07/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فه‌رمانده‌كانی تاڵیبان ئازاد ئه‌كرێن كه‌له زیندانه‌كانی پاكستاندان
وولاَتی پاكستان ڕای گه‌یاند كه حه‌وت كه‌س له فه‌رمانده‌كانی تاڵیبانی ئه‌فغانستان كه زیندانی كرابوون له‌و ولاَتهدا ئازاد ئه‌كرێن.كه ئه‌م حه‌وت كه‌سه له‌گرنگترین فه‌رمانده‌كانی تاڵیبانن.وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ڕایگه‌یاند كه پاكستان ئه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئازادكردنی ئه‌م فه‌رماندانه‌وه ده‌ستی ئاشتی و درێژبكات بۆ ولاَته دراوسێیه‌كه‌ی. یه‌كێك له‌و فه‌رمانده سه‌ربازیانه‌ی تاڵیبان منصور دادالله یه كه‌له‌ساڵی 2008 له به‌لوجستانی پاكستان دهزگیرو زیندانی كرا.
ملا منصور دادالله برای ملاداد الله یه، فه‌رمانده‌ی پێشوی تاڵیبانه،كه‌دوای كوژرانی براكه‌ی فه‌رمانده‌یی به‌شێك له گروپی تاڵیبانی گرته ئه‌ستۆ دژیحكومهتی ئه‌فغانستان و هێزهدهرهكیهكان.
شایه‌نی باسه حامد كارزای سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی پاكستانی كرد و داوای له‌سه‌رانی ئه‌و ولاَته كرد كه هاوكاری پرۆسه‌ی ئاشتی بكه‌ن.له‌وانه‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان نواز شریف.
حامد كارزای ڕۆژی شه‌ممه 7|9 خوازیاری گفتوگۆی نێوان سه‌رانی قاعیده‌و پاكستان بوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی بالاَی ئاشتی بۆ به‌رقه‌رار بوونی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا
م.ح