مام ڕۆستەم: ئێمە لە هەولێر  لە یەکێتی و  لەوانەشە لە پارتی باشتربین یان وەك یەك بین
08/09/2013 نوسەر: bzavpress

مام ڕۆستەم: ئێمە لە هەولێر لە یەکێتی و لەوانەشە لە پارتی باشتربین یان وەك یەك بین



لە چاوپێکەوتنێکدا مام رۆستەم  هەڵسوڕاوی گۆڕان لە کەناڵی (ئین ئاڕ تی) باسی لەوە کرد : کە  گۆڕان لە شاری سلێمانی  زۆر لە یەکێتی باشترەو لە هەولێر بە دڵنیایەوە لە یەکێتی و   لە پارتی باشترن  هەروەها ووتیشی ئەگەر لە پارتی باشتر نەبین  ئەوا وەك یەكین..
ڕەخنەی لە دەسەڵات گرت  ووتی:  کە  گوایە  زیاد لە ١٦هەزار دەمانچە دابەش کراوە کە هەر دەمانچەیەك  پارەکەی بای ١٢٠٠ دۆلارە ، بەلام ئەگەر دەسەڵات ئەقلی بەوە بشکایە  کۆمپتەریان بکریایە  بۆ ماڵە شەهیدو منداڵان و قوتانیان  کە نرخەکەی تەنها ٣٠٠ دۆلارە  جیاوازیەکە چۆن دەبوو، ووتی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی،  چونکە  هەر خەریکی شەر و شەرکردن  بوون ئەقڵی مەدەنیەتیان نیە.
لە میانە قسەکانیدا ئەوە خستە روو کە بەڕاستی یەکێتی وپارتی پێشمەرگەیان ناشرین کردوە روومان نایەت بڵێت پێشمەرگەین، ئاماژەی بەوەدا ئەگەر گۆڕان  شۆرشگێری بەخەڵك  بفرۆشیتەوە ئەوا ئێمەش دژی گۆڕان دەبین.