پۆلیسی نووسینگه‌ی باشوور بۆ نه‌هێشتنی تاوان له هه‌ولێر، ئافره‌تێکی ئه‌نده‌نووسییان به تۆمه‌تی دزینی 15 هه‌زار دۆلار له ماڵێكدا كه تێیدا وه‌ك كاره‌كه‌ر كاری كردووه، ده‌ستگیر كرد.
نه‌قیب ئومێد عاره‌ب ئه‌فسه‌ری نووسینگه‌ی باشوور بۆ نه‌هێشتنی تاوان، راگه‌یاند که دوای کردنه‌وه‌ی په‌ڕاو و ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی یاسایی، تۆمه‌تبارێكی ئه‌نده‌نووسییان به ناوی (ن. م. ب) ره‌گه‌زی مێ له‌دایكبووی 1982 ده‌ستگیر كردووه كه ماوه‌ی (6) مانگه هاتووه‌ته شاری هه‌ولێر و 15 هه‌زار دۆلاری له ماڵێك دزیوه كه تێیدا وه‌ك كاره‌كه‌ر كاری كردووه.
نه‌قیب ئومێد گوتیشی: تۆمه‌تباره‌كه دوای ده‌ستگیركردنی دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا و ئاشكرای كرد كه پاره‌كانی حه‌واڵه‌ی ئه‌نده‌نووسیا كردووه و هه‌ندێك ئامێری مۆبایلی كڕیوه و ویستوویه‌تی ره‌وانه‌ی ئه‌نده‌نووسیایان بكات، بۆیه ده‌ست به‌سه‌ر مۆبایله‌كاندا گیرا له‌گه‌ڵ پسووله‌ی حه‌واڵه‌كردنی پاره‌كان و بڕێکیش له‌و پاره دزراوه‌ی که هێشتا لای خۆی مابووه‌وه، دوای ئاماده‌کردنی په‌ڕاوه‌که‌ش له به‌رده‌م دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه، به‌ڕێزیان بڕیاری دا به به‌ندكردنی به‌پێی مادده‌ی 443 له یاسای سزادان.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ڕائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژی فه‌رمیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، هۆشداریی دایه ئه‌و مالاَنه‌ی كه كاره‌كه‌ریان له ماڵه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر چاودێرییان بكه‌ن و ڕێگه له هه‌ر كارێكی نایاسایی و نائاسایی بگرن.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
[email protected]
ئومێد پشده‌ری
07504302755