06/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بێژه‌رێكی سعودی له‌چكه‌كه‌ی فرێدا
خانمه بێژه‌رێكی سعودی، له‌چكه‌كه‌ی فرێداو بۆ یه‌كه‌مینجار به‌بێ له‌چك له‌شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وت و ئه‌وه‌ش ده‌نگۆی زۆری لێكهوتهوه.
هبه جمال بێژه‌ری دیاری سعودی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌بێ له‌چك له‌یه‌كێك له‌به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كاندا ده‌ركه‌وت و به‌و هۆیه‌شه‌وه ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، بێژه‌ری ناوبراو پاش دابڕانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌هۆی سه‌رقاڵی به‌خوێندنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌كه‌ناڵی رۆتانای خلیجی ده‌ركه‌وتووه به‌ڵام به‌بێ له‌چك، كه پێشتر پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌ك بوو له‌كه‌ناڵی ئێم بی سی وه‌ن.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و خانمه بێژره به‌و جۆره ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و زۆرێك پێیانوایه كه بۆ ئه‌وه وایكردووه تا له‌كه‌ناڵی رۆتانا وه‌ربگیرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئیلاف، هاوسه‌ری هبه رایگه‌یاندووه كه شانازی پێوه ده‌كات و هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌ی دانانی له‌چكه‌كه‌یه‌وه نییه.
د.ع