10/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆحانی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی نه‌كرێته سه‌ر سوریا
سه‌رۆكی ئێران ته‌ئكیدی كرده‌وه سوریا جێگه‌ی بایه‌خی گرنگه له سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌و، ڕاشیگه‌یاند ده‌ستبه‌رداری مافی ئه‌تۆمیی ئێران نابن.
حه‌سه‌ن
ڕۆحانی سه‌رۆكی ئێران له میانی به‌شداری له كۆڕی وتارخوێنانی هه‌ینی
مزگه‌وته‌كانی ئێران ڕایگه‌یاند: هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری مافی ئه‌تۆمی
وڵاته‌كه‌ی نابن. ئاشكراشیكرد: جه‌وله‌ی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
گفتوگۆكانی ئێران‌و وڵاتانی خۆرئاوا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی
له نیویۆرك ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له په‌راوێزی به‌شداریكردنی ئێران له
كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ڕۆحانیی وتیشی سیاسیه‌تی فشارخستنه‌سه‌ر ئێران له لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواوه هیچ سودێكی نییه.
سه‌باره‌ت
به قه‌یرانی سوریاش.. ڕۆحانی ته‌ئكیدی كرده‌وه سوریا له سیاسیه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئێران بایه‌خی گه‌وره‌ی هه‌یه، چونكه هێڵی پێشه‌وه‌ی
مقاوه‌مه‌یه ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك دژ به ئیسرائیل.
حه‌سه‌ن
ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێران ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی
دیبلۆماسیی داوه بۆ پاراستنی سوریا له هێرشی سه‌ربازی‌و،
ده‌سته‌وه‌ستانیش نابن به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه قورسه‌ی سوریای
تێیكه‌وتووه.
دوێنی سوریا به فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر
پێشنیازه‌كه‌ی ڕوسیا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه كیمیاوییه‌كانی بخاته‌ژێر چاودێری
نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت له گورزی سه‌ربازی
وڵاتانی خۆرئاوا.