هێرش کرایە سەر مزگەوتێك لە شاری باروم لە وڵاتی نەرویج
10/08/2019 نوسەر: bzavpress

هێرش کرایە سەر مزگەوتێك لە شاری باروم لە وڵاتی نەرویج

هێرش کرایە سەر مزگەوتێك لە شاری باروم لە وڵاتی نەرویج
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٦:٤٥ خولەک کەسێکی بەڕەچەڵەك نەرویجی هێرش دەکاتە سەر مزگەوتی نور لە شاری باروم لە وڵاتی نەرویج وهیرش دەکاتە سەر ئەو موسوڵمانانەی لە مزگەوتەکەدا بوون و یەکێکیان بە سوکی بریندار دەکات.
لە ئێستادا کەسە نەرویجیەکە دەستگیر کراوە لەلایەن پۆلیسەوە و چەندین جۆری چەکیان پێوە گرتووە کەلە لەگەڵ خۆی بردبونیە ناو مزگەوتەکەوە تا لە هێرشەکەیدا بەکاری بهێنێت.
هەروەها لە ئێستادا پۆلیس چواردەوری مزگەوتەکەی گرتووە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و بە هەلەیکۆپتەریش ناوچەکەی خستۆتە ژێر کۆنترۆڵەوە تا ئەگەر هاتوو کەسانی تر خۆیان ئامادە کردبێت بۆ هێرش کردە سەر مزگەوتەکە ئەوانیش دەستگیر بکرێن.
یەکێک لە بەڕیوەبەرانی مزگەوتەکەش بەناوی (ئیفران موشتاق) بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند کەوا یەکێك لە ئەندامەکانیان بەسوکی بریندار بووە، وە کەسی هێرش بەریش کەسێکی سپی پێستی بەڕەچەڵەک نەرویجی بوە.
باران ئاریایی-نەرویج