13/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌یمانی سهراب
به‌بیرم دێ تۆ پێت ووتم
ئه‌گه‌ر له‌گوڵ ناسكتر بیت
ئه‌بمه شه‌ونم و دێمه لات
ئه‌گه‌ر له شعر جوانتر بیت
ئه‌بمه خامه‌و بۆ هه‌تایی
ده‌بمه فیدات
به‌بیرت دێ؟
ئه‌و ساتانه‌ی به‌ڵێنت دا؟
هه‌ركاتێ من بووم به شه‌پۆل
تۆش بۆمن ده‌بی
بهڕوبار
هه‌ر تۆ نه‌بووی
په‌یمانت دا
گه‌ر بۆ ته‌نیایی شه‌وانت
ببمه هاوڕێ
به‌لای لایه‌ی پڕ له سۆزت
ساوایم بیر ئه‌خه‌یته‌وه.
وامن هاتووم
بووم
((بهگوڵو))
((شعر‌و))
((شه‌پۆل))
بوم به ((هاوڕێ))
ئه‌ی تۆ كوا؟
په
یـ
ما
نه
كا
ن
ت؟؟؟!!
من له مێژه‌وه ده‌زانم تۆلهدایكی سهراب بویت‌و
له‌گه‌ڵ چیرۆكی ئه‌فسانه
باڵات كرد‌و
هه‌موو شه‌وێ
له‌گه‌ڵ بیابان ئهنوستی
بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژ
خۆت پیشانی
سهحرانه وهردهكان بده‌یت.