له‌و كاته‌ی که بێ دینه‌کان به‌گشتی و چه په‌کان به‌تایبه‌تی
له‌هه‌وڵداندان بۆ هێنانه‌کایه‌ی بیری سیکۆلار‌یزم ( عه‌لمانیه‌ت
SECULARISM) زۆر به‌گه‌رمیش هه‌وڵ بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی موسڵمانيی
گه‌ڵی کورد ده‌ده ن.. که‌چی به‌داخه‌وه گێله‌جاهیلانی ئێمه‌یش ده‌ڵێن
باشه با‌دین له‌ده‌وڵه‌ت جیابێته‌وه ، نازانن ئه‌م ووشه‌یه
بةثيَوةرةكانى دين و دةقةكانى قورئان و سووننةت كوفره‌و هه‌ر كه‌س باوه‌رِی
وا بێت کافر ده‌بێت و له‌ئیسلام ده‌رده‌چێت!!..
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌بکه‌م که‌پێناسه‌ی ئه‌م
بیره‌چیه‌و‌هۆکاری دروست بوونی چیه؟ چۆن پێگه‌یشتوه‌و سه‌ری هه‌ڵداوه‌و
بۆ هاتووه؟ له‌کۆێوه سه‌چاوه‌ی گرتووه؟ له‌دژی کێ کاری بۆ کراو‌ه‌کێن
ئه‌وانه‌ی که‌کاریان بۆ کردووه؟ له‌دژى کام ئاین و چۆن هاتۆته ناو
ووڵاتی موسوڵمانانه‌وه‌و چۆن ده‌یه‌وێت خۆی فه‌رز بکات ؟
که‌واته له‌سه‌رتاوه‌با پێناسه‌ی سیکۆلار بکه‌ین..
سیکۆلار : بریتیه له‌بێ دینی و دنیاویستی ، بانگه‌وازه‌بۆ دا‌مه‌زراندنی
ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای هزر .. ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی گشتیه.
له‌ڕووی سیاسیه‌وه بریتیه: له‌جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت واتا هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌ك بۆ سیسته‌می ژیان له‌دین وه‌رناگیرێت .
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بیره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌می كۆنگره‌ی
مه‌سیحیه‌وانی شاری نیقیه‌ی ئیتالیا ( مجمع نیقیه‌م ) به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی
له‌ئه‌ورو پا له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه‌و له‌رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌وه
ده‌ستی پێ کرد، سه‌رنجتان ڕاده‌کێشم بۆ ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م بیره‌زاده‌ی
بیرێکه‌یان ڕه‌وتێکه له‌پاشکۆی فکرێک بۆ جیهان تا دین له‌ده‌وڵه‌ت جیا
بکاته‌وه.
ئه‌مه ڕێڕه‌وێكه بۆ ناسینی سیکۆلار‌یزم .
پێگه‌یشتنی ئه‌م بیره‌و سه‌رهه‌ڵدانی
سیکۆلار له‌سه‌رده‌می قۆسطنطنیه‌وه ده‌ستی پێ کردوه یان کۆمه‌ڵه‌ی
نیقیه که‌له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ده‌سته‌واژه ده‌ستی پێکردوه، که‌ده‌ڵێت :
(اعط ما لقیصر لقیصر و ما لله لله) واته: ئه‌وه‌ی هی
قه‌یسه‌ره‌بیده‌به‌قه‌یسه‌رو ئه‌وی هی خوایه‌بیده‌به‌خوا .
به‌ڵام ئێمه‌له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌می له‌دایك بوونى(ڕێنسانس) باسی
ده‌که‌ین ، زیاتر درێژی ناکه‌ینه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ندێك باسی
باوه‌ڕه‌وه، لا ڕێمان نه‌بين ..
ڕێنسانس له‌دوای شۆڕشی فه‌رنساوه‌ده‌ستی پێ‌کرد که‌مێژوه‌که‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ (1781)ز که‌به‌یه‌که‌م ده‌و‌ڵه‌تی سیکۆلار‌یزم واتا
لادینی داده‌نرێت.
ئه‌مه‌وه‌ك میژوو ،به‌ڵام بابزانین کێ له‌م زه‌مه‌نه‌دا زاده‌ی ئه‌م بیره‌بوون ؟
ئه‌وکه‌سا‌نه‌ی که‌ده‌ستیان له‌م بیره‌دا هه‌بووه‌و بنه‌مای فکری و
فه‌لسه‌فیان بۆ دارشتوه‌زۆرن ،به‌ڵام به‌ناوبانگ و رائیده‌کانی بریتین
له:
ـ جان جاك ڕۆسۆ : له‌ساڵی ( 1787 )ز کتێبێکی نوسی به‌ناوی( گرێ به‌ستی
كۆمه‌ڵایه‌تی ) كه‌به‌عه‌ره‌بی كراوه به( العقد الاجتماعی ) .
ـ مۆنتسکۆ : ئه‌ویش ئه‌و سه‌رده‌مه‌که‌ڕاڤه‌ی فیکری سیکۆلار بوو کتێبێکی
به‌ناوی ( رۆحی یاسا ) نوسی كه‌به‌عه‌ره‌بی پێی ده‌وترێت : ( روح القوانین
) .
ـ سیبنوزا : ئه‌مه‌به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك جووه، به‌ڵام له‌جیهانی سیکۆلاردا
به‌پێشه‌وا ده‌ژمێریت له‌ڕاستی دا یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی که‌ئه‌م بیره‌ی له
یاسادا دارشت ئه‌میش كتێبی نوسیوه‌وه‌كو ( الحیاه‌والسلوك ) و ( رساله‌فی
اللاهوت ) .
ـ ڤۆڵتێر : ئه‌میش یه‌كێکه‌له‌ڕابه‌رانی ئه‌م بیره‌كه‌کتێبی ( یاسا ی سروشت
) ی نووسی كه‌له‌ڕووی سیاسیه‌وه‌خاوه‌نی ئه‌و‌یاسا سروشتیه‌ئه‌قلانیه‌یه
که‌بانگێشه‌ی بۆ ده‌کرا .
ـ کانت : به خاوه‌ن مه‌نهه‌جێکی ئه‌م بیره داده‌نرێت یان بڵێن خاوه‌نی
مه‌نه‌فێستی تایبه‌تی خۆیه‌تی که له‌ساڵی (1804)ز دا به‌ناوی ( ئاینی
کانت له‌سنوری هزردا ) نووسی .
ـ ولیه‌م جودین : سه‌رهه‌نگی زانایانی ئه‌م بیره‌یه‌که‌له‌ساڵی (1793)ز
دوو کتێبی نووسی به‌ناوی ( دادپه‌روه‌ری له‌ڕامیاریدا ) و بانگه‌واز بۆ
بێدینی یان ( جودایى دین له‌ده‌وڵه‌ت ) كرد .
ـ تیۆری پێشکه‌وتن ( نظریه‌التطور ) بۆ زیاتر پشتگیری له‌م فیکره‌خۆی
نواند ، ئه‌وه‌بوو كه( داروین ) له‌ساڵی ( 1859 )ز دا کتێبێکی به‌ناوی (
اصل الانواع) نووسی.
ـ نیچه‌یان نیشته : بانگه‌وازی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی‌کرد كه‌گوایه‌خوا مردوه‌و مرۆڤ به‌رز ده‌بێته‌وه.
ـ دوور کایم : كه‌ئه‌میش جووه‌و پێی وایه‌به‌رپرسێتی ناكه‌وێته‌سه‌ر تاكی
كۆمه‌ڵگه( وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌كی به‌ره‌ڵایی بوو بۆ به‌پیرۆز نه‌هێشتن و
تێكشكاندنی بنه‌ما دینیه‌كان ) .
ـ فرۆید : كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای سێکس دیدی خۆی ناساند كه‌گوایه‌پاڵنه‌ری سێکسی به‌هێزترین پاڵنه‌ری ناكۆكیه‌كانه.
ـ کارڵ مارکس : خاوه‌نی ڕاڤه‌ی میژووی ماده‌یه‌و بڕوای به‌گۆڕانکاری حه‌تمییه‌و ئه‌وه‌که‌ده‌ڵێت : ( دین تریاكى گه‌لانه) .
ـ جان پۆڵ سارته‌ر : بانگه‌وازی بۆ بێ باوه‌ڕی وجودیه‌ت کرد.
