10/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سایكۆلۆجی په‌یوه‌ندی نێوان تاك و كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه
مرۆڤ زینده‌وه‌رێكی كۆمه‌لایه‌تیه ، زۆرینه‌ی كاتی ژیانی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا به شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵكارانه به‌سه‌ر ده‌بات ، كار‌و كارتێكردنی هه‌یه ، كار له ده‌وروبه‌ری ده‌كات و ده‌شكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ده‌وروبه‌رییه‌وه ، ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتی به گوێره‌ی داب و نه‌ریتێك ده‌سازێنێت كه بۆته رێسای كۆمه‌لێیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ..
تاك له كاتی له‌دایكبوونیه‌وه گۆڕانكاریی به‌رده‌وام له گه‌شه‌و نه‌شونمایدا روو ده‌دات ، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌و ده‌بێت ، هه‌ر وه‌كو چۆن له رووی فیزیكییه‌وه نه‌شونما ده‌كات و ده‌گۆڕێت ، له رووی ژیریی و ئینفیعالیشیه‌وه ده‌گۆڕێت ، ئه‌مانه‌ش وای لێ ده‌كه‌ن له رووی كۆمه‌لێیه‌تیشه‌وه به‌رده‌وام بگۆڕێت ..
ـ له لایه‌نی فیزیكییه‌وه له‌شولاری له گۆڕانی به‌رده‌وامدا ده‌بێت ، گه‌وره‌تر ده‌بێت ، بالای به‌رزتر ده‌بێت ، قه‌ڵه‌وترو تێكسمراوتر ده‌بێت ، كۆئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی پێده‌گه‌ن ، بزاوتی به‌رده‌وام ده‌گۆڕێت ، له گاگۆڵكێوه بۆ هه‌ستان و داره‌داره ، بۆ خۆگرتن رۆیشتن ، بۆ راكردن ، ئینجا بۆ كێبڕكێ و بازدان ، پاشان بۆ جموجووڵی وورده‌كارانه‌ی پارسه‌نگ .. ئینجا بلیمه‌تی و لێوه‌شاوه‌یی جه‌سته‌یی لێ ده‌رده‌كه‌وێت ، ده‌كه‌وێته وه‌رزش و نواندنی لیاقه‌تی .. ئاوا چه‌مكی جه‌سته‌شی نه‌شونما ده‌كات .. هۆشی ده‌خاته سه‌ر توانای به‌ده‌نی و له خه‌می به‌رده‌وامی ته‌ندروستی خۆیدا ده‌بێت ، هه‌موو زانست و توانای بۆ پارسه‌نگی ته‌ندروستی به‌كار ده‌هێنێت .. به پێی ته‌علیمات ده‌خوات و ده‌خواته‌وه ، ده‌خه‌وێت و هه‌ڵده‌ستێت ، قورس یان سووك ده‌پۆشێت .. تا ئه‌مانه‌ی لێ ده‌بنه عاده‌تی رۆژانه ..
ـ له لایه‌نی گه‌شه‌و نه‌شونمای ژیرییه‌وه ، تاك هه‌ر له منداڵییه‌وه توانای ژیرییانه‌ی له گۆڕاندا ده‌بێت ، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا ئاشنایی زیاتر په‌یدا ده‌كات ، تا د‌رك به ماهییه‌تی هه‌موویان ده‌كات ، په‌ی به هۆكارو ته‌فاعوله‌كانیان ده‌بات .. فێر ده‌بێت بدوێت ، فێر ده‌بێت بخوێنێته‌وه‌و بنوسێت ، ماتماتیك و ژمێریاریی فێر ده‌بێت و له ژیانی رۆژانه‌یدا به‌كاریان ده‌هێنێته‌وه .. ئینجا ده‌یان یاسا‌و رێسای سه‌لامه‌تی و هێمنیی و ئه‌منیه‌تی خۆی و خێزان و ده‌وروبه‌ری فێر ده‌بێت ، هه‌ستی ئینتیمای تێدا ده‌ڕوێت و له‌گه‌ڵ روداوه‌كاندا گه‌شه ده‌كات تا ده‌بێته هاوولاتیه‌كی چاك ، خوێندن یان پیشه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات و ده‌بێته پسپۆڕ ـ تا بتوانێت شاره‌زایی زیاتر له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كه‌یدا په‌یدا بكات تا بیسه‌لمێنێت كه به‌سووده ، هه‌بوونی زه‌روورییه ، بۆ ئه‌مه‌ش تا كۆتا پله ژیری خۆی ده‌خاته كار‌و سوود له ئه‌زموونی كه‌سانی تری دڵسۆزی وه‌رده‌گرێت
ـ له لایه‌نی ئینفیعالییه‌وه دیسان تاك گه‌شه‌و نه‌شونمای خۆی به‌رده‌وام ده‌كات، ئینفیعالی جۆراو جۆر ده‌یگرێت ، له گریان و پێكه‌نین ، له تووڕه‌یی و ووڕك گرتن ، له لێسه‌ندن و ده‌ست لێبه‌ردان ، تا وورده وورده فێر ده‌بێت ئینفیعاله‌كانی خۆی بگرێته خۆ‌و كۆنترۆڵییان كات ، تا ره‌فتاره‌كانی وا ده‌بن له‌ناو خه‌ڵكی خۆیدا په‌سه‌ند ده‌بن ، ده‌نا ده‌بێته جێ سه‌رزه‌نشتیان ، بۆیه دیسان پێداچوونه‌وه‌ی ره‌فتاری خۆی ده‌كات ، تا ئه‌و ساته‌ی هه‌ست ده‌كات زۆر پێویستی به ئاڕاسته‌و ئامۆژگاری دایكوباوكی نه‌ماوه‌و پێویسته سه‌ربه‌خۆیی خۆی بسه‌لمێنێت بۆیه ره‌فتاری گه‌وره ده‌نوێنێت .. كه‌شو بارودۆخی هێمنی و ساغی ده‌روونیش یارمه‌تیده‌ری ده‌بێت بۆ پارسه‌نگ په‌روه‌رده‌بوونی ، دوور له رقنی و توڕه‌یی و ترسنۆكی و چاوچنۆكی و نوقسانی و لاسه‌نگیه‌كانی تر .. به‌لێم له پارسه‌نگ كردنی ئینفیعالی خۆی ناكه‌وێت و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وه‌ی خۆی به راستی ده‌زانێت ئه‌و ره‌نگ پێ ده‌داته‌وه ..
ـ تاك له رووی كۆمه‌لێیه‌تیشه‌وه به‌رده‌وام هه‌ر له گه‌شه‌و نه‌شونمادایه ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای خۆناسینیه‌وه ده‌ست ده‌كات به بیناسازیی په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری به‌وه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سازێنێت، تا رووی بده‌نێ ، كه گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانیدا ره‌فتاری كۆمه‌لێیه‌تی گونجاو ده‌نوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی جێی بێته‌وه له ناویاندا ، بۆ ئه‌وه‌ی رێزی بگرن و نه‌یشكێننه‌وه ، له ماڵه‌وه‌و له ده‌ره‌وه رێسا ئه‌خلاقیه‌كان فێر ده‌بێت ، كاریگه‌ریی دین و داب و نه‌ریته كۆمه‌لێیه‌تیه‌كانی ده‌كه‌وێته سه‌ر ، كه به رێسای دیندارییه‌وه پابه‌ند نابێت شه‌رم و ئابڕوو عه‌یبه‌ی كۆمه‌لایه‌تی پابه‌ندی ده‌كات .. زارۆك گه‌وره ده‌بێت و قۆناغ به قۆناغ فێری هه‌ڵه‌و راسته‌كان ده‌بێت ، خێر‌و شه‌ڕ لێك جودا ده‌كاته‌وه ، رێسا‌و به‌ها كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی لا به‌نرخ ده‌بێت ، یان ناچار ده‌بێت رێزیان بگرێت ، ده‌نا به چاوی سووكه‌وه سه‌یر ده‌كرێت .. په‌یوه‌ندیه‌كانی پارسه‌نگتر داده‌مه‌زرێنێت ، له رێی شه‌رعی و قبووڵكراوی نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به توخمی به‌رامبه‌ره‌وه ده‌به‌ستێت ، له ماڵه‌وه‌و له قوتابخانه‌و ده‌ره‌وه‌یان دیدو بیر‌و په‌ی بردنی جنسیی زیاد ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات راست مامه‌ڵه بكات ، ئه‌وانه‌ی چه‌وتن شه‌رم ده‌كات لێوه‌ی ده‌ركه‌ون ، بۆیه نهێنیانه ده‌یانكات . ئینجا هه‌ست به رۆڵی خۆی ده‌كات ، كه پێویسته كیانی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت ، ژیانی هاوسه‌رێتی لێ ده‌بێته