناخ ساده‌یی و ههكهزایی بوون و بێ مه‌به‌ستیی بێت كه پرسیاری وورژێنه‌ر و گومان نه‌خشێنه‌ر له شوێنی نه‌گونجاودا بووه‌شێنێت .
جا ئه‌وه‌م هیچ لاگرنگ نیه كه مه‌به‌ستی فڵان خراپ بووه یان باش بووه ، ئه‌مه‌یان شتێكی نهێنیه و موداخه‌له‌یه له غهیبیاتی مرۆكان، به‌ڵام سروشتی رووداوه‌كانیش وایه كه مرۆڤ هه‌رچی بكات ( جگه له هه‌ندێك كات وه‌كو بێ هۆشیی و گێلی و .. هتد ) ده‌لیله له‌سه‌ر ناخ و قوڵایی ده‌روونی و ده‌روازه‌یه‌كی كراوه‌یه به‌سه‌ر دڵیدا تا ببینین چی په‌نهان كردووه .
له كۆتا رۆژی خوله‌كه‌مان له شاری گۆنتیگن - ئه‌ڵمانیا له 28-8-2013 ده‌بوو هه‌موو زانكۆیه‌ك درێژه‌ی پرۆژه‌ی خۆیان به هه‌موو وورده‌كاریه ئیداری و ئه‌كادیمی و دارایی و ستاف و پرۆگرام و پاساوه‌كان و كات و شوێنی ده‌ست پێكردن و كۆتایی هاتن پێش كه‌ش بكه‌ن و هه‌تا ئه‌وانیش (مامۆستایانی خوله‌كه+ += ڕێكخراوی داد و زانكۆی كاسل) له مانگی سێی ساڵی 2014 بێنه كوردستان بۆ به‌دواداچوون و ئاشنابوون به ئه‌ندازه‌ی جێ به‌جێكردنی پرۆژه زانكۆییهكه .
زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ش پرۆژه‌ی سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و كردوێتی پرۆژه‌ی داهاتووی زانكۆ له عه‌ینی رۆژدا به زمانی ئینگلیزی له‌لایه‌ن م. عومه‌ره‌وه له جیاتی هه‌موومان پێشكه‌شكرا ئیتر سه‌ره‌ی موداخهلات هاته پێش و دكتۆر (.......) له زانكۆی سۆران به زمانی ئینگلیزی پرسیاریكرد له مامۆستا عومه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه :
( وه‌ك ئه‌زانیت به هۆی كاریگه‌ری ئه‌و چه‌كه كیمیاویانه‌ی كه‌له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یه زه‌حمه‌ته خه‌ڵك به ئاسانی رووی تێ بكات !، به تایبه‌تی خه‌ڵكی بیانی كه ئێوه ئهتاوێت بیانی بهێنن بۆ ئه‌و سه‌نته‌ره، ئایا پلانتان چیه بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردنی ئه‌و خه‌ڵكانه بۆ ئه‌وه‌ی بێن بۆ هه‌ڵه‌بجه ؟!) .
ئه‌م پرسیاره‌ش له چه‌ند لایه‌كه‌وه گرفتاوی بوون : 1- به حزوری مامۆستا ئه‌ڵمانیه‌كان بوو 2- به زمانی ئینگیزی بوو، ئه‌ویش زمانی هاوبه‌شمان بوو له‌و خوله‌دا و یانی یه‌كسه‌ر په‌یامه‌كه‌یان پێگه‌شت كه گرفتێك هه‌یه .3- له كاتێكدا یه كه زانكۆی هه‌ڵه‌بجه تازه ده‌یه‌وێت رهبتێك (لینكێك)ی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌زگا زانستیه‌كانی ئه‌ڵمانی و نا ئه‌ڵمانی و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونیان. 4- گومانی دروستكرد كه خه‌ڵكی هه‌رێم ئاماده نین برۆنه هه‌ڵه‌بجه ئیتر كه‌سی بیانی چ مه‌جبوره خۆی بدات له نه‌هامه‌تی و پاشماوه‌ی كیمیاوی!. یانی ئێوه‌ی ئه‌ڵمانیش وریابن نه‌رۆن !!. 5- ئه‌وانی ئه‌وروپی و ئه‌ڵمانی به تایبه‌تی هه‌موو پرسیارێك به جددی وه‌رده‌گرن و گوێ ناده‌ن به‌وه‌ی نیازی دڵی به‌رانبه‌ر چیه ، ئایا سۆعبه‌ت ده‌كات یان به جددیه‌تی ؟، دوایش زیره‌كانه قسه‌و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ری بینا ده‌كه‌ن و مه‌رجیش نیه له‌وێدا هه‌موو قسه‌یه‌ك بڵێن. 6- ئه‌م پرسیاره له‌م كات و شوێنه‌دا به پێوه‌ری زانستی و دیبلۆماسیش هیچ پاره‌یه‌ك ناكات و به‌ڵكو زه‌ره‌مه‌ند هه‌ر خۆمان بووین .
ئه‌وه‌بوو ده‌ست و برد د. هه‌ڤاڵ خورشید ووتی : دكتۆر فڵان ئه‌وه كه‌ی كاتی ئه‌م قسانه‌یه و ئه‌وه بۆ خۆی دژایه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و قابیلی قبوڵیش نیه .
له‌سه‌ر دڵم قورس بوو كه كوردێكی (ئه‌كادیمیست)! بیه‌وێت به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست كێشه‌یه‌ك بخوڵقێنێت بۆ شارێك و ناوچه‌یه‌ك و ئاكامه‌كه‌ی له‌وانه‌یه ته‌نها خۆبردنه پێشه‌وه و خۆخۆشهویستكردنی لێ بخوێنرێته‌وه به‌ڵام له‌سه‌ر حیسابی قه‌زیه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو قه‌زییه‌ی هه‌ڵه‌بجه !!.
هه‌ردوای ئه‌و چوومه سه‌ر خه‌ت و وتم به مامۆستا عومه‌ریش ته‌رجه‌مه‌ی كات بۆ ئه‌ڵمانه‌كان ئه‌مه‌ش ده‌قی قسه‌كانمه : ( ئارامی و ئاسایش ئه‌گه‌ر له ههولێڕو سۆران هه‌بێت یانی له هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌یه ، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵه‌بجه نه‌بێت یانی له ههولێڕو سۆرانیش نیه ، ئاسایشی كوردستان یه‌ك ئاسایشه‌و جیاوازی نیه له نێوان ناوچه‌یه‌ك و ناوچهیهكیتر، بۆ مه‌سه‌له‌ی كیمیاویش ئه‌وه‌تا ده‌یان پرۆژه‌ی تێدا ده‌كرێته‌وه‌و بریاریشه بكرێته پارێزگا ئه‌گه‌ر شوێنه‌واری كیمیاوی بمایه چۆن ئه‌و گۆرانكاریه گه‌ورانه ده‌كرێت و من ده‌ڵێم شوێنه‌واری نه‌ماوه و مه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی جوزئی ئه‌وه‌ش نه‌بووه‌ته رێگر له ئاوه‌دانی و ژیانكردن له‌وێدا، كیمیاویش ته‌نها له هه‌ڵه‌بجه به‌كار نه‌هێنراوه ، به‌ڵكو له سۆران و بادینان و قه‌ره‌داغ و قه‌ندیل و هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌كارهاتووه، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵه‌بجه شوێنه‌واری مابێت له‌و شوێنانه‌ش هه‌مووی هه‌ر ماوه و ئه‌گه‌ر وابێت نابێت بیانی و هاوڵاتی و هاتووچۆی بكات و تێدا بژیت ). هه‌ر له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا زانكۆی زاخۆ وه‌ڵامه‌كانی ئێمه‌یان پێ خۆش بوو ناره‌حه‌تی خۆیان نیشاندا له‌سه‌ر پرسیاره مشكیلاویهكهی كاكه دكتۆر و چه‌ند جارێك له كاتی قسه‌كانمدا جێگری سه‌رۆكی زانكۆی زاخۆ به په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ستی غهربیانه ئاماژه‌ی ده‌كرد بۆ سه‌ركه‌وتن و باشی قسه‌كانمان .
له‌م موداخهلهدا هه‌ر ئه‌وه‌نده فرسه‌ت هه‌بوو وه‌لێ دوای سیمیناره‌كه ووتم : به دكتۆر و براده‌ره‌كانی كه ئه‌وه جۆرێكه له دژایه‌تیكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌و ئه‌وه‌ش عهیبهیهكه به‌سه‌رتانه‌وه‌و نه‌ده‌بوو به ئاسانی بكه‌ونه ئه‌و داوه‌وه ، هه‌ڵه‌بجه وای لێهاتووه مه‌سولێك نیه له دونیا غه‌ربی و ناغهربی بێته هه‌ولێرو سلێمانی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات مه‌گه‌ر مه‌سولێك له كینه‌ی خۆی نه‌یه‌وێت بێته ئه‌وێ، له كولن پاولی ئه‌مریكی هه‌تا كۆتا كه‌سی مه‌سول هاتووه‌ته كوردستان وسه‌ردانی شاره‌كه‌ی كردووه برواش ناكه‌م ئه‌وان خۆیان لێ زیاد بێت و به شوێن مردن‌دا بگه‌ڕێن . ئه‌وانیش كه حاڵی بوون هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قیان كردووه به خۆیاندا چوونه‌وه‌و داوای مهعزهرهتیانكرد به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دا بوو هه‌ر ده‌یانووت ( سوء الفهم ) بووه روویداوه ، روونیش نه‌بوو كه مه‌به‌ستیان به (سوء الفهم )له خۆیانه‌وه بوو بۆ واقیعی هه‌ڵه‌بجه یان له ئێمه‌وه بوو بۆ لێدوانه سیاسیه‌كانی دكتۆره‌كه‌یان ! .
ئه‌وه سوچێكه له واقیعی ئێمه‌ی كوردی كاتێ ده‌چیته ده‌ره‌وه و وه‌ختێك خۆمان ده‌ناسێنن به رۆژئاواییه‌كان ، ئه‌مما له هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر كه به شێوه‌یه‌كی چاوهروواننهكراو هاته به‌رگوێمان وه‌ڵامی زۆر زیره‌كانه‌ی (پرۆڤ ماثياس) بوو كه ووتی به دكتۆر (.......) : من به پێچه‌وانه‌ی تۆ ده‌روانم ، به‌ڵكو شوێنه كاره‌سات باره‌كان هه‌موو كه‌س حه‌ز ده‌كات بروات خزمهتیات بكات نه‌ك لێیان راكات ) . ئه‌م وه‌ڵامه له خێرهومهندیهوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت یان له دیبلۆماسیتهوه لام جێی پرسیار نیه، به‌س ئه‌وه بۆ خۆی جیاوازیه‌كی خۆمان و خۆیانه له عه‌قڵ و مامه‌ڵه‌ی زیره‌كانه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا .
ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان- 19-
یاده‌وه‌ری و حیكایه‌تی ژیان كامڵ نابێت ئه‌گه‌ر قسه‌ش نه‌كات له حاڵی ده‌روون و شه‌ڕكه‌رانی نێو ساحه شاراوه‌كه‌ی دڵ و ده‌وڵه‌ته په‌نهانه‌كه‌ی مرۆڤ !، هه‌میشه كات بكوژی به شته بینراوه‌كان و تابلۆ تاشراوهكان واده‌زانم جۆرێكه له راكردن له كه‌شفی حه‌قیقه‌تی ناوه‌وه‌ی شته‌كان و شوێنكاره‌كان.
من حه‌زم به‌وه‌یه ئه‌م ئه‌زمونه (ئه‌زمونی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ) چه‌ندێك بكرێت و بتوانرێت ته‌عبیری لێبكرێت و بخرێته سه‌رمێزو درامای رووداوه‌كانی ئه‌و مه‌حشه‌ره به مله‌وه‌نی شاشه‌ی چاووچاوهرووانی خه‌ڵكی پێ رووناك بكرێته‌وه ، ئه‌م ته‌جره‌به‌ی رۆحه پێوه‌ری ناو پێوه‌ره‌كانه بۆ به پوخته یان پیس ناساندنی هه‌ر نه‌فسێك و دوایش به خۆفریاكهوتن و گه‌رانه‌وه بۆ خاڵی خاوێنیی یان مانه‌وه له گه‌ڕوگولی تاوان و توانه‌وه له حه‌رامخۆری و حهرامخواردنهوهو حهرامزادهییدا .
جارێك له گه‌ڵ دۆستێكم ده‌بوو كۆڵێك بگه‌یه‌نینه شوێنێك ، (شه‌یتانه‌كه‌م) زوو زوو ده‌یوت پێویست ناكات تۆ زه‌حمه‌تی خۆت بده‌ی با ئه‌و لێی نه‌وێت و هه‌ڵیگرێت، بۆ تۆ ناشێت و (جنابتان) رهفیعو لمهقامن !!!، له كۆڵم نه‌ده‌بوویه‌وه و هه‌ر ده‌یویست بمقهزهمێنێت وئیستعلائێ بفرۆشم !، منیش له‌به‌ر خۆمه‌وه زه‌رده‌خه‌نه‌م ده‌هات و له ناخه‌وه‌ش لاقرتیم به خۆم ده‌هات ، ئه‌ویش ده‌یپرسی چیه بۆ بزه گرتیویتی؟، وتم : باسی تۆیه به‌ڵام دوایی په‌له‌م لێ مه‌كه، له دڵسۆزی و ته‌وازوعی خۆی سوێن و قورعانی زۆری خوارد له جیاتی من بیگه‌یه‌نێت !، ئه‌و سوێنانهش بۆ (شه‌یتانه‌كه‌م) پاساوێكی باش بوو بۆ فشاری به‌رده‌وامی هه‌تا شل ببم و بڵێم ده‌ی با بیبات و بیگه‌یه‌نێت و ئه‌م شه‌ره‌ی بۆچیه ؟!، خواكردی غیره‌تم جوڵا و به سوێندهكانی لێ نهگهرام و خۆم گه‌یاندمه شوێنی مه‌به‌ست و دوایش چیرۆكه‌كه‌م بۆ گێرایه‌وه‌و تێمگه‌یاند ئه‌و عینادهی من ته‌نها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی جنابی وبچوككردنهوهی (جنابم) و شكاندنی پۆرتی شه‌یتان بوو !!. له‌م حیكایه‌ته شاراوانه هه‌زاران جۆر‌و جه‌وله‌ی هه‌یه‌و نهشمانتوانیوه بیكه‌ینه نوسین و وه‌ك ته‌جره‌به‌ی سه‌ركه‌وتوو یان تێكشكاو پێشكه‌شی بكه‌ین و ببێته وانه‌ی موختهبهریی و موجهرهب بۆ نه‌وه‌كان .
با بچینه‌وه ئه‌وروپا و سوچێكیتری شه‌ری شه‌یتان له گه‌ڵ نه‌فس و نه‌فسیش له‌گه‌ڵ شه‌یتان و ده‌ره‌وه‌ی خۆی وه‌ك (ئیعترافنامه) بنوسین ، من وامده‌زانی مرۆڤ هه‌ر خۆی جیا له شه‌یتانه‌كه‌ی ده‌كرێت كۆچ بكات وده‌توانێت به بێ ئه‌و ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات بكات وله‌وێ رێی له شه‌یتانێكی نوێ ده‌كه‌وێت، ئه‌م رفیقایهتیهی شه‌یتان بۆمان وراگیركردنی ئه‌و (تێكه‌ڵیه) به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م و زۆر كه‌سی لێبهدهرنیه، وه‌لێ باسكردنی غیره‌تی ده‌وێت ونوسینیشی قه‌ڵه‌می ده‌وێت.
(شه‌یتانه‌كه‌م) وه‌ختێك بهخۆمزانی هامڕامه، وه‌كو سێبه‌ر، وه‌كو مووی لوت ، وه‌كو (گه‌نه)ی بن سكی مهرومانگا لێم نابێته‌وه، دوایش حاڵی بووم كه له‌وانه‌یه متمانه‌ی به شه‌یتانه‌كانی ئه‌وروپا نه‌بێت و نه‌یه‌وێت راده‌ستی ئه‌وانم بكات(بێ متمانه‌یی ته‌نها سیفه‌تی مرۆڤه‌كان نیه و شه‌یتانه‌كانیش ئه‌و كێشه‌یان هه‌یه)!! ، ده‌مێكیشه شه‌یتانه ئه‌وروپیه‌كان له حه‌وانه‌وه‌دا مڕ بوون و كاری خۆیان سپاردووه به دۆسته‌كانیان له‌مرۆڤه‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره، دووریش نیه‌و له‌وانه‌شه له‌به‌ر توندوتیژی من یان نهرمۆكهیی شه‌یتانه‌كانی ئه‌وێ كه به ئاسانی نه‌توانن داگیرم بكه‌ن ورامبێنن، هه‌ربۆیه شه‌یتانه‌كه‌م بریاریدابوو ئه‌ویش بێته ئه‌وروپا وله‌گه‌ڵ ئیزعاجكردنی من چاوێكیش بگێرێت وبۆنێ بكات وهاورهگهزانی به‌سه‌ربكاته‌وه !.
ئهوههتیوه پیسه، زۆڵی وه‌كو خۆی نیه، زاڵمێكه بێ وهفاییهكهی له قولهقاپی هه‌تا بناگوێی تێی نیشتووه، خۆ(خوانه‌كات) وهه‌رگیز بروای به مفاوه‌زاتیش نیه، ئه‌گه‌رئه‌و(پیاوه‌تیه‌ی) بكردایه بۆ ماوه‌ی ساڵێك ئه‌و له ماڵی خۆی و ئێمه‌ش له ماڵی خۆمان بووینایه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردووكمان ده‌بوو، ئهومهراق نهیدهكوشت وئێمه‌ش ئۆخهیهكمان ده‌كرد!، به‌خوا نایكات ونایكات، به‌ڵكو خانه‌گومانی و سپڵه‌یی وبێ به‌ڵێنی پیشه‌و پێرستی كاروبارهكانێتی، وه خوای گه‌وره قه‌سه‌م ئێمه‌ش گێلۆكهین زۆرجار به دووچاوی سه‌ره‌وه پێ ده‌نیێن به مینه‌كانی شه‌یتاندا وهه‌رجاره‌ی پارچه‌یه‌كمان لێ ده‌كاته‌وه، جارێك چاوو كه‌ره‌تێك گوێ و له شوێنێك زمان و لهكاتێكترههست وهیواو به‌نۆره هه‌تا هه‌مووی داده‌نێین ئیتر ده‌بینه نابینا وگوێگران و زمان كۆڵ و بێ هه‌ست و نه‌ست و هیوابڕاوههتا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ئهندامێكمان نه‌مێنێت شه‌یتان وه‌كو خۆی ببینێت!.
له‌هه‌ندێك كات وساتی گێچه‌ڵه شهیتانیهكاندا هه‌رئه‌وه‌یه شه‌یتان خۆی نابینم، ئه‌گینا تاڵاییهكانی بۆ ناو ده‌روونم و تارمایی وتاریكیهكانی بۆ چاووبیناییم و ئاوازه قریشكاوی و شریخاویهكانی بۆ نێوه‌ندی مێشك وماڵم له‌مس ده‌كه‌م و له‌نجه‌و په‌نجه‌ی چرچ و چڵكن و ژه‌نگاوی ده‌خه‌مڵێنم .
وازی لێم نه‌هێنا له ئاوده‌ست تاكو ئاسمان، له ناوخۆ هه‌تا هه‌نده‌ران، به ته‌نها و له گه‌ڵ براده‌ران، له ده‌ست نوێژ‌و نوێژخانهو له‌ریزی نوێژخوێنان، ئای شه‌یتان چه‌ند شه‌یتانی !، ده‌بوو له ده‌فته‌ری سه‌فه‌ر(جه‌واز)م بنوسن به هامرای شه‌یتان!، له میونیخ بۆ هانۆڤه‌ر بۆ كاسڵ بۆ به‌رلین بۆ گۆنتیگن بۆ ئه‌مستردام بۆ گۆرترێغ دواتر بۆ دۆسڵدرۆف حه‌زێكی شێتانه‌و شێتكهرانهی هه‌بوو به ئومێدی ئه‌وه‌ی دهسێكم لێ بووه‌شێنێت و له داوهكانیكهوم !، ئهگهرتۆزێ گومانی باشی كاتیی به خۆم به‌رم لێم مه‌گرن، چونكه دوور نیه گورزێكم له بناگوێی شه‌یتان سراواندبێت وا ئه‌وه‌نده به‌داخه بۆم و رقی ئه‌ستورتر بووه و هه‌وڵی مه‌حاڵ ده‌دات بۆ زیان پێگه‌یاندنم، لێشم مه‌گرن ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له خۆم بده‌م و سینه‌ی خۆم بكوتم و واوه‌یلا و یا وێلی بكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ عه‌یبی خۆی چاوی كزه و بۆعهیبی خه‌ڵكیش چاوی بزه !!، دوور نیه دڵیشی خۆش بوو بێت به هه‌ندێك خاڵ وخه‌یاڵی لاوازم و له‌و كه‌لێنه‌وه هێلانه‌ی گه‌رم نه‌كردبێت و منی نه‌كردبێته حه‌وشه و حهشرگهی ته‌راتێن و ته‌ڵه نانه‌وه بۆ دۆست و دراوسێ!، وه‌ی خوایه (من كردبێتم تۆ نه‌تكردبێت !) ئه‌مه ههرختورهی دڵ و خه‌یاڵاتی به‌تاڵ و خه‌وی ناخۆش و هه‌له‌ق ومهلهقه نهفسانیهكان بێت .
(شه‌یتانه‌كه‌م) ده‌زانێت هه‌ندێك حه‌رامی گه‌وره هه‌یه ناتوانێت لام خۆشه‌ویستی بكات و گلۆرمكاتهوه ناوی، ده‌شزانێت هه‌ندێك ئه‌ركی باڵای ئیسلامه‌تی هه‌یه لێی نایه به‌ربه‌ستم بۆ دروستكات و له‌گه‌ڵ خۆی بمبات و بێ باكمكات بۆ ته‌رككردنی، ئه‌ی چی ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی نه‌كردنی حه‌رام و تهركنهكردنی ئه‌ركه‌كان بكاته‌وه، هێرش و فرسهتگیریهتی بۆ ناو جیهان وجهوی نوێژه‌كانم !. نوێژه‌كانم : سایه و سه‌نگه‌ری ئارامی و سه‌قامگیری هه‌موو گیانم، نوێژه‌كانم : ئاوی دڵ و زه‌مزه‌می زه‌مینه‌ی زه‌ین و لابه‌ری زه‌حمه‌تی زه‌مانه‌ی پر له زیانم ، نوێژه‌كانم : ره‌گ ورایهڵهی هیوا، ڕێباز‌و ره‌وزه‌ی بێ كه‌س و بێ نه‌وا، نوێژه‌كانم : زه‌خیره‌ی زیندوو، زه‌مین له‌رزه بۆ تاغوتان چ زیدووبن چ مردوو، نوێژه‌كانم : چاوی چاوو گیانی گیان ودڵی دڵم، هه‌رچیم هه‌یه به فیدای بێت له‌جه‌سته‌م و له گه‌ردنم .
له نوێژه‌كانم و بۆ نوێژه‌كانم كه ده‌چم له رێوه ده‌یه‌وێت بمگرێت ، حه‌ز ده‌كات بمبات ، ویستێتی پهلكێشمكات، هه‌ڵپه وههڵڵایهتی رامكێشێت ، جارێك له گوێمه‌وه بازده‌داته ناوم ، جارێكی‌تر له چاومه‌وه دهقونێته هه‌ناوم، بۆ جارێكی‌تر له لوتمه‌وه ههڵدهزنێته كهلێنم ، بۆ جاری ده‌یه‌م له ده‌ممه‌وه شۆر ده‌بێته‌وه قوڵاییم، بۆ دواجار خانه‌كانی خوێنم كه‌ندڕ ده‌كات و دابه‌ش ده‌بێت وله‌ژێر پێمه‌وه دهیكێڵێت هه‌تا ژوورسه‌رم ، حهزهرو حه‌یای نیه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت شوێنێك نیه خۆی نه‌كا به ناویدا بۆ گه‌یشتن به ئامانج كه یه‌كه و دووه‌می نیه ئه‌وه‌ش نوێژێك بكه‌یت ناوی بێ ناوه‌رۆك و جه‌سته‌ی بێ جهوههرو رۆبۆتی بێ رۆح بێت !!.
ئه‌گه‌ر بۆچارهكه چركه‌یه‌كیش بێت (شه‌یتانه‌كه‌م) له (الله اكبر)ه‌وه چێژ ده‌كات كه ده‌بینێت (اكبر)م له یاده‌و (الله)م به‌ده‌ر له‌یاده !، ده‌یه‌وێت وشه‌كان و جومله‌و ئایاته قورئانیه‌كان له‌ت لهتبن له سه‌رزمانم، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مانایه‌ك نه‌به‌خشن، قومه ئارامیه‌ك نهرژێنن، ئاماژه ئاگایه‌ك خه‌ڵات نه‌كه‌ن، بسته مه‌دایه‌ك له ته‌قوا نه‌كه‌نه دیاری، مه‌تره مه‌سافه‌یه‌ك نه‌مخه‌نه ڕێ، ئه‌وی شه‌یتان، شه‌یتانی من ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌یه به‌جارێك زمانم شكاوبێت به له‌ت وكهرت كردنی قورعان وموناجاتی ناو نوێژه‌كان، دواجار قورعان كهسروكهل بێت به‌زمانی لاڵ وكۆڵهوارم، هه‌م زمانی خۆم وههم ده‌نگی قورعانیش له گۆو ئاوازی راسته‌قینه‌ی خۆیان بكه‌ون وخۆشم له‌وسه‌ره‌وه بێمه‌وه به ده‌ستی خاڵی و مایه پوچیی، دوایش نه‌توانم بڵێم بۆچی ولهبهرچیی ؟!.
له فاتیحه‌وه بۆ ملكه‌چی و بۆ كرنۆش بردن و بۆ ته‌حییات و بۆ سه‌لام و ره‌حمه‌ت ساتێك ده‌مباته‌وه بۆ زه‌مانی منداڵیی، سانییهك ده‌مگێڕێته‌وه بۆ پرسیاری زۆریی تاریكی و تاڵیی، له‌حزه‌یه‌ك ملم باده‌دا بۆ لای خۆم و هاوڕێكانم بۆ ده‌ردی بێ ماڵ و حاڵیی ، به‌رچاوم ده‌گرێت ونیشانم ده‌دات له كاری هه‌رزه و وێنه‌ی ناقۆڵاو هاوڕێی به‌د حاڵیی، چی بكه‌م ونه‌كه‌م، چی بڵێم ونهڵێم، كامه بنوسم و نه‌نوسم ،چۆن برۆم ونهرۆم ، كه‌ی هاتم ونههاتم ، كێ دۆراوه‌و نه‌دۆراوه، بۆ سوڕاوهو به‌جێماوه، زۆریتری له ده‌رده دڵ، له ده‌رمانه دڵ، به هه‌ناومدا هه‌نگاوه‌كانی تهی و تهییارو ته‌پاوتل ده‌دات !!.
بیرم كه‌وته‌وه خۆمن له ئه‌وروپام و له زه‌مان ومهكانێكیترم بۆ ئه‌م فیلمه ترسناكانه له كۆڵم نه‌بوونه‌ته‌وه و خه‌ریكن كۆڵه‌وارو كۆیله‌م ده‌كه‌ن؟!، زوو به‌زوو زانیم كه (قه‌رین)ه‌كه‌م هاوكۆچمهو له قهڵادۆشكانم نیشتووه‌و هه‌ردوو قاچی به سه‌ر راست و چه‌پی سینه‌مدا به‌رداوه‌ته‌وه !!.
هه‌موو شه‌به‌كه شه‌یتانیه‌كان، ته‌واوی ئیلهامه ئیبلیسیهكان، گشت زنجیر‌و زوڕییهته جیننی وجهندرمه مرۆییه‌كان، له ئاسمان و زه‌وییه‌كان، له‌ناو نوێژه‌كان وله ده‌ره‌وه‌ی نوێژه‌كان یه‌ك ئامانج ، یه‌ك ئاره‌زوو، یه‌ك حه‌زه‌و مه‌زه، یه‌ك قه‌زییه كۆیكردوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش كه‌تن نانه‌وه‌و كه‌وتنه خواره‌وه‌و كهمهرشكاندن و لهكهوانه دانانی مرۆڤه‌كانه بۆ بچراندنی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌ك و داخستنی هه‌موو ده‌رگاكان له نێوان ئه‌وان و خوای گه‌وره و تاك و ته‌نهادا... ته‌واو... هیچ ئامانجێكیتر نیه و ئهگهرههشبێت هه‌موویان ئامرازن بۆ ئه‌م ئاماجه باڵا به‌تاڵه !!.
