09/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
21 قۆناغی دیاری كردنی ئامانج و گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتن وبه‌ده‌ستهێنانی ژیانێكی بهختهوهروئاسوده
ئا:مه‌هاباد حه‌سه‌ن/توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی-كه‌لار
1-په‌ره‌به‌تواناكانی خۆت بده،ئه‌وه‌بزانه كه‌توانا ڕاسته‌قینه‌كانی تۆ بێسنوره, هه‌ركارێك كه‌تا ئێستا ئه‌نجامت داوه ته‌نها به‌شێكه له‌و كاره نائاسایانهی كهئهتوانیت له ئاینده‌شدا ئه‌نجامیان بده‌یت.
2-به‌رپرسیاریه‌تی ژیانتان له‌ئه‌ستۆبگرن، تۆبهرپرسیاری هه‌موو ئه‌وه‌ی، كه ئه‌مڕۆ هه‌ته،بیری لێ ئه‌كه‌یته‌وه،ده‌ری ئه‌بڕیت،یان ئه‌نجامی ئه‌ده‌یت و ئه‌وه‌ی له‌م ساتهبهدواوه روبدات ،. دوربكه‌وه له‌بیانو هێنانه‌وه وسهرزهنشتكردنی خه‌ڵكی. له‌جێی ئه‌وه له‌ئاراسته‌ی گه‌یشتن بهئامانجهكانتدا به‌ره‌و پێش بڕۆ.
3-ئایندهی خۆتان دروست بكه‌ن وایدابنێ هیچ ڕێگرییهیهك نیه بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ی له‌مانگ وساڵهكانی ئاینده‌دا ئه‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت،یان هه‌تبێت. به‌شێوه‌یه‌ك پێشبینی و به‌رنامه ڕێژی بكه بۆ ئاینده كهگوایا ته‌واوی ئه‌و سه‌رچاوه پێویستانهتان لهبهردهستادایه بۆ ئه‌و ژیانه‌ی كه ئاره‌زوی ئه‌كه‌ن
4-به‌هاو ئهرزشهكانتان دیاری بكه‌ن،بههاوبیروباوهڕهكانی ناختان ده‌رخه‌ری كه‌سایه‌تی تۆیه.كه‌مێك بیر له‌م بابه‌ته بكه‌ره‌وه كه له‌ڕاستیدا لهههربوارێكی ژیانی خۆتدا باوه‌ڕت به چ شتگه‌لێك هه‌یه‌و گرنگیان پێده‌ده‌یت.دوربكه‌وه‌ره‌وه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌له تۆدا هه‌ن.
5-ئامانجه ڕاستهقینهكانتان دیاری بكه‌ن، بڕیاربده‌ن له‌هه‌ر لایه‌نێك لهلایهنكانی ژیاندا به‌دوای چ شتێكهوهیت،ڕوونی و ئاشكرایی پێویسته بۆبونه خاوه‌نی كاری باش و ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر.
6- له‌باره‌ی گرنگترین ئامانجی خۆته‌وه بڕیاربده، تۆپێویستت بهئامانجێكه كهژیانتی لهسهربنیاد بنێیت، هاوكات ئامانجێكت هه‌یه كه‌زیاد له‌ئامانجه‌كانی تر هاوكارو یارمه‌تی ده‌رت ئه‌بێت، بڕیاربده له‌م ئامانجه‌و ته‌واوی كاتی خۆت بۆبه ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه به‌سه‌ربه‌ریت.
7-بیروباوه‌ڕه‌كانت شی بكه‌ره‌وه‌و شیكاری بكه،بیروباوهرٍهكانت ده‌رباره‌ی توانسته‌كان و ئهودنیایهی كه لهڕێگهتدایه،به‌به‌راورد به هۆكاره‌كانی تر، كاریگه‌رییه‌كی زیاتری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ست وكرده‌وه‌كانتان. دڵنیایی به‌ده‌ست بێنن كه بیر‌و بۆچونه‌كانتان ئه‌رێنی بێت له ڕێرَهوی به‌ده‌ست هێنانی ئهوشتهدابێت كه لاتان مومكین و شیاوه.
8-هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بیر‌و بۆچونه‌كانتان و شرۆڤهبكهن، پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانتان، له‌خاڵی ده‌ستپێكی كاره‌كانت به وردی بكۆڵه‌ره‌وه. دۆخی ئێستاتان به وردی له‌به‌رچاو بگره سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌ته‌وێت له داهاتودا ئه‌نجامی بده‌یت ڕاستگۆ‌و واقع بین بن.
9-به‌ره‌وپێش چونهكانتان به‌رزبنرخێنن، له‌ڕه‌وتی به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كاندا،پێوه‌رو پێودانگ و كارتی ئمتیاز بۆ خۆتان ئاماده‌بكه‌ن وفهراههمی بكه‌ن، ئه‌م پێوه‌رانه هاوكارت ئه‌بن له نرخاندنی كردارهكانداو ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌ڕه‌خسێنێت یا فه‌راهه‌م ئه‌كات كه هاوكات له‌گه‌ل َ به‌ره‌وپێش چونی كاروبارهكاندا هه‌ماهه‌نگی وچاكسازی پێویست ئه‌نجامبدرێت.
10-به‌ربه‌ست و ڕێگره‌كان وه‌لا بنێن،سه‌ركه‌وتن كورت ئه‌كرێته‌وه له توانای چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و لابردنی ئه‌وبه‌ربه‌ستانه‌ی كهلهرَێگهی به‌ده‌ست هێنانی ئامانجهكاندایه، خۆش به‌ختانه چاره‌سه‌ركردنی گرفت وكێشه‌كان به‌هره‌یه‌كه كه ده‌توانین به مهشقكردنتیایدا زاڵبین به‌سه‌ریدا و له ئه‌نجامدا خێراتر له‌وه‌ی كه پێش بینی ئه‌كه‌ین بگه‌ین به ئامانجه‌كانمان.
11- له‌بواری كاره‌كه‌تدا پسپۆڕی په‌یدابكه تۆ ئێستا خاوه‌نی ئهوتوانایهیت كه‌باشترین بیت لهههركارێكدا كه ئه‌نجامی ئه‌ده‌یت ، و په‌یوه‌ندی دروست بكه له‌ته‌ك %10ی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌بواری چالاكیهكهتدا له‌پێشترن.ئه‌م بابه‌ته وه‌ك ئامانجێك سهیربكهو هه‌ر ڕۆژه هه‌وڵی بۆبخهگهڕ و ههرگیزدهست له هه‌وڵدان هه‌ڵمه‌گره تا كاتێك به‌ته‌واوی ئه‌گه‌یت به‌م ئامانجه.
12-به‌دوای كه‌سه بهسودهكاندا بگه‌ڕێن:هه‌ڵبژاردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی كهلهگهڵیاندا ئه‌ژین،كارئه‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی كۆمهلاَیهتیت له‌گه‌ڵ یاندا هه‌یه بهبهراوردبه هۆكاره‌كانی تر كاریگه‌ری زیاتری هه‌یه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنتان. له‌م ڕۆوه بڕیاربده ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌دا په‌یوه‌ندی دروست بكه كه‌خۆشت ئه‌وێن،ڕێزیان لێ ئه‌گریت و به‌باشیان ئه‌زانیت.كۆتر له‌گه‌ڵ كۆتر‌و باز له‌گه‌ڵ باز دا هاوڕهگهزلهگهڵ هاوشێوه‌كه‌ی ئه‌فڕن .
13-ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی پراكتیكی: ئه‌و مرۆڤه ئاساییانه‌ی كه‌خاوه‌نی بهرنامهوپلانی گونجاون پێشی ئه‌و مرۆڤه بلیمه‌تانه ئه‌ده‌نه‌وه كه‌هیچ به‌رنامه‌و پلانێكیا نیه، توانای تۆ بۆ ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه له‌پێشدا گره‌نتی ئه‌وه‌تان بۆ ئه‌كات ته‌نانه‌ت بتوانن گه‌وره‌ترین و ئالۆزترین ئامانجتان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
14-كاته‌كانتان به‌شێوه‌یه‌كی شایسته به‌ڕێوه ببه‌ن:به ڕاهێنان و مه‌شقی بنه‌ما كارپێكراوو سه‌لمێنراوه‌كان له‌بواری كارگێڕی كاتدا، شێوازه‌كانی دوقاتكردن وسێ هێنده سود وه‌رگرتن و ده‌ستكه‌وتی كار فێرببن).هاوكات پێش ده‌ستپێكردنی كار، ئامانجه‌كانتان ڕیزبهندبكهن دواتر جه‌خت بكه‌ره‌وه له سه‌ر ئامانجێك كه باشترین سود وه‌ربگریت له‌ئه‌نجامدانیدا.
15-به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك به ئامانجهكانتاندا بچنه‌وه:هه‌موو ڕۆژوههفتهو مانگ و ساڵێك بهئامانجهكانتاندا بچنه‌وه و هه‌ڵیان بسه‌نگێنن. دڵنیای به‌ده‌ست بێنه كه هه‌نوكه‌ش له‌ڕێڕه‌وی به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانت و ئه‌وشتانه‌ی كه گرنگن به‌بایه‌خن له‌لاتان له‌هه‌وڵ وكۆششدان. ئاماده‌یی گۆڕانكاریتان هه‌بێت له ئامانجهكانتاندا له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری نۆێ.
16_به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ئامانجه‌كانتان وێنابكه‌ن له هزرتاندا(تجسم):ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌كانی مێشكتان بن، پێشبینیه‌كانی تۆ ده‌ستكه‌وتێكه بۆهێزی ڕاكێشانی ژیان كهلهپێشتاندایه. ئامانجه‌كانتان به‌شێوه‌یه‌ك(( ببینن )) كهگوایا پێشتر هه‌بووبن. وێناهزرییه ڕون و وروژێنه‌ره‌كان ده‌بێته‌هۆی چالاك بونی ته‌واوی هێزه هزرییه‌كان و له‌ئه‌نجامدا ئه‌وئامانجه به‌ره‌و ژیانتان ڕاكێش ده‌بێت.
17-هزری نائاگاتان چالاك بكه‌ن،ئێوه له ده‌روون و ڕێڕه‌وی ژیانتاندا خاوه‌نی هێزێكی سه‌رسوڕهێنه‌رن كه ئه‌وه‌ی ئه‌تانه‌وێت یا پێویستان پێیه‌تی به‌دیاری بۆتان ئه‌هێنێت. به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خۆتان په‌یوه‌ست كه‌ن به‌م سه‌رچاوه سه‌رسوڕهێنه‌ره له‌بیرو بۆچونه‌كان.
18-هه‌مووكاتێك وهرچهرخاویتان بپارێزن:له‌باره‌ی ئامانجهكانتهوه ڕون و ڕاشكاوبه بهلاَم له ڕه‌وتی به‌ده‌ستهێنانیدا وهرچهرخاوبن.هه‌میشه وریا‌و ئاگاداربه له ڕێباز‌و ڕێگه‌ی نوێ ،خێرا،ساناترهكان كه‌هه‌مان ده‌ره‌نجامی هه‌یه له‌گه‌یشتن به ئامانجه‌كاندا. ئهگهریهكێ له‌شێواز و ڕێگه‌كان كاریگهرنهبوو ئه‌وا ڕێگه‌كانی دیكه تاقی بكه‌ره‌وه.
19-په‌ره‌به داهێنان كاری ناختان بده‌ن، توانستی داهێنه‌رانه‌ی تۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئاشكراكردنی شێوازه نوێیه‌كان و ئاسانتر به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان له‌وه زیاتره كه‌تائێستا به‌كارت هێناوه‌و كهلكت لێوه‌رگرتووه. تۆخاوه‌نی تواناییه‌كی بلیمه‌تانه‌ی ئه‌توانیت به‌سودوه‌رگرتن له بلیمه‌تی خۆت زاڵبیت به‌سه‌ر هه‌موو ڕێگرو به‌ربه‌سته‌كاندا و ههرئامانجێك كهدات ناوه به‌ده‌ستی بێنیت.
20-هه‌ر ڕۆژه‌و به‌كارێكه‌وه سه‌رقاڵبه:له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جموجوڵ به‌ره‌و ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كان و دواتر ئه‌نجامدانی ئه‌وكارانه‌ی كه هه‌ر ڕۆژه‌و نزیكت ئه‌كاته‌وه له ئامانجه‌كانت ،سودوهربگره له بنه‌مای((جوڵه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن)). هه‌نگاونان وكاركردن بۆسه‌ركه‌وتن به هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌ژمێردرێت.
21-تاگه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن سه‌قامگیر و جێگیربن:لهپێداچونهوهی كۆتایدا توانای خۆراِگری زیاتر یه‌كێكه لهوتایبهتمهندیانهی كه گره‌نتی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانی ژیانتانه. سه‌قامگیری له ئیش وكاردا به‌واتای خۆجڵهوكردنه و پێودانگێكی دروسته بۆ پێوانی بیروبۆچونه‌كانی تۆ.له‌سه‌ره‌تاوه وزه‌ی ده‌رونی خۆت دیاری بكه كهههرگیزاو هه‌رگیز دهستبهردارنابیت و خۆت ناده‌یت به‌ده‌سته‌وه و وازیان لێناهێنیت.