ڕژێمی ئێران بڕیاری لە سێدارەدانی کوردێکی  عێراقی  خەڵکی شاری هەڵەبجەی دەرکرد
05/09/2013 نوسەر: bzavpress

ڕژێمی ئێران بڕیاری لە سێدارەدانی کوردێکی عێراقی خەڵکی شاری هەڵەبجەی دەرکرد



عەلی  عەبدولکەریم خەڵکی شاری هەڵەبجەی شەهیدەو ماوەی چەند ساڵێکە لە  ووڵاتی ئێران نیشتە جێیە، بە هۆکاری  سیاسی لە ووڵات زێدی خۆی  دابڕاوە  لە ئێران نشتە جێبووە، دوایی ئەوەی کە سەرقاڵی بژێوی ژیانی تایبەتی خۆی و ماڵ و منداڵی بووە  بە ناو تۆمەتی جیا.. کە گوایە  سەر  ڕێکخراوە تیرۆرستیەکانە خراوتە زیندان، لە زیندانی رەجائی شەهرە ژمارەی دۆسیەکەی ،یاخود پەروەندەکەی  ٢٨ە .. تەنها تاوانی زیندانەکە کە لە سێدارە ئەدرێت تاوانی سوونی بوونیەتی  تەنها ،رژێمی ئێران  ئەمە  چەندین  جارە لەسەر  ئەهلی سووننەت بوون  بە هەزاران خەڵکی لە سێدارە دراوان..
جێگایی ئاماژە پێکردنە لە هەموو ووڵاتانی دوونیادا هیچ ووڵاتێك ناتوانێت  خەڵکی ووڵاتێکی تر لە سێدارە بدات لەسەر هەر تۆمەتیك بێت، ئەمە لە کاتێکدایە بە سەدان  لاوای ئەم هەرێمەی  ئێمە لە زیندانەکانی  رژێمی ئێران بۆماوەی دەیان ساڵە دەست بەسەرن و رۆژانە لێیان لە سێدارە دەدرێت، بێئەوەی هیچ ئەزشێك بۆ ئەوە خەڵکە دابنێت،  حوکومەتی هەرێم هیچ  لێپرسینەوەی نیە .. ئەو خەڵکە بۆ زیندانی  و لەسێدارە دەدرێت و هیچ سەروەری هەرێم ی خۆی ناپارێزێت.

 لەلایەکی تریشەوە ئەوە  حیزب و ڕێکخراوە ئیسلامیانەی کە لە کوردستان هەن  نەیانتوانیەوە  هیچ  قسە و باسو  سەردانی ئەو زیندانیانە بکە، لە کاتێکدا  بە دەیان ستراتیژی ئێران لە هەرێمی ئێمە  دەهێنە دی بەڵام ناتوانن رۆڵەی ئەو میللەتە لە پەتی سێدارە دوژمنانی ڕزگار بکەن.