خولیا ، بۆیه پێشه‌كیه‌كانی ساز ده‌كات وه‌كو هه‌بوونی پله‌ی كۆمه‌لایه‌تی و پاره‌و توانای دارایی و قبووڵ بوونی كۆمه‌ڵگه‌و داڕشتنی هه‌ستی به‌رپرسێتی خێزان و په‌روه‌رده كردنی منداڵ و پاراستنی قیه‌می خێزانی و خه‌می گه‌شه‌ی كۆمه‌لێیه‌تی نه‌وه‌كانی .. هه‌روه‌ها خه‌می گۆڕانكاریی كۆمه‌لایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی به‌ره‌و باشتر‌و هه‌ستی مه‌سئوولیه‌تی ئینتیماو قاڵ و قووڵَبوونه‌وه‌ی تێیداو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌و خاك و نیشتیمانی گه‌شه ده‌كات .. ئینجا به‌گه‌ڕ خستنی ره‌نج و ووزه‌ی خۆی و هاوبیرانی لێ ده‌بێته ئه‌ركی پیرۆز له پێناوی به‌های پیرۆزی ئینتیماكه‌یدا ..
ئا به‌و شێوه‌یه ده‌بینین تاك هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵییه‌وه كه هیچ توانا‌و تاقه‌تێكی نیه ، گه‌شه‌و نه‌شونمای به‌رده‌وامی وای لێ ده‌كات ببێته ئه‌ندامێكی به‌رپرسی گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی .. ده‌بێته ئاڕاسته‌وانی كۆمه‌ڵێكی سیاسی یان كۆمه‌لایه‌تی یان عه‌شایری یان پیشه‌یی .. ده‌بێته هێزێكی كاریگه‌ر .. ئینجا ده‌یبینیت له ناو كۆمه‌ڵكارییه‌كدایه‌و له‌وێدا ماف وئه‌ركی دیاری كراوه‌و رۆڵی خۆی به پێی ئه‌و شوێن و پله‌یه ده‌بینێت ! هه‌ر وه‌ك چۆن له منداڵیی و لاوی‌دا فێربوو ره‌فتاری تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دایك‌وباوك و براو خوشكی گه‌وره‌و گچكه‌یدا بكات ، ده‌بینی له كۆمه‌ڵكارییه‌كه‌شیدا ـ ئه‌گه‌ر پارسه‌نگ په‌روه‌رده كرابوو ـ هه‌روا ده‌بێت ! ره‌فتاری باوك وفرزه‌ندی له‌گه‌ڵ مامۆستا‌و پیاوماقولێنی ناسیاودا ده‌كات ! به سۆز‌و به‌زه‌یی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خوار ته‌مه‌نی خۆیین ..
هه‌ر كه‌سێك پارسه‌نگ په‌روه‌رده بووبێت هه‌ست به ئینتیمایه‌كی كۆمه‌ڵكاریی ده‌كات ، چونكه كۆمه‌ڵكارانه ده‌ژی .. ئێمه هه‌موو له خێزانداین ، ماڵ ومنداڵمان هه‌یه ، به‌رپرسێتییان له‌سه‌ر شانمانه ، ئاگامان له گه‌شه‌یانه له ماڵه‌وه ، له قوتابخانه ، له كۆلێن و ناو كۆمه‌ڵگه‌كه .. ئێمه هه‌موو كۆمه‌ڵكارانه ده‌ژین ته‌نانه‌ت له وه‌رزش و گه‌مه‌و سه‌یرانه‌كانیشماندا ، هه‌ر وه‌كو كه له كاروباره ئابوریی و فیكریی و سیاسیه‌كانماندا كۆمه‌ڵكاریین .. به‌رگریشمان له ئینتیماو خاك و كۆمه‌ڵگه‌كه‌شمان هه‌ر كۆمه‌ڵكارانه‌یه . بۆیه پێویسته ئه‌و پاڵنه‌رو هۆكارانه بزانین كه كار له ره‌فتار ده‌كه‌ن ، چونكه قه‌ناعه‌ت ره‌فتار ئاڕاسته ده‌كات ، هه‌ڵوێست به خاوه‌نی ده‌گرێته به‌ر ، بۆیه ده‌بێت بزانین چی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی خۆماندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی ره‌فتارو ره‌وشت و داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌لایه‌تی هه‌یه .. ده‌بێ وورده‌كارانه بڕوانینه پاڵنه‌ری كۆمه‌ڵكاریی و كار‌و كارتێكردنی تاك وكۆ . چونكه كۆمه‌ڵكارییه كه بوار بۆ تاك ده‌كاته‌وه تا پێداوویستیه‌كانی تێركات و زاتی خۆی بسه‌لمێنێت ..
تاك كه خۆی له ناو كۆمه‌ڵكارییدا ده‌بینێته‌وه ، هه‌ست ده‌كات كه په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی هه‌ر له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌واندا نیه ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی تری كۆمه‌ڵكارییه‌كه‌شیدا هه‌یه‌تی ، بۆیه له هه‌ر پله‌و مه‌كانه‌تێكدا بێت هه‌ر ده‌بێت شیاوانه ره‌فتار كات تا هه‌ڵكات ، جا له پێگه‌ی خواره‌وه‌یه‌و ده‌خوازێت سه‌ركه‌وێت ، یان له پله‌كانی سه‌رێیه‌و ده‌خوازێت به‌ڕێزه‌وه له‌وێدا بمێنێته‌وه .. ده‌بێت خۆی بۆ ره‌وت و كۆمه‌ڵكارییه‌كه‌ی ساغ بكاته‌وه‌و كاروكارتێكرنی رۆژانه‌ی هه‌بێت .. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵكارییه‌ك ئه‌م هه‌ست ونه‌سته‌یان پارسه‌نگانه تێدا رواو رۆژانه گه‌شه‌و نه‌شونمای كرد ، ئه‌وه حه‌تمه‌ن ووزه‌یه‌كی زۆر له‌و كۆمه‌ڵكاریه‌دا ده‌خرێته گه‌ڕ ..
تاك له ژیانی رۆژانه‌ی خۆیدا ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی میدیاكانه‌وه ، ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئیدیعایه‌و ریكلام و شه‌ڕی واته‌واته‌وه .. تاك له له‌گه‌ڵ چاو كردنه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا هه‌ست به ئاڕاسته ده‌رونییه جیاوازه‌كان ده‌كات و ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌وه‌یان كه نزیكه له قه‌ناعه‌تیه‌وه ، هه‌ر له‌و كۆمه‌ڵگایه‌یدا پابه‌ند ده‌بێت به كۆمه‌ڵێك قیه‌م و داب و ده‌ستوری كۆمه‌لێیه‌تیه‌وه كه په‌سه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یین ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌مارگیرییشی تێدا بێت هه‌ر ده‌یانگرێته خۆ !
ئه‌م تاكه‌ی ووزه‌ی له‌و كۆمه‌ڵكاریه‌دا خستۆته گه‌ڕ ، دیدو تێڕوانینی خۆی ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگه‌و گۆڕان و هێزه‌كانی كاروكارتێكردن هه‌بوو ، به‌لام ئێستا دیدو رێی ره‌وت و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی خۆی گرتۆته به‌ر .. ئێستا به هه‌موویان وه‌ك كۆمه‌ڵكاریی پێناسه‌ی خۆیان بۆ دیدورێ هه‌یه ، بۆ بیناسازی كۆمه‌ڵگه هه‌یه ، تاكه‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری بیروباوه‌ڕو ئاڕاسته‌و ته‌علیماتی كۆمه‌ڵكاریه‌كه‌یانه‌وه ، بۆیه ناشێت وه‌كو پێش ئینتیما كۆمه‌ڵكاریه‌كه هه‌ر یه‌كه‌یان له دیدی خۆیه‌وه بڕوانێت و به پێی زانستی خۆی پێناسه‌ی ده‌وروبه‌ر بكات ، نا ، ئێستا ره‌وت و كۆمه‌ڵكاریه‌كه به‌رپرسه له یه‌كبوونی ئاڕاسته كردنیان ، چ له رووی ئایدیۆلۆژیه‌كه‌وه بێت ، چ له رووی موماره‌سه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیانه‌وه بێت .. ئێستا ئه‌ندامه‌كان وه‌كو جاران نه‌ماون ، سه‌رپشك بن كه‌ی بانگه‌واز ده‌كه‌ن و كه‌ی نایكه‌ن ، نا ، ئێستا كۆمه‌ڵكارییه‌كه ماف وئه‌رك و ده‌سه‌لێتی هه‌ر یه‌كه‌یانی له ئۆرگانی رێكخستندا دیاری كردووه ، ده‌بێ هه‌مووی پێوه‌ی پابه‌ندبن و سه‌رپێچی نه‌كه‌ن ، ده‌نا تووشی پرسینه‌وه‌و سزا ده‌بن . ئا ئه‌مه‌یه وامان لێ ده‌كات له زانستی كۆناسی (علم النفس الاجتماعی)دا وورده‌كارانه له تاك و كۆمه‌ڵه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بكۆڵینه‌وه ، پاڵنه‌رو هۆكاری ئه‌و ته‌فاعوله دینامیكیه بدۆزینه‌وه كه ئه‌و تاكانه‌ی بۆ ئه‌و حزبه كردووه به مێوو ڕۆن !
كه‌وابوو ره‌فتاری تاك وا له‌ژێر كار‌و كارتێكردنی ئه‌و كه‌شو بارودۆخه‌وه كه تێیدا ده‌ژی ، كه كۆمه‌ڵكاریی و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بۆیان ده‌ستبه‌ر كردووه ، یان به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه ، به تایبه‌تی له لایه‌نی كۆمه‌لاه‌تیه‌وه ، ئاسه‌واری ئه‌م كاروكارتێكردنه‌شه بۆته هۆی ئه‌و هه‌موو ناكۆكی و ململانێ و شه‌ڕه‌پاڵه‌ی نێوان ئینتیماكان ، ئینتیمای كلتور‌و دیدی كۆمه‌ڵگه‌كانیشه وای كردووه كۆمه‌ڵگه‌كان كه دراوسێی یه‌كتریشن ئاوا له‌یه‌كتری جودا بن !
دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری ناكۆكی و راجوێییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌كه پێویستیه .. تا رێ له ململانێكان بگیرێت ، یان سووكتر بكرێن .. تا كۆلكه هاوبه‌شه‌كان زه‌ق بكرێنه‌وه‌و كاریان له‌سه‌ر بكرێت ، نه‌ك خاڵه ناوكۆییه‌كان ..
ئه‌وه‌ی به‌رپرسه له خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌فتاری تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌ر زانستی كۆناسیی نیه ، نا ، زانستی تریش هه‌ن كه هه‌ر یه‌كه‌یان له گۆشه نیگای خۆیه‌وه ده‌یڕوانێتێ و پێناسه‌ی خۆی بۆ ده‌كات ، وه‌ك زانستی سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌وكۆمه‌ڵناسی ( علم الاجتماع ) و مرۆڤناسیی (علم الانسان : ئه‌نترۆپۆلۆجی) و گه‌لناسیی ( ئیتنۆلۆجی ) .. هتد .
ئه‌وه‌ی خاڵێكی سه‌ره‌كی كاریگه‌ره له دیراسه كردنی ره‌فتاری تاك و كۆی گه‌لان گه‌ڕانه به دوای ئه‌و وه‌سیلانه‌دا كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌كه هه‌یه .. كه یارمه‌تیده‌ری كۆمه‌ڵكاره‌كانن بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان ، بۆ پارسه‌نگ كردنی ره‌فتاری تاكه‌كانیان ، بۆ به‌گه‌ڕ خستنی ووزه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانیان .. زه‌روورییه بزانرێت داخۆ ئه‌و تاك و كۆیانه له رێی فێرخوازییه‌وه زیاتر ده‌گۆڕێن یان له رێی میدیاوه ، له رێی په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ری ده‌روونییه‌وه ، یان له رێی سیاسه‌ت و ده‌سه‌لات و هێزه‌وه ده‌گۆڕێن ؟!
