05/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كگرتوو، پارتی به ئه‌هریمه‌ن ناوده‌بات
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، پارتی به ئه‌هریمه‌ن ناوده‌بات و لیسته‌كه‌شیان به درێژه‌پێده‌ری شه‌هیدان ده‌زانێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی كوردیوی زمانحاڵی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت (له 2005 بۆیه‌كه‌م جار ڕوبه‌ڕوی ئه‌هریمه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات بوینه‌وه، لیسته‌كه‌مان درێژه‌پێده‌ری شه‌هیدانی ئیسلاح و چاكسازیه له كوردستان).
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌و هێرشه‌ی كه له‌ساڵی 2005 و له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پارتییه‌وه كرایه سه‌ریان و بووه هۆی كوژرانی چه‌ندان ئه‌ندامی باڵا‌و سوتاندنی باره‌گاكانیان له‌بادینان.
د.ع