06/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مامە سوارە و سوارچاکی ئیسلام !
هەروەکو پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم خەبەری پێمانداوە کە ئیسلام بەغەریبی هاتوەو دروست بووە و بەغەربیش دەگەڕێتەوە لە ئاخرزەماندا، واتا موسڵمانان غەریب و نامۆ دەبن لەناو خەڵکیدا و زۆرینەی خەڵکی خراپ و ناموسڵمانن و دژی ئیسلام وموسڵمانان کاروکردەوەیان ئەنجام دەدەن ،عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( بَدَأَ الإِسْلامُ غَرِيبًا ، وَسَيَعُودُ كَمَا بَدَأَ غَرِيبًا ، فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ( .
یەكێك لەو سوارچاکانەی ئیسلام لەناوکورددا ( مامە سوارەیە ) [ لانزکي علی اللە احدا نحسبە کذلك ] کە فەرماندەی کەتیبەکانی ئەنصار الاسلام بوو، پاش ئەوەی کە پاش ئەوەی کە هێزەکانی هاوپەیمانی کوفر بە سەرپەرشتی ئەمەریکا لە ناوچەی بیارەو خورماڵ و تەوێڵەیاندا زۆرێك لەو موسڵمانانە کۆچیانکرد بۆ خاکی ئێران و لەئێران نیشتەجێ بوون، تاماوەیەکی زۆری بەسەرداچوو ئەو موسڵمانانە خۆیان گرتەوەو توانیان خۆیان ڕێکبخەنەوە و هەندێكیان گەڕانەوە بۆناو خاكی عێراق و هەندێکیتریان لەوێ مانەوە .
مامە سوارە یەکێك بوو لەوانەی کە توانی خۆی بگەیەنێتە ئەوروپاو چەند ماوەیەك لە بەریتانیا نیشتەجێ بوو، بەڵام نەیتوانی کە ژیانی خۆش وئیسراحەت لە ئەوروپادا بەرێتەسەر، پاش ماوەیەك گەڕایەوە بۆ ئێران و خۆی گەیاندەوە بە براموسڵمانەکانی و جارێکیتر خۆی ئامادەکردەوە بە بیروباوەڕی جیهادی یەوە و کۆمەلێك لە موسڵمانان لەگەڵیدابون و وەکو فەرماندە سەرپەرشتیانی دەکرد، ماوەیەکیش توانیان چالاکیەکانیان بگوازنەوە ناوخاکی عێراق و لەسەر سنورەکان دەستیان کرد بەچالاکیکردن و حیزبی یەکێتیان بێزارکردبوو لەو سنورانەی دەوروبەری ئێران ، سنوری پێنجوێن و باشماخ .
بەڵام پاش ماوەیەك لەسەرداوای سەرۆك کۆماری عێراق و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردسات ( جلال تاڵەبانی ) و سەرۆکی حوکومەتی ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ( دکتۆر برهەم صالح ) بەرپرسی دەزگای زانیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ( دکتۆر خەسرەو ) ئەم ( مامە سوارەیەی سوارچاکی ئەنصارالاسلام ) دەستگیرکرا لەلایەن ئیتیلاعاتی ئێرانەوەو هەر لە زینداندا نیشانی ئەو بەرپرسانەی یەکێتی دراوەو بۆ دڵ ڕازیکردنیان و لەهەمان کاتیشدا ئێران مەبەستی خۆی پێ هەبوو بۆئەوەی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بتوانن ڕێگری لە هێزەکانی پژاك بکەن تاوەکو چالاکیەکانی خۆیان بوەستێنن دژ بە ڕژێمی ئێران لە سنورەکانی یەکێتی یەوە بەڵام لەپشتی ئەوەشەوە ئێران مەبەستێکیتریشی پێ پێکاوە کە لێرەدا نامانەوێت باسی بکەین، تاوەکو باسەکە زۆر ئاڵۆزنەبێت، کە ئەومەبەستەش هەر لە قازانجی ئێران بوو دژی موسڵمانانی سوننە .
( مامە سوارە ) ماوەی ٧ بۆ ٨ حەوت بۆ هەشت ساڵە لە زینداندایەو بێ ئەوەی کە هیچ حوکمێکیشی بەسەردا سەپێنرابێت، لێرەدا دەتوانین ئەو فەرمودەیەی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم بهێنینەوە یادی خۆمان کە دەفەرموێت: ئیسلام بەغەریبی دروست بوو هاتوە بەغەریبیش دەگەڕێتەوە و لە ئاخرزەماندا موسڵمانان گەریب دەبن لەناو خەڵکی خراپ وبێباوەڕدا .
پرسیار / دەسەڵاتی ئێرانی و دادگای ئێرانی کاتێك مامەسوارەو هاوڕێکانی دەبەنە بەردادگایکردن چەند پرسیارێکی سەیریان لێدەکەن لەناو دادگادا !
لەبەردەم دادوەر لەدادگادا پرسیاری ئەوەی لێدەکەن کە کێ خەلیفەی یەکەمی ئیسلامە ؟
ووڵام / ووتویەتی : ابوبەکری الصدیق ڕەزاوڕەحمەتی خوای لەسەربێت .
پرسیار/ عومەری کوڕی خەتتاب فاطمەی خێزانی ئیمامی عەلی کوشتوە ؟
ووڵام / نەخێر، ئەگەر ئیمامی عومەر کارێکی وایبکردایە ئیمامی عەلی چۆن ڕازیدەبوو کە خۆی دادوەربێت لەژێر دەسەڵاتی ئیمامی عومەردا و پاشان کچەکەی خۆی داوە بە ئیمامی عومەر و ئیمامی عومەر هاوسەرگیری لەگەڵداکردوە، ئەو خەلیفە بەڕێزانە هیچ کێشەیەکیان نەبووە لە نێوانی خۆیاندا .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دادوەر ووتویەتی : دەبێت تۆڵەی ئەو شیعانەی کە لە عێراق و سعودیاو بەحرەین و یەمەن دەکوژرێن، تۆڵەیان لە ئێوەو هاوشێوەی ئێوە دەکەینەوە، لەسەر ئەم قسانەت دەبێت ئەوەندە زیندانیت بکەم تاوەکو دەبیت بە شیعە .
( مامە سوارە ) دووچاری زۆر کێشە بۆتەوە لە زینداندا، لەوانەش : کچێکی مامە سوارە تەمەن ١٦ شانزە ساڵ، کە لەئێران دەرسی دەدایەوە بە هاوتەمەنەکانی خۆی دەرسی شەرعی و بیروباوەڕی ئیسلامی [ العقیدة ]، کاتێك ئەم کچە تازە پێگەیشتوە نەخۆشیەکی سوکی توش دەبێت و دەیگەیەننە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا لە یەکێك لە شارەکانی ئێران ، بەڵام بەداخێکی زۆرەوە پاش ماوەیەکی کورت مردنی ئاشکرادەکەن و دەمرێت .
بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کچەکەی مەرجی زۆریان لەسەری داناوە یەکێك لەو مەرجانەش ئەوەیە کە نابێت بیبەنەوە بۆ کوردستان و تەرمەکەی لەوێ بنێژن ! ئەمەش خۆی لەخۆیدا گوماناویەو هەرچەندە پاش مردنەکەشی هیچ پشکنینێکی بۆ بکرێت تاوەکو هۆکاری مەردنەکەی دیاری بکەن .
لەهەمان کاتیشدا پاش وەرگرتنەوەی تەرمی کچە شانزە ساڵەکەی مامەسوارە پیاوماقوڵانی سنورەکە داوادەکەن کە مامەسوارە ڕێگەبدەن بۆ ناشتنی کچەکەی و کەفالەتی ماڵی وگیانی دەکەن، بەڵام بێهودە ئیتیلاعاتی ئێران ڕازی نابێت و ڕێگەی نادەن کە تەنها ئامادەی ناشتنی کچەکەشی ببێت .
هەروەها دایکی مامەسوارەش هەر لەوکاتانەی کە مامەسوارە لە زینداندایە وەفات دەکات و ماڵ ئاوایی کۆتایی لە بنەماڵەکەی دەکات بێ ئەوەی کە مامەسوارە بتوانێت هیچی بۆکات و ئامادەی ناشتنی دایکی خۆی ببێت، ئەودایکەی کە مامەسوارەی گۆش کردوەو بەخێوی کردوەو پەروەردەی کردوە بۆ ئەو ئیسلامە پاك وبێگەردە، بەڵام ئەوەندە بەدایکی مامە سوارە دەبڕێت کە پێغەمبەری خوا لە فەرمودەیەکدا باسیکردوە کە دەفەرموێ، عن أبي هريرة -رضي الله عنه- أن رسول الله -صلى الله عليه وسلم- قال: إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلا من ثلاث: صدقة جارية، أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعو له )
ئێستا کەسوکاری مامەسوارەی سوارچاك داوا لە موسڵمانان دەکەن ئەگەر دەتوانن هەوڵوتوانای خۆیان بخەنەگڕ بۆ ئەوەی کە کارئاسانی بۆ مامەسوارە بکەن تاوەکو ڕزگاری بکەن و ئازادبکرێت و بە خانەوادەی خۆی شادبێتەوە، کە ئەوەش ئەرکی هەموو موسڵمانێکە و بەگوێرەی توانای خۆیان دەبێت هەوڵی بۆ بخەنەگڕ و هاوکاری بکەن .