زانستی كۆناسی بۆ هه‌موومان پێویسته ، چونكه بڕو راده‌ی ته‌فاعوله‌كانمان له كۆمه‌ڵكارییه‌كانماندا دیاری ده‌كات ، خۆمان پێده‌ناسێنێت كه تا چ راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دیدو ڕێ و ره‌وتماندا گونجاوین ؟! ئه‌و پاڵنه‌رو هۆكارانه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكاریمان هه‌یه بۆچی وا لاوازن ، یان كاریگه‌رییان نه‌ماوه ؟! ئایا قه‌ناعه‌تمان به به‌رنامه‌و كۆمه‌ڵكاریه‌كه‌مان نه‌ماوه ، یان ئامانجه‌كانمان واقیعی نه‌بوون ؟! ئه‌نجامی ئه‌م پرسیارانه هه‌ر چۆنێك بن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ره‌فتارمان دروست ده‌كه‌ن ، بۆیه زانینیان پێویسته تا خۆمان راست كه‌ینه‌وه یان زیاتر پابه‌ند بین .. له‌وانه‌یه زانینی ئه‌م پاڵنه‌رانه‌ی ره‌فتارمان ده‌گۆڕن له ووشك هه‌لێتنی بیروباوره‌ِمانه‌وه هاتبێت ، له‌وانه‌شه له هه‌ڵه حاڵیبوونمانه‌وه هاتبێت ، یان له‌وانه‌یه له تێنه‌گه‌یشتنی هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانه‌وه هاتبێت ، كه ته‌نها لایه‌كی بیروباوه‌ڕه‌كه‌مان بینی و كه‌وتنیه مامه‌ڵه‌ی كوللی له‌گه‌ڵیدا ! دواییش كه بۆمان ده‌ركه‌وت له فیكردا هه‌ڵه حاڵی بووین ، یان له موماره‌سه‌دا چه‌وت بووین ، بوونمان له‌ده‌ست دابوو ، بۆیه ئێستا تووشی ره‌شبینی بووین و قه‌ناعه‌ت كردنه‌وه‌مان سه‌ختتر بووه !
دۆزینه‌وه‌ی پاڵنه‌رو هۆكاره‌كانی كۆمه‌ڵكاریی پێویسته ، پێویسته بزانرێت كاریگه‌ریی ئاڕاسته كردنه یان جۆر‌و چه‌ندێتی و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیه ناوه‌كی و ده‌ره‌كیه‌كانه ، یان كه‌شوبارودۆخی كۆمه‌ڵكارییه‌كه بووه ، ئه‌و كاریگه‌رییه سلبیه‌ی دروست كرد ؟! ئه‌مه پێی ده‌وترێت ئه‌ندازیاریی كۆمه‌لایه‌تی (Social engineering) .
ئێستا له بواره‌كانی كۆناسییدا جۆره‌ها رێگای زانستیانه ده‌گیرێته به‌ر بۆ چاك كردنی ئه‌دای تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كان .. ئێستا له‌وێ زانستیانه ژیانی كۆمه‌لایه‌تی كۆمه‌ڵه‌كان ده‌خوێندرێت ، به‌رنامه بۆ پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌و ئاڕاسته‌وان داده‌ڕێژرێت ، دیراسه‌ی ره‌فتاری كارمه‌ندو كرێكاره‌كان ده‌كرێت و سه‌یری ئه‌داو به‌رهه‌میان له بارودۆخی جیاوازدا ده‌كرێت ، لایه‌نی ده‌روونی و ته‌ندروستییان سۆراع ده‌كرێت و خزمه‌تی ته‌ندروستی پارسه‌نگی ده‌روونی و له‌ش ساغی و خزمه‌تی كۆمه‌لایه‌تی خێزانی و لاوان و چالاكی دینی پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌رده‌وامیش تیۆریه‌كان ده‌خرێنه بواری پراكتیزه‌وه‌و راگه‌یاندنه‌كان زیاتر دێنه قولێیی كۆمه‌ڵگه‌كان و رۆڵی كاریگه‌ری خۆیان له ئاڕاسته كردن و دۆزینه‌وه‌ی خه‌له‌له‌كاندا ده‌بینن .. ئه‌مه‌ش هه‌مووی له هه‌موانه‌وه‌یه بۆ هه‌مووان ، بێ جیاوازی نێوان تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵ و تاكی ئه‌وی تر ، یان ئه‌م كۆمه‌ڵه‌و ئه‌وی تر .