10/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ژنێك له‌نزیك بنكه‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی گۆڕان له سلێمانی به‌فیشه‌ك بریندارده‌كرێت
ژنێك به سه‌ختی برینداركرا له‌نزیك بانگه‌شه‌كارانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شه‌قامی توی مه‌لیكی سلێمانی، به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان ته‌قه‌كه‌ره‌كه له ناو ئۆتۆمبێلێك بووه‌و هه‌ڵهاتووه.
شایه‌تحاڵه‌كانی رووداوه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه ئۆتۆمبێله‌كه جۆری مێكزه‌مینی بووه دوای ته‌قه‌كردنه‌كه هه‌ڵهاتوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی به ماڵپه‌ڕی ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند ژنه‌كه فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه‌و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگره.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌شاری سلێمانی جگه له‌سوتانی دوو ئۆتۆمبێل و دووكانێك وتێزاب پیاكردن به‌ئۆتۆمبێلێكی تردا، به‌هۆی گرژی ئالۆزیه‌وه نزیكه‌ی 21 كه‌س برینداربوون و كه دوو له‌برینداره‌كان به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه بوه‌و تائێستاش له‌نه‌خۆشخانه‌دان.
زیادبوونی ئاماری رووداوه‌كان له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتێكدادێت، كه زۆربه‌ی حزبه و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان له‌رێگه‌ی به‌یاننامه‌وه داوایان له‌لایه‌نگران و بانگه‌شه‌كاران كردوه كه به‌هێمنی و ئارامیه‌وه بانگه‌شه بۆلایه‌نه‌سیاسیه‌كان بكه‌ن