هەڵوێستی شێخی ئەلبانی لەمەڕ ململانێ و کێشەی نێوان حیزبە ئیسلامیەکان و عەلمانیەکان..
10/09/2013 نوسەر: bzavpress

هەڵوێستی شێخی ئەلبانی لەمەڕ ململانێ و کێشەی نێوان حیزبە ئیسلامیەکان و عەلمانیەکان..



شێخی ئەلبانی - ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەفەرموێت: لە کاتێکدا کە کێشەو ململانێ رووئەدات لە نێوان حیزبە ئیسلامیەکان و حیزبە عەلمانیەکاندا.. پێویستە موسڵمانان واز لە رەخنەو ململانیێی لاوەکی بێنن ، ئینجا هەموو بە یەك هێز روو بکەنەوە نەیارەکانیان کە عەلمانیەکانن، ئەمەش واجبە، چونکە ئەگەر چی موسڵمانان.. هەندێك هەڵەو کەم و کوڕتیو لادانیان هەبێت، بەڵام عەلمانیەکان وەك شێخی ئەلبانی مجدید و فەرمودەناسی ئەم سەدەیە دەفەرموێت: ئەوان بەرەی کوفر و گومڕایین و بەشێوازێکی دڕندانە هیڕش دەکەنە سەر ئیسلام.


کەواتە ئەتوانین هەڵوێستی شێخ خوێندنەوەی بۆ بکەین و بڵێن : لەکاتی هەڵبژاردنەکان پیویستە موسڵمانان بە گشتی دەنگ بدەنە ئیسلامیەکان، هەرچەندە هەڵە وکەمو کوریشیان هەبێت ، بەڵام پێوەر ناکرێن لەگەڵ عەلمانیەکاندا ، چونکە ئەمانە موسڵمانن نوێژ خوێنن دیندارن شوێنکەوتوی محمد _ صلی اللە علیە وسلم- .. وەهەروەها، بەلام عەلمانیەکان هەموومان دەزانی ن دەیانەوێت دینی خوای گەورە پەراوێز بکەن ، کەواتە خوای گەورە ئیسلامیەکان سەربخات.. امین
ئەشێت ئەمە وەڵامێك بێت بۆ ئەوە کەسانەی کە بەناوی شێخی ئەلبانیەوە دژیایەتی ئیسلامیەکان دەکان.