04/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بهپهله: له سلێمانی شهره تهقه دهستی پێكرد
لەشاری سلێمانی شەڕە تەقەیەو گرژی بانگەشەی هەڵبژاردن هاوڵاتیانی بێزار کردووە.
هەر ئێستا لەشاری سلێمانی دەستکرا بەتەقەیەکی زۆرو هۆڕین و فیکەی بەردەوامی لایەنگرانی حزبەکان هاوڵاتیانی بێزار کردووە.
پەیامنێرمان لەسلێمانییەوە رایگەیاند کە لەشەقامی سالمی سلێمانی ناسراو بەسەهۆڵەکە، دەستکراوە بەتەقەیەکی زۆرو رکابەرییەکی زۆر لەنێوان لایەنگرانی گۆڕان و یەکێتی دەبینرێت.
بزاڤ بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی کرد بە پۆلیسی سلێمانیەوە بەڵام ئامادەی لێدوان نەبوون.
لەلایەکی ترەوە بەهۆی ناسروشتی بەرێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لەشەقای سالم و توی مەلیک، هاوڵاتیان بێزاری خۆیان دەربڕیوەو تا ئێستاش هیچ هەولێک بۆ چارەسەری کێشەکە نەدراوە.