ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ چیان به‌پارتی ووت لای مالكی؟
بزاڤ به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان بلاَوده‌كاته‌وه
به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ده‌ست سایتی بزاڤ كه‌وتووه 22 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ داوایه‌ك پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی ده‌كه‌ن وتیایدا باس له‌پێشێلكارییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن له‌و پارێزگایه و نوری مالكیش راسته‌وخۆ داوایان لێ ده‌كات پێشێلكارییه‌كان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بكه‌ن و ئه‌وانیش وه‌لاَمیان ده‌ده‌نه‌وه.
پێشێلكارییه‌كانی پارتی
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ست سایتی بزاڤ كه‌وتووه نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵه كه‌ئیمزای 22 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای پێوه‌یه و به‌به‌ریدی نهێنی ئاراسته‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی بالاَی هێزه چه‌كداره‌كان كراوه به‌بێ بوونی ژماره و به‌روار له‌سه‌ری و به‌ناونیشانی (لابردنی پێشێلكاری) تیایدا هاتووه "ئێمه له‌خواره‌وه ئیمزامان كردووه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واین داواكارین له‌به‌رێزت هه‌ستن به‌لابردنی پێشێلكارییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایشی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌هیچ پاساوێكی یاسای و ده‌ستوری نییه" له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانیش له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه "پارتی دیموكراتی كوردستان 16 یه‌كه‌ی كارگێری له‌پارێزگاكه‌دا داگیركردووه جگه له‌سه‌دی موسڵ و سایلۆكان، هه‌روه‌ها له 169 قوتابخانه قوتابییه‌كانی ناچاركردووه به‌خوێندنی زمانی كوردی به‌ته‌نها ئه‌مه جگه له‌كاری گه‌ران به‌دوای نه‌وت و به‌كارهێنانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان" نوسراوه‌كه‌ش به‌ئیمزای ئه‌ندامه‌كانی كۆتای هاتووه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌لاَم ده‌داته‌وه
ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی نوسراوێكی به ژماره ق/12/102 له‌به‌رواری 17/7/2012 به‌سیفه‌تی (به‌په‌له) ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه له‌به‌غدا و تیایدا هاتووه "سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی بالاَی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌پێویستی زانی به‌لابردنی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاراسته‌ی كردوین، داواكارین له‌به‌رێزتان ئه‌م نوسراوه ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی كاركردنی له‌سه‌ری".
حكومه‌تی هه‌رێم
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا به‌نوسراوی ژماره 4619 له 24/7/2012 وه‌لاَمی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدای / فه‌رمانگه‌ی یاسایی، داوه‌ته‌وه و وه‌لاَمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی وه‌ك هاوپێچ ئاراسته كردووه‌ن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌نوسروی ژماره (1/28/6898) له‌به‌روای (26/7/2013) به 6 خاڵ وه‌لاَمی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی داوه‌ته‌وه كه‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كردبوو به‌م شێوه‌یه:
1. له‌رووی یاساییه‌وه دروسته گه‌ر سكالاَیه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك وا پێویست بوو نوسراو ئاراسته‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا بكرایه یاخود داوای یاسایی له‌دادگاكانی به‌رایی پارێزگای نه‌ینه‌وا باخود هه‌رێمی كوردستان به‌رزبكرایه‌ته‌وه.
2. هیچ سكالاَیاكه یاخود پێ راگه‌یاندنێك یاخود داوایه‌كی یاساییمان ئاراسته نه‌كراوه له‌لایه‌ن هیچ دادگایه‌كه‌وه تایبه‌ت به‌ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه یاحود یه‌كه‌كانی تایبه‌ت به‌پێشمه‌رگه ئه‌نجام درابێت.
3. هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێزی پاراستنی سنورن به‌پێی برگه‌ی 5 له‌ده‌ستوری عێراقی و هاوكاری سوپای عێراقی ده‌كات، هیچ جێگه‌یه‌كیشی له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا داگیر نه‌كردووه به‌ڵكو هاوبه‌شی سوپای عێراقی ده‌كات له‌رووبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی پارێزگاكه.
4. ئه‌و 16 یه‌كه كارگێرییه‌ی له‌نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ ئاماژه‌ی بۆ كراوه له‌رووی كارگێرییه‌وه سه‌ر به‌پارێزگای نه‌ینه‌وان و به‌هیچ جۆرێكیش ده‌ستێوه‌ردان نه‌بووه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌وه له‌كاره كارگێرییه‌كان.
5. هێزی پێشمه‌رگه هێزه پاراستنی سنوره و له‌گه‌ڵ سوپای عێراقیدا هاوكارن له‌پاراستنی سه‌دی موسڵ نه‌ك داگیركردنی.
6. زمانی كوردی زمانی ره‌سمییه له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بی به‌پێی ماده‌ی چوار له‌ده‌ستوری عێراقی و مافی به‌كارهێنان و خوێندنی هه‌یه له‌هه‌موو فه‌رمانگه‌كان و هه‌موو شوێنێكی عێراق به‌پێی ئه‌و ماده ده‌ستورییه.
