04/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)كه‌سێكی ئاشتی وئاشته‌وایی بووه
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم)گه‌وره‌ترین پیاوی ئاشتی وئاشته‌وای بووه‌و گه‌وره‌ترین ئاشته‌وای كردووه،وه‌ئاشته‌واییه‌كه‌ی بووه به‌به‌ردی بناغه‌ی حوكم وده‌وله‌تی ئیسلامی هه‌رله‌ساڵی یه‌كی كۆچی یه‌وه هه‌تاوه‌كو حوكم وده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بوونی هه‌بێت.
له‌ئاشته‌وای دا كارێكی كردووه كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه‌كه‌هیچ ئاشتی خوازێك كارێكی وای نه‌كردووه‌وكاریگه‌رییه‌كی وای نه‌بووه،چونكه ئوممه‌تێكی پێك هێناوده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراندوئاینێكی پیاده‌كردوه‌ئه‌م سێ كاره‌ش زۆرگرنگه‌وه‌له‌یه‌ك كاتدابۆهیچ كه‌سێك نه‌كراوه‌ناكرێ نه‌له‌پێش ونه‌له‌پاش ئه‌و.
وه‌له‌پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی هاتنی وه‌حی به‌شداری (هاوپه‌یمانیه‌تی چاكه‌خوازان)بووه‌وله‌گه‌ڵ مامه‌كانی دا وه‌دواتریش ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تی یه‌ی هه‌لنه‌وه‌شاندوه‌ته‌وه،هه‌روه‌ها له‌سه‌ردانانی به‌رده ڕه‌شه‌كه له‌شوینی خۆی هۆزه عه‌ره‌به‌كان خه‌ریك بوو له‌نێوان خۆیاندا لافاوی خوێن هه‌لسینن به‌لام پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)كه‌ئه‌وكات ته‌مه‌نی 35ساڵ بووتوانی ئه‌وكێشه‌یه‌چاره‌سه‌ر بكات به‌وه‌ی كه‌عه‌باكه‌ی خۆی راخست وبه‌رده‌كه‌یان خسته‌سه‌ری دواترهه‌ر هۆزه‌وجونكێكی عه‌باكه‌ی گرتووبه‌رده‌كه‌یان خسته‌وه شوینی خۆی ،كه‌پیاوه‌گه‌وره‌كان سازیان كردبوو.
كۆچ كردن بۆ مه‌دینه‌له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌وێ چه‌ندكارێكی كردله‌وانه‌دروست كردنی(مزگه‌وت-ده‌ستور-برایه‌تی)ئه‌وه‌بووبرایه‌تی دروست كرد له‌نیوان پشتیوانه‌كان وكۆچه‌ره‌كاندا،هه‌روه‌ها ئاشت كردنه‌وه‌ی هه‌ردووهۆزی (ئه‌وس وخه‌زره‌ج)بوو،ناكوكی نێوان ئه‌م دوو هۆزه خه‌ڵكی مه‌دینه‌یان بێزار كردبوو.وه‌به‌راستی‌ئه‌م برایه‌تی یه له‌مێژوودا زۆربێ وێنه‌بوو به‌جۆرێك كه‌سێك ماڵكه‌ی خوی ده‌دا به‌كه‌سێ كه‌هه‌رگیز نه‌یبینی بوو،ئه‌وه‌بوو برایه‌تی بۆكومه‌ڵگایه‌كی خێله‌كی وهۆزایه‌تی كرد.ئه‌وه‌بووهاوه‌له‌كۆچ كردوه‌كان وپشتیوانان دووكه‌س دووكه‌س كرده‌برا وپه‌یمانی برایه‌تی بۆئه‌نجام دان خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و برایه‌تی یه‌ی كردووه وه‌له‌توانای هیچ كه‌سێكدا نه‌بوو برایه‌تیه‌كی له‌و جۆره‌له‌نێوان خه‌لكی دابه‌ڵكوهه‌رده‌بوو به‌فه‌رمان و به‌رنامه‌رێژی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)ئه‌وبرایه‌تی یه ئه‌نجام بدرێت وجارێكی ترهه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه،وه‌ئه‌وبرایه‌تیه بووه به‌ردی بناغه‌ی كۆنه‌ڵگای ئیسلام.
جگه له‌وانه‌ش گه‌وره‌ترین ڕێككه‌وتن نامه‌ی ئاشته‌وای یه له‌مێژووی ئیسلامداوه‌به‌گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت وسه‌ركه‌وتنیش داده‌نریت بۆموسلمانان كه‌پێغمبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)پێ ی هه‌ڵساوه‌به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئه‌نجامدراوه‌ئه‌ویش ریككه‌وتن نامه‌ی (حوده‌یبییه)بوو،كه(سوهه‌یل كوری عمرو)به‌نوێنه‌رایه‌تی بت په‌رسته‌كانی مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)كاتی ده‌ستیان كرد به‌نوسینی به‌ندی ریككه‌وتنه‌كه‌پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم )بانگی علی كوری ابی تالبی (ره‌زای خوای لێ بێت)كردوووتی بنوسه (بسم الله الرحمن الرحیم) سوهه‌یل وتی:من ئه‌وناناسم ئه‌وه‌بوو سرایه‌وه،دواتر وتی بنوسه ئه‌م په‌یمانی ئاشتیه له‌نیوان محمد پێغه‌مبه‌ری خوا له‌گه‌ل سوهه‌یل،سوهه‌یل وتی:ئه‌گه‌ر بروام به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تیت هه‌بوایه شه‌رم له‌گه‌ل نه‌ده‌كردی ،ئه‌مه‌ش بسره‌وه‌و ناوی خۆت وباوكت بنوسه هه‌رچه‌نده موسلمانه‌كان به‌م كرده‌وانه‌ی سوهه‌یل توره‌بوون،به‌لام پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)فه‌رموی بنوسه‌ئه‌م په‌یمانه له‌نیوان(محمدكوری عبدالله‌له‌گه‌ل سوهه‌یل كوری عمرۆ).
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌رده‌خات به‌راستی پیغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)كه‌سایه‌تییه‌كی كه‌م وینه‌یه بووه له‌هه‌موولایه‌نه‌كانه‌وه له‌وانه‌ش لایه‌نی ئاشتی ئاشته‌وای كه‌هیج كات نه‌له‌رابردوونه‌له‌داهاتووشدا كه‌سایه‌تییه‌كی وا دروست نابیته‌وه ،وه‌به‌هه‌مووشیوه‌یه‌ك هه‌ولی یاوه له‌كه‌ل بت په‌رسته‌كان دا ریكبكه‌وێت هه‌ر چه‌نده موسلمانان له‌وكاته‌دا له‌وپه‌ری هیزو ده‌سه‌لاتدا بووه‌و بێ نیازبوون له‌دوژمنان.