10/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پشێوی چه‌مكی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا‌و جیهانی سه‌رده‌م
له سه‌ره‌تای ساڵی 1970 دا رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی په‌روه‌رده (یۆنسكۆ) كه ده‌زگایه‌كی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بڕیاری دا پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتگیریی سیستمی په‌روه‌رده‌و ئاڕاسته كردن له وولێتانی جیهانی ئه‌مڕۆدا بكاته‌وه ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه بوو كه راپۆرته‌كان ئه‌وه‌یان ده‌سه‌لماند كه ئومێدی په‌روه‌رده‌و ئاڕاسته‌ی پارسه‌نگ كه‌م ده‌بێته‌وه .. بۆ به‌گه‌ڕخستنی ئه‌مه كۆمیته‌ی بالێی نێو ده‌وڵه‌تی پێك هێنراو سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی درایه ده‌ست مسیۆ ئیدجار فۆر سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فه‌ره‌نساو وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ی نیشتیمانی ، ئه‌ندامانی تری كۆمیته‌كه بریتی بوون له فیلیپ هێریرا له شیلییهوهو عبدالره‌زاق قهددوره له سوریاوه‌و هینری لویس له كۆنگۆی میللی و فریدریك شامپیۆن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه ..
كۆمیته‌كه ( 23 ) وولێت گه‌ڕاو به‌رنامه‌ی ئاڕاسته‌ی ( 25 ) ساڵی ته‌ماشا كرده‌وه‌و ( 81 ) به‌حس و لێكۆڵینه‌وه‌ی پسپۆڕی وولێتانی جیاوازی هاته به‌ر ده‌ست كه هه‌موویان بۆ سه‌رخستنی كاری كۆمیته‌كه نوسیبوویانن ..
كۆمیته‌كه له ساڵی 1972 دا له كاری خۆی بووه‌وه‌و چالاكی و دیدو پێناسه‌و تێبینیه‌كانی خۆی له به‌رگێك كتێبدا چاپ كرد‌و به‌سه‌ر زۆرینه‌ی خاوه‌ن زمانه به‌كارهێنراوه‌كانی ناو یۆنسكۆدا بلێوی كرده‌وه ، تا بۆیان ببێته نه‌خشه‌ی رێگا‌و له داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌و ئاڕاسته‌دا سوودی لێ وه‌رگرن .. كۆمیته‌كه راپۆرته‌كه‌ی خۆی كه بوو به كتێب ناونابوو (Leaning to Be تعلم لتكون : فێربوون بۆ بوون ) كه له هه‌ندێ شوێنی‌دا ده‌ڵێ :
( ئه‌و سیستمی په‌روه‌رده‌ییه‌ی ئێستا له وولێته پێشكه‌وتووه‌كاندا پیاده ده‌كرێت هه‌میشه یان زۆرینه‌ی كات ، یان زۆرجار دووفاقی ره‌نگ پێ ده‌داته‌وه ! بۆیه له لایه‌كه‌وه له دیقه‌ت و وورده‌كاری دوا ده‌كه‌وێت ، له لایه‌كی تره‌وه فێرخوازه‌كانی به پێی پله‌و ئاستی كۆمهلێیهتییان هه‌ڵده‌بژێرێت ! به تایبه‌تی له دیراساتی بالێدا .. سه‌یر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وولێته پێشكه‌وتووانه ئه‌م سیستمه‌یان له وولێته دواكهوتووهكانهوه به هه‌مان مواسه‌فاتی خۆیان هێناوه ! عه‌یبێكی زه‌قی تریشی تێدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و به‌رنامانه له دیدێكی داخراوی ناوچه‌یه‌كه‌وه هاتوون و له‌گه‌ڵ ناوه‌نده كۆمه‌لێیه‌تی و مرۆییه‌كاندا زۆر گونجاو نابن ) ..
ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمیته نێو ده‌وڵه‌تیه دوای دیراسه كردن و به‌دواداچوونی واقیعی سیستمه‌كانی په‌روه‌رده‌و ئاڕاسته‌كردنی وولێتانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتبێته ئه‌وه‌ی كه ـ هه‌رچه‌نده هه‌موو سیستمه‌كانی دنیا له‌سه‌ر دیدو تێڕوانین و پێناسه جۆربه‌جۆره‌كانی روانگه‌ی فه‌لسه‌فی رۆژئاواییه‌كان دامه‌زراوه ـ كه‌چی ئه‌و هه‌موو گه‌ڕه‌لاوژێ و پشێویه‌ی تێدا به‌دی ده‌كرێت ، ئه‌و هه‌موو دید لێڵییهی تێدا به‌دی ده‌كرێت كه‌له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی رۆژگاردا عه‌یب و عاری زیاتری له تێڕوانین و چه‌مك و مومارهسهیدا ده‌رده‌كه‌وێت !
