13/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌و وتارانه‌ی كه هه‌رگیز پێشكه‌ش نه‌كران
چی ئه‌بوو ئه‌گه‌ر 22|10|1963 جۆن ئێف كه‌نه‌دی، له‌دالاسه‌وه به ساغی بگه‌ڕایه‌ته‌وه؟ ئایا كۆنگره جاڕنامه‌ی مافه مه‌ده‌نیه‌كانی په‌سه‌ند ئه‌كرد؟ ئایا ویلایه‌ته‌كانی باشور ڕاده‌ستی كۆماریه‌كان ئه‌كرده‌وه؟ ئایا ملیۆنه‌ها كه‌س گیانی خۆیان له ڤیه‌تنامدا له‌ده‌ست ئه‌دا؟
مێژوو ته‌نها ئه‌و ڕوداوانه نین كه‌ڕوئه‌ده‌ن، به‌ڵكو به‌شێكی مێژوو ئه‌و ڕوداوانه‌ن ڕویان نه‌داوه‌و ئه‌و ڕێگه‌یه كه نه‌بڕاوه؟ به‌لاَم به‌داخه‌وه مێژووی ئه‌وشتانه‌ی كه‌ڕوویان نه‌داوه نادیارن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه هه‌مان ئه‌وشتیه كه‌مێژوو سه‌رنج ڕاكێش ئه‌كات. به‌لاَم كلاَو ڕۆژنه‌یه‌ك هه‌یه كه‌ئه‌توانین له ڕێگه‌یه‌وه سه‌یری مێژووبكه‌ین. واتا ئه‌و شتانه‌ی كه‌له ئه‌رشیفه‌كاندا نێژراون،له‌و یاداشت و وتارانه‌ن كه‌تۆماركراون به‌لاَم هیچ كات پێشكه‌ش نه‌كراون.
كاتێك ئه‌مریكا مرۆڤی نارده سه‌رمانگ، ئه‌یزانی كه‌چۆن بینێرێته بۆشایی ئاسمان به‌لاَم دڵنیا نه‌بوو له‌چۆنیه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆسه‌ر زه‌وی. به‌م هۆیه‌وه ولیام سفایر، نوسه‌ری لێهاتووی وتاره‌كانی ڕیچارد نیكسۆن هاوكارانی خۆی له‌كۆشكی سپی‌دا قایل كرد كه‌له‌كاتی شكستی هه‌وڵی چونه بۆشایی ئاسماندا، وتارێكی ئاماده‌كراوهه‌بێت بۆ سه‌رۆك كۆمار.
پیشه‌كی ئه‌م وتاره به‌پێزو شكۆداره: "ئه‌م پیاوه ئازایانه، نیل ئارمسترانگ و ئه‌دوین ئادله‌رین، ئه‌زانن كه‌هیچ ئومێدك نیه بۆڕزگاربونیان. به‌م حاڵه‌شه‌وه ئه‌زانن كه‌له‌خۆبوردوییان، ئومێدێك بۆپێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی جێ هێشتووه. ئه‌م دوو پیاوه ژیانی خۆیان بۆ به‌رزترین ئامانجی مرۆیی له‌ده‌ستداوه، له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ڕاستی و حه‌حیقه‌تدا.خێزان وكه‌سوكاریان به ڕۆشتنیان پرسه‌دارن، نه‌ته‌وه‌كه‌شیان بۆ ڕۆیشتنیان پرسه‌باره، زه‌وی دایكیش به‌ڕۆشتنی ڕۆڵه‌كانی بۆ جیهانێكی نه‌ناسراو دڵته‌نگه،له چاخی دێریندا مرۆڤه‌كان سه‌یری ئه‌ستێره‌كانیان ئه‌كرد له‌كاكێشاندا پاڵه‌وانه‌كانی خۆیان ئه‌بینی. له‌چاخی نوێ‌دا، ئێمه هه‌مان كار دوباره ئه‌كه‌ینه‌وه، به‌لاَم ئێستا پاڵه‌وانه‌كانی ئێمه ئه‌وپیاوه په‌رۆشانه‌ن كه‌له‌گۆشت و خوێنن.بێگومان ئه‌مان ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ زه‌وی ئه‌دۆزنه‌وه."
