بارزانی: حكومه‌تی ئێستای عێراق میراتگری سه‌دامه‌
06/09/2013 نوسەر: bzavpress

بارزانی: حكومه‌تی ئێستای عێراق میراتگری سه‌دامه‌

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی ئێستای عێراقی به‌میراتگری رژێمه‌كه‌ی سه‌دام له‌قه‌ڵه‌مدا.
له‌میانی وتارێكیدا كه‌ به‌بۆنه‌ی یادی بیست و پێنج ساڵه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانی بادینان پێشكه‌شیكرد، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی "تاوانی‌ ئه‌نفال جیاواز بوه‌ له‌سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی‌ تری‌ رژێمی‌ پێشوی‌ عێراق، چونكه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نفالدا حكومه‌تی‌ عێراق ئامانجی‌ ستراتیژی‌ هه‌بوو كه‌ كوشتن و ده‌ركردنی‌ میلله‌تی‌ كورد بو له‌ خاك  وڵاتی‌ خۆی‌".
سه‌رۆكی حكومه‌ت جگه‌له‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستای عێراقی به‌ میراتگری رژێمی سه‌دام له‌قه‌ڵه‌مدا وتیشی "پێویسته‌ حكومه‌تی‌ ئیتیحادی‌ بڕیاری‌ داگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی‌ عێراق جێبه‌جێبكات و قه‌ره‌بوی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوان بكاته‌وه‌".
د.ع