بۆ زیاتر روون كردنه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌ڵێین :
ئه‌سڵی بنه‌ما فه‌لسه‌فیه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی سه‌رده‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ده‌سپێكی راپه‌ڕینی ئه‌وروپا كه له سه‌ده‌ی دوازده‌وه سه‌ری هه‌ڵدا ، ئه‌وه‌ی كه پێی ووترا : رابوونی زانكۆكانی ئه‌وروپا ، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و ئاڕاستهییهكان خۆیان له بنده‌ستی كڵێسا رادهپسكاندو قوتار ده‌بوون ، كه له‌وه‌و دوا له‌گه‌ڵ هێزی ئیستیعماری ئه‌وروپاییدا به به‌رفراوانی جوگرافیادا ته‌شه‌نه‌ی كرد‌و گه‌یشته ئهمریكاو غه‌یری ئه‌مریكا .. هێزه ئه‌وروپاییه‌كان ده‌گه‌یشتنه هه‌ر وولێتێك خێرا سیستمی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی خۆیان ده‌كرده ئاڕاسته‌وان و نه‌وه‌ی نوێی ئه‌و وولێتانهیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه‌ی ئاڕاسته كردن پێ ده‌گه‌یاند .. ئه‌و سیستمه ئهوروپاییهی ئاڕاسته‌كردن هێشتا له‌ژێر كاریگه‌ری دیدو تێڕوانینی فه‌لسه‌فی كڵێسادا مابوو ، دیدو تێڕوانینی خۆی هێشتا له دووبه‌ره‌ی كڵێسا‌و تیۆره نوێیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه ده‌رباره‌ی مرۆڤ و گه‌ردوون و ژیان وه‌رده‌گرت ، ئه‌مه له رووی ژیرییه‌وه بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌وروپا بوو ، هه‌موو ئاڕاسته‌ی پهروهردهكردنهكهشی له‌م روانگه‌وه هاتبوو ..
له‌دایكبوونی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی سه‌رده‌م :
كاتێك لاف وگهزافهكانی كڵێسا به راستیه زانستیه‌كان وداهێنانهكان كێشران ، كاتێك گڕی جه‌نگی دیدی كڵێسا‌و زانستی زانا سروشتییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ند ، به‌ره‌ی كڵێسا دامركایه‌وه‌و دۆڕاندی ، به‌وه‌ش گۆشه‌گیرانه كه‌وت ، زاڵبووانی نوێ كه‌وتنه به‌رده‌م واقیعێك كه پێویستی به ئاڕاسته‌كردنی نوێ هه‌بوو ، ده‌بوو فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندن دیاری كه‌ن ، ئه‌مه‌ش وای كرد دوو مه‌درسه‌ی فه‌له‌سه‌فی له په‌روه‌رده‌كاریی و ئاڕاسته‌دا دروست ببن : مه‌دره‌سه‌ی میسالی (ئایدیالیزم Idealism) و مه‌درسه‌ی واقیعێتی (ریالیزم Realism ) ..
ریشه‌ی فه‌له‌سه‌فه‌ی میسالی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانی ئیفلاتوون ، پاشان به لاهووتی جوله‌كه‌و مه‌سیحیدا هات و ره‌نگی ئه‌وانی وه‌رگرت .. مه‌دره‌سه‌ی میسالی باوه‌ڕی وایه كه جه‌وهه‌ری جیهان ژیر‌و بیره ..ژیری رههاو بێ سنوور ژیری خوایه ، كه راستیه‌كان و بیر‌و دیدی دروست كردووه ، ئه‌ویش بناغه‌ی مه‌عریفه‌یه .. قیه‌م و به‌هاكانیش كه له كۆمه‌ڵگادا به پیرۆزی دێنه پێش له ژیری خواوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه ، ده‌بێت به‌رده‌وام ژیری و بیری نه‌وه‌كانی مرۆڤ ئاڕاسته كرێت ، ده‌بێت هه‌میشه گه‌شه به گیانی و ئه‌حكامه‌كانی بیروباوه‌ڕ بدرێت ..
دواتر فه‌لسه‌فه‌ی میسالی به هۆی پێناسه‌ی ماهیه‌تی مرۆڤه‌وه بوو به دوو لقه‌وه :
ـ لقی یه‌كه‌م : باوه‌ڕیان وابوو كه مرۆڤ جه‌سته‌و ژیرییه ، بۆیه به‌ڕێزترین شت كه هه‌یه‌تی ئه‌قڵێتی .. بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام مه‌شق و راهێنان به ئه‌قڵی بكرێت ..
ـ لقی دووه‌م : ده‌یووت : نا مرۆڤ جه‌سته‌و ژیریی و رۆحه ، بۆیه به‌رزترین شتێك كه هه‌یه‌تی رۆحه .. كاری سه‌ره‌كی په‌روه‌رده‌و ئاڕاسته كردنیش گه‌شه‌و نه‌شونما پێدانی رۆحی مرۆڤه ..
به‌رنامه‌ی هه‌ردووكیان ته‌ركیزی ده‌كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ ده‌بێت پێناسه‌ی ده‌وروبه‌ری تێبگهێنرێت ، و شته‌كانی بۆ راڤه بكرێت ، ده‌بێت بایه‌خ به قیه‌می رۆحی مرۆڤ بدرێت ، تا پارسه‌نگ په‌روه‌رده بێت ..
ئه‌مما مه‌دره‌سه‌ی واقیعێتی (ریالیزم) كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانی ئهرهستۆو پێی ده‌وترێت : واقیعێتی كۆن (Classical Realism) ئه‌میش به تۆمای ئه‌كوینی و ژماره‌یه له فه‌یله‌سووفه سروشتیه‌كاندا دێت .. قۆناغی سه‌رده‌می ئێستای ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه له مایكل دی مۆنتێ ( Michel de Montaig) ی فه‌ره‌نسایی و ریچارد مۆڵكاستهر ( Richard Mulcaster) ی ئینگلیزی و جۆن ملتۆن ( John Milton) ده‌ست پێ ده‌كات و دێته‌وه ناو كڵێسای كاتۆلیكی رۆمانی له هه‌ر كوێیه‌ك بێت ..
دواتر ئه‌م مهدرهسهشه بوو به سێ لقی تره‌وه :
ـ لقی یه‌كه‌م : واقیعێتی دیندار : ئه‌مانه باوه‌ڕیان وابوو كه مادده‌و ژیری ( كه پێشی ده‌ڵێن رۆح ) هه‌ردووكیان وجودیان هه‌یه ، هه‌ردووكیان به پیرۆزی خوا دروستی كردوون و به رێكوپێكی كاری خۆیان ده‌كه‌ن ..
ـ لقی دووه‌م : وا نابینێت كه خوا له لێكدانه‌وه‌و پێناسه‌ی ئه‌سڵی گه‌ردووندا ته‌ده‌خول ده‌كات ، خوا دروستی كردووه‌و ئیتر هه‌قی به‌سه‌ریه‌وه نیه ..
ـ لقی سێیه‌م : ته‌ركیزی له‌سه‌ر مادده‌یه‌و هه‌قی به‌سه‌ر ژیرییه‌وه نیه ، ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه ده‌ڵێ : ژیری هه‌قی به‌سه‌ر بهرجهستهكانهوه نیه ..
پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌م فه‌له‌سه‌فه‌یه بووه چه‌تری كۆمه‌ڵێك دیدو روانگه‌ی فه‌له‌سه‌فی تر‌و كۆمه‌ڵێك مه‌دره‌سه‌ی فیكریی لێوه په‌یدا بوو ، كه ته‌وه‌ری دیدی هه‌موویان هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مادده هه‌موو شتێكه‌و هه‌رچی شتێك وجودی هه‌بێت ده‌بێت له جیهانی مادده‌دا هه‌یبێت ..
به‌لێم ئه‌م مه‌دره‌سه فه‌لسه‌فی و فیكرییانه دواتر له نێو خۆیاندا كێشه‌یان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بوونه بۆ دروست بوو ..
په‌روه‌رده‌ی ئه‌م مه‌دره‌سه واقیعیه ده‌ڵێ : ده‌بێت ته‌ركیز بكرێته سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی یاساكانی سروشت و رێساكانی ژیان كه ده‌سه‌لێتی به‌سه‌ر مادده‌دا هه‌یه‌و ده‌توانێت ره‌فتار به مهخلووقاتهكان بكات ، ژیریی هه‌ڵسوڕێنێت .. ده‌بێت ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی له نێوان دیمه‌نه‌كانی وجوددا هه‌یه بدۆزرێته‌وه .. به‌رنامه‌ی ئه‌مانه ئیعتیماد ده‌كاته سه‌ر پێكه‌وه گونجاندنی كه‌ره‌سته مرۆییه‌كان و كه‌ره‌سته زانستیه‌كان ، ده‌ڵێن : ده‌بێت شێوازی زانستی مه‌نتیق و ماتماتیكی بگیرێته به‌ر تا رێساكانی گه‌ردوون و ژیان دهدۆزرێنهوهو ده‌زانرێت چۆن ره‌فتار له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌كرێت .. له پێشه‌وایانی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه برتراند روسل و ئه‌لفێرد نۆرت وایتهێده ..