به‌گشتی ئه‌مه‌ئه‌و بیر مه ندا‌نه‌بوون که‌له‌سه‌ده‌کانی پێشودا
له‌ئه‌وروپا بوون و هه‌و‌ڵیان بۆ پیاده‌کردنی سیكولار دا ، ئه‌و سیكۆلاره‌ى
ئێستا له‌ئه‌ورپا کاری پێ ده‌کرێت كه‌ده‌خوازرێت ئه‌م بیره‌له‌ووڵاتانی
ئیسلامیشدا بچه‌سپێنرێت .
ئه‌وه‌ی که‌گرنگه‌ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌م بیره‌له‌ووڵاتانی
ڕۆژهه‌ڵات زۆر نامۆیه‌و هيچ به‌ژینگه‌که‌ی ئاشنا نیه‌بۆیه‌هه‌رگیز
بڕوام نیه‌بچه‌سپێت چونکه‌زاده‌ی بیرێکه‌که‌له‌جێگاو کاتی تایبه‌تی خۆیدا
له‌به‌رانبه‌ر ئاینی مه‌سیحی هاته‌ناو کایه‌ی ڕامیاری.
له‌فکریشدا هه‌ر وایه،کاتێك ده‌ته‌وێت بیرێك بڵاو بکه‌یته‌وه‌ده‌بێت
پێشتر خوێندنه‌وه‌یه‌كت بۆ ناسینی کۆمه‌ڵگاکه‌ی هه‌بێت ئه‌م
بیره‌له‌ووڵاتانی ئیسلامی‌دا وه‌ك داری توو وا‌یه‌که‌هه‌رگیزاو هه‌رگیز
نا‌توانیت له‌ووڵاتێکی وه‌ك نه‌رویج یان سوید بیڕوێنیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
به‌ئاو هه‌واکه‌ی نامۆیه‌و هه‌ر گیز به‌ر ناگرێت .. وه‌ئه‌و هاوکێشه که
سیكۆلاره‌كان له‌به‌رانبه‌ر ئیسلامدا به‌کاری دێنن به‌چاوی ئاینی مه‌سیحی
سه یری ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆیان ده‌خه‌نه ناو گیژاوی فکر و
ده‌رباز بوونیان زۆر ئه‌سته‌مه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌وا تێگه‌یشتون که(1+1=2
)یه‌ک زاید یه‌ک ده‌کاته‌دوو له‌ڕاستیدا له‌بنه‌مای بیرکاری‌دا وایه ،
به‌ڵام لا بنه‌ما ی فکری‌دا ئه‌مه‌ئه‌سته‌مه‌چونکه‌یه‌ك پرته‌قاڵ و یه‌ك
سێ‌و ناکه‌نه‌دوو پرته‌قاڵ یان دوو سێ‌و له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه بیره‌که له
جێگای خۆیدا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌له‌وانه‌یه‌له‌شوێنی خۆی سه‌رکه‌وتوو
بووبێت به‌ڵام له‌ژینگه‌یه‌کی تردا سه‌ركه‌وتنی مه‌رج نیه‌بێته‌ده‌ست .
با بزانین هاتنه‌کایه‌ی بیری سیکۆلار‌یزم له‌ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر ده‌ستی کێ بوو له‌کوێوه‌ده‌ستی پێ‌کرد ؟.
هاتنه‌کایه‌ی له‌ڕۆژهه‌ڵات له‌ساڵی (1883)ز دا له‌سه‌ر ده‌ستی (خدێوی
ئیسماعیل) بوو که‌ئه‌م پیاوه‌عه‌شقی غه‌رب بوو ده‌یویست میسر
بکاته‌ئه‌ورپای سه‌رده‌م ! ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه ئه‌مه له‌سه‌رده‌می
هێرشی( ناپلیۆن) دا بوو بۆ میسر كه‌هۆکارى سه‌ره‌كى‌هاتنی
(عه‌لمانیه‌ت)بوو .
له‌هندستان له‌ساڵی (1791)ز بوو .
له‌جه‌زائیر له‌ساڵی (1830)ز دا و(1906)ز دا له‌تونس و مه‌غریب ده‌ستی پێ‌کرد .
له‌دوای ڕوخاندنی سوڵتانى عوسمانی یان خه‌لافه‌تی ئیسلامی له‌تورکیا
له‌سه‌ر ده‌ستی (مصطفى کمال ئه‌تاتورك) له‌ز بوو به‌سیسته‌می ڕه‌سمی ووڵات
!!
پاشان هه‌ر له‌سه‌ده‌ی بیستدا له‌ووڵاتانی عێراق و ئێران و لوبنان و وڵاتانی تری ئیسلامی ده‌ستی پێ‌کرد .
ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م ووڵاتانه‌کاریان بۆ کرد ناسراوترینیان بریتی بوون :
له‌میسر : احمد لوطفى سید ، اسماعیل مظهر ، قاسم امین ، طه‌حسین ، عبدالعزیز فهمی ئینجا ده‌یانی تری وه‌ك د فواد زکریا و فرج فوده.
ـ له‌شام : مشیل عفلق ، انطوان سعاده‌و جه‌لال العظم ..
له‌ئه‌ندۆنیسیا : سوكارنو ، سوهارتو .
ـ له‌هیندستان : جه‌واهر لال نه‌هرو .
ـ له‌توركیا نامق كه‌مال و عبدالله‌جه‌وده‌ت و دواتریش مصطفى كمال اتاتورك و عیسمه‌ت پاشا .
ئه‌و رێیانه‌ی ئه‌م بیره‌گرتیه‌به‌ر
یه‌که‌م: نه‌هێشتنی پیاوانی دینی .
دووه‌م : رێگا گرتن له‌زانست.
سێیه‌م : کوشتن و زیندانی کردنی زانا ودانشمه‌نده‌کان و بیرمه‌نده‌کان و فه‌یله‌سوفه‌به‌رهه‌ڵستكاره‌كان .
چواره‌م : به‌زۆر فه‌رز كردنی وه‌كو سیسته‌می وڵاتان.
ئه‌مانه‌بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م بیره‌له‌ووڵاتانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
کڵێسا و قه‌یسه‌ره‌کان و به‌گ زاده‌کاندا زووتر سه‌رهه‌ڵبدات ..
به‌ڵام كه‌سه‌رنج ده‌ده‌یته‌بارودۆخی وڵاتی موسوڵمانان ده‌بینیت ئه‌م
بیره‌سه‌ركه‌وتوو نابێت ، چونكه‌دیدی پیاوانی وه‌كو دیدی پیاوانی دینی
مه‌سیحێتی نه‌بوون و نین .. پیاوانی دینی مه‌سیحی به‌ناوی
خۆیانه‌وه‌یاساو رێسایان ده‌رده‌کرد تا وای لێهاتبوو به‌هه‌شت و دۆزه‌خیان
به‌مه‌تر ده‌فرۆشت و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکیان داگیر ده‌کرد ،
له‌هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌بوو که‌پیاوانی دینی پیرۆزیان ده‌دا
به‌ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ره‌کان و تا خه‌ڵکی ده‌سته‌وه سان بن
له‌به‌رده‌میاندا ! به‌ڵام له‌ئیسلامدا له‌هیچ زه‌مه‌نێکدا پێشه‌وایانی
ئیسلام پیرۆزیان نه‌دا‌وه‌به‌ده‌سه‌ڵاتداری سته‌مكار و هه‌میشه‌شه‌ڕیان
بووه‌له‌سه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی به‌هه‌زاران نمونه‌مان هه‌یه . كه‌وا بوو
له‌ووڵاتی موسوڵماناندا سیكۆلاره‌كان به‌هانه‌ی یه‌كه‌میان ده‌ست ناكه‌وێت
.. بۆیه‌به‌زۆر ده‌یچه‌سپێنن ..
سه‌رتای دا‌به‌زینی ئایه‌تی قورئانی پیرۆز به‌زانست ده ست پێده‌کات،
هه‌رگیز له‌ئاینی ئیسلامدا ده‌قێك نه‌بووه‌و نیه‌که‌زانستێک ره‌ت
کاته‌وه‌كه‌به‌زانستیانه‌سه‌لمێنرا بێت نه‌ك خه‌ڵكێك ناوی زانستی لێ بنێت
.. ئیسلام هه‌مێشه‌پشتگیری زانست و هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌زانستیه‌کانی تر
بووه‌له‌مێژووی چوارده‌سه‌ده‌ی ئیسلامدا ئه‌وه‌دیاره و‌که‌س ناتوانێت
نکوڵی لێ بکات، به‌هه‌زاران دانیشمه‌ند و فه‌یله‌سوفی به‌رهه‌م هێناوه،
نمونه‌کانی دیارن.
ئیسلام هه‌رگیز که‌سێکی ئازار نه‌داوه‌که خاوه‌نی داهێنان بووبێت
،هه‌میشه‌له‌به‌یتولمالی موسڵمانان یارمه‌تی دروان ، کار ئاسانیان بۆ
کراوه، ئه‌وه‌ش هۆی ئه‌وه‌یه‌كه‌مێژوی ئیسلام خاوه‌نی چه‌ندین زانکۆ
بووه‌كه‌چه‌ندین زانستی پزیشكی و ئه‌ندازیاریی و جه‌برو فیزیا و کیماو
ماتماتیکی تێدا خوێندراوه‌كه‌تا ئێستاش له‌ووڵاتانی جیهاندا وه‌ك بیردۆز
ده‌خوێندرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش جێگای شانازی موسوڵمانه . كه‌چی له‌رۆژئاوا
كه‌سێکی وه‌ك (گرادانۆ) که‌له‌ساڵی(1642 )ز دا تلسکۆبی دروست کرد
به‌ده‌ستی کلێسا کوژرا ! نمونه‌ی وا زۆرن خوێنه‌رانیش که‌م تا زۆر
ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه ئیسلام له‌مێژووی خۆیدا داهێنه‌رێکی
نه‌کوشتوه‌به‌ڵکو ده‌ست گیرۆی خه‌ڵکانی بێباوه‌ڕی کردوه‌بۆ داهێنانی
زانست.
زۆر جار نمونه‌ی (حه‌لاج) ده‌هێننه‌وه‌که‌گوایه‌ئه‌وه‌نیه‌ئیسلام
زانایانی کوشتوه‌له‌ڕاستیدا (حه‌لاج) که‌سێکی داهێنه‌ر نه‌بوو به‌ڵکو
ده‌یوسیت ده‌ستکاری بیر‌و باوه‌ڕی ئیسلامی بکات له‌کاتێکدا دادگاکه‌ی زیاد
له‌حه‌وت ساڵی خیاندو چه‌ندین مه‌زهه‌ب له‌سه‌ر کوشتنی کۆک بون ،
هۆکاره‌که‌ی زانست نه‌بوو به‌ڵکو لادان بوو له‌بابه‌ته‌ئیمانیه‌کان
که‌هه‌موو مو‌سه‌ڵمانان له‌سه‌رى رێكه‌وتبوون !! ئه‌مه‌جگه‌له‌تۆمه‌تبار
كردنی به‌جاسوسی كردن بۆ شۆرِشی یاخیانی زنج له‌به‌سره..
که‌واته‌ئه‌و رێگایانه‌ی سیكۆلار بۆ سه‌رخستنی بیره‌كه‌ی خۆی ده‌توانێت
بیگرێته‌به‌رو به‌ئومێده‌كاریگه‌ری هه‌بێت ، هیچیان له‌سه‌ر ئێمه‌دروست
نابن . چونكه‌تێرِوانینی فیكری ئیسلامی ئێمه‌ی موسوڵمان به‌هه‌موو پێوه‌رێک
له‌تێروانینی فیكری ئاینی مه‌سیحیه‌كان جیاوازی هه‌یه‌و ناكه‌ونه‌تای
یه‌ك ترازوو .
جۆره‌کانی سیكۆلاریزم ( عه‌لمانیه‌ت )
دوو جۆر سیكۆلاریزم هه‌یه:
یه‌که‌م :سیكۆلاریزمى رێژه‌یی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌ورپاو ئه‌مریکا كه‌ئازادی
له‌کونجی مزگه‌وتێکدا خواپه‌رستی بکه به‌ڵام که‌بوویت به‌زۆرینه‌له‌سه‌رت
ده‌ده‌ین وتانه‌نه‌ت دروشمه‌ساده‌کانتان پێشێل ده‌که‌ین وه‌ك فه‌ره‌نسا
چۆن سه‌رپۆشی قه‌ده‌غه‌کرد له‌زانکۆدا که‌سه‌ره‌تا ترین مافی مرۆڤه،
ئه‌وه‌یه‌که‌مرۆڤ چی حه‌ز پێباکات بی پۆشێت، به‌ڵام که‌سیمای ئیسلام پیشان
بدات، بێگۆمان ده‌بێت قه‌ده‌غه‌بکرێت بانێکه‌و دوو هه‌وا !
دووه‌م: سیكۆلاریزمى توندڕِه‌وی شیوعیی یان کۆمه‌نیستیى : وه‌ك ئه‌وه‌ی
سۆڤیه‌تی كۆن ، که‌موسولمان نویژیان ده‌کرد ده‌بوو باج بده‌ن !
چونكه‌ئاین‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌بوو !
تێبینی : له‌ڕاستیدا ده‌ڵێن با هه‌موو بیر‌و بۆچونێك ئازاد بێت به‌ڵام
له‌به‌رانبه‌ر ئیسلامدا ئه‌و جورئه‌ته‌ناکه‌ن ! ده‌یانه‌وه‌ێت ئیسلام
له‌سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات په‌راوێز بکه‌ن له‌کاتێکدا توانای به‌ڕێوه‌بردنی
حوکمڕانی هه‌زار ساڵی هه‌بووه، له‌سه‌ره‌تایی هاتنیه‌وه‌بۆ ساتێك
له‌ده‌سه‌ڵات دانه‌بڕاوه‌گه‌ر به‌ناویش بوبێت ، هه‌ر فه‌رمان ڕه‌وایی خۆی
کردوه‌که‌م تا زۆر گروپ و مه‌داریسی فیكر‌و مه‌زهه‌ب له‌سه‌ر بنه‌مایی
ئاینی ئیسلام دروست بوون و ئێستاش پارت و گروپ و كۆمه‌ڵكاری تر هه‌ن
كه‌هه‌ر ڕوو له‌زیاد بوونن وێڕایی ئه‌و هه‌موو هێزه‌که‌دوژمنان دژی ئیسلام
به‌کاری دێنن ئه‌و هه‌موو ناو ناتۆره‌ی كه بۆ دروست ده‌که‌ن ڕۆژ به‌ڕۆژ
له‌بره‌ودایه‌له‌هه‌موو هه‌واڵ و ئاژانسه‌کاندا باسی ئیسلام هه‌ر
یه‌که‌مه‌و موسوڵمانان چۆن چالاکی ده‌که‌ن .
که‌واته‌وازمان لێ بێنن با کاری سیاسی خۆمان ئه‌نجام بده‌ین یان
له‌وه‌ده‌ترسن که‌له‌وان باشتر بین چونکه‌ئه‌گه‌ر هزرو ئه‌قڵ نه‌ما ئه‌و
کات به چه‌ک دێنه‌پێشه‌وه‌که‌واته‌به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئێوه‌دۆڕاون ،
ئه‌وه‌ی که‌بۆ خۆتان ڕه‌وایه‌بۆ مۆسڵمانانی به‌ڕه‌وا ببینن ئیمه‌ی
موسوڵمانان بێ‌شك ته‌نها مزگه‌وته‌کانی خۆمانمان به‌سه‌بۆ کاری سیاسی ،
ده‌توانین له‌میمبه‌ره‌وه‌ده‌سه‌ڵات بگرینه‌ده‌ست ! له‌وانه‌یه‌بڵێن با
مزگه‌وت نه‌بێته‌جێگای سیاسی له‌کاتێكدا كه‌یه‌که‌م کاری پێغه‌مبه‌ر خوا
سه‌لامی خوای لێ بێت دروست کردنی مزگه‌وت بوو بۆ کاری سیاسی ، تا
ده‌سه‌ڵاتی مۆسڵمانانی پێ ڕێكبخات و کردیشی .. له‌و مزگه‌وته‌وه‌توانی
گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام دروست بکات تا ئێستا لێره‌و له‌وێ هه‌ر
کاری خۆی ده‌کات ..
له‌وانه‌یه‌بپرسن خۆ ئاینی مه‌سیحی که‌م تا زۆر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو.؟
ئه‌مه‌وا نیه! له‌ڕاستیدا ئاینی مه‌سیحی خۆی حوکمی نه‌کردوه‌به‌ڵکو
پیرۆزی داوه‌به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌م، بۆیه‌رۆژئاواییه‌كان كه‌ئاینیان
په‌راوێز کرد بۆ ئه‌وه‌یان بوو كه‌له‌پیرۆزی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌رو
به‌گزاده‌نه‌جاتیان بێت.
به‌ڵام ئیسلام خۆی خاوه‌نی حوکم و یاسا‌و ڕێسای تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى ، له‌هیچ
به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ر زه‌وی ناچێت ، قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو چالاكییه‌كانی
تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه‌کردوه و ئارِاسته‌كانیشی هه‌ر له مزگه‌وته‌وه‌سه‌ر
چاوه‌ی گرتووه.. چونکه‌مزگه‌و‌ت له‌ڕاسیدا جێگای په‌رله‌مانی
موسوڵمانانه.. هه‌ر له وێوه‌هه‌موو یاساکان به‌ویستی خوا ده‌رده‌چن نه‌ك
به‌ئاره‌زووی خه‌ڵکی سه‌رخۆش وشه‌ڕواڵ پیس ..
ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ڵێن با دین له‌ده‌وڵه‌ت جیابێته‌وه‌خۆیان مزگه‌وته‌کان
بۆ مه‌رامی گڵاوی خۆیان یان بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی حزبی خۆیان به‌کار دێنن !!
خۆ سه‌پاندن وپاساوی سیكۆلاريزم ( عه‌لمانیه‌ت )
ئه‌و پاساوانه‌ی سیكۆلار ده‌یه‌وێت خۆی پێ بسه‌لمێنێت ئه‌وه‌یه:
یه‌که‌م : ده‌ڵێن سه‌رده‌م زه‌ما‌نی پێشکه‌وتن و زانسته وباوی دین وسروش نه‌ماوه.
دووه‌م : ده‌ڵێن ئاین نه‌گۆڕه‌و ده‌بێت وازی لێ بهێنرێت تا ژیان به‌ره‌و پێش بڕوات.
سێیه‌م : ده‌ڵێن ته‌نها سیکۆلار‌یزم هاندانه‌بۆ پێشکه‌وتنی ڕه‌هایی !
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م خۆ سه‌پاندنه‌ی سیکۆلاره‌کان ووتمان هه‌رگیز
ئیسلام ڕێگا له‌پێشکه‌وتن ناگریت ، له‌هه‌مان کات دا سه‌یری
چه‌مکه‌قورئانیه‌کان بکه‌ین هه‌رگیزاو هه‌ر گیز خۆی له‌ئه‌فسانه‌و
خورافاتدا‌نابینێته‌وه، چونكه‌باس کردنه‌له‌ناخی مرۆڤ ، هاندانی مرۆڤه
ودوور خستنه‌وه‌یانه‌له‌هه‌موو خورافاتێك ئه‌مه‌یشی پراکتیزه‌کردوه،
له‌سه‌رده‌می هاتنیه‌وه‌خه‌ڵکی فێرکردوه‌که‌واز له‌شتی پڕ‌و پوچ بێنن.
که‌ده‌ڵێن ئیسلام ناگۆڕێت وبنه‌ماکانی وه‌ك خۆی وایه‌ئه‌میش
له‌راستیدا وانیه.. ئه‌حكامی ئیسلام له‌جێگایه‌که‌وه‌بۆ جێگایه‌کی تر
گۆڕاوه، ڕاسته‌وه‌ك بیر‌و باوه‌ڕ نه‌گۆڕه‌به‌ڵام ئه‌مه‌مانای
ئه‌وه‌نیه‌که‌بنه‌مای فیقهی نه‌گۆڕه، نا چونكه‌شه‌رع به‌گوێڕه‌ی ژینگه‌و
کۆمه‌ڵگاکه‌ده‌گۆِرا ، ئێستاش وایه.. بۆ نمونه ئیمامی‌شافعی له‌به‌غداد
بۆچوونێكی فیقهی پیاده‌کردوه‌له‌میسر شێوه‌یه‌كی تر ..
سیكۆلار له‌م خاڵه‌یدا هه‌ر هه‌گبه‌ی زۆر به‌تاڵه.
بۆ خاڵی کۆتایی ره‌هابوون ، بێ گومان له‌ئیسلامدا ڕه‌هایی شتێك نیه‌سنوری
نه‌بێت ، شتی وا لای ئیسلامدا ده‌ست ناکه‌وێت، تا کومه‌ڵگا به‌ره‌و
وێرانی نه‌ڕوات و ناکازاکی و هێرۆشیمایه‌كی تر دروست نه‌بێته‌وه..