10/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نوجێفی: خانه‌واده‌کەی رێگەیان پێنەدام چاوم بە تاڵه‌بانی بکەوێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایده‌كات، خانه‌واده‌ی
جەلال تاڵه‌بانی رێگه‌یان پێنەداوە چاوپی پێبکەوێت و ئەوەش دەخاتەڕو،
ناکرێت پۆستی سەرۆک کۆمار هەروا بە بەتاڵی بمێنێتەوە.
ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچو رایگەیاند: هەر دەبێت لەنزیکەوە دۆخی
تەندروستی سەرۆک کۆماری عێراق بزانین و ناکرێت ئەو پۆستە هەروا بمێنێتەوە.
بەپێی سایتی سۆمەریونیوز کە دەقی لێدوانەکانی بڵاوکردوەتەوە، نوجێفی ئەوەشی
وتوە "بەهۆی چارەسەرکردنەوە داوام لە خانه‌واده‌کەی جەلال تاڵەبانی کرد
لەنزیکەوە رێگەیان پێنەدام چاوم بە تاڵه‌بانی بکەوێت
هەروەک ئاماژەی بەوەکرد "پێویستە رێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر لەحاڵەتی مانەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بە بەتاڵی".