دوای ماوه‌یه‌ك له ده‌ركه‌وتن و بلێو بوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌دره‌سه واقیعیانه فهلهسهفهیهكی نوێی په‌روه‌رده هاته كایه‌وه كه فه‌له‌سه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی پراگماتیزم (Pragmatism) ه .. مێژوونوسان پێیان وایه سه‌ره‌تای ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه له چارلس پێرسیهوه ده‌ستی پێكرد پاشان له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند ، كه گه‌یشته زه‌مانی ولیه‌م جیمس ( 1842 ـ 1910 ) و جۆن دێوی ( 1859 ـ 1952 ) به ته‌واوی ته‌شه‌نه‌ی كرد ، بۆیه كه ووترا پراگماتیزم یه‌كسه‌ر ده‌وترێت ولیم جیمس .. وه‌كو كه ده‌وترێت وجودی یه‌كسه‌ر ده‌وترێت سارته‌ر .. سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی دیدی فه‌لسه‌فی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه نوسینه‌كانی چارلس داروین بوو .. چونكه پراگماتیزم له‌سه‌ر كرده‌وه‌و موماره‌سه دامه‌زراوه . ئه‌مما فیكر‌و بیر ئه‌وه شوێن كه‌وتووی كار‌و كرده‌وه‌یه چونكه ئه‌نجامی ئه‌وه .. بۆیه به لای ئه‌م مهدرهسهیهوه فیكره‌ی راست و دروست ئه‌وه‌یه كه بتوانرێت قیاس بكرێت ، بتوانرێت بپێورێت ، بكێشرێت ، بچه‌سپێنرێت .. ژیری له‌م مه‌دره‌سه‌دا جێی نابێته‌وه .. چونكه كه‌س بڕوای پێی نیه كه هه‌بێت ، ئه‌وی هه‌یه‌و جێی بڕوایه مێشك و چالاكیهكانێتی .. قیه‌م و به‌های كۆمه‌لێیه‌تی له دیدی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه‌دا شتێك نیه به پیرۆزی بۆ مرۆڤ هاتبێت ، به‌ڵكو قیه‌می پیرۆز ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌ریی ئیجابی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ هه‌یه ، قیهمێك كاریگه‌ری نه‌بێت جێ و رێی له‌م مه‌دره‌سه‌یه‌دا نیه ، چونكه سوودی نیه ، كلتور‌و رۆشنبیریی و هونه‌رو ره‌وشت شتی رێژه‌یین .. ئه‌و جیهانه‌ی له دیدی پراگماتیزمدا وجودی هه‌یه ئه‌و مادده بزواوهیه ، ئه‌و گه‌شه‌و به‌ره‌و پێشچوونه به‌رده‌وامه‌یه كه به‌سه‌ر مادده‌و قیه‌م و راستیه‌كانی كات وشوێندا دێن ..
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه فه‌له‌سه‌فه‌ی پراگماتیزم ده‌ڵێ : ده‌بێ بایه‌خ به شێوازی په‌روه‌رده‌و ئاڕاسته كردن بدرێت وه‌ك له‌وه‌ی بایه‌خ به مادده‌ی ده‌رس خوێندن بدرێت ، ده‌بێت قوتابی فێری ئه‌وه بكرێت كه چۆن فێر ده‌بێت و چۆن به شێوه‌یه‌كی زانستیانه بیر ده‌كاته‌وه ، نه‌ك چی فێر ده‌بێت !!
مرۆڤ لای پراگماتیزم خۆی جیهانی خۆی دروست ده‌كات ، به‌وه‌ی كه زانست و شاره‌زاییه‌كانی خۆی به‌رده‌وام رێك ده‌خاته‌وه (Continuous Reconstruction) به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی خۆیدا له رووی بایۆلۆچی و كۆمه‌لایه‌تیه‌وه ده‌كه‌وێته ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتێكی شیاوه‌وه .. بۆیه به لای ئه‌م مهدرهسهیهوه ده‌بێت مامۆستای فێرگاكان قوتابیه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌وه رابهێنن كه ئه‌و زانیاریی و شاره‌زاییه‌ی هه‌یانه بیخه‌نه گه‌ڕ ، ئه‌ركی قوتابخانه‌كانیش ئه‌وه‌یه كه كهشوبارودۆخی خوێندنێكی وا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن كه قوتابی فێری چۆنیه‌تی ره‌فتار كردن بكات له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری .. ده‌بێت فێری شێوازه زانستیه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه بكرێت تا بتوانێت خۆی به شێوه‌یه‌كی راست و دروست شان بداته به‌ر كێشه‌كانی خۆی و چاره‌سه‌ری دروستیان بۆ بدۆزێته‌وه ..
به‌رنامه‌ی پراگماتیزمی وا ئاڕاسته‌ی قوتابی ده‌كات كه چۆن ئاره‌زووه‌كانی دێنێته دی و چۆن كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كات ، نه‌ك كۆمه‌ڵێك راستی پێشتری بۆ ئاماده كرا بێت و پێی بووترێته‌وه ..