07/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حوکمدان لەسەر ڕواڵەتی کاروکردەوە ٣٨
و/ لقمان امین
حوکمی دونیایی بهڕوواڵهتی کاره‌کان ده‌درێت ونهێنی یه‌کانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوای گه‌وره .
الحکم علی الظاهروالسرائر مردها الی الله .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
زانایان کۆوو یه‌کده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که حوکمی دوونیایی له‌سه‌ر ئیش وکاره‌کان بهڕوواڵهتی ئه‌وشته ده‌درێت و نهێنی یه‌کان وئه‌وه‌ی که نادیارن ئه‌وه حوکمی بۆ خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه .
شێخ عبدالحمن السعدي له‌ته‌فسیره‌که‌یدا ج/7 ل/358 دا ووتویه‌تی : ( دادگایکردن دروست ده‌بێت له‌سه‌ر شتی ڕووالهت وڕووکهشی ) .
ئیمام الشاطبي له (المرافقات ) ج/2 ل/272 ووتویه‌تی{ بنه‌مای حوکم کردن له بنه‌ڕه‌ته‌وه بڕاوه‌ته‌وه که به‌ڕوواڵه‌ت و ڕووکه‌شی ده‌کرێت له کارهتایبهتی یه‌کاندا ، له‌ڕووی بیروباوه‌ڕه‌وه ته‌ماشای گشتی ناکرێت ، سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم )له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که په‌یامی خوای بۆده‌هات بهڕوواڵهتی کاره‌کان جێبهجێیانی ده‌کرد له‌سه‌ر مومنافقهکان وخهڵکانیتریش ئه‌گه‌ر بیزانیایه و جوبرائیل خه‌به‌ر نهێنی یه‌کانی ناوناخیانی پێبگهیندایه وهیچ کاریگه‌ری نه‌بوو له‌سه‌ر ڕووکه‌شی وڕوواڵهتیان ، ئه‌وفه‌رموده‌یه‌ی که‌ده‌فه‌رموێت {خوفا من أن یقول الناس إن محمدا یقتل أصحابه } ئه‌مه‌ش ناوترێت له‌به‌ر ئه‌وه حوکمی ڕووالهتی کردوه‌و ئه‌وه‌ش هه‌ر له ڕووی ڕه‌گه‌زی ئهوفهرمودهیهوهیه که حوکمی ڕوواڵه‌تی به‌سه‌ر شتهکانداداوه که نه‌وه‌كو خه‌ڵکی بڵێن محمد هاوه‌ڵه‌کانی خۆی ده‌کوژێت ، وهۆکاره‌که‌شی ته‌نها ئه‌وه‌نی یه ، چونکه ئێمه ده‌ڵێین : ئه‌وه ڕوونترین به‌ڵگه‌یه که ئاشکرایکردوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کردنه‌وه‌ی ئه‌وده‌رگایه‌ی که ده‌مانخاته کارێکه‌وه که ڕێکخستنی خاڵبه‌ندی یه‌کانمان لێتێكده‌دات لهڕوواڵهتیدا ، ئه‌وه‌ی که واجب بوو بکوژرێت به هۆکارێکی ئاشکراو ڕوونه‌وه ئه‌وا هۆکاره‌که‌ی دیاری یهوئاشکرایه ، ئه‌گه‌ر که‌سێك بکوژرێت به‌هۆی هۆکارێکی نادیاره‌وه ئه‌وا ڕاڕای ونائارامی ده‌گه‌یه‌نێت له فکرو خه‌یاڵی خه‌ڵکیدا له‌که ده‌خاته سه‌ر هۆکاری ئاشکرا ، هه‌ربۆیه شه‌رعی ئیسلام ئه‌وده‌رگایه‌ی داخستوه له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌روه‌کو له به‌شی قهزاوهتدا بانگه‌شه وشکات کردن هاتووه له‌شه‌رعدا که ده‌ڵێت ( البینة علی المدعي والیمین حلی من أنکر ) به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه شکات ده‌کات وبانگه‌شه‌ی شتێك ده‌کات و سوێند خواردنیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئینکاری ده‌کات ، و هیچ که‌سێكیش له‌و بنه‌مایه بهدهرنهکراوه ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم ئه‌و بنه‌مایه‌ی به‌سه‌ردا چه‌سپیوه‌و تاوه‌کو پێویستی به شایه‌تی دانی که‌سێکیتر هه‌بووه ، تاوه‌کو فه‌رموی کێ شایه‌تیم بۆ ده‌دات ئه‌وه‌بوو خوزه‌یمه‌ی کوڕی سابت شایه‌تی بۆداو خوای گه‌وره‌ش به دوو شایه‌تی دان بۆی حیسابکرد ، جائیتر ئومه‌ته‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر چۆن ده‌بێت لهوبنهما شه‌رعی یه به‌ده‌ر ده‌کرێت که پێغهمبهرخۆی بهدهرنهکراوه .
پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌وسلم فه‌رمانی کردوه که ئه‌گه‌ر که‌سێك داده‌ری کرد له‌نێوان خه‌ڵکیدا ده‌بێت له سه‌ر ڕوواڵه‌تی کاره‌که‌ی دادوه‌ری بکات و له‌سه‌ر ئهوبهڵگه ڕوون وئاشکرایانهی که دیاره ، ئه‌وه‌ی که نهێنی و نادیاربوو لهدادوهرهوه ئه‌وا هیچ ده‌سته‌ڵاتێکی نابێت به‌سه‌ریدا هه‌روه‌کو له فه‌رموده‌یه‌کدا ده‌فه‌رموێت : ( إنما أنا بشر، وإنكم تختصمون إليَّ، ولعل بعضكم أن يكون ألحن بحجته من بعض فأقضي له على نحو ما أسمع، فمن قضيت له بشيء من مال أخيه فإنما أقتطع له جمراً من النار، فليأخذه أو ليدعه ). واتا :منیش مر‌ۆڤم ، ئێوه‌ش گله‌یی وناکۆکی یهکنتان دههێننهلایمن ، له‌وانه‌یه هه‌ندێکتان زمانی شیرینتربێت یان لوستربێت له به‌ڵگه‌کانیدا لهههندێکیترتان منیش دادوه‌ریتان ده‌که‌م به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌کانتان که ده‌یبیستم وله‌وانه‌یه مافی یه‌کێکتان بده‌م به کهسێکیترتان ئه‌وه به‌شێکه لهئاگربۆتان ئه‌گه‌ر به‌ناحه‌ق وه‌ریبگرن ، جا له‌سه‌ر ویستی خۆتانه یان وه‌ریگرن یان وازیلێبهێنن ، هه‌روه‌کو فه‌رمویه‌تی.
بێگومان هیچ که‌س له زانایانی ئیسلام ناتوانێت که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بۆخۆیان بکه‌ن که پله‌وپایه‌یان به‌رزتره یان نێوان گه‌یاندنی نێوان خه‌ڵکی وخوای گه‌وره‌دا ، چۆن ده‌توانن مافی ئه‌وه بده‌ن به‌خۆیان که حوکم ودادوه‌ری به‌سه‌ر خهڵکیدابدهن له‌سه‌ر نهێنی یه‌کان وئه‌وانه‌ی که به‌ڕوواڵه‌ت نادیاره ، له‌کاتێکدا که پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێت : {إني لم أؤمر أن أنقب عن قلوب الناس ولا أشق بطونهم} متفق علیه . واتا من فه‌رمانم پێنه‌کراوه که دڵی خه‌ڵکی کون بکه‌م وسینگیان هه‌ڵبدڕم تاوه‌کو بزانم چی نهێنی تیادا شاردراوه‌ته‌وه ، ئیستاکه ئه‌م کورتهباسهمان نوسیوه‌ته‌وه له‌سه‌ر باسی حوکمی (مرتد ) هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان له‌دین پاشان ده‌ست ده‌که‌ین به نوسینه‌وه‌ی باسی حوکمی ( الصلح والهدنة ) ئاشته‌وای وئاگربه‌ست له‌شه‌رعدا به هاوکاری ویارمه‌تی خوای گه‌وره مه‌به‌ست ودهرچونمان بۆ ئه‌م ڕێگایه پشت به‌خوای گه‌وره ده‌به‌ستین .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تەنها بۆ زانین کە هەموو بەشەکانیتری ئەم کیتابە کە بەبەش بەش دامانگرتوە لێرەدا لەبەشی بانگخوازی دەیبیننەوە :
کۆتایی بابەتەکەمان هات دوا بەشی تەواوبوو سوپاس بۆخوا کە توانیمان بیخەینە بەردیدی خوێنەر و خوێنەرێکی زۆریش خوێندویەتیەوە، داواکارین لەخوای تاك وتەنها کە بیکات بە توێشو بۆ قیامەتمان و توانیبێتمان سودێك بە خوێنەری موسڵمان بگەیەنین خوای گەورە پاداشتی هەموو لایەك بداتەوە و زیاتر فێری زانستە شەرعیەکانیمان بکات، والسلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە .