13/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌عدی پیره: به‌ڵگه‌مان لایه كارمه‌ندی ئاسایشی هه‌ولێر پۆسته‌ری یه‌كێتی دڕیووه
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، به به‌ڵگه‌وه ناوی كارمه‌ندی ئاسایشی هه‌ولێریان لایه پۆسته‌ر و لۆگۆی یه‌كێتی دڕیووه و دواتر هه‌ڵهاتووه و خۆیكردووه به ناو باره‌گای ئاسایش‌دا. به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ش جێگری به‌رێوبه‌ری گشتی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌خه‌ندانی ڕایگه‌یاند داوایان لێ ده‌كه‌ین به‌ڵگه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشیتمانی كوردستان رایگه‌یاندووه" له گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌سكه‌ری، كه‌سنه‌زان، ته‌یراوه، داره‌توو، بنه‌سڵاوه، قوشته‌په پۆسته‌ره‌كانی یه‌كێتی لێكراوه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش له ناو شاری هه‌ولێر و به به‌رچاوی پۆلیس و ئاسایشه‌وه ئه‌نجامدراوه، زۆركاتیش ئاسایش به‌شداره له لێكردنه‌وه‌ی لۆگۆ و كه‌ره‌سته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی یه‌كێتی.
پیره ئاشكراشیده‌كات" به به‌ڵگه‌وه ناوی كارمه‌ندی ئاسایشی هه‌ولێرمان لایه پۆسته‌ر و لۆگۆی یه‌كێتی دڕیووه و دواتر هه‌ڵهاتووه و خۆیكردووه به ناو باره‌گای ئاسایش‌دا".
به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره،جێگری به‌رێوبه‌ری گشتی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، عیسمه‌ت ئه‌رگوشی، له‌رێگه‌ی لێدوانێكی تایبه‌ت به‌خه‌ندان، داوای له سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كرد ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یان پێیه با ئاشكرای بكه‌ن.
عیسمه‌ت ئه‌رگوشی، وتی"ئه‌گه‌ر به‌به‌ڵگه‌وه سه‌لمێنرا ئه‌ندامێكی ئاسایش ئه‌و جۆره كارانه‌ی كردبێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستگیرمان نه‌كرد ئه‌وا حه‌قی قسه‌یانه".
ناوبراو رونیكرده‌وه كه كاری ئه‌وان ته‌نها پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه به‌هه‌موو چین‌و توێژه‌كانه‌وه"هه‌ر كیانێكیش مه‌ترسی له‌سه‌ر بووبێت‌و ئێمه‌ی ئاگادار كردوبێته‌وه، ئه‌وا به‌بێ دوو دڵی به‌ره‌و رووی چووین‌و پاراستوومانه".
جێگری به‌رێوبه‌ری گشتی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابن به به‌شێك له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‌و نایه‌نه ناو ململانێكانییه‌وه وتی"كاری ئێمه جودایه، كاری ئێمه پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه"