12/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك بۆ ئیمانداران
بسم الله‌الرحمن الرحیم
{ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلا تَمُوتُنَّ إِلا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ }. آل عمران:
الحمدلله وکفی ،والصلاة والسلام علی رسوله المصطفی، محمد صلی الله‌علیه وسلم ، وعلی آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان الی یوم ا‌لدین . وبعـد :
به‌ڕاستی شێوه‌یه‌که جێی تێڕوانینه ، ئه‌گه‌ر خاکێك هه‌بێت بورکانێکی تیادا هه‌ڵقوڵێت گڕوتینی ئاگرو تین وته‌وژمی ئه‌و بورکانه به‌شێکی بسوتێنێت و به‌شێکیشی گڕوگڵپه‌ی بورکانه‌که نه‌یگرێته‌وه به‌سه‌وزی بمێنێته‌وه ئاووسه‌وزایی تیادا بمێنێته‌وه سه‌یره ؟؟؟.
جا له‌وه‌سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر تۆ که‌سێکبیت له‌ونزیکانه و ته‌ماشای بکه‌یت بێگومان تاماوه‌یه‌ك ده‌په‌شۆکێیت و واقت ده‌ڕمێ ! پاشان ده‌بێ ڕووبکه‌یته کام به‌شه‌یان ؟ به‌کام لادا ملی ڕێ ده‌گریت له‌کاتێکدا تۆ خۆت ئازادی که‌س نی یه زۆرت لێبکات به‌کام لادا بڕۆیت ، له‌هه‌مان کاتدا که ڕێگاکه‌شیان بۆت دیاری کردوه پێشتر زۆر به‌جوانی زۆر به‌ڕوونی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ریته‌ی ڕێگاکه‌شیان داوه‌ته ده‌ستت ، له‌شێکی ساغ وسه‌لامه‌تی ته‌واویشیت هه‌یه ، ئه‌وه‌ی که زه‌روره بۆتۆ ته‌نها ئه‌وه‌یه که ڕووده‌که‌یته کوێ ؟ به‌ره‌و کاملا ده‌ڕۆیت ؟ ئه‌وعه‌قڵ ومێشکه‌ت هه‌یه بۆ که یته ئه‌گه‌ر له‌وکاته‌دا به‌کاری نه‌هێنیت بۆکه‌ی ؟ بۆچیته ئه‌گه‌ر به‌کاری نه‌هێنیت له‌وشوێنه‌دا ؟ بۆجیته ئه‌گه‌ر به‌ره‌وڕێگای باشت نه‌بات ؟ به‌که‌ڵکی چی دێت ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵدێرو وێران وفه‌وتان وسوتانت ببات ؟ زۆرپرسیاری که هه‌یه له‌م بابه‌ته به‌ڵام ئه‌وه‌نده کافی یه بۆ که‌سێك پرسیار له‌خۆی بکات و ووڵامه‌که‌ی ده‌سکه‌وێت .
وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (١٥٣) . ئه‌م ئایه‌ته خه‌ریته‌که‌مان که‌قورئانی پیرۆزه ، که‌خوای گه‌وره دایڕشتوه ، که‌دیاریکردوه ده‌بێ به‌وڕێگایه‌دا بڕۆیت که‌له خه‌ریته‌که‌دا هاتوه ، جۆنیش هێڵه‌کان دیاریکراوه ده‌بێ به‌ۆێی ئه‌وهێڵانه به‌ڕێگاکه‌دا بڕۆیت ، ئه‌گه‌ر له‌وڕێگایانه که‌لاڕێن بیگریته به‌ر بێگومان توشی ناڕه‌حه‌تی و هیلاکی زۆرده‌بی ، ئه‌گه‌ر زوونه‌گه‌ڕێته‌وه له‌و ڕێگالاڕێیانه له‌وانه‌یه به‌ره‌و هه‌ڵدێریشت به‌رێت ، یان ئه‌گه‌ر له‌و لاڕێیانه‌دا فه‌وتایت ومردی ده‌بێ ته‌نها لۆمه‌ی خۆت بکه‌یت وخه‌تای که‌سی تێدانی یه چونکه تۆ خه‌ریته‌و هێڵه‌کان و سنوره‌کانیان بۆت نوسیوه‌و دیاریانکردوه وداویشیانه‌ته ده‌ستت ، که‌سیش نی یه که زۆرت لێبکات که به‌گوێی ئه‌و خه‌ریته‌یه نه‌که‌یت ، خۆت ڕێگاکه بۆخۆت هه‌ڵده‌بژێریت ، جابزانه کامه ڕێگای ڕاسته به‌ره‌و کام جێگایه‌ت ده‌بات .
ئه‌لێره‌دا ده‌بێ بڵێم منیش که‌سێکم له‌ئێوه ، ئه‌مه‌ی ده‌ینوسم خۆم له‌پێش هه‌موکه‌سێکه‌وه ده‌گرێته‌وه خۆشم به‌باش دانانه‌م ، باش ئه‌وکه‌سه‌یه که خوا له‌خۆی ڕازی بکات ، به‌ڵام ده‌مگردن و قسه‌نه‌کردنیش له‌قسه‌ی خێر‌و نه‌سیحه‌ت سودی نی یه وده‌بێ قسه‌ی خێربکرێت به‌یه‌کی ڕابگه‌یه‌نین نابێ وسکت بین وبڵێین من ئه‌هلی ئه‌وه‌نیم که قسه‌ی خێر بۆ خه‌ڵکی بکه‌م ! .
قال الباجي في«سنن الصالحين» له :{ قال الأصمعي : بَلَغَنِي أَنَّ بَعْضَ الحكماءِ كَانَ يقول : إني لأَعظكُم وإنّي لَكَثيرُ الذنوبِ ، وَلَوْ أن أحَداً لاَ يَعِظُ أخاه حَتَّى يُحْكِمَ أَمْرَ نَفْسِهِ لتُرِكَ الأَمْرُ بالخيرِ ، واقْتُصِرَ عَلى الشَّرِّ ، ولكنَّ محادثةَ الإخوانِ حياةُ القلوبِ وجَلاَء النُّفُوسِ وتَذْكِيرٌ مِنَ النسيانِ } الباجي له[سنن الصالحين]
الأصمعي ئه‌ڵی: پێم گه‌یشتۆته‌وه که‌هه‌ندێ پیاوچاکان ئه‌یان ووت: من وه‌عزو ئامۆژگاری ئه‌که‌م وخۆم زۆرتاوانبارم ،ئه‌گه‌ر که‌س ئامۆژگاری نه‌کردایه تاوه‌کو کاری خۆی چاك ده‌کرد که‌موکوڕی تیانه‌مایه ئه‌وا فه‌رمان به‌چاکه‌کردن ته‌رك ده‌کرا وکه‌س نه‌یده‌کرد ، ته‌نها شه‌ڕوخراپه ده‌بوو، به‌ڵام قسه‌کردن بۆ برایان ژیانه‌وه‌ی دڵه وپاککردنه‌وه‌ی نه‌فسه وبیرخسته‌وه‌یه‌که بۆ له‌بیرچونه‌وه،
وقال أبو حازم :{ إني لأعظ الناسَ وما أنا بموضعٍ للوَعْظِ ، ولكنْ أريدُ به نَفْسِي } . أبوحازم ئه‌ڵێت من ئامۆژگاری خه‌ڵکی ئه‌که‌م ئه‌وه‌شنیم که ئامۆژگاری بکه‌م ، به‌ڵکو مه‌به‌ستم خۆمه له‌ئامۆژگاری کردنی خه‌ڵکیدا .
وقَالَ الحسنُ لمطرف :{ عِظْ أصْحَابَكَ ، فَقَالَ : إنِّي أخافُ أنْ أقولَ ما لا أفعل فقالَ : رحمك اللَّه؛ وأيُّنَا يَفْعَلُ ما يقول ، وَدَّ الشيطانُ أنه لَو ظَفَرَ منكم بهذهِ فَلَمْ يأمُرْ أحدٌ منكم بمعروفٍ ، وَلَمْ يَنْهَ عن منكر}
حسن به مطرف ئه‌ڵێت:{ئامۆژگاری هاوڕێکانت بکه ، مطرف ووتی : ئه‌ترسم شتێك بڵێم که خۆم نه‌یکه‌م وتیامانه‌بێت ، حسن ووتی :هه‌ی خوا ڕه‌حمت لێبکات ، جا کێمان ئه‌وه‌ی که ئه‌یڵێت خۆی ئه‌یکات له‌خۆیدا به‌دی ده‌کات ، شه‌یتان ئه‌یه‌وێت به‌وه به‌سه‌رتاندا زاڵ بێت و که‌س نه‌سیحه‌تی که‌س نه‌کات وفه‌رمانی چاکه کردن به‌یه‌کتر نه‌که‌ن و نه‌هی له‌خراپه کردن نه‌که‌ن } .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا من مه‌به‌ستمه بیرخستنه‌وه‌یه‌که بۆخۆم پاشان ئه‌وه‌ی که گوێگروخوێنه‌ر شودوه‌رگرده‌بێ له‌م باسه ، ئه‌وه‌ی که ئاشکرایه هه‌مومان باوه‌ڕمان به‌خواو ملائکه وکتابه ئاسمانی یه‌کان وپێغه‌مبه‌ران ڕۆژی دوایی و قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره خێر‌و شه‌ڕی هه‌یه .
{ آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ }
به‌ڵام کام ئیمان هێنان ؟ باهه‌ندێ له‌خۆمان بپرسینه‌وه بزانین ئیمانه‌که‌مان چه‌نده‌و بای چه‌ند ئیمانمان هه‌یه ؟ ئایا ئیمان هێنان ته‌نها ئه‌وه‌یه که به قه‌ول قسه بیڵێین ؟ یان ئه‌وه‌یه که عیلم وزانیاریمان زۆر پێبێت ؟ یان ئه‌وه‌یه که به‌رپرس وخاوه‌ن مه‌کانه‌ت بین له‌ناوموسڵماناندا و موسڵمانان ڕێزمان لێده‌گرن ولێبگرن ؟ یائه‌وه‌یه که ته‌نها مه‌به‌ست و ویستی خۆمان ته‌واوبکه‌ین وبیهێنینه‌دی ، یان ئه‌وه‌یه که وابزانین ده‌بێ هه‌ر خه‌ڵکی گوێ له ئێمه بگرێت و ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به ئێمه‌ی ئه‌ڵێن گرنگ نی یه وحسابێکی زۆری بۆناکه‌ین و خه‌ڵکیش زۆر گوێ بۆ هه‌موکه‌سێك ناگرن و قسه‌کانی کاری گه‌ری نی یه ئه‌گه‌ر هه‌رچی یه‌کیش بڵێن !
١- قال تعالى: { إِنَّ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ بِالْغَيْبِ } [الملك: ١٢]،
ئیمانه‌که‌مان تاچ ڕاده‌یه‌ك له‌خوا ده‌ترسین له‌غه‌یبه‌وه ؟ ترسانی خوای گه‌وره له‌غه‌یبه‌وه یان له‌دڵه‌وه ، به‌ڕاستی ده‌بێ هێماکانی لێمان ده‌ربکه‌وێت و نیشانه‌کانی خه‌ڵکی له‌ده‌وروبه‌رت هه‌ستی پێ بکات ، نه‌ك ته‌نها بۆ خۆت بڵێیت کوره من له‌خوا ده‌ترسم له‌دڵه‌وه خۆ هاوارناکه‌م تاوه‌کو بۆخه‌ڵکی ڕوون بکه‌مه‌وه ، ئه‌وجا ببێت به‌ڕیاء ، یان ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی قه‌دروڕێزی ده‌گرن وابزانێت که ئیمانه‌که‌ی کامل وته‌واوه .
وقوله: { مَنْ خَشِيَ الرَّحْمَنَ بِالْغَيْبِ وَجَاءَ بِقَلْبٍ مُنِيبٍ } [ق: ٣٣] ، قال مَعْمَر، عن قتادة: { مُنِيبٍ } : تائب
واتا: منيب معنای دڵێکی تۆبه‌که‌ر، ئه‌وجا لێره‌دا ده‌فه‌رموێت به‌دڵێکی تۆبه‌کردنه‌وه ، که‌به‌رده‌وام له‌دڵه‌وه ده‌بێ بترسێن و له‌دڵه‌وه تۆبه بۆلای خوابکه‌ین الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (١٩١) . هه‌روه‌کو له‌وه‌سفی ئیمانداردا هاتوه خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت ، ئه‌وانه‌ی که یادی خواده‌که‌نه‌وه به‌رده‌وام ، له‌کاتێکدا که‌به پێوه وه‌ستاون وبه‌دانیشتنه‌وه‌و له‌کاتی ڕاکشاندا وهه‌رده‌م ، وه بیر له دروستکراوه‌کانی خواده‌که‌نه‌وه ، ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه مه‌به‌ست له عیلم وزانسته و ته‌نها ئه‌وه‌نی یه بیرکردنه‌وه‌یه‌ک بێت که هیچ تێگه‌یشتنێکی تیدانه‌بێت ، بیرکردنه‌وه‌یه‌ك که تێبگه‌یت له‌ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وه‌ره‌و له‌خوابترسێت به‌ڕاستی له‌دڵه‌وه ،دڵت [منیب] بکات وتۆبه‌ی پێ‌بکات به‌ڕاستی .
وقال ابن أبي الدنيا: أنشدني الحُسَين بن عبد الرحمن:
نزهَة المؤمن الفكَرْ ... لذّة المؤمن العِبرْ ...
نحمدُ اللهَ وَحْدَه ... نحْنُ كل عَلَى خَطَرْ ...
رُبّ لاهٍ وعُمْرُه ... قد تَقَضّى وما شَعَرْ ...
رُبّ عيش قَدْ كَانَ فو ...ق المُنَى مُونقَ الزَهَرْ ...
في خَرير (٢) من العيُو ... ن وَظل من الشَّجَرْ...
وسُرُور من النَّبا ... ت وَطيب منَ الثَمَرْ ...
غَيَّرَتْه وَأهْلَهُ (٣) سرعةُ الدّهْر بالغَيرْ
٢- عیلم وزانستیش که سودی بۆخاوه‌نه‌که‌ی نه‌بوو به‌چی ئه‌چێت ، عیلم وزانست پێش هه‌موکه‌سێك ده‌بێ خاوه‌نه‌که‌ی سودی لێوه‌رگرێت ،بۆیه پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم فه‌رمویه‌تی :{نعوذ بالله من علم لا ينفع وقلب لا يخشع}. په‌نا به‌خواده‌گرین له زانستێك که سودی نه‌بێت و دڵێك که ترسی نه‌بێت له خوا ،پیره‌مێردی شاعیر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ووتویه‌تی: چرا ڕوناکی بۆ ژێر خۆی نه‌بێ ڕه‌حمه‌ت له با ،با بابیبا ئه‌وه‌ی ڕووناکی که‌چ بینه گۆڕه ڕه‌نجی با ،با بیبا .
٣- ئه‌گه‌ر خۆشمان به‌خاوه‌ن مه‌کانه‌ت وپله‌وپایه بزانین وموسڵمانان ڕێزمان لێ‌بگرن و ناوی گه‌وره‌و ناودارێتیمان لێبنێن،ئه‌وه‌ناکات که له‌پێستی خۆمان ده‌ربچین وخۆمان به‌شت بزانین وخه‌ڵکی به‌که‌متر بگرین له‌خۆمان ،خوای گه‌وره‌که‌ده‌فه‌رموێت{وَلا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلا تَمْشِ فِي الأرْضِ مَرَحًا إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ}[١٨، لقمان] هه‌مێتیان پێ نه‌ده‌ین خوای گه‌وره‌ئه‌وه‌مان به‌بیر دێنێته‌وه که له‌قیامه‌تدا، هه‌رکه‌سه حسابی به‌ته‌نها له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت وه‌ك فه‌رمویه‌تی:{ يَوْمَ تَأْتِي كُلُّ نَفْسٍ تجادل عَن نَّفْسِهَا } [ النحل : ١١١] هه‌موکه‌سیش ته‌نها جیدال وده‌مه‌ده‌م له‌سه‌ر خؤی ده‌کات به‌که‌سیتر ناپه‌رژێت ، جا چ پێویست ده‌کات که خۆمان ببه‌ستینه‌وه به خه‌ڵکیتره‌وه له‌کارێکدا که له‌سه‌رشه‌رعی خوانه‌بێت سودوکه‌ڵکی دونیاوقیامه‌تی نه‌بێت ، نه ئه‌وان به‌که‌ڵکمان دێن و نه ئێمه‌ش به‌که‌ڵکی که‌سدێن له‌قیامه‌تدا ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که خێرمان بۆیه‌کتر هه‌بێت نه‌سیحه‌ت دین یه‌کترفێربکه‌ین ، هه‌روه‌کو له ئایه‌تی تردا هاتوه ده‌فه‌رموێت : {يَوْمَ يَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ (٣٤) وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ (٣٥)وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ (٣٦) لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ (٣٧) وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ مُسْفِرَةٌ (٣٨) ضَاحِكَةٌ مُسْتَبْشِرَةٌ (٣٩)وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ عَلَيْهَا غَبَرَةٌ (٤٠)} جا هه‌قی وایه که‌خؤمان له‌وڕۆژه‌ترسناکه ببپارێزین ئه‌گه‌رچی به‌شتێکی که‌میش بێت ئاگامان له‌خۆمان وکارو کرده‌وه‌کانمان بێت و ئاگاداری ئه‌وه‌ش بین که بۆکوێ ده‌ڕۆین ، مه‌کانه‌ت و پله‌وپایه‌ی دونیاش ته‌واوده‌بێت وبۆکه‌س نامێنێت ئه‌وجا له قیامه‌تدا ئه‌وه‌شی که به‌رپرسه و مه‌کانه‌تداره و ته‌نانه‌ت هه‌موو که‌سێکی ئاسایی ده‌گرێته‌وه که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
{ وقفوهم إنهم مسؤلون } ، ڕایانگرن ئه‌وانه به‌رپرسن و ده‌بێت لێیان بپرسرێته‌وه ، خوای گه‌وره لێمان خۆشببێت ، وه‌کو عمرابن الخطاب ئه‌ڵێت: پێمخۆشه خۆڵ بخۆم له‌وه‌ی که به‌رپرسی سێ که‌س بم ، إن شا‌ء الله و پرسینه‌وه‌کانمان ته‌نها له‌سه‌ر خۆمان بێت وبه‌رپرسی که‌سیشمان نه‌که‌ن پرسینه‌وه‌مان ئاسان بکاتله‌قیامه‌تدا إنشاء الله .
٣- ئایا وامان لێهاتوه که ته‌نها دوای ویست و ئاره‌زوه‌کانی خۆمان که‌وتبێتین ؟ خواپه‌نامان بدات له‌وه به‌ڕاستی زۆر خه‌ته‌رناکه إن شا‌ء الله هیچ موسڵمانێك وای لێنایات به‌ڵام با بزانین ئه‌وه‌ش چی له‌سه‌ره به‌کورتی سه‌یرێکی بکه‌ین که‌خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :{ ثُمَّ جَعَلْنَاكَ عَلَى شَرِيعَةٍ مِنَ الأمْرِ فَاتَّبِعْهَا وَلا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ لا يَعْلَمُونَ ١٨إِنَّهُمْ لَنْ يُغْنُوا عَنْكَ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا وَإِنَّ الظَّالِمِينَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُتَّقِينَ ١٩} . واتا : پاشان ئێمه تۆمان خستۆته سه‌ر شه‌رع و دین و به‌رنامه‌یه‌ك ،[یان ڕێڕه‌وێك له‌فه‌رمان ویاسا که خوای گه‌وره بۆمانی هه‌ڵبژاردوه] فه‌رمانی خوایه،وشوێنی هه‌واوئه‌فس وویستی نه‌زانه‌کان مه‌که‌وه ،ئه‌وانه هیچ به‌که‌ڵکی تۆ نایه‌ن له‌لای خوا زاڵمه‌کانیش هه‌ندێکیان خۆشه‌ویستی یه‌کترن ، خوایش وه‌لی خۆشه‌ویستی ئه‌وانه‌یه که له خوا ده‌ترسن ، والله أعلم .
لێره‌دا جۆری قسه‌کردنه‌که به‌روه‌وڕووی پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم کراوه ، به‌ڵام فه‌رمانه‌که بۆ ئومه‌ته‌که‌یه‌تی ، که‌خوای گه‌وره ئه‌ودینه‌ی بۆمان ناردوه ده‌بێ به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌کانی خوابکه‌ین ، نابێت شوێنی هه‌واونه‌فسی خۆمان بکه‌وین خوای گه‌وره‌ش ڕازی نابێت به‌وه نه‌هێشمان لێ ده‌کات، بێ گومان هه‌وانه‌فس خاوه‌نه‌که‌ی وێڵ وسه‌رگه‌ردانی ده‌کات ، ئه‌گه‌ر زۆر به‌ئاگاش نه‌بێت له‌خۆی ئه‌وا گومڕاشی ده‌کات وه‌کو خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی :{ وَلاَ تَتَّبِعِ الهوى فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ الله } . یان ده‌فه‌رموێت:{ واتبع هَوَاهُ فتردى } .جا ئایه‌تی زۆر هاتوه ده‌رباره‌ی هه‌واونه‌فسی به‌دکار وه‌کو زانایان ووتویانه هه‌واونه‌فس ته‌نها له شوێنی خراپ‌دا هاتوه ته‌نها بۆخراپه به‌کاردێت ، خوا په‌نامان بدات له‌وه إن شا الله . شتی زۆر له‌سه‌ره به‌ڵام نامانه‌وێت که درێژه‌ی پێبده‌ین ، ته‌نها ئه‌وه‌نده با وامان لێنه‌یات و نه‌بینه شوێنکه‌وته‌ی هه‌واونه‌فسی خۆمان ،که‌خۆشمان نازانین هه‌ده‌ف و مه‌به‌ستمان چی یه و چی ده‌که‌ین .
٤-بۆده‌بێت وابزانین که هه‌ر خه‌ڵکی گوێ له‌ئێمه بگرێت ، بۆ ئێمه‌ش گوێ بۆ خه‌ڵكی نه‌گرێن تابزانین چیمان پێ ئه‌ڵێن ، چیان پێ یه به‌ڵکو سودیان لێوه‌رگرێن ، مه‌رج نی یه که من یان تۆ یان ئه‌و که زانابێت یان ته‌مه‌نی گه‌وره‌تربێت یان ته‌جروبه‌ی ژیانی زۆرترهه‌بێت یان هه‌ر شتێکی‌تر له‌وبابه‌تانه‌ی که ئینسان مه‌غرورده‌کات که گوێ نه‌گرێت له موقابیله‌که‌ی ، له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رت شتێکی پێبێت تۆ به‌ته‌مه‌نت نه‌تبیستبێت ،یان ئاگاداری شتێك بێت که‌تۆ لێی بێ ئاگایت ، یان شتێکی له‌بیر بێت تۆ له‌بیرت چۆته‌وه ، باوامان لێنه‌یات که وه‌کوخوای گه‌وره ده‌فه‌رمویت:{ قُلُوبُنَا فِى أَكِنَّةٍ مِمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ وَفِى ءاذانِنَا وَقْرٌ وَمِن بَيْنِنَا وَبَيْنِكَ حِجَابٌ} . بێگومان ئه‌مه وه‌سفی کافرانه ، وایان لێهاتبو دڵیان به هیچ شتێك نه‌رم نه‌ده‌بو که گوێ له پێغه‌مبه‌ر صلێ الله‌علیه وسلم بگرن ، خۆیان ئه‌یان ووت دڵت پێناده‌ین وئیهمالت ده‌که‌ین ،گوێشت لێناگرین قوڕقۆشم له‌گوێماندایه ،قسه‌ی تۆ ناچێت به‌گوێماندا و چاویشمان تۆ نابینێت په‌رده له‌نێوانماندایه ،به‌کورتی : ئیمان له‌دڵیاندا نه‌بو ، قسه‌ی حه‌قیشیان پێ ناخۆشبو بیبیستن چاویشیان به‌رای نائه‌دا که حه‌قیان ئه‌بینی له‌پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم ، جا با هه‌وڵبده‌ین که له‌یه‌کتر تێ بگه‌ین و گوێ له‌یه‌کتر ڕابگرین و بزانین به‌رامبه‌ره‌که‌مان چیپێ یه ته‌نها ئه‌وه نه‌ڵێین ، ئه‌ها فڵان که‌س ئه‌وه هیچ نی یه هیچ نازانێ هه‌رچێش بڵێ قیمه‌تی نی یه ، جا ئه‌وه‌بزانه ئه‌گه‌ر تۆ وابیت ئه‌ویش و خه‌ڵکیتریش هه‌ر به‌وشێوه‌یه سه‌یری تۆده‌که‌ن ، هه‌مان قسه‌ت پێده‌ڵێن هیچ قیمه‌تیش بۆ قسه‌کانی تۆ دانانه‌ن ، قسه‌یه‌کی عه‌ره‌بی هه‌یه ئه‌ڵێت {احترم تحترم} ڕێزبگره ڕێزت ده‌گیرێت ،خوانه‌خواسته مه‌به‌ستم له بێڕێزی که‌س نی یه به‌ڵام بائه‌وشتانه‌مان له‌بیر نه‌چێته‌وه ئاگامان له‌کاروکرده‌وه‌ی خۆمان بێت له‌ناوخه‌ڵکیدا ئه‌م قسانه وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه ووتم بۆخۆمه یه‌که‌م پاشان بۆ خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ هه‌مو که‌سێكی خاوه‌ن ڕێز .
٥-ئه‌وخه‌ڵکه‌ی ده‌وروبه‌رمان بائه‌وه‌ش وه‌بیری خۆمان بهێنینه‌وه که قه‌دری هه‌رکه‌سێك له ئێمه به‌وانه‌ی ده‌ورووبه‌رمانه‌وه‌یه ،هیچ که‌سێك به‌ته‌نها قه‌دری نی یه ئه‌گه‌ر ئه‌و‌که‌سانه‌ی ده‌وری قه‌دری نه‌گرن ، قسه‌یه‌کی کوردیش هه‌یه ئه‌ڵێت قه‌دری دان به لێوه‌وه‌یه ، ئه‌گه‌ر ددان هه‌رچه‌نده ووردو جوان وبرنجی بێت ئه‌گه‌ر لێو نه‌بێت که دایپۆشێت که‌به‌رده‌وام به‌به‌رچاوه‌وه‌بو قه‌دری نامێنێت ، وه‌کو له فه‌رموده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ردا صلی الله‌علیه وسلم ده‌فرموێت : « خير الأصحاب عند الله عز وجل خيرهم لصاحبه ، وخير الجيران عند الله عز وجل خيرهم لجاره » .
جا بائه‌وه‌بزانین ئه‌گه‌ر ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌ژین ویان له‌گه‌ڵماندان یان براده‌رو هاوسێ وهاوکارمانن ڕێزیان لێنه‌گرین ده‌بێ کامه ڕێزی خۆمانبێت ؟ کاتێك که یه‌کێکیان پێویستی به شتێکه پێش ئه‌وه‌ی خۆی داوای بکات ده‌بێ ئێمه هه‌ستی ئه‌وه‌بکه‌ین و بیده‌ینێ وهاوکاری بکه‌ین ، نه‌ك ته‌نها هه‌ر شتی مادی به‌ڵکو کاتی واهه‌یه که ئه‌و حه‌ز به‌شتێك ناکات که تۆ بیکه‌یت یان بیڵێیت مه‌یکه‌و مه‌یڵێ ئه‌گه‌ر شتکه زه‌ره‌ری دینه‌که‌تی تیانی یه ، یان داوت لێده‌که‌ن له‌به‌رخاترمن ئه‌وقسه‌یه مه‌که تۆش مه‌یکه ، ئه‌گه‌ر تۆ هه‌رخۆت به‌ڕاستزانی و ووتت ئه‌وا دڵی ئه‌وکه‌سه‌ت ڕانه‌گردوه ، دڵی ئه‌شکێنێت ئه‌ویش وابیرده‌کاته‌وه که تۆ خاتری ئه‌وت ناوێت و هیچ هه‌مێتێك ونرخێکت بۆ ئه‌ودانه‌ناوه ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له جیگایه‌کی که‌دا که‌تۆ ئه‌ته‌وێت ئه‌وشتێك بۆ تۆ بکات نایکات هیچ نرخێك بۆتۆ دانانێت
٦- عن أبي هريرة قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (من ستر أخاه المسلم في الدنيا ستره الله في الاخرة ، ومن نفس عن أخيه كربة من كرب الدنيا نفس الله عنه كربة يوم القيامة ، والله في عون العبد ما كان العبد في عون أخيه). وه‌کو له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هاتوه که هه‌ر که‌سـێك سڕی براموسڵمانه‌که‌ی ببپۆشێت خوای گه‌وره له‌قیامه‌تدا سڕی ده‌پۆشێت ،هه‌رکه‌سیش کارئاسانی بۆ براموسڵمانه‌که‌ی بکات له ناخۆشی به‌هانایه‌وه‌بچێت خوای گه‌وره له‌ناخۆشی ڕۆژی قیامه‌تدا کاری بۆ ئاسان ده‌کات و به‌هانایه‌وه ده‌چێت ، هه‌تاوه‌کو موسڵمانێك له‌یارمه‌تی موسڵمانێکی تردابێت خوای گه‌وره له‌یارمه‌تی ئه‌و موسڵمانه‌دا ده‌بێت ، هه‌رچه‌نده یارمه‌تی موسڵمان بده‌یت خواش ئه‌وه‌نده‌یارمه‌تیت ده‌دات .
جا توخوا بابیر له‌کاروکرده‌وه‌کانی خۆمان بکه‌ینه‌وه بزانین ،چه‌نێك عه‌یب وعاروسڕی موسڵمانان ده‌پارێزین ؟ ئایا به‌ڕاستی ده‌یپارێزین یان هۆیهای لێ ده‌که‌ین تاوه‌کو ئه‌وه‌نده‌یتر خه‌ڵکی پێی بزانێت و سڕی که‌شف بێت وناوی له‌ناوخه‌ڵکدا ده‌زڕێنین ؟سڕی موسڵمانان ده‌پۆشین یان ئه‌گه‌ر یه‌ك قسه‌ی هه‌ڵه‌ی لێ ببیستین نۆیتر ده‌خه‌ینه‌سه‌ری وفه‌زحی ده‌که‌ین ؟ یان ئه‌گه‌ر شتێك ده‌رباره‌ی یه‌کێك بزانین پرسیاریشمان ڵێبکه‌ن جوابی پرسیاره‌که ناده‌ینه‌وه یان بێ ئه‌وه‌ی پرسیارمان لێبکه‌ن خۆمان ده‌م ده‌کوتین و ده‌نگیش هه‌ڵده‌بڕین له باسکردنه‌که‌یدا ؟ ئه‌مانه زۆرشتی ترسناکن گاڵته‌ی پێناکرێت ونابێت به‌شتی ئاسایی بزانین .
