20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کایەی عەلمانی ودیموکراسی لە پروپاگەندەی تیۆکراتی بۆ ئیسلام
توێژینەوەیەکە لەسەر چەمکی "تیۆکراسی" هەوڵئەدات وەڵامی ئەو پرسیارانە
بداتەوە بۆچی خەڵکی لە ئیسلام دەترسن و دیموکراسیان پێباشە! ..
لەناو میللەتی کورددا بەگشتی کە باسی شەریعەت دەکەیت، هەموو سڵ دەکەنەوە بە
شتێکی ترسناکی دەزانێت؛ تەنانەت لە ناو موسڵمانانیشدا ئەو ترسە هەر
دەبینرێت، ئەشێت لە دەرئەنجامی ئەو ترسە ئەم باسەم بۆ پێشهاتبێت..
زۆر جار لە نوسین و کۆڕو سمینارو، تەنانەت هاوڕێ عەلمانیەکانمدا لە
دانیشتنی تایبەتی خۆماندا باسی ئەوەیان لێپرسیومەتەوە، ئەگەر فەرمانڕەوای
بکەن ئیسلام سەروەر دەبێت، بێگومان بێ هیچ دوودڵییەك منیش ووتومە بەڵێ،
بەڵام دەست بەجێ ئەم چەند پرسیارەیان لێکردوم...
ئایائەگەر ئیسلام فەرمانڕەوا بێت هەر کەس دزی بکات دەستی دەبڕدرێت؟
ئەگەر هەر کەس زینا بکات رەجم دەکرێت؟
کەس بۆی نیە مەشروب بخواتەوە؟
ئازادیمان پێشل دەکرێت؟
ئەبێت هەموومان ریشمان هەبێت؟
ئەگەر ئیسلام حوکوم بکات هەموو ئافرەتان دەبێت باڵاپۆشبن؟
زۆرێك لەم پرسیارانە خەڵکی سادە دەیکەن، بەڵام ووردتری دەکەنەوە لەوانەی کە
خاوەنی فیکری عەلمانی و زیاتر شارەزان لە بواری حوکومڕانی و سیستەم و
فیکردا.. دەڵێن:
دەوڵەتی دینی زۆر ترسناکە ؟
دەوڵەتی ئاینی هۆکارێکە بۆ دواکەوتنی گەلان نمونەی ئەوروپا دێننەوە؟
پیانوایە دەسەڵاتی (تیۆکراسی) لە ئیسلامدا هەیە ئەوە ئەدەنەوە بە ناوچوانماندا؟
زۆربەی پرسیارەکان لەم تەوەرانەدا خۆی دەبینێتەوە..
ئەوەی کە منی سەرسام کردوە کێشە لەوەدا نیە مولحیدێک بیکات، بەڵکو ئەوەی پرسیارەکان دەکات زۆربەی موسڵمانەو بەچکە موسڵمانە!..
سەرەتای باس..
فەرمانڕەوای خوای گەورە بەزۆرناسەپێنرێت، بەڵکو ئەگەر خەڵکی زۆر خۆشحاڵ
نەبن بەو فەرمانڕەوایە خوای گەورە نایبەخشێت، نمونەی مەککەو تایف و بەحرەین
و عێراق لەبەردەستدایە کە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) چوەلای خەڵکەکەی و
شیکاری فەرمانڕەوای خوای گەورەی بۆ کردن و هیچیان وەریان نەگرت، لە
کۆتایدا هەواڵی دایە "ئەوس و خەزرەج" کە دوو گەل هۆزی بنەڕەتی شاری مەدینە
بوون یەکسەر بێ دوودڵی وەریان گرت، هەموو دەزانین سەرەتای حوکومەتی
پێغەمبەرو (صلی للە علیە وسلم) فەرمانڕەوایەکەی لەوێوە سەرچاوەی گرتوە...
لێرەدا دەمەوێت ئەوە بگەیەنم کە دەسەڵاتی خوایی نیعمەتە وەك هەموو
نیعمەتەکانی تر ئەگەر خەڵکی سوپاس گوزاربوون لەسەری پێان خۆش بوو.. ئەوا
خوای پەروەردگار پێیاندەبەخشێت، ئەگەر ئارەزووە مەندنەبوون ئەو خوای گەورە
تەنها لە قیامەتدا تۆڵە لەوانە وەردەگرێت کە ڕێگری فەرمانڕەوای خوای
گەورەن..( لَئِنْ شَكَرْتُمْ لأَزِيدَنَّكُمْ وَلَئِنْ كَفَرْتُمْ إِنَّ
عَذَابِي لَشَدِيدٌ)( إبراهيم:٧)..( سوێند بهخوا ئهگهر سوپاسگوزارو
شوکرانه بژێر بن، ڕزق و ڕۆزی و نازو نیعمهتتان بهسهردا دهڕێژێنم و
زیادی دهکهم، بهڵام: ئهگهر ناشوکرو سوپاس ناپهزێڕ بن، بهڕاستی ئهو
کاته ئیتر تۆڵه و سزای من زۆر به ئازار دهبێت.).
کوروباوکێکی پێغەمبەری وەك دواود سولێمان- سەلامی خوایان لێبێت- هەرودکیان
سوپاسگوزاری خوای گەورەیان زۆر کرد بۆیە هەموو جیهانیان فەرمانڕەوای
کرد..( قَالَ هَذَا مِنْ فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ
أَكْفُرُ وَمَنْ شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ [النمل:٤٠]) دیارە
ئەم ئایەتە لەسەر زمانی پێغەمبەر سولێمانە کە دەفەرموێت(ئایا سوپاسگوزار
دهبم یان ناشکورو بهدنمهك، جا ئهوهی سوپاسگوزار بێت ئهوه
سوپاسگوزاره بۆ خۆی، ئهوهی سوپاسناپهزێره، ئهوه (بابزانێت) که
پهروهردگارم دهوڵهمهندو بێ نیازهو خاوهنی بهخششه به ههموان).
هەروەك چۆن ئەو کەسەی کە سوپاسگوزارە و خوای گەورە پێدەبەخشێت،
پێچەوانەکەشی ئەوەی کە سازا وەردەگرێت خوای گەورە ئەو دادگەریەی لێ
دەستێنێتەوە، بەڵام ئەگەر خەڵکێك لەناو ئەمانەدا لە هەوڵ و کۆشش و خەباتدان
بن بۆ دەسەڵاتی ئیسلامی، ئەوا خوای گەورە رێگای کامەرانی نیشان دەدات و
ڕێنمونیان دەکات بۆ ئیمان و ئازایەتی و سەربەرزیان پێ دەبەخشێت..(
وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ
لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ، سورة العنكبوت .٦٩)..( (بەڵام) ئەوانەی لە پێناوی
ئێمەدا بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی ئێمە هەوڵ و کۆشش دەدەن و خۆیان
ماندوو دەکەن، بەڕاستی ئەوانە ئەوانە ڕێنمونی دەکەین بۆ هەموو ڕێبازێکی چاک
و دروست (کە بەدەست هێنانی ڕەزامەندی ئێمەی لەدواوەیە) بێگومان خوای
پەروەردگار هاوەڵ و هاودەمی چاکەکاران و چاکەخوازانە.)
دڵنیاتان دەکەمەوە فەرمانڕەوای خوای گەورە لە رووی یاساو ڕێساوە هەموو بۆ
پاراستنی مرۆڤە لە رووی لاشەو رەگەز و تەنانەت هزرەوە هیچ نەماوە بە ئێمەی
نەگەێنێت(مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ) واتا لەم قورئانە کە
سونەتی پێغەمبەریش (صلی للە علیە وسلم) بەدوایدا دێت، لە رووی سیستەمەوە بۆ
ئێمە دارێژراوە، بەڵام "هەوامشی" زۆری بە جێهێشتوە بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت
لە رووی ئەقڵەوە داهێنان بکات.
کایەی عەلمانی کوردی لە پروپاگەندە بۆ ئیسلام:
سایکۆلۆژیەتی کورد وا هەڵکەوتوە بە گشتی بە گومانە لە هەموو شتێك لە
دەوروبەریدا، تەنانەت زۆر جار لە ناو خودی خێزانەکاندا ئەم گومانانە تۆخ
دەبێتەوە سەر دەکێشێت بۆ دراوسێ و کۆمەڵگاو دەسەڵات، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە
بۆ ئەوەی کە ماوەیەکی زۆر دورودرێژە ئەم گەلە بەگشتی چەوساوەتەوە و هەمیشە
درۆی لەگەڵدا کراوە، پاشان لەگەڵ نەوەکانیاندا بە ئاگرو ئاسان دووژمنانی
جوڵاندوەتەوە، ئەوەی کە داگیری کردوە زۆر جار بە ناوی ئیسلامەوە کوردیان
چەوساندۆتەوە، ئەمە تاکە هۆکارە کە زۆر جار عەلمانیەکانی چواردەور و
شیعەگەراکان وایان کردوە کە ئیسلام لەبەر چاوی کورد ناشرین بکەن،
عەلمانیەکان وەك حیزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی مایەی نەهامەتی بوو بۆ گەلی
کورد لە سوریاو عێراقدا، کوردستان دوو پارچەی دەکەوێتە بن دەستی ئەو دوو
هێزە عەلمانیە نەگریسە، پاشان دایکی کوردستان کە تورکیا لەسەر دەستی
پێشەوای عەلمانی داگیرکراوە ئەویش موستەفا کەمال ئەتاتورکە بەردەوام بە
ئاگر و ئاسن رەفتار دەکەن لەگەڵ کورددا، دوای ئەوان دەوڵەتی شاهنشاهی
ئێرانی عەلمانی و شیعەگەراکانی "تیۆکراتی" ئەم کوردستانەیان چوار مێخە
کێشاوە پارچە پارچە یان کردوە چونکە بە درێژای مێژووی عەلمانیەت کە هاتۆتە
ناو ووڵاتی ئێمەی موسڵمان بە گشتی هۆکاری نەهامەتی و دواکەوتویمان بوون،
هەتا موسڵمانان فەرمانڕەوایان هەبوو لە ناو کوردستاندا خاوەنی دەیان
دەسەڵات ئیمارەتی خۆمان بووین کە لە زۆربەی ووڵاتانی تر وەك فەرنسا و
ئەڵمانیا پێشکەوتوتر بوین.. نمونەی زۆر لە بەردەستدایە تەنها وەك بیر
هێنانەوە ئاماژە بە هەندێکی دەکەم..
١- دەسەڵاتی کەیقوبادی موسڵمان
٢- دەوڵەتی دینەوەری
٣- دەوڵەتی حەسنەوی
٤- ئیمارەتی هەزبانی
٥- دەوڵەتی ئەیوبی
٦- دەوڵەتی سەلاجیقەی کوردستان
٧- ئیمارەتی سۆران
٨- ئیمارەتی ئەردەڵان
٩- ئیمارەتی بۆتان
١٠- ئیمارەتی بابان
ئەمەی کە باسم کرد لە سایەی ئیسلامدا توانیومانە بەدەستی بێنین، بەڵام
لەسەردەمی عەلمانیەتەوە تەنها کۆماری کوردستان دامەزرا ئەویش ١١ مانگی
خایاند بەدەستی عەلمانیەکان لە ناو برا، ئەم هەرێمەی خۆمان کە دەیبین
ئێستا لە بەر چاودایە ئەوەی خاوەنی دەسەڵاتە عەلمانیەتە بۆیە هەر
دواکەوتوین تا ئێستایش نەمانتوانیوە لە ئەدەبیاتی بادینانی و سۆرانی
تێبگەین لە سایەی دەسەڵاتی عەلمانی کوردی، بێجگە لەو هەموو نەهامەتیەی کە
بەسەر ئێمەی کوردی موسڵمان هێناویانە لە رووی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی
یان جوانتربڵێن هەموو رەهەندەکانی ژیانمان، لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئەوەی
هۆکاری دواکەوتی نەبونی دەسەڵات و فەرمانڕەوای کوردیە ئایا ئیسلامە یان
عەلمانی؟
بێگومان عەلمانیەکان، نمونەی بەرچاویان دیارە.
کەواتە هەر ئەوانیشن دەیانەوێت ئیسلام ناشرین بکەن لەبەر چاوی نەوەکانیدا
بۆ ئەوەی دادپەروەری و زانست و رەوشت و خواناسی لە ناو خەڵکیدا لابەرن ،
چونکە سیمای دەوڵەت و دەسەڵاتی ئیسلامی ئەو چوار بنەمایە بۆ خەڵکی دابین
دەکات(دادپەروەری، زانست، ڕەوشت، خواناسی).
لەکاتێکدا موسڵمانان بەرێزترین خەڵکن لای خوای گەورە، زۆرینەی گرۆ و
کۆمەڵی بەهەشتن ئوممەتێکی شاهیدن بە سەر گەلانی ترەوە..( وَكَذَلِكَ
جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطاً لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ
وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيداً..البقرة/١٤٣)..(بهو شێوهیه
ئێوهمان به گهلێکی میانڕەو گێڕاوه(وَسَطاً) بەواتای دادپەروەریش دێت
(له ههموو ڕویهکهوه، له ڕووی عیبادهت و خواپهرستیهوه، لهڕووی
دنیاو قیامهتهوه، له ڕووی داخوازیهکانی ڕۆح و نهفسهوه..له
ڕووی…هتد) تا ببنه شایهت بهسهر خهڵکیهوه (تا بزانن ئهم ئاین و
بهرنامهیه ههمووی مایهی خێرو سهربهرزیه بۆ تاك و کۆمهڵ له ههموو
سهردهمێکدا، وه له ههموو بوارهکانی ژیاندا)، وه پێغهمبهریش (له
ههموو ئهو بوارانهدا مامۆستاو ڕابهری ئێوهیه، وه له ڕۆژی
قیامهتدا) شایهتی دهدا بۆ دڵسۆزانی ئوممهتی لهسهر ئهوهی که به
ئهرکی سهرشانی خۆیان ههستاون).. واتا لە قیامەتدا گەل و هۆزی نوح دێنن
دەپرسن؛ لە هەردوولا واتا نوح و گەلەکەی هەردوولا رووبەروو دەکرێنەوە بۆ
دادپەروەری نێوانیان و ساغکردنەوەی راستیەکان ئوممەتی موسڵمان بانگدەکرێت،
لە کاتێكدا موسڵمان ئەم پلەو پایەی هەیە لە لای خوای گەورە عەلمانی وای
لێکردوە کە پەی بەم ئیمتیازانە نەبات..
یاخود موسڵمان باشترین خەڵکین بۆ خەڵکی بە وەسف و پێناسەی پەروەردگارمان،
لەبەر ئەوەی باشترین یاساو دەستورمان هەیە، پێغەمبەرەکامان پێشەوای هەموو
پێغەمبەرانە – سەلامی خوا لە هەموویان بێت- ..( كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ
أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ
الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ
خَيْرًا لَّهُم مِّنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ
﴿ال عمران١١٠﴾)( (بهڕاستی) ئیتر ئێوه چاکترین ئومهتێکن که (بۆ سوودی)
خهڵکی هێنراونهته مهیدانهوه، چونکه فهرمان به چاکه دهدهن و
قهدهغهی خراپه دهکهن و باوهڕی دامهزراوتان به خوا ههیه، خۆ
ئهگهر خاوهنانی کتێب باوهڕیان بێنایه (به ئاینی ئیسلام) وه چاکتر
بوو بۆیان، ههیانه ئیماندارن بهڵام زۆربهیان گوناه کارو تاوانبارن.)..
موسڵمانان بۆیە بەباشە باس دەکرێت هۆکارەکەی دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە هەمیشە
لە خزمەتی مۆرڤایەتیدان، ئەم دیدی تێروانیە بۆیە نەماوە لە ناو کورددا و
یاخود موسڵمانان بە گشتی..، چونکە عەلمانیەت جێگای ئەو بەرنامەی گرتۆتەوە
کەئیسلامە..
عەلمانیەت هەمیشە دەیەوێت خەڵکی چەواشە بکات بەوەی کە ئیسلام تیرۆرو
ئیرهابەو توانای دەسەڵاتی نیە، بە پەسەندی دەزانێت ئیسلام بە گوێرەی بیری
خۆی تەندروست بکات بیکاتە ئاینێکی عابیدانەو راهیبانە، عەلمانەیت پێناسەی
ئاین دەکات لە گیرفانی خۆیەوە..
لەڕاستیدا نەوەکانی ئیسلامی وا خەو لێخستوە کە بەدرێژای چەند سەدە کاری
لەسەر ئەو خەولێ خستنە کردوە، بێجگە لەوەی کە هەرچی پێشەنگی ئەم ئاینەیە
توانجێکی لێداوە بۆ ئەوەی ناشرینی بکات لەبەرچاوی خەڵکی موسڵماندا، هەر
لەسەردەمی پێغەمبەرەوە(صلی للە علیە وسلم) لەیارویاوەرانیەوە تا دەگاتە ئەم
سەردەمە لە شەش رووەوە کار لەسەر ئێمەی موسڵمان دەکات شەرمان پێدەفرۆشێت
کە بریتیە لە ..
یهکهم: جهنگی فکر(بیروباوهڕ)
دووهم: جهنگی ڕهوشت (حهرامه، عهیبه، نابێ)
سێیهم: جهنگی پارچه پارچهی (نهتهوایهتی)
چوارهم: جهنگی ئابووری (سیستهمی سهرمایهداری)
پێنجهم: جهنگی سیاسی (سیستهمی دیموکراسی و لیبراڵی)
شهشهم: جهنگی سهربازی (داگیر کردن)
ههموو ئهم چهند خاڵه پهیوهندیان ههیه بهیهکهوه، من ناتوانم
لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم باسانە بکەم، بەڵام تا موسڵمانان ئاشنا
نەبن بەم چهمکانە بە شێوەی جەنگکردن لەگەڵ موسڵمانان ئەوا زۆر ئاستەمە
تێگەیشتن لە ململانێکە، ئهو میتۆدهی که شهڕی هزری پێ دهکرێت..
لهمرۆدا شەرێکی "کەوالیسە" پشت پەردەیە، چونکه کێشه لهوهدایه کهسێك
که خۆی گهندهڵه و (ڕهشوه) وهردهگرێت حهڵاڵی کردووه ناوی ناوه
ئیکرامی یه، کهسی دووهم که پێ وایه ئهم کاره حهرامه بهڵام
ناچاره بیدات.. کهسی یهکهم توشی کێشهی فیکری بووه بۆیه خۆی بۆخۆی
حهڵاڵی کردووه له بیروباوهڕی خۆی ترازاوه، کهسی دووهم له رووی
ئهخلاقییهوه داڕماوه پێی وایه حهرامه بهڵام ئهگهر ئهو کاره
نهکات ئهوا کاروبارهکانی بۆ بهڕێ ناکرێت؛ ئهم نمونهیه وهك هزرو
ڕهوشت دهستنیشانمان کرد..
نمونهی سێیهم.. جاران خهڵکی شۆڕشگێر ئهوه بوو که نههێڵێت وڵاتهکهی
داگیر بکرێت خهبات و شۆڕشی دهکرد له پێناویدا، بهڵام ئێستا داگیرکهر
لهوڵاتهکهیدا تهراتێن دهکات! ئهم بێ دهنگه ههر کهس لهگهڵ ڕژێمی
داگیرکهراندا بوایه ئهوا ناودهنرا بە (جاش) ئێستا ڕێک پێچهوانهیه
ناو دهبرێت به نیشتیمان پهروهر ئهمه هۆکاری ئهو کێشه فیکری و
ئهخلاقی پارچه پارچهییه یه که دهیانهوێت دابهشمان بکهن لهسهر
بنهمای شارو حیزب و زاراوه...ههروهها ئهم سێ کێشهیه فکرو ڕهوشت و
پارچه پارچهی دوژمنانمان زۆر دهمێکه کاری بۆ دهکهن به درێژایی سێ
سهدهبهرههمی بووه وا لهبهرههمهکهی دهخۆن، بهڵام سێ کێشهکهی
تر وهك ئابوری و سیاسهت و سهربازی خهڵکی زوو ههستی پێدهکات، چونکه
زۆر جار هێرشێکی سهربازی له ماوهی چهند رۆژێك دا روودهدات،
گۆڕانکاریهکی سیاسی زوو خهڵك ههستی پێدهکات، بازاڕو ئابووری لهبهرچاو
خهڵکیدان ناشارێنهوه، بهڵام ئهو سێ کێشهیهی تر پێویستە کار بۆ
بکەین و بیناسێنین بە خەڵکی ووڵاتی خۆمان زۆر کارهساته ئهگهر کۆمهڵانی
خهڵکی خۆمانی لێ رۆشنبیر نهکهینهوه، بۆ نموونه لهههموو جیهاندا
ئهوهی که ئیرهابییه به سوطفه له رۆژ ههڵاتی ناوهڕاستهوه
دهردهچێت لهو پێکهنیناوی تر له جیهانی ئیسلامیهوه سهر دهردێنێت،
بهڵام کهس ناپرسێت هۆکار چییه فشاری لهسهر ئهو ناوچهیه؟ لهو
کاتهی که کلینتۆن لهسهر دهسهڵات بوو بنکهیهکی موخابهراتی
ئهمریکی(ئۆکلاهاما) تهقێنرایهوه خێرا دهست بهجێ کلینتۆن ڕایگهیاند
که ئیسلامیه ئیرهابیهکان کردویانه! دوای که زانرا کهسێکی ئهمریکی
مهسیحی ئهنجامی دابوو بەناوی (مەکڤی) دوایی نهناوی ئاینهکهیان برد نه
حیزبهکهی بهڵکو تهنها ناوی خۆی برا!؛ لە کاتێکدا لە حیزبی راستڕەوی
مەسیحیش بوو..
نمونهیهکی تر له جیهانی ئهمڕۆدا وای لێهاتووه ئهوهی که خاوهنی
چهکی ئهتۆمیه بۆ ئهو ڕهوایه بهڵام ئهوهی که دهیهوێت دروستی
بکات بڤهیه، فیکری ئهو خهڵکهیان شێواندووه دهبێت وڵاتانی تر
چهکهکانیان تهسلیم بکهنهوه دوایش به سهربهرزیهوه باسی بکات له
کهناڵهکانی راگهیاندن بڵێت: بۆ پاراستنی ئاشتی ئێمه چهکەکانمان
لهناوبرد و دامانهوه به دوژمنهکهمان، خهڵك له ئاست ئهم ووتهیه
دڵ خۆش بێت، ئهمه به ههموو پێوهرێك له جیهانی ئیسلامیدا
کارهساته، کهسێکی تر وا فکری شێواوه ههموو ژیانی خۆی تهرخان کردووه
بۆ بانگهوازی عهلمانی کهچی خۆی بهچکه موسڵمانه و مهفتون بووه به
شارستانیهتی رۆژئاوا، کێشهیهکی تر لهم سنوری هزرهماندا ئهوهیه
گهوره سهیر کردنی رۆژئاوا له خۆی زیاتر تهماشا دهکرێت؛ وهك
فلیمهکانی هۆلیود تهماشای ههموو ڕۆژئاوا دهکرێت، به سهیارهکهیهوه
خۆی له شهش قاتێك فرێئهدا و هیچی لێنایه، بهڵام کرێکارێکی نهگبهتی
شهرقی له قاتی یهکهم بکهوێته خوارهوه ههپرون ههپرون دهبێت،
ئهمانه ههموو کێشهن. لهم کێشانه گهورهتر و سهیرتر ئهوهیه که
خهڵکی وڵاتی ئێمه ئاین به ئایدۆلۆژیا ناکهن، پێشهوایانی ئێمه زۆر جار
له ئاست پیرۆزی و راستیهکاندا شهرم دهکهن، بۆ نموونه مهلا
بهرێزهکان بهشهرمهوه باس له خهبات و کۆششی ئیسلامی دهکهن،
ئۆپۆزیسیۆنی علمانی دهیهوێت ئیحتیوای ئیسلامیهکان بکات بۆ بهرهنگاری
له بهرژهوهندیهکانی خۆی بهرانبهر به دهسهڵات و حوکومهت،
ئیسلامیهکانیش له بن سێبهریدا دانیشتون چاوهڕوانی باوهشێنی
دهسهڵاتن، ئهمانهو زۆری تر خۆیان لهو شهش خاڵهدا دهبینهوه که تا
رۆژی قالو بهلا ههردهبێت لهسهریان بدوێین.
لێرهو لهوێ دهپرسن ئهی بهدیلی ئێوه چیه؟ بۆ ئهم چهمک و تێزو
پهیڤانه، دهڵێین.. ئیسلام وهك دین (کلتور، رهسهنایهتی، دیرۆکمان،
نهریتمان) بۆ دهگهڕێنێتهوه ..بیروباوهر (هزر، ئایدولۆژیا، سیاسهت،
دهسهڵات) دهچهسپێنێت .. شهرع (یاسا، ئافرهت، ژینگه، مافه
مهدهنیهکان) که تا ڕادهیهك ئهمه دهبێته گوتاری سیاسی، پاشان
کۆکردنهوهی ههموو خهڵکی لهسهر دهستورێك که جێگای متمانهی
ههموولاکان بێت، وهك ناپلیۆن دهڵێت، ئومێد دهکهم که ئهو ڕۆژه دوور
نهبێت که من بتوانم ههموو خاوهن هزرهکان و ڕۆشنبیرانی جیهان
کۆبکهمهوه لهسهر دهسهڵاتێکی ڕێک و پێک که قورئان مهنههجی بێت،
چونکه قورئان مهنههجێکی ڕاست و دروسته، وه تهنها به مهنههجی
قورئان دهتوانرێت ههموو مرۆڤهکان ئاسوده و کامهران بکرێن، ئومێد
دهکهم له ئایندهیهکی زۆر نزیکدا بتوانم ئهم کاره ئهنجام بدهم..
قورئان تاکه بهرنامهی خۆشبهختی مرۆڤهکانه.١
تیبینی:ئەم چەند دێرەی لە باسی ئەو شەش خاڵەدا روونکراوتەوە، پێشتر لە
شێوەی سەرووتار لە ڕێگایی هزری ژمارە٢ بڵاو کراوتەوە بە پێویستم زانی بە
هەندێك دەستکرایەوە دووبارەی بکەمەوە.
١ J'espère que le temps n'est pas loin où je pourrai réunir tous les
hommes sages et instruits de tous les pays et établir un régime
uniforme, fondé sur les principes du Coran qui sont les seuls vrais et
qui seul peut conduire les hommes vers le bonheur . (français Napoléon
Bonaparte empereur)
گەمەی عەلمانیەت و دیموکراسی..
عەلەمانیەت- لەماوەی ڕابردوودا تاڕادەیەك بۆمان روون بویەوە کە عەلمانیەت
بۆتە هۆکاری نەهەماتی و دواکەوتوی گەلانی موسڵمانان، چونکە بە درێژایی
مێژووی عەلمانی بە سەدان ملیۆن خەڵکی کوشتوە، لە جەنگی جیهانی یەکەم
زیاد لە ٦٠ ملیۆن خەڵك کوژراوە هەروەها لە دووهەمدا زیاد لە ٦٤ ملیۆن
مرۆڤی تر لە نێوانی ستالینی عەلمانی و هێتلەری نازی کە خاوەنی حیزبی
ئیشتراکی عەلمانیە و چەرچلی عەلمانی خواز و مۆسۆلۆنی ..هتد.
لەسەروبەندی ئەمریکای عەلمانی ئیرهابدا کە خاوەنی هێرۆشیما و ناکازاکی
و یەك ملیۆن خەڵکی بۆتانی کوشت پاشان زیاد لە ٤ ملیۆن خەڵکی لە فلیپین
کوشت بە ملیۆنەهای تری لە کۆریا کوشت، بێجگە لەوەی کە ووڵاتێکی داگیرکەری
وەك ئیسرائیلی بەرداوەتە گیانی موسڵمانان بە ملیۆن خەڵکی موسڵمانی لە
لوبنان و فەڵەستین شەهید کردوە، داگیرکردنی عێراق و ئەفغان ئەمە هەموو
نموونەی عەلمانین لە جیهاندا!.
ئیسلام لە تاو ئەو هەموو ستەم و دەستدرێژیانە کە دەکرێتە سەر خاکی و
نەوەکانی ئەگەر لێرەو لەوێ خەباتی چەکداری دەست پێکردبێت و ئاڵای جیهادی
بەرز کردبێتەوە، ئەوا عەلمانیەتی کەڵەبە سور بە خوێنی مرۆڤایەتی هەزارو یەك
ناوی بۆ موسڵمان دروست کردوە جارێك بە ناوی ئیرهاب و جارێکی تر بە ناوی
ئیسلامی فاشی و یان ئیسلام فۆبیاو .. تاد.
لە هەمووی سەرنج راکێشتر ئەوەیە کە عەلەمانیەت دەیەوێت پێناسە بۆ دین بکات،
بەوەی هەندێك لە عەلمانیەت کە ناسراوان بەعەلمانیەتی توندڕەو بەتەواوەتی
ئاین بە شریعەت و بەندایەتیەکەیەوە رەت دەکەنەوە بەهیچ جۆرێك نایەنەوێت
لە کایەی ژیاندا هەبێت، عەلمانیەتی ڕێژەیی ئەوەیە کە پێناسەی دین دەکات
تەنها بە بەندایەتی و شەریعەت ویاساکانی دەیەوێت پەك بخات بە جیهانبینی خۆی
ئەمە پێناسەیەکی تەندروستە بۆ دین ئەم جۆرە عەلمانیەتانە لە ئێستادا
دەیبینی و بوونییان هەیە کە جەخت لەسەر پەراوێژ کردنی ئاینی ئسلام
دەکەنەوە.
ئەوەی کە لایەنگری عەلمانیەتەو هەودارانی هەموو لەچەمکی دیموکراسی تێدەگەن
و کە دەستکەوتی عەلمانیە و دارێژەرەوەی سیستەمی رۆژئاوایە لەدەست
دەسەڵاتی ئاینی کە ناسراوە بە "تیۆکراسی" کەواتە بیری بێدینی یاخود
لادینی سەرچاوەکەی رۆژئاوایە، دەزانن بێ عەلمانیەت دیموکراسی هیچ واتایەکی
نیە یاخود بە پێچەوانەوە.. ئەتوانین بڵێن دیموکراسی پاسەوانی عەلمانیەتە
لە رۆژئاوادا بە هەموو دامەزراوەکانیەوە و بە لیبراڵی و سەرمایەداتی و
دەسکەوتەکانی تریەوە.
دیموکراسی- ئەدەبیاتی دیموکراتی یاخود قیەمی دیموکراتی بریتیە: لە
دەسەڵاتی گەل بۆ گەل، سەروەری گەل و زۆرینەی، مەرجعیەتی یاسا، یەکسانی،
ئازادی، دادپەروەری، هەروەها هەندێك ئامرازی تر هەیە کە ناوی لێنراوە
ئامرازی دەسەڵاتی ئیشکردنی دیموکراسی یاخود ئالیەتی کار کردنی بریتیە: لە
هەڵبژاردن، فرەحیزبی، دەستاودەست کردنی دەسەڵات، کۆمەڵگای مەدەنی،
پێناسەکەی لە خودی دیموکراسیەوە سەرچاوەی گرتوە وەك خۆی باسم کردوە.
دیموکراسی بە سروشتی خۆی دین ناهێڵێت یاخود دەتوانین بڵێن پەراوێزی دەخات
لە ناو کۆمەڵگادا، چونکە سەرچاوەکەی عەلمانیەتە لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە
بە پێناسەی عەلمانیەت واتا لادینی، هەموو دەزانین پەیامی ئیسلام ئەو
پەیامەیە کە محمد هێناویەتی و داوای فەرمانڕەوای خوا دەکات بە ئاشکرا
لەسەر زمانی پێغەمبەر یاعقوب گێڕاوەتەوە بۆتە یاسایەکی نەگۆڕی کۆنکرێتی لە
ئیسلامدا هەموو بنەمایەکی لەسەر دادەمەزرێت لە ڕووی حاکمیەتەوە(إنِ
الْحُكْمُ إلاَّ لِلَّهِ [يوسف: ٤٠]) بەڵام دیموکراسی دەڵێت: فەرمانڕەوای
گەل بێجگە گەل هیچ کەسی تر بوونی نیە، گەلە بە تاك و تەنهایی .
کاتێك لە ووڵاتی موسڵمانان دیموکراسی فەرمانڕەوای دەکات، ناتوانێت وەڵامی
پرسیاری دینداران بداتەوە، ناچار دوو کۆمەڵ دروست دەکات یاخود دوو رۆشنبیری
دێتە ئاراوە کە بریتیە لە ئیسلامیەکان و عەلمانیەکان، هەرچەندە
عەلمانیەکان هەموو دەزگا پەروەردەیەکانیان لە بەردەستدایە و پاشان مۆنۆپۆڵی
هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندنیان کردوە، لەروویەکی تریشەوە توانیویانە هەموو
رەهەندەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و رۆشنبیری بۆ خۆیان قۆرغ بکەن،
ئەمە وادەکات کە داری عەلمانیەت لە ووڵاتی موسڵمانان تا رادەیەك ووشك
نەبێت بەرهەمی بەروبومی هەبێت، ئەگەرچی لە ناو هەموو دنیای ئیسلامیدا تا
ڕادەیەك باڵی رەشی خۆی کێشاوە بەسەریدا، بەڵام کۆمەڵگا توانیویەتی ناسنامەی
خۆی بپارێزێت کە ئیسلامە.
ئەگەر کۆمەڵێك لە پەنا و سایە دیموکراسی و - ئالیەتی دیموکراسی- دەیانەویت
ناوی ئاینی ئیسلام بەرز بکەوە ئەوا بە دەیان کۆسپ و کاری نەشیاو و
لەمپەری زۆر دەخەنە بەردەمیان.. بەناوی دەستوری ووڵات و ئازادی حیزب و
رێکخراوەی و پاشان ئازادی رادەربرین و ئەگەر چی مولحیدو کافر بن جنێو بە
ئاین و سوکایەتی بە دین بکەن ئەوان ناوی دەنێن ئازادی، پاشان بەناوی
فەرمانڕەوای زۆرینەوە هەلەکان دەقۆزنەوە ئەگەرچی هەمیشە عەلمانیەت لە
ووڵاتی موسڵمانان بەناوی دیموکراسی سندوقی دەنگدان هەر خەریکی چەواشەکاری
تەزویر بوون دوایی لە رووی مەیدانیەوە باسی دەکەم ..
عەلمانیەکان دەپرسن: ئایا ئەو باشتر نیە کەخەڵکی بە ئارەزووی خۆی
داواکانی بهێنێتە دی لە ڕێگای هەڵبژاردن و پاشان نوێنەراکانیان (ئەندام
پەرلەمان)؟
وەڵامی من بۆ هەموو عەلمانیەکان.. دەڵێم بە پشتیوانی خوا:
ئەوەی پاك بێت، خوای گەورە حەڵاڵی کردوە.. ئەوەی پیس بێت خوای گەورە حەرامی کردوە
(وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ [الأعراف: ١٥٧].)
مرۆڤ بە سروشتی خۆی کۆمەڵیك شەهوتی هەیە ئەگەر هاتوو ئەم شەهاوەتانە دەستی
بەسەریدا نەگیرێت ئەوا وەك بەنزینی سەیارە وایە، ئەگەر لە ناو تەنکی خۆیدا
بێت بۆ کاری تایبەتی خۆی بەکار بێت و سوتەمەنیەکی زۆر باش و چاکە،
بەڵام هەر ئەو بەنزینە ئەگەر لە دەرەوەی دابێت تەنکیەکەی لێ بچێت و پاشان
هیچ شتێك نەبێت پارێزگاری لێبکات بە بزیسکێك ئاگری بچوك هەمووی دەسوتێت
کەسیش سود لە ووزەکەی نابینێت، هەر لەبەر ئەوەیە زۆرینەی مرۆڤ دەشێت
هەڵبژێرن کە پیاو لە پیاو مارە بکرێت، یاخود ژن لە ژن.. یان خواردنەوەی
مەی و مادەهۆشبەرەکان یاساغ نەبێت، ئایا دەشێت زۆرینەی خەڵك لەسەر ئەم
ڕایە بێت لە ناو کۆمەڵگایەکی موسڵمان هەموو چاو بنوقێنین بڵێن باشە؟
بێگومان نەخێر، چونکە ئەو کاتە بە دەنگی زۆرینە کۆمەڵگا بەرەو خۆکوژی
دەبەین، نموونەی دیموکراسی و ئیسلام وەك دوو خێزان وان منداڵ پەروەردە
دەکەن، خێزانی دیموکراسی بە ناوی خۆشەویستیەوە منداڵەکەیان ئازاد دەکەن بۆ
خواردنی هەموو جۆرە شیرینیەك، تاکو هەموو دانەکانی دەرزێت، پاشان لە
هەرزەی و موراحقیدا بۆ ئەوەی ئارەزووەکانی تێر بکات بە ناوی ئازادییەوە
توشی هەرچی نەخۆشی شازە دەبێت، لە خواردنی مەی و حەزی جوت بوون، دزی و
تەنانەت بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانی پەنا دەباتە بەر هێزو کوشتنی خەڵکی بۆ
ئازادی خۆی ئازادی خەڵکی تر پێشل دەکات..
خێزانی دووەم کە ئیسلامە؛ هەموو کارەکانی کردوەتە بەرنامەو بە گوێرەی ڕەوشی
منداڵەکەی و پاشان پێگەیشتنی هەرزەکاری پەروەردەی دەکات و بۆ ئەوەی
مرۆڤێکی تەندروستی لێدەربچێت بۆ کۆمەڵگا، نمونەی ئەوەی کە خەڵکی خراپ زۆرە
لە ناو کۆمەڵگای ئێمەدا و دزی گەندەڵی و مافی خەڵکی پێشێل دەکرێت، تەنانەت
سەروەت سامانی ووڵاتی موسڵمانان بە هەدەر دەڕاوت.. هۆکاری سەرەکی و
نەهامەتی بۆ خەڵکی عەلمانیەت و دیموکراسیەتەکەیەتی، لەوکاتەوەی خۆی
سەپاندوە بەسەر گەلی موسڵماناندا هەمیشە ئازارو نەهامەتی و مەینەتباری
کردوە بۆیە میللەتی موسڵمان هەر بەرەو دوادەگرێتەوە چونکە بەرهەمی
عەلمانیەت دیموکراسیە کە خەڵکی بەوشێوە پەروەردەکراوە، تا خاوەنی ئیسلام
بووین ئیسلام پەروەردەی دەکردین هەموو خەڵکی سەرزەوی چاوەڕێ دەستی ئێمەی
موسڵمان بوو کە عەلمانی هات ئێمە دواکەوتین.
یەك نمونەی تر دێنمەوە بۆ زیاتر بەرچاو روونی خوێنەر..
ئەوەی کە لای موسڵمان حەرامە و خوای گەورە بە دەق حەرامی کردوە رێك لە
ووڵاتانی دیموکراس خوازدا پێچەوانەکەی دەبینت و زیاتر برەوی پێ دەدرێت، لە
کاتێکدا هەموو ئەو شتانە پیسەو هەموو دنیا دان بە پیسی ئەو بەهاو چەمکانە
دەنێت، پرسیار ئەوەی ئەی بۆ رەواج و پەرەی پێ ئەدان بە زۆرینەی دەنگ،
بێگومان لەبەر ئەوەی شهوەتی هەموو خەڵکیە..
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ
وَالأَنْصَابُ وَالأَزْلاَمُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ
فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ [المائدة: ٩٠].)
ئهی ئهوانهی که باوهڕتان هێناوه دڵنیا بن که عهرهق و قومارو
پهیکهرو فاڵ، کارو کردهوهیهکی پیسن و شهیتان بۆتانی دهڕازێنێتهوه،
کهواته ئێوه خۆتانی لێ دووربگرن و خۆتانی لێ بپارێزن بهڵکو
سهرفهرازیی و بهختهوهریی بهدهست بێنن له ههردوو جیهاندا.
خوای گەورە باسی ئەوانمان بۆ دەکات لە قورئاندا کە زۆرینە نمونەی دیموکراسیەکەمان دەخاتە بەرچاو..
(وَإِنْ تُطِعْ أَكْثَرَ مَنْ فِي الأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ [الأنعام: ١١٦)
خۆ ئهگهر فهرمانبهردارو ملکهچی زۆربهی خهڵکی سهر زهوی بیت ئهوه له ڕێبازی خوا وێڵت دهکهن..
(وَمَا أَكْثَرُ النَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ[يوسف: ١٠٣)
(دڵنیاش به) که زۆربهی خهڵکی باوهڕ ناهێنن، ههرچهنده تۆ زۆر بهتهنگهوه بیت و ههواڵ بدهیت و بکۆشیت.
(وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلاَّ وَهُمْ مُشْرِكُونَ [يوسف: ١٠٦)
زۆربهی زۆری خهڵکی باوهڕ ناهێنن به خوای (تاكو تهنها) بێ ئهوهی
هاوهڵی بۆ بڕیار نهدهن (بێگومان ئیمان و باوهڕێ وا هیچ نرخی نیهو خوای
گهوره لهو تاوانه خۆش نابێ).
مانای ئەوەی نیە کە زۆرینە واتا ڕاستی، بەڵکو زۆرینە لە هەندێك پێوەردا
دەبێتە نەهامەتی، ئایا نوح پێغەمبەر – سەلامی خوا لێبێت – ٩٥٠ ساڵ لە ناو
هۆزەکەی خۆیدا بانگەوازی کرد تەنها ٨٠ کەس گوێڕایەڵیان کرد ، کە هەر ١٢ ساڵ
یەك کەس دیندار بووە..( وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلاَّ قَلِيلٌ [هود: ٤٠)
(شایانی باسه) کهس بڕوای به نوح نهکرد و لهگهڵیان نهبوو جگه له
کهسانێکی کهم نهبێت.
ئێستا دەمەوێت بتانخەمە ناو دنیای دیموکراسی و عەلمانیەت لە ناو ژیانی
موسڵماناندا جۆری پیادەکردنی سیستەم و دەسەڵاتیان لەبەرانبەر موسڵماناندا
هاتنەوەی ئاینی ئیسلام لە سایەی دیموکراسی، کە من پێموایە دیموکراتی هەموو
شتێکی خراپ نیە، دیموکراسی وەك مریشك وایە هێلکەش دەکات و ریقنەش..!
دیموکراتیەت و ئەزمونی لەناو ئیسلامیەکاندا:
تورکیا- لە سەردەمی ئەربەکاندا ئیسلامیەکان توانیان بە باشترین پرۆژەوە
بینە پێشەوە لە سایەی دیموکراسیدا هەڵبژێرران و سندوقەکان گەواهی
ئەوایاندا بۆ ئیسلامیەکان، بەڵام تەنها لەبەر ئەوەی ئیسلامی بوون
حیزبەکەیان هەڵوەشاندەوە، بۆ جاری دوەم دیسانەوە لە سایە دیموکراسیدا
هاتنەوە سەر سندوقی دەنگدان بەڵام ئەمجار نەیانوێرا لەبەردەم بتی
عەلمانیدا بڵێن ئیسلامین، بۆ جاری دوەمیش لەبەر ئەوەی هەمان سەرکردەیان
هەبوو بە بیانوی ئەوە جارێکی تریش هەڵیانوەشاندنەوە، بۆ جاری سێیەم، لە
ڕێگای عەبدوڵا گول و رەجەب تەیب ئاردۆغان هاتنەوە بە پرۆژەیەکی ئابوری زۆر
بە هێز توانیان ووڵاتی عەلمانی ئەتاتورك ئیحتیوا بکەن عەلمانیەکان تەنها
پشتیان بە هێزی سەربازی ئەستوربێت بۆ ناشرین کردنی حکومەتی ئاردۆغان چەندی
کوشتو بری وەك شرناخی ئەنجامدا ئەویش دەوڵەتی عەلمانی روخێنەری خەلافەی
ئیسلامی وا زەمینەکەی ئیسلامیە و موسڵمانان جارێکی تر دەنگیان بەرز کردوە،
بەڵام لەبەر دیکتاتۆری دەستوری و دیموکراسی وعەلمانی بۆیان نیە بڵێن
حیزبێکی ئیسلامین!.
ئەفغانستان- لە دوای وێرانکردنی ئەو ووڵاتە لەلایەن شوعیە بەلشەفیاکان و
دەوڵەتی سۆڤیەتەوە کەعەلمانیەتی توندڕەوەوەبوون، جارێکی تر جیهادی ئەفغانی
دەستی پێکردەوە تونرا سەرکەوتن بەرانبەر عەلمانیەت بەدەست بێنن، پاشان بە
هۆکاری دەستی دەرکی دیموکراسخوازانی ئەمریکاو ئەورپا، یاخود رۆژئاوا ئەو
ووڵاتە پێچرا لەشەری ناوخۆ بۆ ئەوەی ئیسلامیەکان نەبنە هەوێنی ئەو ووڵاتە،
بۆدواجار لە پاکستانەوە بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی بە ناوی بزوتنەوەی تاڵیبان
توانیان ئەو هەموو هێزانە پەراوێز بکەن خەڵکەکەی ڕزگار بکەن، تەنانەت
ئەمریکا ئەمەی پێ قبوڵ نەکرا ئەو ووڵاتەی داگیر کرد، بەڵام خەڵکی ئەو
ووڵاتە ئێستایشی لەگەڵدا بێت هەر تاڵیبانیان خۆش دەوێت زەمەینەی ئەو ووڵاتە
هەر تاڵیبان خاوەنیەتی، ئەتوانین بڵین ئەو ووڵاتە زەمیەنەکەی بەتەواوەتی
ئیسلامیە.
پاکستان- لەو ووڵاتەدا ئالیەتی دیموکراتی و عەلمانیەت نەیهێشت ئیسلامیەکان
بێنە سەر دەسەڵات، لە کاتێكدا(٪٩٠) ئەو ووڵاتە موسڵمانە واتا مەبەستم
ئەوەیە کە ئینتمایان بۆ ئیسلامیەکانی ئەو ووڵاتە هەیە، بەڵام بە کودەتای
سەربازی و پیاوێکی وەك موشەرف دەسەڵات وەردەگرێت، لەو ووڵاتەدا زەمینە کەی
ئیسلامییە، بەڵام لە سایەی عەلمانیەت و دیموکراسی دەبێت دەسەڵاتەکەی
ئیسلامی نەبێت دەستوری ئەو ووڵاتە عەلمانی بێت کەرێژەی دانیشتوانی بەو
زۆرینیە موسڵمانان، هەموو رۆژئاوا پشتگیری لەو زۆر کەمینەیە عەلمانیەت و
دیموکراسییە دەکەن ناویان ناوە پێشکەوتن، بەڵام لەسایەی بەرژەوەندیەکانی
رۆژئاوادا ئەوە ئەوپەڕی دیکتاتۆری و پیشێل کردنی مافی خەڵکی و کۆمەڵگای
مەدەنیەتە، وەك ئەمڕۆ باس دەکرێت هەرچەندە هەمووی ووتەی بێ مانایە بۆ
خۆیانە نەك بۆ موسڵمانان.
جەزائیر- لەسەرەتای ساڵەکانی (١٩٩٠) شۆرشی عەرەبی دەستی پێکرد لەو
ناوچەنەدا بە رەنگێکی ئیسلامی و بەتایبەت لەجەزائیر بەرەی ئینقازی ئەو
ووڵاتە کە پارتێکی ئیسلامی بوو توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بێنێت
زۆرینەی دەزگا حکومیەکان کەوتە بەردەستی، کەچی رەوشتی دیموکراسی و فەرنسا
ئەو هەڵبژاردنەیان پێقبوڵ نەکراو زۆر بە ڕاشکاوانە بە عەلمانیەکانی
جەزائیری گووت ئەگەر بێت و رزگارمان نەکەن لە بەرەی ئینقاز ئەوا خۆمان
دێین رزگارتان دەکەین، بەهۆکاری ئەوە بوو کەشەرێکی خوێناوی روویدا لە
نێوانی خەڵکی ئەو وڵاتە لە سایەی دەسەڵاتی عەلمانی و دیموکراسیخوازەکاندا
کە شەرێکی دەساڵەی ناخۆ ڕوویدا بە سەدان هەزار کەس لە سایەی دیموکراسی
عەلمانیەتدا کوژران.
سۆماڵ - لە ڕاستیدا یەك ووڵاتە دابەش کراوە بەسەر چوارپەرچەدا کە سۆماڵی
ئیتالیاو سۆماڵی بەریتانیا و جیبۆتی و کینیا لە سایەی دەسەڵاتی عەلمانیەت و
دیموکراسیەکەی رۆژئاوادا دابەشکراوە، ئەو ووڵاتەی کە ئێستا ناوی سۆماڵەو
بۆ ماوەی پانزە ساڵ لە سایەی عەلمانیەتدا شەری ناوخۆ برسێتی و قات قڕێی
بوو، بەڵام کە لاوانی ئیسلامی ئەو ووڵاتە دەسەڵاتیان گرتە دەست بە دەیان
سوپای خاچ پەرستی وەك ئەسیوپیا هاتنە ناوەوە بە ئاراستەی رۆژئاوا ئەو
ووڵاتەیان داگیر کرد، ئینجا بەو شێوازەی کە دیموکراسی خوازان دەیانەوێت
هەڵبژاردن کرا خەڵکی ئەو ووڵاتە هەر موسڵمانانیان دەویست بەڵام دیموکراتی
حەبەشە نەیهێشت، بۆیە بەردەوام ئەو ووڵاتە لە جەنگدایە لە سایەی عەلمانیەت و
دیموکراسیدا.