جارێك له‌گه‌ڵ هاوسهفهرانم توندیی یان توره‌یی نزیك بوو مه‌شغوڵمان كات، باشبوو هیدایه‌تی خودابه فریامكهوت وعهرزمدهكردن وریابن شه‌یتانه‌كان له‌گه‌ڵمان و به هاوڕیهتیمان هاتوونه‌ته ئه‌م وڵاته‌و كۆچیان كردووه ، ئێمه بۆ زانست هاتووین وئه‌وان بۆ كوێركردنه‌وه‌ی زه‌ینمان !.
ناشارێته‌وه كه ئێمه له‌شه‌ڕێكی قورسداین ومن بۆخۆم له مه‌یدانی خۆئاماده‌كردن بۆ نوێژه‌كان و له خودی نوێژه‌كاندا شه‌ری سوروشینم دژ به شه‌یتان و باق وبریقه شه‌یتانیه‌كان هه‌یه وئه‌ویش نه‌ك قوسوری نه‌كردووه به‌ڵكو هه‌ندێك گۆڵیشی كردووه!، به‌ڵام كات وكار به‌سه‌رنه‌چووه و هه‌لی زۆر ماوه بۆ خۆ مه‌حكه‌م كردن و مه‌حكوم كردنی خیانه‌ته شه‌یتانیه‌كان و خاتیمهش پێوه‌ره و ته‌قواش سه‌روه‌ره.
با كه‌سیش ئه‌م وێنه زیندووه‌ی شه‌ری نێوان من و شه‌یتان نه‌كاته جێی پرسیار‌و بڵێت : بۆ ، چۆن ، نابێت كه‌سێكی وه‌كو تۆ له‌م بۆڕ بۆڕێنه لاواز و لابه‌لایی ده‌ركه‌وێت؟!،دیاره ئه‌مه لابه‌لایی بوون نیه، ئه‌مه چیرۆكی مهشههدێكه له مه‌شهه‌ده‌كانی دڵم ، ئه‌مه رق و ریقنه‌ی سام و سه‌رسامكه‌ری شه‌یتانه، ئه‌مه واقیعی جه‌نگه‌و جه‌نگیش جارێك دۆران روو ده‌دات، به‌ڵام ده‌كرێت ده‌جاریش سه‌ركه‌وتوو بیت،چونكه ئه‌مه ته‌نها ئه‌زمونی كه‌سێكه وگێرانهوهی شه‌ری مان ونهمانێتی له‌گه‌ڵ شه‌یتان، خهڵكیتر ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌زمونه‌كانی خۆیان بنوسنه‌وه به هه‌زاران چیرۆكی له‌مه به مانا‌و واتاتر هه‌یه‌و باشترین مه‌دره‌سه‌ی رۆح پاكی و پاكخوازیی لێ دروست ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بتوانرێت وه‌كو خۆی ده‌رهێنانی بۆ بكرێت و ئیناره بخرێتهسهرمهسرهحی گێچه‌ڵ و گومرایهكانی شه‌یتان .
له ئه‌ڵمانیا و هۆڵهندهش گرفتمان گه‌ران بوو به شوێن خواردنی حه‌ڵاڵدا، ده‌بوایه هه‌رچیمان بكرایایه به ئه‌ندازه‌ی موحه‌قیق جینائیهك پرسیارمان بكردایه بۆ دڵنیا بوونمان له حهڵاڵیهكهی، هه‌موویشی له ترسی رۆن وگۆشتی به‌رازو كحول كه له‌گه‌ڵ زۆرێك له خوارنهكانیان بۆ مه‌زه تێكه‌ڵی ده‌كه‌ن و هه‌ندێ كه‌س دهشیخوات یان پێی نازانێت یان گوێی خۆی كهڕدهكات و ئاودیوی ده‌كات!، زۆرجاریش سوكه زانیاریمان وه‌رده‌گرت وه‌لێ هه‌ر به‌گومان ده‌بووین و ناچار وازمان لێده‌هێناو قیروسیامان ده‌كرد له‌و تۆزه خۆشیه‌و ده‌می گه‌ده‌مان گرێده‌دا . ناهه‌قمان نه‌بوو، كحول و رۆنی به‌راز وه‌ك خراپترین نمونه و به‌ڵا( بۆ ئێمه‌ی موسڵمان) تێكه‌ڵه له گه‌ڵ هه‌ندێك له ئایسكرێم وجۆرێك له ماكدۆناڵس و زۆرێكی چێشته شله‌كان و چه‌ند جۆرێك له زه‌ڵاته .. هتد ، ئه‌م جیهاده بۆ چێشت وچڵاوی حه‌ڵاڵ خه‌ریك بوو سه‌فه‌ره‌كه‌مان لێ تاڵ بكات مامۆستا عومه‌ریش بۆ خۆشی ده‌یوت : به‌رازی خوێڕی خه‌ریكه ئه‌م ئه‌ڵمانیا خۆشهكهمان لێ ده‌كاته دۆزه‌خ.
