مسعود بارزانی‌
11/09/2013 نوسەر: bzavpress

مسعود بارزانی‌ " بۆ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان: نابێت فێڵ له‌ئیسلام بكرێت


 ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ مسعود بارزانی‌، ڕایگه‌یاند  نابێ هیچ كەس ئایینی ئیسلامی بۆ مەرامی سیاسی بەكار بهێنن و وتی‌"ئەگەر بەڕاستی لایەنە ئیسلامییەكان شوێنكەوتووی ئیسلامن ئەی جیاوازی و خیلافیان لەسەر چییە؟ نابێ فێڵ لە ئیسلام بكرێت و بۆ مەبەستی سیاسی بەكار بهێنرێت".

ئه‌مرۆ  لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك ماموستا و زانایانی ئایینی ئیسلامیی پارێزگای هەولێر كۆبۆیەوە.

.له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارزانی وتارێكی‌ پێشكه‌ش كردو  ڕایگەیاند كە نابێ هیچ كەس ئایینی ئیسلامی بۆ مەرامی سیاسی بەكار بهێنن و وتی‌: ئەگەر بەڕاستی لایەنە ئیسلامییەكان شوێنكەوتووی ئیسلامن ئەی جیاوازی و خیلافیان لەسەر چییە؟ نابێ فێڵ لە ئیسلام بكرێت و بۆ مەبەستی سیاسی بەكار بهێنرێت." 

بارزانی بوونی ئۆپۆزیسیۆنیشی بە بابەتێكی ئیجابی زانی وەك چاودێرێك لەسەر كارەكانی دەستەڵات" بەڵام بە مەرجێك كە هەموو شتێك بە ڕەش لەقەڵەم نەدات