10/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆك زانا له زیندانی مه‌حه‌ته‌یه
له به‌یانامه‌یه‌ك لیستی ئاینده نیگه‌رانی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی زیندانی كردنی یه‌كێك له كاندیده‌كانیان به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر. سه‌رۆك زانا یه‌كێكه له كاندیده‌كانی لیستی ئاینده به هۆی بانگه‌شه‌كانی سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ لای راكێشاوه . شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك به جلی مه‌ده‌نی ده‌ستگیرده‌كرێت.
ئه‌مه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه :
لیستى ئایندە (108) دەستگیرکردنى کاندیدێکى خۆى لەلایەن پارتییەوە رادەگەیەنێت
کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان
هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان
کاتژمێر 9:30 ى شەوى رابردوو لەکاتێکدا (زانا شیروانى) کە کاندیدێکى سەربەخۆى لیستەکەمانە لەجادەى کۆنەفرۆشان لەشارى هەولێر لەگەڵ چەند گەنجێک رادەوەستێت چەند کەسێک بەجلى مەدەنى بەبێ بڕیارى دادوەر پەلامارى دەدەنء دەستگیریی دەکەن، دواتر یەکسەر دەیبەنە لاى دادوەرو ئەویش فەرمانى زیندانیکردنى بۆ دەردەکاتء دەگوازرێتەوە بۆ زیندانى مەحەتە.
ئاشکرایە کە لەسەرەتاى دەستپێکردنى پرۆسەى هەڵبژاردندا پارتى بەهەمان شێوە کە دواتر ناسران چەکدارى ئەوانە بەجلى مەدەنییەوە پەلامارى (د. کەمال سەید قادر)ی کاندیدى سەر لیستەکەمانیانداء دواى لێدانء بریندارکردنء هەڕەشە لێکردنى ناچارییان کرد کە لەسەر لیستەکەمان بکشێتەوە.
چەند رۆژێک لەمەوپێشیشی لەرێگەى روونکردنەوەیەکەوە بۆ راى گشتى کوردستان ئاشکرامان کردبوو کە ئەنجومەنى سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانى لەیەکێک لەکۆبوونەوەکانیاندا دواى ئەوەى مەترسی خۆیان لەدەنگى لیستەکەمان نیشانداوە، بڕیاریشیانداوە کە بۆ رێگرتن لەمە فشار بخەنە سەر کاندیدەکانمان، دیارە دەستگیرکردنى (زانا شێروانى) کاندیدى لیستەکەمان لەچوارچێوەى ئەم بڕیارەوە هاتووە، ئێمە لەکاتێکدا دەستگیرکردنى زانا شیروانى کاندیدى لیستەکەمان کە پێچەوانەى هەموو یاسا‌و رێساکانى هەڵبژاردنە مەحکوم دەکەین لەهەمانکاتدا داوا لە سەرکردایەتى پارتى دەکەین کە دەست لەم جۆرە رەفتارانە هەڵگرێء هەرچی زووە زانا شیروانى ئازاد بکاتء چیتریش بەربەست لەبەردەم بانگەشەى هەڵبژاردنء هەڵمەتى کاندیدەکانمان دانەنێت.
قادر عەزیز
سەرۆکى لیستى ئایندە 108
10/9/2013