06/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕستانی مۆم
نوسینی ماکوان کەریم لە ووڵاتی نەرویج(2007)
ئه‌م چرایه بۆ خامۆشه
که من ئێستا تامه‌زرۆی مه‌قاممه
ئه‌وه ده‌نگم بۆ نوساوه؟
که تامه‌زرۆی ناڵه‌ی یارمه
مۆمه چاو مه‌سته‌که، بریسکه په‌یوه‌سته‌که
که‌م به گڕت سه‌مام له‌گه‌ڵ بکه...
به‌س مه‌ستانه له‌گه‌ڵما بدوێ و..
نازم به‌سه‌ردا بکه
من وا ڕۆحم نێڵه‌ی ئه‌ڤینه و بڵێسه‌ی سه‌ندوه
که‌سێك نییه هاوڕازم بێ وببێتته که‌ڵ که‌ڵه
ته‌پونێك به‌ره‌و ئاسمانم به‌رێ و...
نه‌رم نه‌رم په‌ڕاوێنم پێ بکات
په‌رجۆیه‌ك ڕوونادات
تۆ بکاته کۆته‌ره
یان بۆ جارێك ببیته ڕازم ئه‌ی شڵێوه
که‌م بگری به دیارمه‌وه
من په‌ژمورده‌ی خه‌مم و سه‌روقژم ببینه
ژاکاوم و چاوه‌ڕوانم به...
مۆمه ئێسك سوکه ماکسییا چرچۆڵ له‌به‌ره‌که
دامێن کراس شۆڕه شاژنه‌که
ئه‌مۆژگاریم بکه
وا زه‌ریایه‌ك ئه‌م شه‌و له‌ناو مندا نغرو بووه...!
ئه‌م گه‌ردونه له‌م ژووره‌مدا نامۆ بووه
خجڵ، نزك، له‌گژ..
بووم به تۆوه
ئه‌ی گۆڵی به‌فر ده‌وار هه‌ڵده له‌م ژووره‌مدا
دیرۆك بکه له‌گه‌ڵ مندا
تارمایی ڕۆحم له‌گه‌ڵ لاشه‌م به‌سه‌ر تۆوه ئه‌ی مۆم پاسارییه...
له په‌نای پاسارتا ئه‌م شه‌و پشکۆی دڵداریه
ئاگام لێته تاوی فرمێسکت تك تك ده‌که‌یته خوار وه‌ك عه‌زیزی...
بارۆڤه‌ی ئه‌لهام...
وا خه‌ریکه بپشکوێ بۆ مه‌رگ
بێشه‌ڵانه ئه‌م شه‌و..
له‌تاو بێ سه‌ودایی من و پرشنگه‌جاڕی ووشه
وائه‌م شه‌و پریاسکه‌م له به‌رده‌متا هه‌ڵده‌ڕژم
به‌ڵکو پژانی ئه‌وین پلوره‌ی هه‌نگوین بێت
کازێوه‌ش بێت تا ئه‌م شه‌و له‌ناو عه‌شقا نه‌توێینه‌وه وازناهێنن
من ئه‌مشه‌و قه‌تیسم له‌ناو تۆدا
قه‌ف قه‌ف فرمێسکه‌کانت چینیان گرتوه
نه‌رمه پێڵ به‌هه‌ستمه‌وه نه‌وا ده‌که‌ن
ووروشه‌ی خوانێکی میهره‌بانی دروست ده‌که‌ن
ئه‌مشه‌و ووشه له‌گه‌ڵ تۆدا هاوێر ده‌که‌م
مه‌ملله‌که‌تێکی هۆبه‌ت بۆ دروست ده‌که‌م
هۆبه‌ی عشق
له‌و کۆمار‌و هۆبه‌یه‌دا
هێمایه‌کی شیرینی ژیاری عشق
هه‌ژمه‌ت به دڵمه‌وه به‌رێ
ئه‌م شه‌و ڕازم که‌وشه‌نه...
مۆمه قه‌د باریکه‌که..
له‌گه‌ڵ تۆدا له به‌هاری ووشه‌دا شه‌وینه
شالورم ئه‌م شه‌و...
که‌ناریش له ئاستما بێ ده‌نگه
ئه‌مشه‌و گیانم تیژی خه‌مه
ده‌نده‌کانم ده‌رکه‌وتوه و..
منیش وه‌ك تۆ فرمێسك له چاوم ده‌بارێت
لاشه‌م وا بۆته زنار
ساپیته‌ی ژووره‌که‌یشم به‌سه‌رما وا ده‌بارێت
شه‌م چه‌م نی یه‌و نه‌تۆرێی لێم؟
با گوڵی به‌فر نه‌بێته میوان
ئه‌نگوستیله‌که‌م ده‌که‌م به‌قه‌دی تۆدا
لایه‌قی تۆیا مه‌ڵبه‌ندی نێرگزه جاڕ
بۆ من تۆ چل چرای پڕ ئاوێزه‌ی
چڵۆپکی ڕوناکی و تیرێژی منی
داڕشتنی هه‌موو خه‌مه لاساره‌کانی منی
مۆم .. من ئه‌م شه‌و هه‌ر سیاچه‌مانه‌ت بۆ ده‌ڵێم
به‌یات و سه‌با به‌ده‌ورتا ده‌گه‌ڕێنم
هه‌رچی خه‌ممه ئه‌م شه‌و له‌گه‌ڵ گڕه بێ نازه‌که‌ت ده‌یسوتێنم
من ئه‌مشه‌و نازت ده‌کێشم
که‌سێك نییه هاوڕێم بێ له تۆ زیاتر
که‌سێك نییه ڕووناکیم بێ
به‌جێم مه‌هێڵه؟
ئه‌م هه‌موو ناڵه‌یه‌م بۆ تۆیه..
که‌چی وا لاره‌مل که‌وتی...
پرته پرت که‌وتیته ناو فرمێسکی خۆت
به‌جێت هێشتم
کوا ڕووناکیت؟
ئه‌وانه‌ی وه‌ك تۆ ناسکن
ئه‌گه‌رچی شعریشتان بۆ بنوسن
له کۆتایی به‌جێمان دێڵن و نامان ناسن
ئه‌وه‌ش مۆم و عشق
بۆ یه‌کتری ده‌توێنه‌وه
ئازیزانیان به‌جێ دێڵن
هه‌ڵبژێره کامیانته وێ
ژووره تاریکه‌که‌ی من؟
یان مۆمێکی عه‌یاری به‌ژن بێ بن؟
ئه‌مه عشقه یان گۆڕستانی مۆمه؟
هیچیان فه‌رقیان نییه بۆ من.