هەروەها ئەوەشمان لەبیرنەچێت کە مامەسوارە تەنها یەکیكە لەو سوارانەی کە لە پێناو ئیسلامدا ناڕەحەتی کێشاوە و توشی دەردەسەری زۆر هاتوە و چەندین موسڵمانی لەو جۆرە لە زیندانەکەی مامەسوارەدایەو ئەگەر باسی هەر یەکێکیان بکرێت بێگومان هەریەکێکیان چیرۆکی سەیرو سەرسوڕهێنەریان هەیە و نامۆیەتیان لێدەرکەوتوەو تۆزوخۆڵی ڕێگای ئیسلامیان لەسەر نیشتوەو کەڵەکەبووە کە چیرۆکی ژیانی ئەفسوناویان لێتێبینی دەکرێت و سەگوزشتەی ژیانێکی گەریبانەو نامۆی ناوخەڵکین .
هەریەکێکیان لە زینداندا شاخێکی بەرزو بڵندن بێ چرکەو بێ دەنگ لەتەنیشتی یەکتریەوە شانیان بەشانی یەکترەوە داکوتراون، زنجیرە شاخێکن هەر یەکێكیان لوتکەیەکن ، کە قەندیل لەئاستی ئەواندا تەختاییە، ناخی دڵیان شیوودۆڵە داستانی هەزارمێرد و ڕۆستەم وزۆرابی تیادا یاری منداڵانەیە ، ئاخ و حەسرەتی ئەوانە سەربەرزی موسڵمانانە و گەڕانەوەی شەرعی خواییە .
ئەگەر سەرگوزەشتەی ئەم کەڵە پیاوانە بزانین و بیخوێنینەوە ئەوکاتە لامان ڕوون دەبێت کە پێغەمبەری ئیسلام بۆچی فەرمویەتی (يأتي على الناس زمان القابض على دينه كالقابض على الجمر ) واتا : سەردەمانێك دێن بەسەر خەڵکیدا هەرکەسێك دەست بە دینەکەیەوەبگرێت وەکو ئەوە وایە کە دەستی بە پشکۆیەکی ئاگرداگرتبێت، ئەگەر دینەکەی بگرێت دەستی دەسوتێنێت و ئێش دەکاتە دڵیەوە، ئەگەر دەستی لێبەربدات دینەکەی لەدەست دەچێت و بێ ئیمان دەمێنێتەوە .
هەرلەم فەرمودانەوە تێدەگەین دین دەبێت چۆنبێت و خاوەن دین چی چاوەڕوانی دەکات، کە لەفەرمودەیەکیتردا هاتوە، عَنْ سَعْد بن أبي وقاص رضي الله عنه قَالَ : قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ , أَيُّ النَّاسِ أَشَدُّ بَلاءً ؟ ( قَالَ : الأَنْبِيَاءُ , ثُمَّ الأَمْثَلُ فَالأَمْثَلُ , فَيُبْتَلَى الرَّجُلُ عَلَى حَسَبِ دِينِهِ , فَإِنْ كَانَ دِينُهُ صُلْبًا اشْتَدَّ بَلاؤُهُ , وَإِنْ كَانَ فِي دِينِهِ رِقَّةٌ ابْتُلِيَ عَلَى حَسَبِ دِينِهِ , فَمَا يَبْرَحُ الْبَلاءُ بِالْعَبْدِ حَتَّى يَتْرُكَهُ يَمْشِي عَلَى الأَرْضِ مَا عَلَيْهِ خَطِيئَةٌ ) واتا: سەعدی کوڕی وەقاس دەگێڕێتەوە دەڵێت پرسیارمکرد لە پێغەمبەری خوا کێ سەخترین بەڵای بەسەردادێت ؟ فەرموی : پێغەمبەران، پاشان ئەوکەسانەی کە لەخوار ئەوانەوەن ، پاشان هاوشێوەی ئەوان وپاشان هاوشێوەی ئەوان کە لەوان کەمترن لە ئیماندا ، هەرکەس بەگوێرەی دینەکەی تاقی دەکرێتەوە، ئەگەر پتەویەك لە دینەکەیداهەبێت تاقیکردنەوەکەی سەختردەبێت، ئەگەر دینەکەی نەرمبێت بەگوێرەی دینەکەی تاقی دەکرێتەوە ، بەڵاو تاقیردنەوە وازیلێناهێنێت تاوەکو کەبەسەرزەویدا بگەڕێت تاوەکو هیچ تاوانێکی بەسەروە ناهێڵێت و پاکی دەکاتەوە .
ئەمەش پێوەرێکە بۆئەوەی کە دینەکەی خۆمانی پێ بپێوین .
لەکۆتایدا دەڵێین : خوای گەورە مامەسوارە و هاوڕێیانی و هاوشێوەکانیان ئازادبکات و دەرگای ئازادی خۆی بەسەریاندابکاتەوە، و دینەکەی ئێمەش پتەوبکات و بەشتێك تاقیمان نەکاتەوە کە لە ژربارەکەیدا دەرنەچین ، اللهم آمین .
تێبینی / برایانی بزاڤ تکایە بێ دەستکاری بڵاوی بکەنەوە.. ئەگەر بڵاو نەکراوە ئاگادارمان بکەنەوە.. براتان هەڵۆ