04/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: چوار رۆژه زیندانیانی گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ خواردنیان پێنه‌گه‌یشتووه
ئه‌شواق جاف: چوار رۆژه زیندانیانی گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ خواردنیان پێنه‌گه‌یشتووه
ژماره‌یه‌كیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرای ده‌كات، چوار رۆژه زیندانیانی گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ خواردنیان پێنه‌گه‌یشتووه و ژماره‌یه‌كیشیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كراون و لیژنه‌كه‌شمان ئه‌مڕۆ بڕیاری به‌دواداچوونی ورد و داوای هاوكاری كردووه له‌رێكخراوی مانگی سوور.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی، ئه‌شواق جاف، به ( )ی راگه‌یاند: زۆرێك له‌زیندانیانی گرتووخانه‌كه په‌یوه‌ندیان به‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ كردووه له‌باره‌ی دۆخی ئه‌و گرتووخانه كه دۆخێكی خراپیان هه‌یه و چوار رۆژه خواردنیان پێنه‌گه‌یشتووه و ژماره‌یه‌كیشیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كراون بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی دڵۆپێنراویان تێبكرێ.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی دۆخی گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بڕیاریدا كه به‌زووترین كات په‌یوه‌ندی بكرێ به‌رێكخراوی مانگی سوور بۆ ئه‌وه‌ی خواردن بۆ گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دابین بكات، هه‌روه‌ك لیژنه‌كه داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌مان كردووه له‌باره‌ی پێنه‌دانی خواردن به‌و زیندانیانه‌وه، تابزانین هۆكاره‌كه‌ی چییه و كێ لێی به‌رپرسه و بدرێته دادگا.
ئه‌وه‌شی گوت، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئێمه ئه‌و به‌ڵێنده‌ره‌ی كه‌پێویسته خواردن دابین بكات بۆ گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دوو مانگه پاره‌ی خواردنی نه‌داوه به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئه‌و رێكه‌وتووه له‌گه‌ڵیان كه خواردن بگه‌یه‌ننه ئه‌و گرتووخانه، ئه‌وانیش دوو مانگه بێ به‌رامبه‌ر خواردنیان دابین كردووه و ئیتر له‌توانایاندا نه‌ماوه و چوار رۆژیشه هیچ خواردنێك نه‌گه‌یشتووه‌ته گرتووخانه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین په‌یوه‌ندی بكه‌ین به‌وه‌زیری دادی عێراقه‌وه به‌ڵام به‌هۆی داخرانی ته‌له‌فونه‌كه‌یه‌وه نه‌مانتوانیوه هیچ شتێك بكه‌ین ده‌ست بخه‌ین.