رۆژنامه‌یه‌كی پارتی: یاسا كۆتایی به‌ژیانی نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌هێنێت
09/09/2013 نوسەر: bzavpress

رۆژنامه‌یه‌كی پارتی: یاسا كۆتایی به‌ژیانی نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌هێنێت

رۆژنامه‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان هێرش ده‌كاته‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فاو بلاویده‌كاته‌وه‌ كه‌ یاسا كۆتایی به‌ژیانی سیاسی ئه‌و ده‌هێنێت.
رۆژنامه‌ی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان نوسراوێكی له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مینی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بلاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتووه‌ "خەڵكی كوردستان هەڵنەگرێ، ئەوا دەبێ یاسا بەرۆكی بگرێت و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم لەم دێوزمەیە ڕزگار بكات. دیموكراسی قەت سەر ناگرێت كەسێك تێیدا بەشدار بێت بڕوای بە كوشتنی خەڵك و تێكدانی ئاساییشی وڵات هەبێ و بەرنامەی بۆ دابڕێژێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "بۆیە دەبێ سنوورێك بۆ ئەو شەڕخوازی و ئینكاركردنە دابنرێت. ئەگەر خۆبەخشانە دەستبەرداری ڕەفتارەكانی نەبێت و هەر بەردەوام بێت، ئەوە یاسا كۆتایی بە ژیانی سیاسیی نەوشیروان دەهێنێت
".
د.ع