07/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ڵسوڕاوان و لایه‌نگرانی ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، داوای له سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوان و لایه‌نگرانی كرد، به هه‌موو توانایانه‌وه په‌یڕه‌وی یاسا و ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆن و شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ بكه‌ن له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له راگه‌یه‌نراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئێمه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به ده‌ستكه‌وتی خۆمان ئه‌زانین، هه‌موان باش ئه‌زانن چۆن ده‌سه‌ڵاتداران له‌ماوه‌ی رابردودا ده‌یانویست خۆیان له ئه‌نجامدانی بدزنه‌وه و ئه‌نجامی نه‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه به‌شێكی گرنگی ئه‌ركی دیموكراتیمان پارێزگاری كردنمانه له هێمنی به‌ڕێوه‌چونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن .
باسی لهوهشكراوه: داواتان لێ ئه‌كه‌ین به هه‌موو تواناتانه‌وه په‌یڕه‌وی یاسا بكه‌ن، په‌یڕه‌وی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و شاره‌وانیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆ و سه‌لامه‌تی خۆتان و هاوڕێ و هاوه‌ڵ و ده‌رودراوسێ و هاونیشتمانیانتان بكه‌ن، چونكه ئه‌م وڵاته هی خۆتانه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: له‌كۆتاییدا جه‌خت ئه‌كه‌ینه‌وه كه به‌وپه‌ڕی هێمنیه‌وه، به‌وپه‌ڕی بیرێكی كراوه‌و سنگێكی فراوانه‌وه رێزی لایه‌نه‌كانی تر بگرن و پرۆسه‌یه‌كی هێمن به‌ڕێوه‌ببه‌ن و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌ده‌ستبهێنن.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه
هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست
هه‌ڵسوڕاوان و دۆستان و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه سه‌رمه‌شقی خه‌باتی مه‌ده‌نی بوه، به‌شێكی گرنگی ئه‌م خه‌باته له پێناو بنیاتنانی كۆمه‌ڵێكی دیموكراتی و كراوهدابوه كه بیر و ره‌نگ و بۆچونی سیاسی جیاوازی تێدابێ تا ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی تیا به‌رجه‌سته‌بێ، ئێمه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به ده‌ستكه‌وتی خۆمان ئه‌زانین، هه‌موان باش ئه‌زانین كه چۆن ده‌سه‌ڵاتداران له‌ماوه‌ی رابردودا ده‌یانویست خۆیان له ئه‌نجامدانی بدزنه‌وه و ئه‌نجامی نه‌ده‌ن، هه‌ربۆیه به‌شێكی گرنگی ئه‌ركی دیموكراتیمان پارێزگاریكردنمانه له هێمنی به‌ڕێوه‌چونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن .
داواتان لێ ئه‌كه‌ین كه به‌هه‌موو تواناتانه‌وه په‌یڕه‌وی یاسا بكه‌ن، په‌یڕه‌وی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و شاره‌وانیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆ و سه‌لامه‌تی خۆتان و هاوڕێ و هاوه‌ڵ و ده‌رودراوسێ و هاونیشتمانیانتان بكه‌ن، چونكه ئه‌م وڵاته هی خۆتانه.
بنكه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان، هه‌وڵ بده‌ن پارێزگاری له‌هێمنی بكه‌ن تا دراوسێكانتان نه‌خه‌نه ناڕه‌حه‌تیه‌وه به‌تایبه‌تی له‌كاته‌كانی ئیسراحه‌تدا لهنیوهڕوان و شه‌واندا، ئێمه ئه‌بێت پێكه‌وه كاربكه‌ین تا كۆمه‌ڵێكمان هه‌بێ كه هه‌مو یه‌كتری قبوڵ بكه‌ین و ئازایانه و مه‌ده‌نیانه بانگه‌شه‌یه‌كی هێمن ئه‌نجام بده‌ین كه مافی هه‌موانی بێ جیاوازی تیادهستهبهربێ.
له‌كۆتاییدا جه‌خت ئه‌كه‌ینه‌وه كه به‌وپه‌ڕی هێمنیه‌وه، به‌وپه‌ڕی بیرێكی كراوه‌و سنگێكی فراوانه‌وه رێزی لایه‌نه‌كانی تربگرن و پرۆسه‌یه‌كی هێمن به‌ڕێوه‌ببه‌ن و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌ده‌ستبهێنن.
ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان