بارزانی
11/09/2013 نوسەر: bzavpress

بارزانی" هەڕەشە دەكات


مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وتارێكدا باس لە ئامانجی دامەزراندنی پارتی و ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەكات. لە بەشێكی ئەو وتارەدا بەس لە هەڵدانەوەی پەڕەی كۆن دەكات و دەڵێ "ئەگەر ناچاركراین پارتی شتی زۆری لەبەر دەستدایە".

وتارەكەی بارزانی لەمیانی كۆبوونەوەیەكیدا هات لەگەڵ رێكخراوە جەماوەرییەكانی قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و رێكخراوە پیشەییەكانی پارتی.

لە بەشێكی وتارەكەیدا ئاماژەی بە هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی مێژوو كرد و رایگەیاند كە حیزبەكەی لە رابردووی خۆی ناترسێ و گوتی: "پارتی لە رابردوو ناترسێ و هەرچیمان كردووە بە قەناعەتەوە كردوومانە و وەكو هەمیشە دووپاتی لێدەكەمەوەو دەیڵێمەوە ئێمە بە چاوی بەستراو فیشەك ناتەقێنین ، هەرچی كردوومانە بە قەناعەت بووە جا تێیدا سەركەوتوو بووبین یان نا و لە هیچ شتێكیش پەشیمان نین".

مەسعود بارزانی دەشڵێت "لە هەركوێ هەڵەمان كردبێت، دانمان پێداناوەو لە هەرشتێك پێویست بێت ئێمە داوای لێبووردنمان لە خەڵكی خۆمان و میللەتی خۆمان كردووە".

بارزانی رووی قسەكانی كردە ئەندامانی بەشداربووی كۆبوونەوەكەو گوتی "دەڵێم ئێوە كاتی خۆتان بەم شتانەوە مەكوژن، بەڵام ئەگەر ناچاركراین ئەوا پارتی شتی زۆری لەبەردەستدایە