05/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كوردستان ده‌كات
كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، چاودێری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه ده‌كات كه بریاره 21ی ئه‌م مانگه له‌كوردستان به‌رێوه‌بچێت.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان داواكارییه‌كی ئاڕاسته‌ی كۆمكاری ولاتانی عه‌ره‌بی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌رۆژی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هه‌رێم چاودێری بكات.
له‌مباره‌وه عه‌لا زوهه‌یری به‌رێوه‌به‌ری كاروباری هه‌ڵبژاردن له‌كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر داواكاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی نهه‌ڵبژاردنه‌كان داواكارییه‌كیان پێگه‌یشتووه بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ئه‌مرۆ یاداشتێكیان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن واژۆكردووه‌و رێكه‌وتوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی شه‌ش تیمی كۆمكار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت و دابه‌شی پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆكیان بكه‌ن تا چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن.
د.ع