ژه‌نه‌راڵ ئایزن هاوه‌ر و جۆن ئێف كه‌نه‌دی دوو كه‌س له‌ڕوسه‌كانی كۆماری پێش نیكسۆنیش چه‌ندین وتاریان هه‌بوو بۆ بارودۆخی مه‌ترسی دارتر ئاماده‌كرابوون كه هه‌رگیز پێشكه‌ش نه‌كران.
بۆنمونه ژه‌نه‌راڵ ئایزونهاوه‌ر له‌كاتی شكست له هه‌ڵمه‌تی په‌ڕه‌شوتوانان و هێزه زه‌مینی و ده‌ریایه‌كاندا له و رۆژه‌دا وتارێكی هه‌بوو كه‌تیایدا هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تی شكسته‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ ئه‌گرت.
خه‌مناكترین شت ئه‌وه‌بوو كه زانیمان جۆن ئێف كه‌نه‌دی به‌مه‌به‌ستی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كوبا و ڕێگری كردنی له‌به‌كارهێنانی چه‌كی كۆ كوژ نزیك بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وولاَته‌دا به‌شه‌ڕبێت.ئێستا زانیاری ته‌واومان له‌به‌رده‌سته كه‌وه‌ها هه‌نگاوێكئه‌بوه هۆی جه‌نگی ئه‌تۆمی.
هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی جاره‌كان نوسینی وتار كارێكی ماندوكه‌ره كه‌بۆ بارودۆخه بێزاركه‌ره‌كانی رۆژانه ئه‌نوسرێـت. یه‌كێك له‌و وتاره به‌رده‌وامانه‌ی بۆ ڕۆژێك نوسرابوو كه‌جۆن ئێف كه‌نه‌دی بڕیاربوو چاوپێكه‌وتنێك له‌دالاس ئه‌نجام بدات و ئه‌م وتاره له "ترید مارت" و له‌بازاڕی گشتیدا به‌رامبه‌ر هاولاَتیان و به‌رپرسانی دالاس پێشكه‌ش بكرێت.
چاره‌نوسی ڕه‌چه‌ڵكی ئێمه، له‌م ولاَته‌دا بێ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت ئه‌وه‌یه كه پاسه‌وانی ئازادی جیهانین. به‌م هۆیه‌وه ئه‌مانه‌وێت ئه‌م توانا‌و به‌رپرسیاریه‌تیه وه‌ڕاست بگه‌ڕێنین, تابتوانین به دروستی سود له‌توانا و وشیاری و هێزی خۆبواردنی خۆمان وه‌رگرین،له‌چه‌رخی خۆماندا بگه‌ین به ئاشتی و خۆش گوزه‌رانی له‌سه‌رزه‌میندا بۆهه‌موو مرۆڤه‌كان. ئه‌بێت ئه‌مه‌ش ببێته ئامانجی ئێمه و توانای ئێمه‌ش ئه‌بێت له‌سه‌ر پایه‌ی ڕاستی ئه‌م ئامانجه جێگیربێت.
هیچ كه‌س نه‌یده‌زانی ئه‌مڕۆژه خه‌مهێنه‌ره ئه‌گۆڕێت بۆ یه‌كێك له‌گرنگترین ڕاستیه‌كانی مێژووی ئه‌مریكا له نیوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردودا.
ئه‌م وتاره له‌ناوچووه له‌گه‌ڵ تیرۆر كردنی جۆن كه‌ندی‌دا له ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ترید مارت له‌ڕۆژی 22\10\1963 هیچ كات پێشكه‌ش نه‌كرا.