فەلەستین - خهڵکی داگیرکراوی فهڵهستین بهدیموکراسیهناوازهکهی
خۆتان هاتنهکایهی دهسهڵاتهوهکهڕێکخراوی حەماس سهرکهوت هاتهناو
کورسی دهسهڵات بۆ ههمووتان ڕێگیر بوون، کوا بنهمای یاسای
دیموکراتیەت؟ ههموو ووڵاتانی پێشکهوتوخواز دادپهروهرهکان و
پارێزهرانی مافی مرۆڤ پشتان تێ کردن تهنها لهبهرئهوەی هاوفیکرو
بیری ئێوهنهبون، کهواته ڕاستهکهئێوهمشهخۆرن بهسهر
میللهتانهوهئهوهی لهگهڵ خۆتان نهبێت قوبوڵتان نیه دژایهتی
دهکهن واتهئێوهدیکتاتۆرێکی دیموکراتخوازن لهههمانکاتدا کهیههودی
دهوڵهتێکی ئاینیهڕۆژانهبهسهدان منداڵ وژن و پیر و جوان لهناو
دهبات بۆ ئهو ئاساییه.! بهڵام حەماس تیرۆریستهو بۆ؟ خۆ
ههردووکیان بهبهرنامهی ئاین کار دهکهن بۆ بۆئهم ڕهوایهبهڵام بۆ
من بڤیه... له ڕاستیدا دهڵێم؛ دیموکراسی وهك مریشك وایههێلکهش
دهکات و ڕیقنهش، ئهگهر بهردهوام بن لهکرداری دیموکراسی خۆتان
لهمریشك دهردهچن و ناوتان لێدهنێین کهڵهشێر دڵتان زۆر بهو ناوهش
خۆش نهبێت، چونکە ئهم جارهیان بهس ڕیقنهدهکهن جاران باشتر بوون
کهمریشک بوون بهس نهبوو جاروبار هێلکهیهکتان دهکرد.
شۆرشی نوێ و دیموکراتی وعەلمانیەت:
پێش ئەوەی دەست بکەم بە باسی ئەم بڕگەیە، دەمەوێت خوێنەر ئەوەی بیر بخەمەوە
کە "کۆندەلیزاڕایز" لە لوبنان مژدەیدا کە رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێ دروست
دەبێت، بە دیدو بۆچونی بۆش ئیدارەی ئەو سەردەمەی کۆشکی سپی، لەڕاستیدا
ئەوان دەیانویست دیموکراسی و عەلمانیەتی ئەمریکی بڵاو بکەنەوە، بەناوی
دیموکراتیەوە هاتنە ناوچەکە بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵکی، ئەوان لە ئەفغان و
عێراق کوژراوی باشیان لێکەوت تا ناچار بە سەرشۆری گەڕانەوە دواوە، بەڵام
ووتەکەی کۆندەلیزڕایز هاتە دی ، بەڵام بە دڵی ئەمریکا نەبوو؛ بەڵکو ڕێک
پێچەوانەکەی دەرچوو ئەمجارەش شکست لەدوای شکست بۆ ڕۆژئاواو سەرکەوتن لە
دوایی سەرکەوت بۆ ناوچە عەرەبیەکەو چرۆی شۆرشێکی نوێ پشکوت ناونرا بەهاری
عەرەبی کە تام و بۆنی بەهاری ئیسلامیەکان بوو.
سەرەتایی وێستگەی شۆرشەکە تونسە لەوێوە سەرچاوەی گرت، لەدوای نەهامەتیەکی
زۆری عەلمانی لەو ووڵاتەدا کە دەستوری فەرنسای پیادە دەکرد، ئاین هیچ
سەرچاوەیەکی نەبوو لەووڵاتدا لە دوای ٢٠ ساڵ دەربەدەری ئیسلامیەکان
بەتایبەت بیرمەندی ناسراوی جیهانی ئیسلامی غەنوشی لە بەریتانیاوە
گەڕایەوە توانی پارتی ڕاپەڕینی ئیسلامی دروست بکاتەوە جارێکی تر زەمینەی
ئیسلامی لە ناوجەرگەی ووڵاتی عەلمانیدا دروست بکرێتەوە، لەکاتێکدا هەرچی
هاواریان کردو پڕوپاگەندەیان بڵاوکردەوە گوایە ئیسلامیەکان دووکانی
مەشروبات و هەموو مەیخانەکان ناهڵێت و خەڵکی لەسەر کەنارەکانی دەریا بە
رووتی بگیرێن و بواری گەشت و گوزار کەم دەکرێتەوە لەو ووڵاتە، بەڵام
موسڵمانان دیموکراسیەکەیان پەراوێز کردو ئیسلامیان هەڵبژارد.
میسر- بەدوای داڕمانی تاوێرەبەردی پیربووی عەلمانی لە تونس.. شاخی
عەلمانیەتی ناسری و ساداتی و موبارەکی بە بورکانی جەماوەری ئەو ووڵاتە
توایەوە لە دوای ئەوەی لە دەزگاو ڕاگەیاندنەکان بە هەموو شێوەیەك دژی
ئیخوان موسلمین و سەلەفیەکان بوون بە هەموو شێوەیەك پشتگیر (فلول)
دەکرا.. فلول: واتا ئەوانەی لە دوای سیستەمی موبارەك ماونەتەوە خۆیان
هەڵبژاردوە بۆ سەرۆکی کۆمار بە ئەحمەد شەفیق دەوترێت فلول واتا(پاشماوەی
نیزامی کۆن).. هەروەها لە لیبیا بە ئەوانەی کەماونەتەوە شوێنکەوتوی کتێبی
سەوزی موعمەرقەزافین ناویان لێناون (طحالب)..
لێرەدا دەمەوێت ئەوە بە خوێنەر بگەیەنم لە ووڵاتی میسر لەبەردەم سندوقی
دەنگدان کێ توانی لەو کایە دیموکراسیە بێتەوە سەر دەسەڵات بە کوێرای چاوی
دیموکراسی و عەلمانیەکان، بێگومان ئیسلامیەکان، چونکە خەڵکی ئەو ووڵاتە
نەهامەتیەکانی عەلمانیەتی موبارەك و تەزویراتی دیموکراسیەکەی بەرانبەر بە
موسڵمانان لەبیر نەچووبووەوە بۆیە جارێکی تر لە ووڵاتی ناسریدا زەمینەی
ئیسلامی دروست کرایەوە موسڵمانان جارێکی تر گەڕانەوە سەر دەسەڵات.
لیبیا- لە شۆرشی لیبیادا عەلمانیەتی ئەو ووڵاتە لەسەر جادەکان هاواری دەکرد
مەمکوژن کوڕەکانم، بەڵام لە دوای ٤٠ ساڵ فەرمانڕەوای بێجگە لە نەهامەتی و
ماڵوێرانی قەزافی چی پێشکەشی ئەو میللەتە کرد، ئەی ئیستای دوای قەزافی کێ
خاوەنی دەسەڵاتە کێن ئەوانەی ترابلس و بنغازی و سرت و شارەکانی لیبیایە
بێگومان موسڵمانان، ئەبینن ئێستا عەلمانیەت شکست خواردوە بزانن چۆن دۆسیەی
عەلمانیەت کۆتای پێهات ووڵاتیکی ئارام و خەڵکێکی خۆشبەخت دانیشتون بی کێشە
لە سایەی ئیسلامدا ، بە هەموو شێوەیەك دەزانریت کە لیبیا ووڵاتی عومەر
موختارەو ئوسامە سەڵابیە زەمینەکەی ٪١٠٠ ئیسلامیە، بەڵام دەیانەوێت لە
ڕێگای محمود جبریل وە ئەو ووڵاتە تێکبدەن بەرەوە عەلمانیەتی بیبەنەوە بە
فرتو فێڵی لیبراڵەکان و عەلمانیەکان، چونکە لیبیا بۆ ماوەی ٤٠ ساڵە هیچ
ئەزمونێکی نیە لە هەڵبژاردن، پاشان ووڵاتی هۆزو عەشایەرەکانە بۆیە محمود
جبریل سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام مانای ئەوە نیە بتوانێت ئیسلامیەکان
پەروێز بکات زەمینەکە لە بەرژەوەندی ئەوبێت.
یەمەن- کۆمێنتێکی کورت دەنوسم لەسەر یەمەن ئەویش لەدوای ٤٠ ساڵ
دەسەڵاتی قبیلەی حاشدی کە عەلی عەبدوڵاساڵح سەر بەو گەل هۆزەیە شیعەیە،
خەڵکی ئەو ووڵاتە لەدوای شۆرشێکی سپی دەسەڵاتە عەلمانیە کەی لە گۆڕنرا و
زەمینەی یەمەن زەمینەیەکی شافعی مەزهەب و ڕێکخستنەکانی قاعیدە..
مەغریب- لەدوای گۆڕانکاری ناوچەکە ووڵاتی مەغریب ترسا لە بارو گوزارانی خۆی
بۆیە ناچار چاکسازی لە دەستوری ووڵاتدا کرد، بە هەڵبژاردنی یەکەم؛ پارتی
دادوگەشەی مەغریبی کە سەربە ئیخوان موسلمینن یەکەمیان هێناو حکومەتیان
دامەزراند دیموکراسی عەلمانیەت لەوێش فاشل بوو.
مۆریتانیا و سودان – زەمینەکەی ئیسلامیە، عەلمانیەت هیچ ئەرزشێکی تێدا نیە، بەڵام پێویستی بە چاکسازی هەیە .
ووێستگەی کۆتایم سوریایە- لە سایەی حیزبی بەعسی ئیشتراکی عەلمانی بینیمان
کە "بەشار ئەسد" چی نەکرد بە میللەتی خۆی کە بانگەشەی عەربچێتی دەکات بە
بوچونی خۆی دژی ئیسرائیلە، ڕێك پێچەوانەکەی دەرچو ئەم عەلمانیەتە دژی
میلەتی خۆی و خزمەتی ئیسرائیل دەکات، ئەوەی لەو ووڵاتەدا شۆڕشەکە گەرم
کردوە جوڵێنەر و ئاراستەی دەکات گومانی تێدا نیە ئیخوانە موسلمینە.. کەواتە
بە هەموو پێوەرێك عەلمانیەت لە ڕماندایە زەمەنیان کۆتایی هات و پێویستە
ببرێنەوە مۆزەخانە، خەڵکی شوێن فیطرەتی پاكی خۆی دەکەوێتەوە کە ئیسلامە.
لەوانەی خوێنەر بپرسێت ئەی عێراق و ئێران لە کوێ ئەم باسەدا.. لە باسی
تیۆکراسیدا بە شیکاری باسی مەیدانی ئەو دوو ووڵاتە دەکەم، بەڵام سعود و
کوێت و بەحرین و قەتەر و ئیمارات و عومان و تارادەیەکیش ئوردون هەموو
ئەمانە زەمینەکەیان ئیسلامیە، بەڵام ئەردەن پێویستی بە چاکسازی بنەڕەتیە ،
هەموو دەزانین عەلمانیەت هیچ ئەرزشی نیە لەو ووڵاتاندا.
تێبینی/ بۆ روونکردنەوەی چەمکی زەمینەی ئیسلامی : مەبەست پێ ئەوەیە کە
خەڵکی ئەو ووڵاتانە ئیسلامیان پێ قوبوڵە لە (آ- ی)، بەڵام سیستەمی ئیسلامی و
حوکومڕانی ئیسلامی لە هیچکام لەم ووڵاتەندا بە دیناکرێت.
ئایا ئیسلام دەوڵەتی دینیە یان مەدەنیە؟:
زۆر لە خەڵكی بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەگرێن ، منیش دەمەوێت وەڵامی
ئەم پرسیارە بۆ خوێنەر دەستبەر بکەم.. لە مێژووی رۆژئاوادا بەهێزترین
دەسەڵات و کوشندەترینیان دەسەڵاتی”ئەکلیریۆس” بوو کە بەناوی دەسەڵاتی
خواییەوە فەرمانڕەوای دەکرد بەناوبانگترین پیاوانی نەسارا بوون، خەڵکی وای
لێکردبوو دەبوو هەموو ببنە کۆیلەو ژێر دەستەو خەڵکەکەی هەموو بەکاردەهێنا
بۆ ئامانجی خۆی، بە هۆکاری برەودانی بە کۆمەڵێك خورافیات و شتی بێماناو
خوزەعبەلات، پاشان بڵاوکردنەوەی جەهل و نەخوێندەواری لە نێوان خەڵکەکەیدا
بە ناوی دینەوە…
تەنانەت هەموو خەڵکی بە ناوی کڵێساوە مۆنۆمپۆڵ کردبوو، لەرێگای کتێبی پیرۆز
کە هەمووی دەستکاری کراوی خۆیان بوو، یەکێك لەو کارە گەندەڵانەی ئەو
طاغوتانە کە ئەنجامیان ئەدا”پسولەی لێخۆش بوون بوو” کە بە ئارەزوی خۆیان بە
هەشت و جەهەنمیان دەفرۆشت؛ لەدوای ئەو کەسە طاغوتێکی تر هات بە ناوی ”
گەریگۆری” کە دەشێت ئەم بە خراپتر بە سیستمەکەی ئەکلیرۆس پێوەر بکەین،
چونکە هەموو دەسەڵاتدارو ئیمپراتۆرەکانیش دەبو وەك خوا فەرمانەکانی
“گەریگۆری” پەیڕەو بکەن بە ناوی خوا فەرمانڕەوای دەکرد، نمونەی ئەم
دەسەڵاتە وای کرد کە پاشای ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا بە ناوی “هینری” بە پێ
پەتی هێنای بۆ رۆما سێ رۆژ لە بەردەم دەرگاکەیدا وەستا ئینجا لێخۆش بوو
گەریگۆری!!.
بەم دەسڵاتە دەوترێت دەسەڵاتی دینی یاخود تیوکراسی..
تیوکراسی چیە؟ واتاو پێناسەکەی: تیۆرێکی سیاسی و ئاینیە پێیوایە
تەنهاحکومەتی ئاینی حکومەتێکی ڕاوایە یاسای بەجێ و راستە، ئەو یاسایانەی کە
لەلای پێغەمبەرانەوە بەخەڵك ڕاگەیەندراوە و خودا دایڕشتوە. بە پێی ئەم
تیۆرە ئاین و سیاسەت لەیەکتر جیاناکرێتەوە، دەبێت یاسای خوا بەسەر هەموو
خەڵکیدا جێبەجی بکرێت.(فەرهەنگی سیاسی(نوێ٢٠٠٦)).
ئەم پێناسەیە عەلمانیەکان ئەیسەپێنن بەسەر موسڵماناندا لە کاتێکدا وەك
لەسەرەوە ئاماژەم بۆ کرد هیچ پەیوەندی بە ئیسلامەوە نیە، یاخود لەسەردەمی
هاتنی ئیسلامەوە تا ئەمڕۆ ئەو فاکتەرانەی کە بونەتە هۆکاری روخاندنی
دەوڵەتی دینی لە ئەوروپادا بەرانبەر بە ئیسلام نەکراوە..
لە دەسەڵاتی حوکومەتی تێوکراسی رۆژئاوادا مەسیحیەکان بە ناوی خواوە کاریان
دەکرد واتا ئەوان هیچ سەرچاوەیەکیان نەبوو تا حەڵاڵ و حەرامی لێوە
وەربگرن، چونکە ئینجیل بۆ خۆی هیچ شەریعەتێکی لەسەر دانەمەزراوە تەنها
کۆمەڵیك چیرۆك و مژدەدان نەبێت هیچ یاسایەکی تێدا بەدیناکرێت تەنانەت
مەسیحیەکان لە تەوراتەوە یاسا و تەشریع دێنن!.
لە ئیسلامدا هیچ زانا و فەرمانڕەوایەك ناتوانێ لە خۆیەوە حەڵاڵ و حەرام
دەستنیشان بکات، لە ئاینی ئیسلامدا هیچ دەسەڵاتێك پیرۆز نیە بەڵکو گرێبەندە
لە نێوان خەڵکی و خەلیفەدا.. هەروەك پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم)
گرێبەستێکی ئیمانی رەبانی بەست لەگەڵ هەموو چین توێژەکانی ناو کۆمەڵگا رازی
نەبوو بە سیستەمی تیوکراسی فەرمانی دا گەل فەرمانڕەوا بێت واتا “سەروەری
گەل پارێزراو بێت” کەس بە ناوی خواوە فەرمانڕەوای نەکات گرێبەستەکە ئەرك
بێت لە نێوانی تاك و کۆمەڵ خێزان و کۆمەڵگاو دەسەڵات،(كلُّكم راعٍ، وكلكم
مسئولٌ عن رعيته.) لەسەر ئەم بنەمایە خەلیفە پێگەیشتواکانی”ڕاشد” سیستەمی
ئیسلامیان بەرێوە برد، ئەوانەی دوای ئەوانیش ئەوەی لەم ڕێبازو سیستەمە
دەرچوو ئەوا ناونرا بە دیکتاتۆرو سیستەمی مۆبۆکراتی.
بەچاوێکی خێرا تەماشای مێژووی ئیسلامی بکەین یەکەم فەرمانڕەوا بۆ موسڵمانان
لەدوای پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) ئەبوبکری سددیقە (ڕەزامەندی خوای
لێبێت) لەکاتێكدا کە هەموو ئەورپا و ڕۆژئاوا بە گشتی لە زوڵم جەورو جەفاو
طاغوتییەتی خۆیاندا گەوزابوون، بەڵام لێرەدا لەسەر بنەمای ئاینێکی تازە ،
کە بەهێچ شێوەیەك سیستەم و دەسەڵاتی” تیوکراتی” ناهێڵێت بوونی هەبێت،
نمونەیەكی دادپەروەرانەو پاراستنی سەروەری گەل و نەهێشتنی پیرۆزی
لەبەرانبەردا خۆ پیرۆز نەکردن کە لە کاتێکدا ئەبوبکر لە دوای پێغەمبەران
باشترین کەسە، خۆی وەك مرۆڤێکی سادەو سانە ناساند کە دەشێت ئەو هەڵە بکات
هەموو گەلەکەی بەوە ئاگادار کرد کە چاویان لەسەر فەرمانڕەوایەکەی بێت،
چونکە ئەم مرۆڤەو مرۆڤیش هەڵە دەکات، نە خۆی بە پاشاو نە بە پێغەمبەرو نە
بە مەلیك نەناساند، نەیوت من عیصمەتم هەیە گوناح ناکەم! فەرمویی..
(لقد وُلِّيتُ عليكم، ولَسْت بِخَيركم، فإنْ أحسَنْتُ فأعينوني، وإن أسَأْت
فقَوِّموني، أطيعوني ما أطعْتُ الله فيكم ورسولَه، فإنْ عصيتُ الله
ورسوله، فلا طاعة لي عليكم. )
ئەو من بووم بە فەرمانڕەوای ئێوە، مانای ئەوەنیە من باشترینتانم، بەڵکو
ئەگەرچاکەم کرد هاوکارم بن، ئەگەر هەڵەم کرد ڕاستم بکەنەوە مەهێڵن هەڵە
ئەنجام بدەم، شوێنکوتوم بن لەو دەستورەی کە دامەزراوە لە لایەن خوای
موتەعال و پێغەمبەرەکەیەوە(صلی للە علیە وسلم) ئەگەر لەم دەستورەی خوا
پێغەمبەر منیش لامدا بەهیچ شێوەیەك گوێڕایەڵی من مەکەن.. هەرچەندە ئەم
سیستەمەی کە ئەبوبکر دایمەزراند بە سیستمی پێگەیشتوو ناسراوە، تەنها ئەم
دەقەی کە نوسیومە دەشێت بە چەندین بەرگ کتێب لەسەری بدوێن ئەگەر بڵێم زیاتر
هەڵدەگرێت برواناکەم زیدەرەوەیم کردبێت، هەموو خەلیفەکانی تر کە پێیان
دەوترێت سیستەمی پێگەیشتوو “ڕاشدین” لەسەر پەیڕەوی ئەبوبکر بوون هەروەك چۆن
ئەو دنیا لەبەرچاویدا کەم بوو پیادەی فەرمانی قورئان سونەتی دەکرد ئەوانی
تریش ڕێگایان وون نەکرد سەلەفی ساڵح دێژکەرەوەی ڕێگای ئەوان بوون.