گومانم نیه به‌م حهڵاڵخۆریه ده‌ردمان دابوو به شه‌یتان، ئه‌ویش ده‌یزانی له جه‌نگی حهڵاڵزادهییدا دۆراوه و ده‌هات و ده‌یویست تۆڵه‌ی خۆی له نوێژه‌كاندا بكاته‌وه، كۆتا رۆژی خوله‌كه‌مان به (پرۆڤ مایكل)م ووت : ئێوه ده‌زانن كه ئاین و كه‌لتورمان رێگه‌مان نادات هه‌ندێك خواردن بخۆین، كه‌چی ئه‌وانه یان پاڵی خواردنه‌كاندا داده‌نرێن یان به تێكه‌ڵی، ده‌بوو ره‌چاوی ئه‌وه‌تان بكردایه.( دیاره كه خواردی حه‌ڵاڵ به‌شی ئێمه هه‌بوو به‌ڵام ده‌بوو هه‌موو ژه‌مێك بكه‌وینه ته‌حقیق و ته‌حلیل كه كامه حه‌رامه‌و كامه‌یان حه‌ڵاڵه، پاشان قورسیش بوو بۆن و ره‌نگی خواردنه حه‌رامه‌كان گه‌لێك ماندووكه‌ر بوو) له به‌رانبه‌ر پرسیاره‌كه‌م وه‌ڵامێكی دامه‌وه نه دیبلۆماسی بوو نه ئه‌كادیمی نه میواندۆستانهش بوو !!، ووتی : ده‌بێت خۆتان رابێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و خواردنانه‌دا!، ئێوه له هۆتێلێكدان خهڵكیتری تێدایه و ناكرێت خواردنی ئێوه جیا بێت له‌وان، منیش چوومه‌ته ئاسیا هه‌ندێك خواردنیان پێمداوه پێم خۆش نه‌بووه !. به‌ڵام له ئاماژه‌ی ده‌م و چاوو سهرهلهقهی (پرۆڤ ماثياس)دا ره‌زامه‌ندیم خوێنده‌وه ده‌رباره‌ی ره‌خنه‌كه‌م .
شه‌یتان یاری خۆی ده‌كات و یاریزانی زۆریش له خۆی كۆده‌كاته‌وه‌و هه‌زاران هه‌زار سهیركهریشیان مه‌ست وگهمژهكردووه و نه گیرفانیان پێ هێشتوون نه عه‌قڵ، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی (جه‌معیه‌ی نیشتمانی) عێراق بوو له دوای رووخانی رژێمی به‌عس، یانی پێش دروست بوونی (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران) هه‌رئه‌ندامێك له عه‌مامه ره‌شه‌كانی شیعه هه‌ڵده‌سا بۆ ووته‌كه‌ی ده‌یوت : (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) ودوایش خوتبه‌ی خۆی ده‌دا ، جارێك نه‌بوو دووان نه‌بوو هه‌مووی عه‌ینی زیكری ده‌خوێند ، گه‌یشته ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری یه‌زیدیه‌كانی له‌ناو هاوپه‌یمانی كوردستانیدا له تهحهمولیدا نه‌ما و هه‌ستایه سه‌رپێی و داوایكرد له ئه‌ندامان كه ئیتر به‌س بێت با كه‌س شعوریان بریندار نه‌كات ووشه‌ی (أعوذ بالله ..............) نه‌ڵێت و دووباره نه‌بێته‌وه !!، جا نوێنه‌ره‌ی یه‌زیدیه‌كان جومله‌كه‌ی (....... من الشيطان الرجيم )ی نه‌وت، ئه‌مه‌ش موفاجه‌ئه‌یه‌ك بوو ، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری هه‌ندێك به توندی وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی : زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته موسڵمانه‌و ئه‌وه‌ش به‌شێكه له دینداریمان هه‌ربۆیه پێویسته هه‌مووكات بێژین : ( أعوذ بالله من الشيمان الرجيم) . منیش له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو پیلانه شه‌یتانیه‌كان و په‌لاماره ئیبلیسیهكاندا ده‌ڵێم : ( أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) . ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه به‌شێكه له چیرۆكی من له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كه‌م فه‌رموون ئێوه‌ش شه‌رعی خۆتان بكهنو ئه‌م ئه‌زمونه ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن . هه‌ڵه‌بجه - 12-13/9/ 2013