10/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌شێكی دی له قه‌صیده‌ی ( لهپانۆرامای عیشقێك دا )
نه‌شمیله‌كه‌م ..له‌گه‌ڵما به..هاوه‌ڵم به
هاوڕێ ی سه‌فه‌ری ژینم به‌و...
دڵم مۆركی ئه‌وینێكت پێ ده‌به‌خشێت ...چركه چركه ..
هه‌وره سپییه‌كانی نیگات .,,داده‌گرێت و
عه‌بای توند له مل پێچاوت ...
به شاده‌ماری خوێنیینییا هه‌ڵده‌واسێ
ئیدی گوڵم چ گومانێك ..وه‌ك زریانی بێ ئومێدیی
هێزی لوولدانی ده‌مێنێ و...
كه‌شتیی رازمان ده‌وه‌ستێنێ.,؟
هه‌رچه‌ند دوێنێ و .. پێرێ و
هه‌ر ساته‌وه‌ختێكی ,.رابردووی لێك دابڕانمان
ژه‌نگ وژاری جوداییه‌ك ..ڕووبه‌ندی تابلۆی ئه‌وینی
تۆی نازداری حه‌شار دابێ و
لقی دره‌ختی ئازاری ..منیشی تیا سزا دابێ
به‌ڵام خۆری ..پرشنگی سینه‌ی پاكی خۆت
منی كرد به ...دێوانه‌ی ته‌كیه‌ی سۆزی تۆ و..
له‌نێو كه‌واو عه‌بای سیای ..فیستیڤاڵی خۆزگهیهكدا
وه‌كو كۆرپه‌ی.. بێشكه‌ی دڵی..پێچامییهوه
ئه‌ی فریشته‌كه‌ی ئه‌وینم ..
ئه‌ی حاكمی باڵاده‌ستی ..شاره‌زوورو ..
گشت هه‌ورامان
به گوڵی نه‌رم و نییانیی و.,
به‌م وێنه‌ی زیبای داستانیی و..
به‌م هێمنی و رۆح سووكییه ت
به‌م ئه‌فسوونی نه‌و بووكییهت ..
یه‌خسیری نێو.. زیندانی فریشته‌یه‌ك بووم..
كه شاژنی شانشینێكهو ..
قه‌ڵه‌مڕه‌وی دهسهڵاتییش ..
سه‌رانسه‌ری گهردوونێكهو ..هه‌رگیز خۆری ..
جوانی و پاكیزه‌یی عه‌شقی ..ئاوا نابێ
ئه‌م دیمه‌نی ئه‌وین به‌خشه‌ی ..
به‌رائه‌تی قه‌دو باڵات
ئه‌م تیشكی خه‌نده‌و شادییه‌ی..
پڕ سرووشی ئاڵ واڵات
جوگرافیای ..كۆماری حه‌زێكی سه‌وزم ..
بۆ ده‌كێشێ و
مێژووی سه‌رتاپای حوزنێكم پێ ده‌نێژێ و
سپێده‌ی عه‌شقی پیرۆزی ..
خانمێكم پێ ده‌به‌خشێ
***** ***** ****
ئازیزه‌كه‌م ..
جارێكی دی ...ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ
له‌به‌ر چرای.. وێنه‌ی داستان ئامێزییتا
له‌به‌ر سیمای..پڕ هه‌یبه‌تی شا هێزییتا
له‌به‌ر سایه‌ی .. دره‌ختی به‌ژن و باڵاتا
حه‌رف حه‌رف زامه‌كانت دهخۆمهوهو ..
ژانهكانت ده‌شۆمه‌وه
هه‌موو واتای خۆشه‌ویستی و ..
سومبولی فیرده‌وسی جوانییت
له‌سه‌ر تاڵه قژه‌كانی ,,په‌رچه‌می زه‌ردی زێڕینت
بۆ خه‌رمانی..
ته‌مه‌نی به‌باچووی ژینم ..ده‌نووسمه‌وه..
من ده‌زانم ... سه‌حه‌ری خۆشه‌ویستییی خۆت ..
وه‌كو گرانترین دیاری ...بۆ ناردووم و
له‌ژێرباڵی په‌ڕه‌سێلكه سپییه‌كاندا
یه‌كه‌م په‌یامی وه‌رزی نوێی ..
ئه‌وینێكی ئهرخهوانییت ... پێ سپاردووم
هه‌رچه‌ند دووربش بیت ..نزیكییت
لهدوورییتا ..به‌سته‌ڵه‌كی نائومێدییم .. توانده‌وه
له دوورییتا..به‌ربه‌سته‌كانی ته‌نهایی و..
لقی شه‌وگاری ڕه‌شبینییم شكانده‌وه
وه‌لێ جه‌خار خۆشه‌ویستم
له‌نادیاری و بزربوونتا ..
مه‌لی هیوای نه‌سره‌وتووم بۆ ..ته‌فره نادرێ..
ئه‌ویش باڵی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی سڕ بووه‌و.. جارێ نافڕێ
ئێستاش له‌نێو ..
ده‌ربه‌ندی ئازاره‌كان و
شه‌پۆلی گڕگرتن بۆتۆ ..
له‌نێو ژان و گڕو بۆ سۆ
ته‌نها شیعر ..وته‌بێژی فه‌رمیی منه و
راستگۆترین.. نوێنه‌ری هه‌ڵبژێرراوی
مه‌مله‌كه‌تی ..زام و ژانی
حه‌سره‌تی ته‌نهایی منه