ئه‌ودووخاڵه‌ی تریشیان که‌ده‌فه‌رموێت ، کارئاسانی بۆیه‌کتربکه‌ین الحمدلله که‌وتوینه‌ته ڕۆژێکه‌وه که‌س نی یه که خۆی باری ئاسان بێت ،الحمدلله هه‌مومان وه‌ك یه‌ك بارگران و فریای که‌سیتر ناکه‌وین باری بۆئاسان بکه‌ین ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش تاقیکردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌یه هه‌مومانی گردۆته‌وه ، ان شا‌ء الله ، گوناحه‌کانمانی پێ که‌مده‌کاته‌وه ، وه‌کوخوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :{ وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ وَإِنْ يَمْسَسْكَ بِخَيْرٍ فَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٧) وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ (١٨)
جائه‌مه‌ش ویستی خوایه بۆیه ئه‌ڵێم الحمدلله، یان وه‌کو پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم ده‌فه‌رموێت :{ "أشد الناس بلاء الأنبياء، ثم الصالحون، ثم الأمثل فالأمثل"}.به‌ڕاستی ده‌بێ بزانین چی ده‌که‌ین و چی ده‌ڵێین و چی ده‌نوسین قیامه‌ت له‌بیرخۆمان نه‌به‌ینه‌وه به‌چه‌ند بیانویه‌ك که به‌ڵگه‌نی یه بۆ ڕه‌فتاره‌کانمان ، هه‌وڵبده‌ین که بزانین خۆمان چیمان ده‌وێت و کاروکرده‌وه‌کانمان به‌ره‌و کوێمان ده‌بات ، ئه‌وه‌ش له‌بیرنه‌که‌ین که ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رت مادام موسڵمانه ده‌بێ لێبوردنت هه‌بێ بۆی وچاوپۆشی له هه‌له‌کانی بکه‌یت ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :{ وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ (١٣٣) الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (١٣٤) وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ (١٣٥) أُولَئِكَ جَزَاؤُهُمْ مَغْفِرَةٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَجَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ (١٣٦)
پێشبڕکێ و مونافه‌سه و هه‌وڵدانی زیاتر بکه‌ن بۆ لێبوردنی خوا وئه‌وبه‌هه‌شته‌ی که پانتایی یه‌که‌ی به‌قه‌ده‌ر ئه‌رزوئاسمانه‌کانه که‌ئاماده‌کراوه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌خواده‌ترسن [وه‌کو له‌سه‌ره‌تاوه‌باسمانکرد که له‌خواترسان له‌غه‌یبه‌وه و له‌دڵه‌وه]لێره‌وشه‌وه هه‌ندێ نیشانه‌کانی له‌خواترسینمان بۆ ڕوونده‌کاته‌وه که، ئه‌وه‌نه‌ی که پاره‌وماڵ ده‌به‌خشن له‌پێناوخوادا له‌خۆشی وناخۆشیدا،[الکاظمین] ئه‌وانه‌ی ڕقی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌وده‌رینابڕن ، ئه‌مه‌یان ئیشی دڵه که‌نایه‌ڵن پێیانه‌وه دیاربێت که هه‌ستیان پێ بکرێت ، [والعافین عن الناس]ئه‌وانه‌ی که لێبوردنیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی ، خه‌ڵکیش ووشه‌یه‌کی گشتی یه و نه‌ناسه ، بۆ کافروموسڵمانه ، نه‌ك ته‌نها موسڵمان به‌ڵکو خه‌ڵکی به‌گشتی کافریش ده‌گرێته‌وه به‌ڵام موسڵمان پیشتره له‌هه‌موکه‌س چونکه خوای گه‌وره به به‌رات ناویبردوه له‌قورئاندا ، ئه‌م لێبوردنه‌ش کرده‌وه ده‌گرێته‌وه که‌شتێکیان به‌رامبه‌رت کرد خێرا ووڵامیان نه‌ده‌یته‌وه ئه‌گه‌ر به لێدان بێت یان به‌قسه‌کردن یان به‌نوسین یان ئیشاره‌ت دان ئه‌مه هه‌موی کرده‌وه‌یه ، پاشان ده‌فه‌رموێت خواش چاکه‌که‌رانی خۆش ده‌وێت ، واتا ئه‌وه‌ی ئه‌وسیفه‌تانه‌ی تیادابێت چاکه‌که‌ره‌و پیشه‌ی چاکه بۆیه خوای گه‌وره‌ش ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت ،پاشان باسی ئه‌وه‌ده‌کات که ئه‌وه‌ی تاوانێکی کرد[فاحشه] ئه‌مه‌ش چه‌ندشتێك ده‌گرێته‌وه وه‌کو زینا و مه‌شروبخواردن ئه‌وشتانه که تاوانه به‌رامبه‌ر به‌خۆت ده‌یکه‌یت سنوره‌کانی خواده‌شکێنیت یان زوڵمیان له‌خۆیان کرد به‌کردنی تاوانی بچوك ، یه‌کسه‌ر پاش ئه‌وه تۆبه‌ی به‌دواداده‌که‌ن وزیکریخواده‌که‌ن داوا له‌خواده‌که‌ن که تۆبه‌یان قبوڵ بکات و لێیان ببورێت دڵنه‌وابن له‌وه‌ی که ته‌نها خوایه تۆبه قبوڵ ده‌کات و له‌گوناحه ده‌بورێت ، به‌رده‌وامیش نابن له‌سه‌ر ئه‌وتاوانه وچه‌ندباره‌ی بکه‌نه‌وه ، خۆشیش لێره‌به‌دواوه دێت و ده‌سگیری ده‌بیت ئه‌گه‌ر به‌و شێوه یه بکه‌یت ، خۆشی یه‌که‌ش چی یه که‌م نی یه و به‌که‌میشی مه‌زانه ، که‌ده‌فه‌رموێت ئه‌وانه پاداشتیان لێبوردنی خوای گه‌وره‌یه بۆیان وه باخ وباخاتی به‌هه‌شته که‌له‌سه‌ره‌تای ئایه‌ته‌که‌دا باسی کردوه که‌به‌س پانتای یه‌که‌ی به‌قه‌ده‌ر هه‌موو زه‌وی و ئاسمانه‌کانه ، ڕوباری به‌ژێرداده‌ڕوات که‌له‌ئایه‌تێکی تردا ده‌فه‌رموێت ڕووباری ئاوی ساف وسازگار وشیری پاك وسپی و ڕووباری هه‌نگوین خۆش وبه له‌زه‌ت ، ڕێده‌کات له‌ژێر ئه‌وباخ وباخاته‌ی که ده‌درێت به‌وکوسانه‌ی باسی کردوه ، له‌وه‌ش خۆشتر که هه‌تاهه‌تایی به‌رده‌وام تیایدا ده‌ژیت و مردنی تیانی یه ، ئه‌وه کرێ و پاداشتی ئه‌وکه‌سانه‌یه که ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تیادابێت و بیکات به‌وشێوه‌یه‌بێت . والله أعلم .
٧- ئیش وکاری ئێمه چی یه ده‌بێ بزانێن،ئه‌گه‌رتائێستاش دیاری کراونه‌بوه‌و بێ به‌رنامه‌ومه‌به‌ست بوه بامه‌به‌ست وبه‌رنامه‌یه‌ك بۆکاره‌کانمان دابنه‌ین،به‌ڵام به‌بۆچونی من لێره‌داته‌نها یه‌ك کاردیاریه ودرکی پێده‌کرێت به‌ئاشکرا،ئه‌ویش کاری[دعوة]بانگه‌وازکردن بۆسه‌ردینی خوا، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نی یه که‌کاری ئیسلام له‌وه‌دا ببینم یان کورتی که‌مه‌وه ته‌نها بۆ[دعوة]کردن ئه‌گه‌رهه‌رکه‌سێك مه‌به‌ستێکی که‌ی هه‌یه بۆخۆیه‌تی په‌یوه‌سته به‌خۆیه‌وه بۆیه ته‌نها باسی [دعوة] ئه‌که‌م مه‌به‌ستم له‌کاری نوسین وژیانی ئه‌وروپایه زیاتر، به‌ڵام کاری بانگه‌وازکردن چه‌ند یاسا‌و ڕێسایه‌ك هه‌یه که‌ده‌بێ به‌رچاوی خۆمانی بخه‌ین ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی تیابه‌دی نه‌کرێت هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌سته‌که ده‌گۆڕێت ، وه ئینسان ئه‌گه‌ر هه‌رکارێکی خێری له‌به‌رچاوبوو ئه‌وا ده‌بێت هه‌وڵبدات به‌جوانترین شێوه بیبات به‌ڕێوه .
أ- قل هذه سبيلى أدعوا إلى الله على بصيرة أنا ومن اتبعنى وسبحن الله وما أنا من المشركين (١٠٨) . به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره ڕوون بکه‌ره‌وه پێویست ناکات به‌ڵگه‌ی خه‌ڵکی پوچ بکه‌یته‌وه ، له‌به‌رنامه‌ی خوا ڕاسترنی یه ، ئه‌وه‌ی غه‌یری به‌رنامه‌ی خوابێت هه‌موی پوچ وبه‌تاڵه ، [ومابعد الحق الا الظلال] ، ئه‌وه‌شی وه‌کوتۆ به‌رنامه‌ی خوای پێی یه بێگومان ڕاسته‌و دروسته،ئه‌گه‌رچی چه‌وتی و خوارو خێچی له کار‌و کرده‌وه‌و ڕه‌فتاره‌کانیدا هه‌یه ، بێ گومان به که تۆش بێ هه‌ڵه نیت ، له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌ی زۆرگه‌وره‌ترت هه‌بێ له که‌سێکی که به‌ڵام یان ئه‌وه‌تا خۆت نایبینیت وخه‌ڵکی هه‌ستیان پێ کردوه بۆیه له‌گه‌ڵتا ڕێك و ته‌ریب نین ،یان ئه‌وه‌یه که قبوڵناکه‌یت که‌س بۆت چاك بکاته‌وه‌و هه‌ڵه‌کانت پێ نیشانبدات،یان ئه‌ویه که هه‌ڵه له یه‌کتر تێگه‌یشتون ، ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سه بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی گوێگربێت ئه‌وا به‌ئاسانی له‌یه‌کتر تێده‌گه‌ن و هه‌ڵه‌ی لایه‌ك ده‌رده‌که‌وێت چونکه پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت :{ کل بني آدم خطاء وخیر الخطائین التوابون }.جاباشتروایه که به‌شوێن هه‌ڵه‌ی خۆمان بکه‌وین وه‌ك له هه‌ڵه‌ی خه‌ڵکانی که وهوڵی چاکبونی خۆمان بده‌ین {من أهتدی فإنما یهتدي لنفسه ومن ظل فإنما یظل علیها}
ب-[دعوة] بانگه‌وازکردن به‌توڕه‌بون و تانه‌و ته‌شه‌نه‌دان له‌خه‌ڵکێك یان که‌سێك که قسه به‌ره‌و ڕومانده‌کات ، له‌کاتێکدا که‌ده‌زانین ئه‌وه موسڵمانه و به‌هه‌ڵه‌شی ده‌زانین ، که‌چی له‌جوابدانه‌وه‌یدا زۆربه‌ڕه‌قی و به‌توندی و قسه‌یه‌ك که دڵی بریندار بکات ووڵامی ده‌ده‌ینه‌وه ، ئه‌مه زۆرهه‌ڵه‌یه ئه‌وه‌ش نابێته بیانو که تۆ فشاری زۆرت بۆده‌هێنن و زه‌ختت به‌سه‌ره‌وه‌یه ده‌بێ به قوه‌ته‌وه ووڵامی بده‌یته‌وه ، نه‌خێر براکه‌م به‌باشترین شیوازی قسه‌کردن هه‌وڵبده ووڵام بده‌یته‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (١٢٥) وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُمْ بِهِ وَلَئِنْ صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِلصَّابِرِينَ (١٢٦) وَاصْبِرْ وَمَا صَبْرُكَ إِلَّا بِاللَّهِ وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلَا تَكُ فِي ضَيْقٍ مِمَّا يَمْكُرُونَ (١٢٧) إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا وَالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ (١٢٨)} . له‌م ئایه‌ته پیرۆزانه‌دا ده‌فه‌رموێت به‌حیکمه‌ت و به‌جوانترین شێوازی گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵیاندا گفتوگۆ بکه، ئه‌مه له کاتێکدا بۆ کافره و به‌رامبه‌ر به‌کافر ، ئه‌ی به‌رامبه‌ر به موسڵمان ؟ خۆ ده‌بێ زۆر له وه به‌جوانترو به‌ئاگاتربیت له قسه‌کردنتا به‌رامبه‌ری ، نه‌ك ئه‌و بڵێت ده‌رد ، تۆ بڵییت قوزه‌ڵ قورد ، یا بڵێیت جێی مشت پاله‌قه‌یه ! ئه‌مانه هه‌ڵه‌ن ده‌بێ بزانیت ئه‌گه‌ر ناشزانیت ئه‌وا لێی بکۆڵه‌ره‌وه بزانه وایه یان نا ؟پرسیاریکه ؟ باشترین که‌سێکیش پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ بکه‌یت خوای گه‌وره‌یه ته‌ماشای ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزانه بکه بزانه چی ده‌فه‌رموێت ؟ ئه‌وجا پاش ئه‌وه‌ش ده‌فه‌رموێت ، ئه‌گه‌ر ئێش و ئازاریشیان پێ گه‌یاندی هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی که ئازارت پێ گه‌یشتوه ئازاریان ده‌ره‌وه نه‌ك زیاتر ، ئه‌وه له قسه‌کردنیشدایه ، به‌ڵام خێروپاداشته‌که بۆ کێ یه ؟ بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌برده‌کات له‌سه‌ر ئێش و ئازارێك که دراوه ، سه‌بروئارمگرتنیش ته‌نها به‌خواوه‌یه و بۆخوایه و له به‌رخاتری خوایه ، خه‌میش مه‌خۆ ودڵگران مه‌به ، هه‌رله‌دڵخۆتا بیهێڵیته‌وه ،خه‌میشیان لێ مه‌خۆ له‌وکوسانه‌ی که نایه‌نه سه‌ردینی خوا‌و ئازارت ده‌ده‌ن ،له‌ناڕه‌حه‌تی دا مه‌مێنه‌وه ودونیا له‌خۆت مه‌هێنه‌وه یه‌ك له‌و فڕوفێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازیه‌ی که به‌رامبه‌رت ده‌یکه‌ن ئه‌یانه‌ویێ بتفه‌وتێنن ، خوای گه‌وره به‌رده‌وام پاڵپشتی له‌خواترسان ده‌کات و ئه‌وانه‌ی که چاکه‌که‌رن ، هه‌روه‌ك ئایه‌ته‌که‌ی خاڵی ٦ دا ، باسمان کرد .
ت- له‌هه‌موشی ناخۆشتر ئه‌وه‌یه که ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی ده‌ورت دڵیان ڕانه‌گریت ، پاشان لێت دوور ده‌که‌ونه‌وه و ده‌ڕۆن به‌لایه‌کی که‌دا ، ئه‌وه‌ش مه‌ڵێ قه‌ت ، جا با بڕۆن من چی زه‌ره‌رێك ده‌که‌م ؟ نه‌خێر براکه‌م خوشکه‌که‌م هه‌مومان زه‌ره‌رده‌که‌ین موسڵمان ده‌بێ وه‌ك به‌ردی دیوار تێك هه‌ڵکێشی یه‌کتربن وه‌کو پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم فه‌رمویه‌تی :{ المؤمن للمؤمن كالبنيان يشد بعضه بعضا" وشبك بين أصابعه}. ئه‌وه‌ش مه‌ڵێ جاخۆی زه‌ره‌رده‌کات جونکه زه‌ره‌ری هه‌رکه‌سێك له‌موسڵمانان زه‌ره‌ری تۆیه‌و زه‌ره‌ری هه‌رتاکێکه له‌م ئۆممه‌ته وه‌کو پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم فه‌رمویه‌تی:{مثل المؤمنين في توادهم وتراحمهم كمثل الجسد الواحد، إذا اشتكى منه عضو تداعى له سائر الجسد بالحمَّى والسَّهر} .
له‌کۆتایدا ئه‌وه ئه‌ڵێم ئه‌مه چه‌ند نه‌سیحه‌ت وئامۆژگاریه‌ك بوو بۆخۆم پاشان بۆ براو خوشکی موسلمان پاشان بۆ هه‌رکه‌سێك که گوێمان بۆ شل بکات و قسه‌مان لێوه‌ربگرێت ، هیوادارم که که‌س دڵگران نه‌کات چونکه من به‌تانه‌وته‌شه‌نه‌وه نه‌منوسیوه ، به‌ڵکو به‌واجبی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان بنوسم ، هه‌رکه‌س ئه‌م شتانه ڕه‌چاوبکات هه‌ڵبه‌ته سودی شه‌خسی خۆیه‌تی و داواکاریشین که خوای گه‌وره بیکاته خیروچاکه بۆ قیامه‌تمان ، ئێوه‌ش له‌دووعای خێر بێ به‌شمان مه‌که‌ن ، گه‌ردنیشمان ئازادبکه‌ن له که‌موکوڕی نامه‌که‌م یان کرچوکاڵی نوسینه‌که‌م ، داواکارم له‌خوا ئێوه‌ش وهه‌مووموسڵمانان ومنێش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا سه‌ربه‌رزی دونیا‌و قیامه‌تمان بکات ، ئێوه‌ش بڵێن آمین .
إنه‌ولي ذلك والقادر علیه ،
والسلام .