بەڵام ئەمە لێرەدا ئەوە ناگەیەنێت کە خلیفەکانی لە مێژووی ئیسلامیدا
هەڵەیان نەکردوە، بەڵکو هەیان بوە لە خەلیفەکان ئەوانیش تیوکراسی بوون،
نمونەی وەك..” موعیز لیدینی لاهی فاطمی” کە( ئادۆلۆژیای باطنی) دامەزراند
لەسەر بنەمای فەلسەفەی کلاسیك و پاشان بۆ خۆی داوای خوایەتی دەکرد، تەنانەت
وەك زەردەشتیەکان ووتی دەبێت نەسەبی من نەفەوتێت لە گەڵ خوشکەکەی خۆی
ڕایبوارد بەناوی “ستل ملوک” لە ناو ئاینی ئاری زەردەشتێکاندا دەتوانرا باوك
کچی خۆی بێنێت یاخود برا خوشك مارە بکات بەو ئیعتیبارەی رەگەزیان لە ناو
نەچێت، نمونەی “محمد طاهر جەنابی قەڕامیطی” کە لە کەعبەدا هاواری دەکرد
دەگوت “انا رب العالمین.. این ترمهم بحجارە من سجیل”.. وەهەروەها.
یان دەوڵەتی ئێستای ئێران کە دوای وولایەتی فەقیهی دەکات، کە ئەمیش بۆ خۆی
دەسەڵاتی تیۆکراسی ئەکلیریۆسی ئیمامیە و ئیمامەکان لە خواو پێغەمبەران
گەورەترن! ئەمەش لەسەر بنەمای ووتەکەی خومەینی کە دەوڵەتی وولایەتی فەقهی
دامەزراندو دەڵێت: وإن من ضروريات مذهبنا أن لأئمتنا مقامًا لا يبلغه ملكٌ
مقرَّب، ولا نبي مرسلال خوميني: الحكومة الإسلامية ص52.
" یەکێك لە گرنگی مەزهەبی ئێمە ئەوەیە کە ئیمامەکانمان هیچ دەسەڵاتداریك لە
دونیادا لەو بەرێزتر نیە تەنانەت پێغەمبەرانیش" کەواتە دینی شیعە
دەتوانین بڵین ئەوان حکومەتێکی دینین هەروەك کلێسا بەئارەزووی خۆیان حەڵاڵ و
حەرام دەسەتە بەردەکەن.
بەڵام لە ئیسلامدا ئەم کارە تاوانە هەرکەس ئەنجامی بدات کافرە لە ئاینی
ئیسلام پێدەچێتە دەرەوە، کەواتە کۆتای قسەم بەوە دێنم دەڵێم حکومەتی ئیسلام
بە پێوەری ئەم سەردەمە بێت دەسەڵاتێکی مەدەنیە و گەل سەروەرە لەسەر
بنەمای دەستوری ئیسلام، لە هەموو عورفی جیهان و دیموکراسیدا کە نازناوی
مەدەنیەت ئەدرێتە پەنای دەسەڵات، گەل ودەستور سەروەرن ئیسلام ئیش لەسەر ئەو
دوو خاڵە دەکات.
پوختەی وەڵامەکانی عەلمانی ئەوەیە ..
- ئیسلام بەیەك جار بەسەر گەل نادرێت بە گوێرەی قۆناغەکان پیادەدەکرێت.
- ئیسلام هاتووە بۆ ئەوەی پاك و پیس بەخەڵکی بناسێنێت، ناهێڵێت خەڵکی خۆی
بە پیسەوە سەرقاڵ بکات، فێریان دەکات ئەو کارانە چەپەڵن، بەڵام ئەگەر مرۆڤ
کردی ئەوا سزای لەسەر وەردەگرێت، ئەگەر هەر بۆ خۆی بوو کارە چەپەڵەکان
ئاشکرا نەکرا دەگرێتەوە بۆ لای خوای خۆی خۆی بەرپرسیارە لە قیامەتدا، واتا
ئەگەر کەسیك مەی خۆر بوو.. دەتوانێت لە ماڵی خۆیدا بیخوات کاریگەری نەبێت
لەسەر منداڵی خەڵکی لەسەر جادەکاندا بە ئاشکرا دانەنیشیت بۆ خواردنی
مەیەکەی، هیچ کەسیش بۆی نیە لەدەوڵەتی ئیسلامی چاودێری بکات لە ماڵی
خۆیدا، بەڵام بەو مەرجەی ماڵەکەی ناکەتە مەیخانە ئەو ببێتە هۆکاری ئەوەی
گەندەڵی و فەسادی بڵاو بکاتەوە و یاخود پارەی پێ پەیدا بکات.
- ڕیش هێشتنەوە بەشێکە لە بەندایەتی تۆ ئەگەر خۆت نەتکرد تاوانباری خوای گەورە لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکات.
- باڵاپۆش هۆکارێکە بۆ دەستبەسەرگرتنی شەهەوت و فەرزە لەسەر هەموو ئافرەتێك
کە لارو لەنجەو شەدەلاری خۆی دەرنەخات بۆ خەڵکانی نامەحەرەم، تا لەڕێگای
ئەوەوە توشی کاری خراپە ببن و پاڵاپۆشی وەك ریش نیە بە عەورەت
هەژمارنەکرێت تا قالو قیلێک لەسەری هەبێت، هەرچەندە کۆڕای زانایان لەسەر
ئەوەن کە دەبێت پیاو خاوەنی ریشو سمێڵ بێت، بەڵام پاڵاپۆشی بەهیچ شێوەیەك
سازشی لەسەرناکرێت یەکێکە لە سیمای کۆمەڵگای موسڵمانان و دەسەڵاتی ئیسلامی،
کەواتە فەرزە لە سەر موسڵمان و کافرو موشریك عەلمانی پابەند بن بە یاسای
باڵاپۆشەوە لە ووڵاتی موسڵماناندا.
- دزیکردن پەیوەندە بە ئابوری ئەو حکومەتە ئیسلامیە کە دادەمەزرێت، ئەگەر
حوکومەتەکە توانی باروگوزرانی خەڵکی بە گشتی باش بکات و هەموو
پێداویستیەکان دابین بکات، ئەوا بە دڵنیایەوە فەرمانی خوای گەورەیە کەسی دز
دەبێت دەستیببرێت تاکو ببێتە پەندو عیبرەت بۆ خەڵکانی تر دووبارەی
نەکەنەوە ، ئەگەر دز لەسەر دزی راهاتبوو پێویستە ئامرازی دزیەکەی
لێبستێنرێتەوە کە دەستێتی، بەڵام ئەگەر لەبەر نەبوونی بوو ئەو ئەو یاسایە
دەشێت بمرێنرێت تاکاتی باش کردنی ئابوری وگوزرانی خەڵکی ئینجا زیندوو
دەکرێتەوە، نمونەی بەندەیەك دزی کرد عومەرکوڕی خەتاب گرتی ووتی بۆ دزی
دەکەیت ؟ لە ووەڵامدا ووتی: گەورەکەم تێر نانم ناکات، ئینجا خاوەنی
بەندەکەی بانگ کرد ووتی ئەگەر ئەمجارە ئەم بەندەی تۆ دزی بکات دەستی تۆ
دەبرم، کەواتە دەبێت تەواوی بژێوی خەڵکی دابینبکرێت ئینجا دەستی دز
دەبرێت.
- زیناکەر ئەوکەسەی کە هەموو کارەکانی بۆ فەراهەم هاتووە بەڵام زینا دەکات
ئەوا بە دڵنیاییەوە رەجم دەکرێت، بەڵام ئەگەر ئەو کەسەی کە زینا دەکات
خاوەنی پارە نیە، دەوڵەت ناتوانێت خێزانی بۆ پێك بنێت کێشەی بەتاڵە زۆرە،
هەروەها ئامادەکاری بۆ نەکراوە کە خێزان پێکبنێت ئەم کەسە خاوەنی هیچ نیە
بە دڵنیایەوە ئەو رەجمەی بەسەردا ناسەپێت لە دوای لێکۆڵینەوە لە باری
دەرونی هاوکاری کردنی مەرجە بۆ دەوڵەتی ئیسلامی تەنانەت کۆمەڵگای
موسڵمانیش هەر بەرپرسن، ئەما بە نیسبەت ئەوەکەی کە خاوەنی خێزانە ئەگەر
ئەوکارەی کرد، ئەوا بە دڵنیایەوە رەجم دەکرێت تا مردنی ، چونکە ئەگەر پیاو
بوو خیانەتی کردوە ئەگەر ژنیش بوو هەر خیانەتی کردوە، فەرمانەکە بەسەر
هەردوکیاندا وەك یەکە.
- ئازادی لای ئیسلام ڕەهایە.. ئەم هاوکێشهیهی که ڕوونمان کردهوه که خوا پێنج تێزی بهخشیوه به مرۆڤ که بریتیه...
یهکهم: سروش (فیطرهت)
دووهم: ژیری (عهقڵ)
سێیهم:پهیام(قورئان)
چوارهم: پێغهمبهر
پێنجهم: ئازادی رهها!!
کهواته بۆ ئهوهی ئازادیهکه لهسهر رێرهوهی مرۆڤایهتی بڕوات
دهستی بهسهردا بگیرێت نهچێته ناو یاسای دارستان بهو چوار خاڵه که
سروش و ژیری پهیام و پهیامبهره.. ئازادی مرۆڤ ڕێک دهخرێت ئیتر بۆ
دواجار له فهلسهفهی لالاند و لیبرالیزمی دهم و چاوی مکیاج کراو ئازاد
دهبێت.
هەموو ئەم یاسایەن کە وەڵامم دانەوە وەك هەموو یاساکانی تر وان
لەدەوڵەتانی تری دونیادا بوونی هەیە، هەرکەسە بەگوێرەی دەستور گەلەکەی
خۆی دارشتوە خوای گەورە ناخی مرۆڤەکان دەزانێت ئەویش ئەم یاسایانەی بۆ
داناوین، لەگەڵ هەندێك پەراوێزو دەستکراوەی بۆ مرۆڤەکان لە جۆری
پیادەکردنیدا.