ئه‌ی شاره‌كه‌م
22/10/2016 نوسەر: bzavpress

ئه‌ی شاره‌كه‌م


ئه‌ی شاره‌كه‌م ، زێدم ، كه‌ركوك
تـۆی  ئازیـزی  گه‌وره‌ و  بچوك
خۆشم ده‌وێی  بـه‌ ڕۆح  هه‌رده‌م
خـۆشـه‌ویسـتی  وه‌كـو  دیده‌م 

كه‌ركوك شـاری  ئارامیی گیان 
هێمای ئاشتی و پێكـه‌وه‌ ژیان
هه‌رگیز  ساتێ  ناچی  لـه‌ بیر
بێشكه‌ی  ژینم  شــاری  دڵگیر

هێـنده‌ جـوان و  دێرینی تـۆ
لـه‌  نێـو دڵمـا  شیرینی تـۆ
به‌ڵێ ، هه‌ر تـۆی  نیشتمانم
كه‌ركوك   شـاری  كوردستانم