13/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
خه‌ون دیتنی نه‌زۆكانه به كوده‌تاوه !!
ئۆپۆزیسیۆن كه دژایه‌تیی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی بوو ، چونكه ده‌یزانی ئه‌و به‌ڕێزه له ماوه‌ی ویڵایهتهكهیدا نه‌یتوانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان روفتار بكات ، به‌ڵكو ئه‌و پۆسته‌شی خسته خزمه‌تی حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه ، به تایبه‌تی له كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا هه‌ست به‌وه ناكه‌یت دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌یه ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه و به یه‌ك مه‌ودا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌مواندا ده‌كات .
له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كاك مه‌سعود له په‌یامێكدا داوای ئارامیی بانگه‌شه و یه‌كڕێزیی نه‌ته‌وه‌یی كرد بۆ پارێزگاریی له ئه‌زموونه‌كه‌ی هه‌رێم ، داوای رێزگرتنی له رای جه‌ماوه‌ری هه‌ر لایه‌ن و بیروبۆچوونێك كرده‌وه ، ئه‌مه به تیۆریی ئاماژه‌یه‌كی جوان بوو ، به‌ڵام مه‌خابن له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ڕێزیان بۆ خۆیان په‌یامه‌كه‌یان پشتگوێ خست و وه‌كو پارتیهك هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌وانی تر و هێرشه‌كه‌ش نه‌ك مه‌ترسیی تێكدانی یه‌كڕیزیی لێده‌كه‌وێته‌وه ، به‌ڵكو بۆنی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕیشی لێ ده‌كرێت !!
ئه‌و له كاتێكدا وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واریی كۆده‌كاته‌وه ، به‌ڵام وه‌كو سه‌رۆكی پارتی قسه‌یان بۆ ده‌كات و ده‌یكاته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڕه‌شه له‌وانی تر ، ئه‌وه‌تا وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم مامۆستایانی ئاینی كۆده‌كاته‌وه ، به‌ڵام له‌وێدا هێرش ده‌كاته سه‌ر لایه‌نه ئیسلامیه‌كان و تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌وه‌ی " ئیسلام بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆیان به‌كار ده‌هێنن " ، ئه‌وه‌شی كرده بیانووی ناڕاست بوونیان كه هه‌موو باسی ئیسلام ده‌كه‌ن و چه‌ند حیزبێكیشن ، بۆ خۆی ئه‌وه‌ی له یاد كرده‌وه ئه‌وان به ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردایه‌تیه‌وه موزایه‌ده به‌سه‌ر گه‌لی كورد دا ده‌كه‌ن و له شه‌سته‌كانه‌وه به هه‌زاران كه‌سیان بۆ شكستی یه‌كتر به كوشت داوه ، كه ئیسلامیه‌كان ئه‌گه‌ر له سه‌لیقه وهۆكارو میكانیزمی كاردا جیاواز بن ، ئه‌وا هیچ كاتێ خوێنی یه‌كتریان نه‌ڕشتووه ، هه‌روه‌كو جیاوازیی فیقهی شتێكی ئاساییه ، جیاوازیی هۆكار و میكانیزمیش هه‌ر زۆر ئاساییه ، به تایبه‌تی له كاتێكدا موسوڵمانان چه‌ترێكی ده‌سه‌ڵاتیان نیه كه هه‌موو تواناكانیان یه‌ك بخات .
باشه كاك مه‌سعود ئه‌گه‌ر دژی به‌كارهێنانی ئیسلامه بۆ مه‌رامی سیاسیی ، ئه‌ی بۆچی مامۆستا ئاینیه‌كان كۆده‌كاته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێت بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌وانیشه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌وه بپارێزن ، ئه‌ی بۆچی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له ( كوردستان تیڤی ) ه‌وه چه‌ند مه‌لایه‌ك پشتیوانیی خۆیان و مینبه‌ره‌كانیان بۆ لیستی پارتی راگه‌یاند ، به‌ڕێزیان دژایه‌تی نه‌كردن و ئاگاداری نه‌كردنه‌وه كه ئه‌وه نادرووسته ؟
ئه‌و قسانه‌ی كاك مه‌سعود له‌وه‌دا مه‌ترسیداره كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد ، كه ئیسلامیه‌كان ده‌یانه‌وێت تیرۆر و تۆقاندن له كوردستاندا دروست بكه‌ن ، چونكه له نێوه‌رۆكی قسه‌كانیدا ئه‌وه خوێنرایه‌وه سه‌ركه‌وتنی ئیسلامیه‌كان ئاسایشی هه‌رێم تێك ده‌دات و ئه‌وان رێگه ناده‌ن شتی وا روو بدات ، ئه‌م قسه‌یه له‌وه‌دا مه‌ترسیداره كه جۆرێك له ته‌خوین كردنی ئیسلامیه‌كانی پێوه دیاره ، كت و مت قسه‌كانی له‌وه‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی ده‌چێت كه وتی : پشتیوانیم بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تیرۆر ، مه‌به‌ستیشی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌وانه بوون كه دژی كوده‌تاكه‌ی بوون ، به‌ڵام دواتر خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز‌و دژ به كوده‌تای دایه به‌ر رێژه‌نه‌ی گوللــه و به هه‌زارانی كوشت و ئێستاش زیندانه‌كانی له ئازادیخوازان ئاخنیووه ، به تۆمه‌تی ئاژاوه و تیرۆر .
له‌وانه‌یه هه‌ندێ عه‌لمانیی تووندڕه‌وی كوردستان دوای سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی میسر ، هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌ن و له خه‌یاڵیاندا هاتبێت ئه‌و ته‌جروبه‌یه له كوردستاندا دووباره بكه‌نه‌وه ، وه‌كو هه‌ندێكیان نه‌یانشارده‌وه ، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی تری ستراتیژی ئه‌وانه ، چونكه كوردستان و جیۆپۆلۆتیكی زۆر جیاواز تره له میسر و ئه‌و هێزانه‌ش هه‌رچه‌نده دیكتاتۆر بن ، ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن ، له‌وانه‌یه بێده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌ست نه‌بردنی بۆ تووندوتیژیی به‌بێ هێزییان هه‌ژمار كردبێت ، به‌ڵام ئه‌وان نازانن ئۆپۆزیسیۆن به هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه بپارێزێت ، ئه‌وانیش به هه‌ست نه‌كردن به به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی درێژه‌یان به گه‌نده‌ڵیی و دیكتاتۆریی و ناشه‌فافیی و نادامه‌زراوه‌یی حكومه‌ت داوه ، بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانه‌كان پڕ بكه‌ن له پاره و گه‌نجینه‌ی بانكه‌كانیش خاڵی بكه‌ن ( هه‌روه‌كو یه‌كێك له خۆیان ئاماژه‌ی پێدا ) .
ئایا خه‌ڵك ترساندن له هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا تاوانێكی گه‌وره نیه ، ئه‌و شه‌ڕی ناوخۆیه‌ی كه ( 36000 ) كه‌س تیایدا كرانه قوربانیی و (150.000 ) كه‌سیش ئاواره كران ، ئه‌مه جگه له بێسه‌روشوێن كراوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ ، كه هه‌تا ئێستاش چاره‌نووسیان دیار نیه و ئه‌وانه‌ی به كوشتیان داون وه‌ڵامی كه‌سوكاریان ناده‌نه‌وه . ئه‌مه جگه له خه‌رجكردنی ملیاره‌ها دۆلار بۆ شه‌ڕه‌كه و له هه‌مووشی ناشیرین تر په‌لكێش كردنی بێگانه‌كان و دووژمنانی كورد بۆ شكست پێهێنانی یه‌كتر .
هه‌ر بۆیه له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌دا ، پێویسته جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان زۆر به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بكه‌ن كه له سزادانی خه‌ڵك ده‌ترسن و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ تێكدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ، گه‌رچی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه بۆ ساخته و هه‌موو پۆست و پاره و جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسی بمێننه‌وه ، به‌ڵام ده‌زانن هێزی راسته‌قینه له‌لای جه‌ماوه‌ره و ئه‌گه‌ر به ساخته و چاوبهستیش له هه‌ندێ شوێندا سه‌ركه‌وتنی درۆزنانه به ده‌ست بهێنن چونكه راسته‌قینه نیه له خۆیان دڵنیا نین و خه‌و له چاویان تۆراوه ، ده‌بێ جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان رێگه له ئاژاوه‌گێڕیی و تێكدانی ئارامیی بگرێت ، چونكه ئه‌وان زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌وه بكه‌نه بیانوو بۆ ده‌ست بردن بۆ تووندوتیژیی ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وانیش چاك بزانن ده‌ست بردن بۆ تووندوتیژیی بۆ خۆهێشتنه‌وه له‌سه‌ر كورسی ئاكامی نیه و كوردستان كوردستانه و خه‌ون بینین به گوێزانه‌وه‌ی كوده‌تا و ته‌جروبه‌ی دیكتاتۆرانهوه خه‌ونی نه‌زۆكانه‌یه !!