بزوتنه‌وه‌ی گۆران، داوای كرد هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا منداڵ به‌كارنه‌هێنرێت، به‌و پێیه‌ی "دوره له‌پرنسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
له‌راگه‌یاندراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بلاوی كردۆته‌وه تیایدا هاتووه "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كار بۆ په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست‌و دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌كات بۆ ئاینده‌ی ئه‌م ووڵاته، بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا منداڵان به‌كار نه‌هێنن‌و ئاگاداری مافه‌كانیان بن".
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه" مافی منداڵان یه‌كێكه له‌خه‌مه گه‌وره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
هه‌روه‌ها له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاگاداری كاندیده‌كان‌و هه‌ڵسوراوه‌كان كراوه منداڵان به‌كارنه‌هێنن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، تیایدا هاتووه"به‌كارهێنانی منداڵ له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوره له‌پرنسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان