07/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: هێزێكی فریاكه‌وتنی سووسێ، ئه‌شكه‌نجه‌ی گیراوانی گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ده‌ن
ئه‌شواق جاف: "زیندانیانی گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن"
دوای به‌دواداچوونێكی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق ده‌رده‌كه‌وێ كه زیندانیانی گرتووخانه‌ی چه‌مچماڵ له‌لایه‌ن هێزێكی فریاكه‌وتنی (گرتووخانه‌ی سووسێ) وه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان ده‌خرێنه زیندانی تاكه‌كه‌سی و خۆراكه‌كه‌یان ده‌خرێته سه‌رئاوه‌وه.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌نه‌گه‌یشتنی خۆراك بۆ زیندانیانی گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌شواق جاف به (بزاڤ)ی راگه‌یاند : ئه‌مڕۆ به‌ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵم كرد، به‌گوته‌ی زیندانیان له‌ماوه‌ی چوار رۆژی نه‌گه‌یشتنی خۆراكدا پێیان هێزێك له(هێزی فریاكه‌وتنی گرتووخانه‌ی سووسێ) و له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی مه‌ده‌نی، هێزی پاسه‌وانی گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵیان ناچار كه ئه‌مان بچنه ژووره‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیان داوه به‌لێدان.
ئه‌وه‌شی گوت، به‌شێكی دیكه له‌زیندانیان باسیان له‌وه كردووه كه خراونه‌ته ژووری تاكه‌كه‌سی (إنفرادی) و ئه‌و به‌شه خۆراكه‌ی هه‌یانبووه خستوویانه‌ته سه‌رئاو (W.C)ی زیندانه‌كه‌وه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی زیندانیان مۆبایلیان پێیه و په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان.
باسی له‌وه‌ش كرد، وێنه‌ی ئه‌و به‌شه خۆراكانه‌مان گرتووه كه‌گوایه ئه‌و هێزی پاسه‌وانی گرتووخانه‌ی سوسێ هاتوونه‌ته ژووره‌وه خستوویانه‌ته سه‌رئاوه‌كانی زیندانه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خراپ ببێ و سوودی لێوه‌رنه‌گرن، ئه‌و سه‌ردانه ده‌كه‌ینه راپۆرتێك و ئاراسته‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر به‌كه‌رامه‌تی مرۆڤی عێراقی.
رونیشیكرده‌وه زیندانیان له‌به‌رپرسان و كارگێڕی گرتووخانه‌كه رازین و نایانه‌وێ بگوازرێنه‌وه بۆ به‌غداد له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرتی هه‌ڵه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی داد كه‌ناردبوونی پێشتر بۆ گرتووخانه‌كه، هه‌روه‌ك داوایان كردووه ئه‌و هێزه‌ی پێشێلكاری كردووه به‌رامبه‌ریان و ئه‌شكه‌نجه‌ی داون به‌لێدان و قسه و گواستنه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی و خراپكردنی خۆراكه‌كه‌یان به‌توندترین شێوه‌ی یاسایی سزا بدرێن.
پتر گوتی، زیندانیان جه‌ختیان له‌وه كردووه ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌درێته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌یانه‌وه راست نین و داواكاربوون له‌وه‌زیری داد هیچ بڕیارێك نه‌دات تاوه‌كو ئه‌م راپۆرته‌ی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان پێده‌گات.