07/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دواین ههواڵی محمد مرسی
هەرجارەو بەپاساوێكی بێ بەڵگە سەرۆكی شەرعی میسر ماوەی دەستگیركردنی بۆ درێژدەكرێتەوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی تاكو ئێستا شوێنی دەستبەسەركردنەكەی لەوەتەی سێی تەمموزەوە دیارنییە.
(سەروەت حەماد) سەرۆكی دەستەی لێكۆڵینەوە لەكەیسێكی تایبەت بەدەستبردن بۆ دەسەڵاتی دادگا، گوایە (موحەمەد مورسی) سەرۆكی شەرعی میسر كردوویەتی، بۆ ئاژانسی شەرقولئەوسەت رایگەیاندووە، مورسی نووسراوی ئامادەبوونی لەبەردەم دادگای لێكۆڵینەوە واژو نەكردووەو وەڵامی هیچ پرسیارێكیشی نەداوەتەوە، بۆیە ماوەی چوار رۆژی تری دەستگیركردنی بۆ درێژكراوەتەوە.
ئەوەی مایەی گاڵتەجاری دەسەڵاتی كودەتاچیە عەلـمانیە تووندڕەوەكانی میسرە ئەوەیە كە (موحەمەد مورسی) سەرۆكی شەرعی میسر تۆمەتی ئاڕاستەی 22 دادوەر كردووە لەسەرانی ڕژێمەكەی موبارەك لەساڵی 2005 تەزویری هەڵبژاردنەكانیان بەشەرعی وەسف كرد، كەچی دوای شۆڕشی كانوونی دووەمی ساڵی 2011 و گۆڕینی ئەو ڕژێمەو هەڵبژاردنێكی ئازادو سەركەوتنی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین، دواتریش ئەنجامدانی كودەتا بەسەر سەرۆكی شەرعی كەچی ئێستا دۆسیە بۆ ڕووداوێكی سەردەمی موبارەك دەكەنەوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی كەبەبەرچاوی هەموو ووڵاتانی جیهان ڕژێمەكەی موبارەك بەتەزویرو ساختەكاری سەركەوتنیان بەزۆرینەیەكی كەم بەدەستهێنا