07/09/2013 نوسەر: bzavpress

"سەیدیان" سەرۆکی ساواکی ورمێ: ڕۆژێک دێت بارزانی دەکەینە پارێزگاری کەرکوک


                                        



1- لەساڵی 1959داعبدولکەریم قاسم لە بارەگای تایبەتی خۆی لەوەزارەتی بەرگری بە مەبەستی ئاشتکردنەوەی مەلا مستەفاو ئەحمەد ئاغای زێباری  گفتوگۆیان  لەگەڵ دەکات، ئەحمەد ئاغا بە عبدولکەریم قاسم دەڵێت،ئەگەر مەلا مستەفا راست دەکات وخاوەن عەشیرەتە،با پێنچ پشتی خۆی بڵێت،ئەمانە بێبنچینەن،من ئامادەم دوانزە پشتی خۆم بڵێم،لەسەر ئەم قسانە لە ساڵی 1960 دا لە موسڵ ئەحمەد ئاغای زێباری بەفەرمانی مەلا مستەفا تیرۆرکرا.                                       
2- بەفەرمانی مەلا مستەفا هاوسەری کوڕەگەورەکەی"عوبێدوڵا"واتە بوکی خۆی بە منداڵەکەی ناو سکییەوە بەدەستی فارس باوە لە هەولێر کوژرا.                                  
3- مارگرێت  تاقە پێشمەرگەی ژن بوو پەیوەندی سێکسی لەگەڵ مەلا مستەفا هەبوو، دوای ئاشکرا بوونی ئەم پەیوەندییە،لەسەرداوای حەمایل خان تیرۆرکرا.                                                                               
4- ساڵی 1967 ژمارەیەک پێشمەرگەی  حیزبی دیموکراتی کوردستان  ئێران شەهیدکران ، برایمە سوری محەمەددەلاوەی خەڵکی ناوچەی خانێ لە گوندی ئالانەشەهیدیان کردوتەرمەکەیان دایەوە بە ڕژێمی ئێران.   
5- لە مانگی سیپتەمبەری 1967 دامەلا ڕەحیمی وەرتێ،ناسراو بە میرزا ئەحمەد ئەندامی کومیتە ناوەندی حیزبی  دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن مەلا مستەفاوە  دەگیرێ و دەیانەوێت بە زیندویی تەسلیمی بکەنەوە بە ساواک، ئەویش ناڕەزایەتیەکی زۆر دەردەبڕێت و هەر لەوێدا گولە بارانی دەکەن.                                                                        
6- دەستەی ساڵح لاجانی حەوت کەس بوون، لەپاش کوشتنی مەلا ئاوارە  هاتبوونە ژێر دەسەڵاتی مەلا مستەفا،ئەوانیش گیران و درانەوە بە ئێران و هەرحەوتیان گولە باران کران.                                                  
7- هەر لە هەمان مانگدا،سوارەی سەکری، ئەسکەندەر علی، محەمەد موئمینی، حەبیب ئەبابەکر، جەعفەر ئەبا بەکر،مونتەقیمی قازی،لەگەڵ دەیان پێشمەرگەی تر درانەوە بە ئێران.                                         
8- مانگی ئایاری ساڵی 1968 هەردوو شۆڕشگێری سڵێمان موعەینی و خەلیل شەوباش لە دیلمان لەلایەن مەلامستەفاوە شەهیدکران وهەر ئەو شەوە تەرمی سڵێمانی موعەینی درایەوە بە ساواکی  ئێرانی.          
9- دڵشادڕەسوڵ ومەلائاوارە بەدەستی مەلامستەفاکوژران وتەرمەکانیان درایەوە بە ڕژێمی ئێران.                                          
10- سەعید یاڵچی،سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردی باکور، محەمەد بێگی، دکتۆر شڤان،حەکۆو بروسک،هەمویان کوژران لە لایەن مەلا مستەفاو پیاوەکانیەوە.                                                              
11- لە ئاخرین کۆتاییەکانی ئاشبەتاڵدا،مەلا مستەفا فاخیر مێرگەسووری  و خێڵەکەی قەتڵوعام کرد.                                                         
لە بەرامبەر ئەم خیانەتانەو دەیان خیانەتی تر،کەمەلا مستەفا بۆ ساواک و ئێرانی کردوە دژ بە گەلەکەی خۆی،سەرەڕای ئەم هەموو نۆکەرایەتییە بۆ ئێران،"سەرتیپ سەیدیان" سەرۆکی ساواکی ورمێ دەڵێت"ئەو یاخیەی دوێنێ" بارزانی"ئێستا لە خزمەتی ئێمەدایە، خودا یار بێت،ڕۆژێک دێت  کە بیکەینە پارێزگاری کەرکوک.                        
ئاخری ئەوەشیان پێڕەوا نەبینی و ئاشبەتاڵیان پێکردو فڕێیان دایە زبڵدانی مێژوو.