11/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حه‌یده‌ر مولا" داوای له حكومه‌تی عیراق كرد واز له سیاسه‌تی دوو فاقه له‌به‌رامبه‌ر سوریا بهێنێت
ئیئتلافی عیراقییه روونیكرده‌وه: كۆبونه‌وه‌ی نوری مالیكی له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان له‌باره‌ی سوریا، نامه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه بۆ ئێرانییه‌كان كه به‌غدا هه‌ڵوێستی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته نه‌گۆڕاوه.
حه‌یده‌ر مولا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی سوریا، نامه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی به‌غدایه بۆ حكومه‌تی ئێران كه هه‌ڵوێستی له‌به‌رامبه‌ر دیمه‌شق نه‌گۆڕاوه.
مولا له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا داوای له حكومه‌تی عیراق كرد، واز له سیاسه‌تی دوو فاقه له‌به‌رامبه‌ر سوریا بهێنێت له‌كاتێكدا ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌كاروباری ناوخۆی سوریا به‌رده‌وامه‌و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی له‌دژی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، له ئارادایه.